دەستخۆش ھاوڕێ ھانا عەلی، خۆزگە ھەرێمی كوردستان كۆمەلێك ویژدان-زیندووی وەك تۆی تێدا بووایە، پار ساڵ، ھەر لەو ھەرێم و شارەدا مێردمناڵیكی ئاوارەی ورمێ، دەستدرێژی كرایە سەر و خێزانە بەدبەختەكەی چەند ڕۆژ و ھەفتە لای پاركی ئازادی چادریان ھەڵدا، بەڵام ئەو كۆمەڵگە ڕەوشت داڕزاوە، ئەو خەڵكە ناوچەگەر و لووتبەرزە، ھیچ كاردانەوەیەكی لە خۆی نیشاننەدا. ئەتكی كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە ئاوارەبوونی ئەوانەوە دەستیپێنەكردووە، بەڵكو بۆ سەردەمێكی زۆر كۆنتر دەگەرێتەوە، كە خودی كوردانی ھەرێم ئاوارەی خۆرھەڵاتبوون، ئەو كاتەی ڕامیاران لە قامیشلی پەنابەروون، دەستیپێكرد، لەوێ كە ئەوان بە لەخۆبرووییەوە سفرەی نەدارییان لەبەدەم ئێمەدا ڕاخست و پارووی بەردەمی خۆیان لەتەك ئێمەدا بەشكرد، ھەر لەسەر ئەو خوانە كوڕانی مێردمناڵ و كچان و ژنانیان كەوتنە بەر ئەتكی پاگەندەكەرانی نەتەوە و نیشتمانپەروەری، لەوێ كە حەمەسوور واتەنی [ئەگەر باش لەبیرممابێت] “بە پشتوێن منداڵان بۆ بنكە سەردەخەن”. من ھەموو جارێك گوتوومە و دەشێڵێمەوە، كە شەرمدەكەن، شوناسنامەم لەسەر ھەرێمی كوردستانە، شەرمدەكەن، شەرمدەكەن، شەرمدەكەم…
تاكەی نووسەران و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان و چالاكانی بواری ماف و ئازادی تاك، چالاكانی بواری مافی منداڵان، …تد لە ئاست ئەم ڕەوشت-داڕزاوییەی منداڵبازان و ئەتكەران، بێدەنگدەبن ؟؟؟؟ تاكەی چاوپۆشی لەو نەنگییە دەكەن؟؟؟؟ تاكەی چاویلكەی ناوچەگەریی و شارچییەتی و ھەرێمچییەتی و بەرژەوەندی ئابووریی و ڕامیاریی، ماف و ڕاستی و ناڕاستی شتەكانیان بۆ دیاریدەكات، تاكەی وەك نەعامە سەر بە نێوگەڵی خۆیاندا دەكەن، وەك ئەوە ھیچ ڕووینەدابێت و ھیچیان نەبیستبێت، تاكەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟