دەكرێت، دیوی ھەژماریی نرخ بێت و دیوەكەی دیكەی نیشانەی زاڵی كەسێك كە دارا و زاڵبووبێت بەسەر سێكسدا.
لە وێنەی یەكەمدا پاشایانە پیاوەكە خزمەتدەكرێت و لە وێنەی دووەمدا پەتی كۆیلەتی لە ملی ژنەكەدایە.
من ئاوای لێی تێدەگەم و ئاواش لەوە تێدەگەم كە بۆ مێژوونووسان خۆیان لەو لێكدانەوەیەوە نەدانەوە، چونكە ئەم ڕۆ لە خۆراوا سەرمایەگوزارییەكی زۆر لەسەر ئەوە دەكرێت، كە سێكسفرۆشی یەكەمین پیشەی مرۆڤ بووبێت، ھەرچەندە بەلایەنی كەمەوە كشتكاری و تەلارسازی و ئاسنگەریی بۆ بوونی پیشەی سێكسفرۆشی پێویستبوون، خواردن بۆ سێكسفرۆشەكان، سەرپەنا بۆ سێكسفرۆشی، ئاسنگەریی بۆ دراوسازی و دراو بۆ كڕینی سیكس.
لە مامۆستایەكم، پرسی ئەگەر سێكسفرۆشی یەكەمین پیشەبووە، ئەو پێناوە چییە، كە مرۆڤی بێدەرەتانی [ژنی] بۆ فرۆشتنی ھەست و چیژی سێكسیی ھانداوە، یا پەیداكردنی نان بووە یا دابینكردنی سەرپەنا، كە نەبوونی ئەم دووانە مرۆڤی بە سێكسفرۆشی ناچاركردبێت، ئەوا بەڵگەی ئەوەن، كە ئەو دوو پیشەیە كشت و سەرپەنا، پێش سێكسفرۆشی دەكەون.
ئامانجی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریكا لەو ئەفسانەبافییە، ڕەوایەتیدانە بە كۆیلەتی پلەی دووی ژنان تا ئاستی ماشینی دامركانەوەی ھەوەسی پیاوان، كە ئەمەش دێوێكی ھاوچەرخكراوی گوتەی پێخەمبەرانە لەمەڕ دروستكردنی ژن لەلایەن خوداوە بۆ چیژی پیاوان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان