جیاوازییە ڕواڵەتییەكان
جیاوازی دەوڵەتانی دێمۆكراتی پارلەمانی لەتەك دەوڵەتانی دیكتاتۆری جەنەڕاڵ و پارلەمانییەكان، چۆنیەتی زیندان و لەسێدارەدانە؛ لە دەوڵەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە كورسی ئەلەكتریكی كۆتایی بە ژیانی نەیاران و تاوانباركراوان دەھێنن و پێش ئەوە پشكنینی پزیشكی بۆ نەخۆشەكان دەكرێت، نەكا نەخۆشبن [!!!!!]، لە دەوڵەتە دیكتاتۆرە سەربازیی و پارلەمانییەكاندا، بەبێ پشكنینی پزیكشی و بە سێدارە و گوللەباران، كۆتایی بە ژیانی نەیاران و تاوانباركراوان دەھێنن.
لە ھەر دووبارەكەدا دادگەیەكی سەرووخەڵكی و لە دەرەوەی ویست [ئیرادە]ی فەرمانڕانیكراوان بڕیاری مەرگ، زیندانیمانەوە بەسەر تاكە بێدەسەڵاتەكاندا دەدێت، ئایا سووكایەتیكردن بە مرۆڤ نییە، كە پێش كوشتنی پزیشكێك پشكنینی بۆ بكات، كاتێك كە كۆتایی بە ژیانی مرڤێك بھێنرێت، ئیدی قسەكردن لە ماف گاڵتەجاریی نییە ؟
ئەگەر سێدارە دادوەریی دەوڵەت و یاساكەی بێت، ئەدی جیاوازی دەوڵەتی ئەمەریكا و دەوڵەتی ئێران لە چیدایە ؟