ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە

ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە

ھەموومان دەزانین، كە دنەدانی خەڵك و كوشتن تەنیا ھۆكارن بۆ دووبەرەكی، ئەگەر ئێمە بە ھەموو لایەكمانەوە بە بەرپرسیارییەتییەوە لەتەك ڕووداوەكان مامەڵەنەكەین، ئەوا مێژوو یەخەمان دەگڕێت و كەمتر لە ھاوبەشی تاوانمان بەرناكەوێت !

كاتی ئەوە ھاتووە كە لاوانی خوێنگەرمی ھەڵەبجە و سەیسادەق لە ھۆكار و دنەدەری ئەو پیلانانە ئاگاداربكەینەوە و ڕۆڵی دەسەڵات و پارتە رامیارییەكان لە پشتپەردەی ڕووداوەكاندا بخەینەڕوو.

دەسەڵاتداران تەنیا بە دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپشتی و ھاریكاریی كۆمەڵایەتی توانای درێژەدانیان بە دەسەلاداریی سەرووخەڵكیی و مشەخۆریی و گەندەڵیی ھەیە !

ئەوی لە شەڕە جنێو و ناوچەگەریی نێوان ھەڵەبجە و سەیسادەقدا بەشداریی بكات، چ بیەوێت و چ نەیەوێت، لە سیناریۆی دووبەرەكی و تێكدانی ئاساییشی كۆمەڵایەتییدا، ڕۆڵی ئەكتەری ” في سبیل اللە ” دەگێڕێت !