مرۆڤایەتی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ھەموو كەسێك لە ئاخاوتنی ڕۆژانەیدا قسە لە “مرۆڤایەتی” دەكات و دەیان و سەدان جار دووبارەی دەكەینەوە، كەچی كەمینەیەكی زۆر كەم بە كردەوە و بە بۆچوون خۆیان لەتەك ڕەگەزی بەرامبەر، ئەندامانی نەتەوەی دیكە، ھەڵگرانی ئایینی دیكە، [نەوە] تەمەنی دیكە، نیشتەجێیانی ناوچەی دیكە لە تایبەتمەندییە مرۆییەكاندا ھاوبەش دبینین، لە بەرامبەردا زۆرینەیەك لە نەتەوەپەرستان، ڕەگەزپەرستان، پەیڕەوانی ئایینەكان، ..تد ھەموو خاڵە نێوكۆیی و تایبەتمەندیییە مرۆییەكانیان لەتەك ئەوانی دیكە ڕەتدەكەنەوە و خۆیان بە داوەكانی ئەفسانەی نەتەوە و ئایین و ڕەگەزباڵایی و ڕەنگ و چین و توێژ دەستەبژێر و ..تد سنوورێكی ڕامیاریی و كولتووری بە چواردەوری خۆیاندا دەتەنن.
ئەرێ خەڵكینە، ئەگەر ھەموومان مرۆڤین و مرۆڤایەتی شوناسی ھەموومان پێكدەھێنێت، ئەدی ئەم ھەمووە كوشتار و چەوسانەوە و ئەتك و ڕاونان و تیرۆر و خەڵەتاندن و سووكایەتی و دەستبڕینە لەپێناو چییە و كێ ئەنجامیدەدات ؟؟؟؟؟؟