خۆپیشاندان و داوای جیابوونەوەی ھەر گوند و شارۆچكەیەك لە ھەر پارێزگەیەك، مافی بێچەندوچوونی ھەر كەسێكە، تەقەكردن لە خۆپیشاندان و وەلامدانەوەی دروشمی خەڵك بە گوللە، تاوانە و پاساوی ھەڵناگرێت!

ساخكردنەوەی یەكلاكردنەوەی وەھا پرس و داخوازییەك، پێویستی بە ڕاپرسی گشتی ئەو شوێنە ھەیە و ئەوە دانیشتوانی ئەو شوێنەن، كە مافی جیابوونەوە یا یەكگرتنیان ھەیە، ھەر ھەولێك لە دەرەوەی ویستی گشتی و رای گشەتییەوە، چەپاندنی ئازادیی تاك و گشتییە !

ھەروا كوشتن و تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی سەیسادەق تاوانە و پێویستە لەلایەن ھەمووانەوە سەركۆنە بكرێت، ھەرواش پێویستە سەركۆنەی ئەو خۆپیشاندەرانە بكرێت، كە بەردیان گرتووەتە ئۆتۆمەبێكی ڕێبوارانی ھەڵەبجە لە سەیسادەق !

بۆ من ئەوە شیاوی پرسیار لەسەركردنە، سەیسادەق لە راگواستنی گوندەكاندا، لە ماوەی ٨ ساڵ جەنگی عیراق- ئێران و كیمیاباران و وێرانبوون و چۆلكردندا، لە بێبەشیی و وێرانمانەوەی ٢٢ ساڵی سایەی دەسەڵاتداریی بۆرجوازی كورددا، ھاودەرد و ھاوچارەنووسی ھەڵەبجە و ھۆرامان و شارەزوور بووە، ئاخۆ بێجگە لە پیلانی پارتەكان و رامیاران و دەسەڵاتداران، چ ھۆكارێكی دیكە بۆ ناڕەزایەتی و دووبەرەكی و ئاژاوەنانەوە ھەیە؟

لەم سیاریۆیەدا دەسەڵاتداران ھەم دارێژەرن و ھەم جێبەجێكەر و ھەم بكوژ !

نەفرەت لە رامیاریی
نەفرەت لە پارتایەتی
نەفرەت لە دەوڵەت
نەفرەت لە سیستەمی ناكۆمەڵایەتی
نەفرەت لە كوشتن و جەنگ و دووبەرەكی

بەڵێ بۆ خەبات دژی توندوتیژی، بەڵێ بۆ نافەرمانی سڤیلی، بەڵێ بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی