ھاوڕێ كراس ڕەشەكانی مۆسۆلۆنی و سمێل قرتاوەكانی ھیتلەر كەوتوونەتە خۆ
ئەگەر جەماوەر ھوشیارنەبێت، ئەوا ژاوەژاوی مدیاكەیان دەگۆڕن بە جەنگی نێوخۆ
جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، بە گژیەكداكردنی جەماوەرە، تێكدانی ئاساییش و ئاشتی كۆمەلایەتیی و خەڵكی نارازی و ھەژارە، جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، سەرۆكی باش و پارتی باش و لیستی دۆڕا و براوە لە پشتی سوارە

ڕامیاران جەماوەرییان گەندەڵكرد
پەیوەندی كۆمەڵایەتییان لەنێوبرد
ئێستەش نۆرەی ھاندانە بۆ
جەنگی جەماوەریی دەستكرد