گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە !

گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە !

مەترسی ئەم جارە لە مەترسی جەنگی نێوخۆی پارتە ڕامیارەكان زیاترە، لە جەنگی نێوخۆیی ١٩٦٣ تا ١٩٩٨ دەسەڵاتخوازاندا تەنیا چەكداران دەجەنگان، بەڵام ئەم جارە، جەنگەكە جەنگی نێوخۆیی كۆمەڵایەتی دەبێت، كە برینەكانی ھەرگیز ساڕێزنابن و كینەدۆزییەك كە جەنگی نێوخۆی كۆمەڵایەتی دروستیدەكات، سڕینەوەی ئاساننییە !

لەبەرئەوە ھەر بێدەنگییەك یەكساندەبێت بە وزەبەخشین بە بەرزكردنەوەی كوتەك و بەرد و چەقۆ، جەنگێك كە ھەرگیز نابرێتەوە، جەنگێك كە بەرھەمی گۆڕینی جەنگی میلیشیایی و میدیایی رامیارانە بە جەنگی كۆمەڵایەتی نڕازییانی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، ئەمەش ئەو گۆرانە بوو، كە نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] بەڵێنیاندەدا !

ئەمە ڕەوتی ئاسایی گەشەی ئیدیۆلۆجیای كەسێكە، كە نارنجۆكھەڵدانە فێرگەی كچانەوە دەستپێدەكات و بە دنەدانی ناڕازییانی ناھوشیاری سەیسادەق دڕیژەی پێدەدات، ئەم سیاریۆیە ئەگەر لە سەیسادەق’یش نەبووایە، ھەر دەبوو بە جۆرێكی دیكە ڕووبدات، چونكە ڕێكەوتنی نەوشیروان و دەسەڵات و پتەوكردنی دەسەڵات، ئەوە دەخوازێت !

ئەمە داھێنانە و پێویستە لەسەر ناوی نەوشیروانییەكان تۆماربكرێت، ینك و پدك لە ٢٢ ساڵی سەركوتگەرییاندا نەیانتوانی جەنگی خۆیان كۆمەڵایەتیی بكەنەوە، نەیانتوانی ناڕازییانی خۆیان بە جەنگبدەن، بەڵام نەوشیروانییەكان ھەر كە گەییشتنە بەردەم دەرگەی دەسەڵات، پێش ھەموو شتێك جەنگی نارازییانیان دژی دەسەڵات، گۆڕی بە جەنگی ناڕازیان بەرامبەر ناڕازییان، ئەوەش بە درستكردنی ھەرا لەنێو لاوانی ناھوشیاری سەیسادەق و ھەڵەبجەدا … ئەمە سەرەتای دەركەوتنی وەرەمێكە، كە ژاری پارچەكانی نارنجۆكەكەی فێرگەی كچان لە شەستەكاندا لە جەستەی كۆمەڵگەدا دروستیكرد !