ھەڵچوونەكانی وڵاتانی عەرەبی، سەرەتایەك بۆ پاشەكشێ و ئاڵابازی

یەكێك لە ھەرە پووچترین و دژە-شۆڕشترین شتێك، كە ھەڵچوونی وڵاتانی عەرەبی بەناو “بەھاری عەرەبی” بەرھەمیھێنا و كردی بە دیاردەیەكی باو، بەرزكردنەوەی ئاڵای دەوڵەت؛ ئاڵای سەروەران، ئاڵای جەوسێنەرانی كۆمەلگە بوو.

ئەگەر لە داھاتوودا ھەر بزاڤێك و ھەڵچوونێك وەك ھەنگاوی سەرەتایی و گەڕانەوە بۆ شۆڕشگێڕیی، بە سوتاندن و ژێرپێخستنی ئاڵای دەوڵەت و بەناو وڵاتەكەی دەستپێنەكات، ئەوا سەرەنجام ھەمان دژەخونی لە شۆڕش و كودەتای سەربازیی و بەھیزكردنی ھێزە كۆنەپەرستەكان بەرھەمدەھێنێتەوە …

خەون بە ڕۆژگارێكەوە دەبینم
ئاڵای وڵات و
سەروەریی خواكان
نەخشی سەر
دەستسڕی توالێتەكانە