مژدە .. مژدە بۆ پیاوان

لێخوڕن بۆ بەھەشت، وڵكەن ئەم خەراباتە …

بە فەرمانێكی تازە ژمارەی حۆرییەكان لە ٧٠ دانەوە زیادكرا بۆ ١٦٩٠٠ دانە + چوار بەڵاكەی ئەم دونیا + مارەكردنی جندۆكان، ئەنگۆ نازانن، ھاوسەرینی جندۆكان چەندە خۆشە، ئێژن باپیرە گەورەی من، قلێكی لێ ئەتككردوون !

ھەر بەپێی حەدیسەكان، پیاوی بەدبەخت لەو دونیاش ھەر كەری ژێر باری خۆیەتی، ھەموو ڕابواردنێك ٧٠ ساڵ دەخایێنت، یەك لە دوای یەك حۆرییەكان چاوەڕێی ئەتككردن دەكەن، واتە سوڕی گەڕانەوە بۆ لای كافێ و سافێ و خەجێ و حەلاو = ٧٠ X ١٦٩٠٠= ١١٨٣٠٠٠ ساڵ، باشترین فێڵە بۆ لە كۆڵكردنەوەی حەلاو، بێجگە لەوێش ژنان دەبێت چاوەڕێی عەول بن، ئینجا نازانم لەوێش پشتوێنی ئاسن ھەیە یا نا ؟

ئەرێ پیاوینە ئێمە بۆ ئەوەندە گێلین و چیمانداوە لە سەرئێشەی ئەم دونیایە : خوێندن، سەربازی، كرێكاری، كۆكردنەوە و قەرز و منەتباری بۆ پارەی ئاڵتون و كرێخانوو، كەلوپەلی تەواو و تازە و ئۆتۆمەبێلی دوا مۆدێل و شەڕيدەندوكی ژن و دایك و تڕەتڕی ماڵە خەزوور، سەرباری ھەموو ئەمانە، بۆڵەبۆڵی حەلاو ..
ئادەی لێخوڕن پیاوینە بەرەو حوریخانە
چیمانداوە لە بۆڵەبۆڵی حەلاو و ڕێحانە !!!

خێراكەن توند بھاژوون، من ڕۆیشتم، لەوێ دەتانبینمەوە، لێخوڕە لۆ بەھەشت، پڕكە عەلاگە بەخۆرایی !!!!

لەنێوان خۆمان بمێنێ، لەم خەراباتە خاوەنی ھیچ نیم، ھەر لەبەرئەوە ھەڵپەدەكەم و یەكەم كەستان دەبم، پێشئەوەی دەسەڵاتدارەكانی كوردستان بگەنە ئەوێ و زەوی و زارەكان داگیربكەن، بۆ خۆم لەسەر لوتكەی كێوێك كۆڵیتێك چێدەكەم و ئاڵایەكی دزانی دەریایی لەسەر ھەڵدەكەم.

ھاوڕێیان، ھاوەڵان، دۆستان و ئاشنایان، چاوەرێتانم، ماڵئاو