ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم، ناساندی ئه‌نارکیزم نییه، چونکه پێشتر چه‌ند بابه‌تێکم له به‌شی (A)ی په‌رتووکی (an nanrchist FAQ) وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڕواپێکراو له ده‌می خودی بیریارانی کلاسیك و هاوچه‌رخی ئه‌نارکیزمه‌وه، کردووه به کوردی و هەروەها بەشەکانی (D) و (J) لە لایەن هاوڕێیەکەوە وەرگێردراونەتە سەر کوردی و به‌شه‌کانی تریشی به هه‌وڵی هاوڕێیانی تر له‌ژێر وه‌رگێراندن، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێرەدا ڕۆشنایی بخه‌مه‌سه‌ر، وتارێکی ڕه‌خنه‌یی به‌ڕێز (فوئاد قه‌ره‌داغی)یه، که له 25 فێبریوه‌ری 2008دا به دووبه‌ش له وێبلاگه‌که‌ی خۆیدا بڵاویکردووه‌ته‌وه و من ماوەیەك لەمەوبەر*، له کاتێکدا خه‌ریکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی بابه‌ته نوێیه‌کانی نووسه‌ر بووم، به‌ڕێكه‌وت به‌رچاوم که‌وت.
وه‌ك ده‌زانین و پێیویستیشه په‌یڕه‌وی لێبکه‌ین، ڕه‌خنه له هه‌ر هزرێك یا ده‌قێك، پێویستی به به‌ڵگه‌ی مه‌ڵموسه کە له خودی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و هزره یا ئه‌و ده‌قه‌وە وەرگیرابن. ناکرێت من ڕه‌خنه له مارکسیزم بگرم و به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌کانم له‌مه‌ڕ دروستی یا نادروستی مارکسیزم، له دژه‌بۆچوونه‌کانی مارکسیزمدا بگه‌ڕم. به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که به‌سه‌ر به‌ڕێز (فوئاد قه‌ره‌داغی)دا تێپه‌ڕیووه. من ناوی ده‌نێم به‌سه‌ردا تپه‌ڕین، له‌به‌رئه‌وه‌ی که (فوئاد قه‌ره‌داغی) تا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم، له هیچ پارتێکی ڕامیاریدا ئه‌ندام نییه و ڕه‌خنه‌گرێکی شاره‌زایه. ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی وا ئه‌ندامی پارتێك بیگرتایه، به دڵنیاییه‌وه، زۆر جێگه‌ی سه‌رنج و لۆمه نه‌ده‌بوو، چونکه بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی پارت واوه‌تر له سنووره‌کانی ئایدیۆلۆجیای پارته‌که بڕناکات.
بە بڕوای من، لەبەر ئەوەی کە ڕەخنەکەی نووسەر:
– له ناساندنی ئه‌نارکیزم و به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆی ناساندوویەتی: ئه‌نارکیزمی پرۆدۆنی و ئه‌نارکیزمی باکۆنینی، له‌ته‌ك خۆیدا که‌وتووه‌ته ناکۆکی.
– بۆچوونی دژه‌ئه‌نارکییانی کردووه به سه‌رچاوه و به‌ڵگه بۆ هزری ئه‌نارکی و بۆچوونی هزریارانی.
– (گروپی کۆمونیستی ئینته‌رناسیونالیست**)ی لێگۆڕاوه به گروپێکی ئه‌نارکی.
بەو پێیە لە بنەماکانی ڕەخنەگرتن لایداوە و ڕەخنەیەکی ئاوا تەنیا دەتوانێت پێداگرتنەوەی ئایدیۆلۆجیانە بێت لەسەر ڕەخنە نابەجێکانی پێشتری هاوبیرانی نووسەر و هەر ئەم لاوازیی و نابەجێییەی ڕەخنەکەی نووسەر بوو، کە منی بۆ وەڵامدانەوەیەکی لەم جۆرە هاندا و هیوادارم توانیبێتم، دەرگە لەسەر مشتومڕێکی کراوە و هەمەلایەنە بکەمەوە، تاوەکو خوێنەران بەشداری و داوەری تێدا بکەن.
هەڵبەتە پێویستە ئەوەش بڵێم، کە من یەکێکم لە لایەنگرانی ڕەخنەی ڕوخێنەر و بڕوام بەو ناونانگەلی “ڕەخنەی بنیاتنەر” ، “ڕەخنەی دۆستانە” ، “ڕەخنەی زانستی” و “ڕەخنەی چاك”، کە لە بەرامبەردا بەواتای بوونی ڕەخنەی پێچەوانەش دێن و وەها ناونانگەلێك تەنیا هەوڵێکی کۆنەپەرستانەن بۆ بەرگرتن لە ئازادی ڕەخنە. لای من ڕەخنە تەنیا پێویستە پابەندی سێ بنەما بێت؛ ڕاستگۆیی لە گواستەوەی دەقەی ڕەخنەلێگیراو وەك خۆی، پشتبەستن بە لۆجیك لە لێکدانەوەدا، پەلنەهاویشتنی ڕەخنە بۆ کەسایەتی و ژیانی تایبەتی ڕەخنەلێگیراو. بە کورتی ئەگەر ڕەخنە نەتوانێت ڕوخێنەر بێت، ئەوا هەرگیز ناتوانێت لە دونیای ڕۆشنبیریدا شتێك بنیات بنێت و دەچێتە خانەی دەمارگیری ئایدیلۆجیانەی نەزۆك!
بەم کورتەیەوە دەچمە سەر بۆچوونەکانی نووسەر و هیوادارم هەم خودی نووسەر و هەم خوێنەران خراپتێگەیشتن و ناڕۆشنییەکانی من لە وەلامێکدا چێبکەنەوە.
نووسه‌ر ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، که ئه‌نارکیزم ئاراسته‌یه‌کی بالاده‌ستی نێو بزاڤی شۆڕشگێرانه‌ی پڕۆلیتاریا بووه، ئه‌مه بۆ خۆی سه‌ره‌تاییه‌کی باشه بۆ گفتوگۆی هزری و ڕه‌خنه‌ی لۆجیکییانه و منیش وه‌ك ئه‌نارکییه‌ك به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابم، که ده‌رگه‌کانی ڕه‌خنه ئاوه‌ڵاتر بکه‌م و بوار بۆ به‌شداری که‌سانی تریش بڕه‌خسێنم.
پاش چه‌ند دێڕی سه‌ره‌تا، نووسه‌ر ده‌نووسێت “ته‌رحه نوێیه‌کانی ئه‌م رێبازه به هه‌مان رێچکه‌ی ته‌رحه کۆنه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌چێته‌وه‌و له هه‌مان خولگه‌دا ده‌سووڕێته‌وه . ئیمڕۆش هه‌ر وه‌کو دوێنێ ، به‌ربه‌ره‌کانیکردنی مارکسیزم له نێو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی جیهانیدا ، چ وه‌ک تیۆری و چ وه‌ک پراکتیک ، ته‌وه‌ره‌ی چالاکییه‌کانێتی . ”
به‌داخه‌وه که له په‌رتووکخانه‌ی کوردی‌دا ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکی شوێنی خاڵییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه، کە نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت یه‌که‌مین هه‌وڵی (فه‌رهه‌نگی ڕامیاریی) به زمانی کوردی بکه‌ونه ئه‌و هه‌ڵه‌وه، که له بری تێڕامان و ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له‌مه‌ڕ ئه‌م هزره، ناچار به پشتبه‌ستن به بۆچوون و ده‌سته‌واژه‌ی ئاماده‌کراوی کەسانی تر بن، ئه‌مه‌ش کارایی ئایدیۆلۆجیایه، ئه‌رکی بیرکردنه‌وه و تێڕامان به ڕابه‌ران و سه‌رکردایه‌تی پارت و هزریاران دەسپێرێت و دواجار هه‌ر به‌م هۆیه‌وه سۆسیالیزمیش له جیهانی ڕۆشنبیری کوردی‌دا به ته‌لارێکی ئاماده‌کراو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی کارل مارکس و پاشڕه‌وانی بزانرێت.
منیش ده‌ڵێم که ئه‌نارکیسته‌کان له هاوسه‌رده‌مه‌کانی (کارل مارکس)ه‌وه تا ئەو ڕۆژه‌ش که کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کسان و ئازاد ده‌بێته که‌توار، دژایه‌تی ده‌سه‌لاتخوازی له هزری کارل مارکس و فریدیش ئه‌نگلس و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مارکسیزم وه‌ك ئایدیۆلۆجیا و ڕێڕه‌و (مذهب)ێك و پاشڕه‌وانی، ئه‌رکی هه‌ر سۆشیالیستێکی ئازادیخواز (ئه‌نارکیست) دەزانن. به‌ڵام به‌و شێوه‌ی که مارکسیسته‌کان ڕایده‌گه‌یێنن، دوا ئامانج و ئه‌رکی ئه‌نارکیزم، دژایه‌تی مارکسیزم نییه، به‌ڵکو دژایه‌تی ئه‌و بۆچوونانه‌یه له هزری (مارکس)دا، که ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی له (کۆمونه‌ی پاریس)ه‌وه تا ئه‌ورۆ، چه‌وتبوون و ناکۆکبوونیان له‌ته‌ك سۆشیالیزم و خه‌ونه‌کانی ئازادیخوازیدا سه‌لماندوون؛ ئۆتۆریته، پێشڕه‌وی پارت، دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا (دیکتاتۆرییه‌تی پارت) و پڕۆلیتاریزه و سۆشیالیزه‌کردنی ده‌وڵه‌تن. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نارکیسته‌کان سه‌راپای هزری مارکس ڕه‌تناکه‌نه‌وه، ئه‌نارکۆ–کۆمونیسته‌کان به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ن و بۆچوونه‌کانی (پیته‌ر کرۆپۆکین) باشترین به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ن.
„مێژووی ئه‌م ره‌وته بۆ سه‌رده‌می ده‌رکه‌وتنی پرۆدۆنیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه . تێزه سه‌ره‌کییه‌کانی فیکری ئانارکیستی له بیروبۆچوونه‌کانی پرۆدۆ‌ن و پاش ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی خه‌باتی باکۆنینییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێ . “
ئه‌م ناساندنه هه‌م سه‌رپێیانه و هه‌م کورتکردنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه به زمانی عه‌ره‌بی، فارسی و کوردی، که نووسه‌ر پشتی پێیان به‌ستووه. شوێنپێی هزری ئه‌نارکی له هزری حەکیمی چاینی لائۆ– تسە (The Course and The Right Way)، فیلۆسۆفانی دواتری یۆنانی و هێدۆنیسته‌کان (Hedonists) و سینیکه‌کان (Cynics ) و پەیرەوانی تری لایەنگری مافی سروشتی، بەتایبەت لە ئەندێشەی زێنۆ (Zeno)دا بنیاتنەری قوتابخانەی ڕەواقی و نه‌یاری ئەفلاتون، لە وانە عیرفانییه‌کانی کارپۆکراتیس لە (ئەسکەندەریە)دا هاتوون و کارایی بەرچاویان لەسەر هەندێك لە ئاراستە کریستییەکانی سەدەکانی ناوەراست لە فەرەنسە، ئاڵمان، ئیتالیا، هۆلەند و ئینگلیستان هەبووە. لە مێژووی چاکسازییەکانی (بۆهێمیایی) دا، پیتەر چێلکیسکی (Peter Chelcicky) بەوپەری تواناوە پشتیوانی لەم باوەڕە کرد و لە پەرتوکەکەی خۆیدا «پاکیی باوەڕ»، هەمان هەڵسەنگاندن بەرامبەر دەوڵەت و کلیسا خستەڕوو، چەند سەدە پاشتر (تۆلستۆی)یش بەوە گەیشت. لە نێوان مرۆڤدۆستانی تردا، ڕابێلایس (Rabelais)یش دیارە، کە لە پیاهەڵدانی شاری خۆشبەختی «(Theleme (Gargantua»دا وێنایەك لە ژیان دەخاتەڕوو، کە لە گشت کۆتوبەندەکانی سەروەری ئازاد بووە، لە بۆچوونی بیریارانی ئازادیخوازدا لەوانە La Boetie, Sylvain Marechal, and, above all, Diderot ، ولیەم گودوین (1756-1836) لە نووسینە بەناوبانگەکەیدا(An Enquiry Concerning Political Justice and its Influence upon General Virtue and Happiness (London, 1793)دا، چارلز فۆریە (1772 – 1832)ش لەم مەیدانەدا کارایی داناوە و یەکێكە لە پێشڕەوانی ئەندێشەی ئازادیخوازانە[1]. بەم جۆرە دەبینین، کە ئه‌نارکیزم پێشتر بە کردەوە لە زۆر کۆمەڵگەدا هەبووە[2] و وەك هزریش زۆر پێش پڕۆدۆن هەبوو و داهێنانی هیچ فیلۆسۆفێك و هزریارێك نییه، هه‌ر بۆیه ناتوانرێت وه‌ك ڕێڕه‌و (مذهب)ێك لەبەرچاو بگیردرێت و نێوی که‌سێك یا که‌سانێك بکرێته پێشگری وه‌ك مارکسیزم.
هەروەها ئه‌نارکیسته‌کان پێیانوایه، ئۆتوریته و له‌قاڵبدانی خه‌بات له پارتێکی ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجییایه‌کدا، بکوژی گیانی ئازادیخوازی و پله‌به‌ندیکردنی مرۆڤه‌کانه به سه‌رکرده و بنکرده، فه‌رمانده‌ر و فه‌رمانبه‌ر، ژیر و ناژیر، زانا و نه‌زان، …تد، که ئه‌مه‌ش سه‌ری له سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تی تا‌کپارتی دیکتاتۆره‌وه ده‌رده‌چێت و دواجار بێجگه له ڕیفۆرمکردن و په‌ڕوپینه‌کردنی که‌له‌به‌ره‌کانی سیسته‌می سه‌روه‌ری چینایه‌تی، هیچیتری لێبه‌رهه‌م نایێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه زۆرن و چاوگێرانێکی خێرا له (روسیه)وه تا چین و کوبا و یوگوسلاڤیا و وڵاتانی ئه‌فریکی پرۆبۆلشه‌ڤیك و ..تد، وه‌ڵامی مێژوون بۆ تێنه‌گه‌یشتنه‌کانی کال مارکس و پاشڕه‌وانی له‌وه‌ی که ئه‌نارکییه‌کان له ئینته‌رناسیوناڵی یه‌که‌مدا و له شۆڕشی ڕوسیه و ئیسپانیا و هه‌وڵه‌کانی دواتردا بانگه‌وازییان بۆ ده‌کرد و گیانیان له‌پێناویدا به‌ختکرد.
ئه‌نارکیسته‌کان هه‌ر له پێش ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مه‌وه، ڕایانگه‌یاند، که پارته ڕامیارییه‌کان پارچه پارچه‌گه‌ری بزاڤی سۆشیالیستین، به ڕێڕه‌وکردنی ئایدیۆلۆژیایه‌ك مرۆڤه‌کان ده‌سته‌مۆ ده‌کەن و ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا (به هه‌موو شێوه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه) په‌ژمورده ده‌بن و وەك خه‌ونی ئازادیخوازان له سیاچاله‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا دەتاسێنرێن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ر ئه‌نارکیزمی کردووه‌ته داهێنانی پرۆدۆ‌ن و باکونین، به‌پێویستی ده‌زانم وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی کارڵ مارکس له‌لایه‌ن (پرۆدۆ‌ن)وه، که خۆشبه‌ختانه وه‌رگیڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، عه‌ره‌بی و کوردی و به زۆربه‌ی زمانه‌کانیش هه‌یه، بکه‌مه به‌ڵگه‌ی ناپرۆدۆنیستبوون و ناباکونینیستبوونی ئه‌نارکیزم و هاوکات ڕه‌خنه‌ی پرۆدۆ‌ن له‌وه‌ی که مارکس و هاوڕێیانی خه‌ریکی داڕێژانی ڕێڕه‌و (مذهب)ێکی دونیایین، ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆکه مارکسیسته‌کان به شانازییه‌وه وه‌ك هه‌ڵگری هه‌ر ئایینێکی تر کارل مارکس و پاشڕه‌وانی وی ده‌که‌نه په‌یامبه‌ری ئایینه‌که‌یان و سۆشیالیزم به داهێنراوی ئه‌و و ئه‌وانیتر و دانانی په‌رتووکه‌کانیان له ڕیزی په‌رتووکه ئاسمانییه سه‌رو ڕه‌خنه‌کان، دادەنێن.
وەڵامنامەی پڕۆدۆن (Pierre-Joseph Proudhon ) بۆ مارکس (Karl Heinrich Marx )
„ وه‌ره به ته‌واوی توانا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه كار و ڕاوێژ بكه‌ین، به‌م چه‌شنه كه ئه‌م یاسایه له كۆمه‌ڵگادا كار ده‌كات، واته باشترین شێوازێك كه ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وان بیگرینه به‌ر.
به‌ڵام، بۆ خاتری خوا، دوای ئه‌وه‌یكه گشت به‌سته‌ڵه‌كه فكرییه‌كانمان وه‌لانان، ڕێگا مه‌ده ئه‌وه‌یكه هه‌وڵمان بۆی دا‌و و پێی گه‌یشتین، بیڕوڕا و تێڕوانینێكی تر به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و ده‌رخواردیان بده‌ین …. من له قووڵایی دڵمه‌وه ڕێز له بیروڕای تۆ ده‌گرم كه ده‌خوازی ته‌واوی تێڕوانینه جۆراوجۆره‌كان لێكبده‌یه‌وه و ڕوونیان بكه‌یه‌وه.
با، له كردار و ڕه‌فتاردا، باش و مێهره‌بان بین. ڕێگا بده نموونه‌یه‌ك له پێكه‌وه هه‌ڵكردنی (تۆلێرانس) وشیارانه و دووربینانه به جیهان نیشان بده‌ین.
ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته كه ئێمه له سه‌روی جووڵانه‌وه‌یه‌كی نوێین. وه‌ره با ئێمه خۆمان وا نیشان نه‌ده‌ین كه ته‌حه‌مولی كه‌س ناكه‌ین.
وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێكی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێكی ته‌واو بێت.
وه‌ره هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌خێر هاتن بكه‌ین و به باوه‌شێكی ئاوه‌ڵا وه‌ریبگرین و هه‌ر چه‌شنه بایكۆت، ڕیزپه‌ڕیی (استثناء) و وشكه‌سۆفیه‌تی مه‌حكوم بكه‌ین.
با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێك وه‌كوو بابه‌تێكی یه‌كجاره‌كی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یكه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند و پێیداچووینه‌وه و كۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی تریش به شێنه‌یی، به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.
به پێی مه‌رجێكی وا، به‌خۆشییه‌كی ته‌واوه‌وه، له كۆڕی ئێوه‌دا به‌شدار ده‌بم. ئه‌گینا، به‌شدار نابم.“[3]
“ ئانارکیزمی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی پێشوو که به پرۆدۆنیزم ده‌ناسرا ، ره‌و‌تێکی خۆجێیی فه‌ڕه‌نسایی بوو . له نێو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی فه‌ڕه‌نسادا گه‌شه‌یکردو هیچ شێوه شه‌قڵێکی ئینته‌رناسیۆنالیستی پێوه نه‌بوو . شێوه سۆسیالیزمێک که پرۆدۆ‌ن بانگاشه‌ی بۆ ده‌کرد ، سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوازی بوو . کرێکارانی په‌یوه‌ست به‌م ره‌وته ره‌چه‌ڵه‌کێکی جووتیارییان هه‌بوو ”
بەلام بە پێچەوانەی پاگەندەی نووسەرەوە ئایدیاکانی پرۆدۆ‌ن هاوسەردەمی نێونەتەوەیی یەکەم، بوونە هەڵخڕێنەری بەرچاوی بزاڤی سۆشیالیستی لە ولاتانی خوارووی ئەوروپا، نووسەر دەتوانێت بگەرێتەوە سەر دابەشبوونی بزاڤی کرێکاری و سۆشیالیستی لە ئەنجامی پێلانگێڕی باڵی مارکسیستی ئینتەرناسیونالی یەکەم دژی ئەنارکییەکان و سەرنج بدات و ببینێت، کە بە هەژماریش کامە باڵ زۆرینەی دواکەوت و کام باڵی بزاڤی کرێکاری کارا و چالاك مایەوە؟! هەروەها ئێستاشی لەتەکدا بێت، ئایدیاکانی پرۆدۆ‌ن وەك سەرچاوەیەکی خواستراوی هزری سۆشیالیزمی ئازادیخوزانە گرنگی خۆیان لەدەست نەداوە. بەڵام ئەوەی کە هزری وی لەلایەن پارت و دەسەلاتەکانەوە بەکار نەبران و لە ماسمیدیادا پاگەندەیان بۆ نەکرا، بۆ توخمی ئازادیخوازانەی ئایدیاکانی وی دەگەرێتەوە، کە لەتەك دەسەڵاتخوازیدا ناکۆك و ناتەبان و دژ دەوەستنەوە و بەکەڵکی قەیرانەکانی وڵستریت (wall street) نایێن.
لێره‌دا تووشی شۆك ده‌بم، که نووسه‌ر و زۆرێكی تر له مارکسیسته‌کان، چۆن ڕێگه بەخۆیان ده‌ده‌ن، هه‌مان هه‌ڵه‌ی مارکس و لێنین و پاشڕه‌وانیان دووباره ده‌که‌نه‌وه و ئێستاش بە هەمان ئاخاوتنی سەردەمی مارکس سووکایەتی بە جوتیاران و خەڵکی گوندی دەکەن، له کاتێکدا که ئه‌زموونی شۆڕشی ڕوسیه ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که جوتیاران هێزێكی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کاران و به‌بێ هاوکاری و ئازادی و ئاماده‌یی خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌وان ژیانی کۆمه‌ڵگه ناگوزەرێنرێت و پیشه‌سازی ئۆتۆمه‌بێل و له‌شکری سووری پڕچه‌ك، به‌بێ پشتیوانی جوتیاران و ته‌نانه‌ت خودی شۆڕشی 1917 به‌بێ جوتیاران، بڵقی سه‌ر ئاو بوون. ئه‌گه‌ر جوتیاران ئه‌و هێزه هیچه‌ن، که شۆڕشی مارکسیسته‌کان په‌راوێزیان ده‌خات و ده‌یانکاته سومبولی سوکایه‌تی، ئه‌دی بۆ شاگرده‌که‌ی مارکس و لێنین، (ستالین) دوور لە ئامادایی و خواستی خودی جوتیاران، ناچار به سه‌پاندنی مۆدێلێکی دیکتاتۆریانە و کاریکاتۆریانەی هەرەوەزیی کشتوکاڵی ده‌بێت و ده‌یان هه‌زار جوتیار ده‌بنه قوربانی به‌رنامه ناوه‌ندییه‌کانی بۆلشه‌ویزم؟
ئەوەی کامە ئاراستە و کامە شێوە (دەولەتی یا ئەنارکی) لە سۆشیالیزم توانی لەتەك ئازادی‌دا هەڵبکات و کامە یوتوپیی و کامە کەتواریی بوو، کامە وردەبۆرجوازیی و کامە دژە بۆرجوازیی بوو، خوێنەر دەتوانێت لەبەر ڕۆشنایی خەرواری دۆکومێنتەکان و بەراوردکارییەکانی دەسەلاتداری قوچکەیی بۆلشەڤیکەکان و خۆبەڕێوەبەرایەتی هەرەوەزییەکانی شۆرشی ئیسپانیادا، بەخۆی بەبێ پێشداوەری من یا کەسێکی تر بەدەستی بهێنێت!
پەراوێز و سەرچاوەکان:
* ڕێکەوتی ئەم تەواوبوونی نووسینە بۆ زیاتر لە شەش مانگ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام لەبەرنەبوونی کات بۆ پاکنووسکردنی، بڵاوکردنەوەی دواکەوت، هیوادارم کارایی خۆی لەدەست نەدابێت.
** گروپی کۆمونیستی ئینتەرناسیونالیست (ICC)، گروپێکی ئۆرتۆدۆکسی مارکسیسته و له پارتایه‌تیدا واوه‌تر له لێنیسته‌کان باوه‌ڕییان به ڕابه‌ڕایه‌تی و پۆڵایینبوونی پارت هه‌یه. ئەو گروپە باوەڕی بە خەباتی جەماوەری نییە و هەموو ڕێکخراوبوونێکی جەماوەری ڕەتدەکەنەوە و تەنیا بانگەواز بۆ یەك رێکخراو دەکەن، ئەویش پارتە جیهانییەکەی خۆیانە و بەس.
*** من بە مەبەستەوە واژەی (شورا) ڕەتدەکەمەوە، چونکە یەکەم لە کوردی‌دا واژەی (شورە) پەرژینمان هەیە و بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێت، دووەم دەمەوێت لە (شورا)ی ئیسلامی جیای بکەمەوە، چونکە شورای ئیسلامی پێهاتەیەکی قوچکەییە و (سۆڤیەت) و (کۆمونە) و (ئەنجومەن) ناقوچکەیین و لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی گشتی پێکدین و بەو میکانیزمە ڕێگری لە ئۆتۆریتە و دەستبەسەرداگرتن و قۆرخکردن لە سەرەوەرا دەگرن، بەڵام شورای ئیسلامی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی پارتی خوا (حزب‌اللە) و شەریعەتەکەی لەسەر زەوی هاتووەتە بوون و پێش ئیسلامیش وەها شورایەك لە هەڵبژاردەی پیاوانی ناودار و دەولەمەند بۆ کاروبار بەکار براوە و خەڵکی هەژار و بێدەسەڵات مافی گەیشتنی بە بڕیاردان لە شورادا نەبووە و لە هەموو سەردەمەکاندا ڕێکخستنێکی قوچکەیی بووە و ئەوەی کە کۆمونیستەکانی ئێران و عیراق هیچ هەستیارییەکیان بەو ناوە نییە، بۆ قوچکەخوازی و دەسەلاتخوازییان دەگەرێتەوە، بەڵام ئەوەی لە کۆمونەی پاریس و لە شۆڕشی١٩١٧ و دواتردا پێكدێن، سۆڤیەتەکان بوون، کە بە واتای [ (Soviet (council]، کە هەمان واتای کۆمونە دەگەیێنێت و ئەگەر بە واتای وشە لێکی بدەینەوە لە ئێستادا هیچ ناگەیێنێت و دەبێتە شارەوانی، بەڵام لەبەر ئەوەی پێشینەیەکی ڕامیاریی هەیە و چەمکێکی بەرێوەبردن وەك ئەڵتەرناتیڤ دەخاتەڕوو، لە ئێستادا دەکرێت ئەنجومەن لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی گشتی و بڕیاردانی گشتی، بگەییێنێت. بۆیە بەڕای من یا (ئەنجومەن)ی کوردی یا (سۆڤیێت)ی ڕوسی یا ( کۆمونە)ی فەرەنسی دروستترە بەکار ببرێت.
**** چەند جارێك نامیلکە وەرگێڕدراوەکانی (خەباتی ڕاستەخۆ) ، (مارکسیزم و ئەنارکیزم) ، (گفتوگۆی خەیاڵکردی مارکس و باکونین) ، (بەرەو ئەنارکیزم)م بۆ پەرتووکخانەی ئەلەکترۆنی کوردی (http://www.pertwk.com/ktebxane/) ڕەوانەکردن، بەڵام بەداخەوە نە وەڵامیان دامەوە و نە نامیکەکانیشیان بڵاوکردنەوە. ئەمە لە کاتێکدا کە لەوەتەی ئەو پەرتووکخانەیە سەریهەڵداوە، یەکێك بووم لەو کەسانەی کە بە هەموو جۆرێك هەوڵم داوە بە خەڵکی بناسێنم، ئەوەش لەبەر ئەوەی کە پێموابووە پڕۆژەیەکی کراوە و خۆرایی و گشتی و چاکە و بەربەستەکانی خوێندنەوە (دەسترانەگەیشتن و نەبوونی توانانی کڕین و کەمی سەرچاوە و زۆرێکی تر)ی شکاندوون و جێگەی دڵخۆشییە. بەڵام کاتێك کە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی هەندێك بڵاوکراوە بگرێت، دەچێتە ژێڕ پرسیار و ئیتر ڕاستگۆیی خۆی لەدەست دەدات و پێویستە نێوی (پەرتووکخانەی کوردی) لەسەر خۆی لابدات و بیگۆڕێت بە (پەرتووکخانەی (هەندێك پەرتووکی کوردی)، چونکە پێویستە پەرتووکخانەی کوردی هەموو چاپ‌کرا و بڵاوکراوەیەکی کوردی بگرێتە خۆی و سانسوور لەسەر هیچ هزر و ئاراستەیەکی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیری دانەنێت.
[1] Rudolph Rocker, Anarchism and Anarcho-Syndicalism, History of Anarchist Philosophy from Lao-Tse to Kropotkin
[3] دەقی نامەکە بەرێز قەرەنی قادری وەریگیڕاوەتە سەر کوردی و لە کوردستان پرێس وەرگیراوە
http://www.anarkismo.net/article/12187
http://www.marxists.org/reference/subject/economics/proudhon/letters/46_05_17.htm
[4] التحرریة / البحث عن مجتمع المستقبل / قواعد التبادل ، دانییل گرین, ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٩
[5] http://anarkistan.issuu.com/sakurdistan/docs/marksizm_u_anarkizm
[6] التحرریة/ الافکار المحوریة للتحرریة/ المسائل اللغویة المتعلقة بکلیمة تحرریة، دانییل گرین، ترجمة: جورج سعد، حداثة CNT- AIT ، ص٨
Enarkîzm, Pertûkxaney Kurdî û Serçawey Rexnegranî
ewey lêreda demewêt leserî bidwêm, nasandî enarkîzm nîye, çunke pêştir çend babetêkim le beşî (A)î pertûkî (an nanirchist FAQ) wek serçawey birrwapêkraw le demî xudî bîryaranî klasîk û hawçerxî enarkîzmewe, kirduwe be kurdî û herweha beşekanî (D) û (J) le layen hawrêyekewe wergêrdrawnete ser kurdî û beşekanî trîşî be hewllî hawrêyanî tir lejêr wergêrandin, ewey demewêt lêreda roşnayî bxemeser, wtarêkî rexneyî berrêz (fuad qeredaxî)ye, ke le 25 fêbrîwerî 2008da be dûbeş le wêblagekey xoyda bllawîkirduwetewe û min maweyek lemewber*, le katêkda xerîkî helldanewey babete nwêyekanî nûser bûm, berrêkewt berçawm kewt.
wek dezanîn û pêyuyistîşe peyrewî lêbkeyn, rexne le her hizrêk ya deqêk, pêwîstî be bellgey mellmuse ke le xudî serçawekanî ew hizre ya ew deqewe wergîrabin. nakrêt min rexne le marksîzm bigrim û bellge bo selmandnî boçûnekanim lemerr drustî ya nadrustî marksîzm, le djeboçûnekanî marksîzimda bgerrm. bedaxewe eme helleyekî gewreye ke beser berrêz (fuad qeredaxî)da têperrîwwe. min nawî denêm beserda tperrîn, leberewey ke (fuad qeredaxî) ta ewendey min agadarbim, le hîç partêkî ramyarîda endam nîye û rexnegrêkî şarezaye. eger rexneyekî wa endamî partêk bîgirtaye, be dillnyayyewe, zor cêgey serinc û lome nedebû, çunke bîrkirdnewey endamî part wawetir le snûrekanî aydyolocyay parteke birrnakat.
be birrway min, leber ewey ke rexnekey nûser:
– le nasandnî enarkîzm û bew şêweyey ke xoy nasandûyetî: enarkîzmî prodonî û enarkîzmî bakonînî, letek xoyda kewtuwete nakokî.
– boçûnî djeenarkîyanî kirduwe be serçawe û bellge bo hizrî enarkî û boçûnî hizryaranî.
– grupî komunîstî înternasîwnalîstî lêgorrawe be grupêkî enarkî.
bew pêye le bnemakanî rexnegirtin laydawe û rexneyekî awa tenya detwanêt pêdagirtnewey aydyolocyane bêt leser rexne nabecêkanî pêştrî hawbîranî nûser û her em lawazîy û nabecêyyey rexnekey nûser bû, ke mnî bo wellamdaneweyekî lem core handa û hîwadarm twanîbêtim, derge leser miştumrrêkî krawe û hemelayene bkemewe, taweku xwêneran beşdarî û dawerî têda bken.
hellbete pêwîste eweş bllêm, ke min yekêkim le layengranî rexney ruxêner û birrwam bew nawnangelî “rexney binyatner” , “rexney dostane” , “rexney zanistî” û “rexney çak”, ke le beramberda bewatay bûnî rexney pêçewaneş dên û weha nawnangelêk tenya hewllêkî koneperistanen bo bergirtin le azadî rexne. lay min rexne tenya pêwîste pabendî sê bnema bêt; rastgoyî le gwastewey deqey rexnelêgîraw wek xoy, piştbestin be locîk le lêkdaneweda, pelnehawîştnî rexne bo kesayetî û jyanî taybetî rexnelêgîraw. be kurtî eger rexne netwanêt ruxêner bêt, ewa hergîz natwanêt le dunyay roşinbîrîda ştêk binyat bnêt û deçête xaney demargîrî aydîlocyaney nezok!
bem kurteyewe deçme ser boçûnekanî nûser û hîwadarm hem xudî nûser û hem xwêneran xraptêgeyiştin û narroşnîyekanî min le welamêkda çêbkenewe.
nûser ddan beweda denêt, ke enarkîzm arasteyekî baladestî nêw bzavî şorrişgêraney prrolîtarya buwe, eme bo xoy seretayyekî başe bo giftugoy hizrî û rexney locîkîyane û mnîş wek enarkîyek be erkî xomî dezanim, le hewllî ewedabim, ke dergekanî rexne awellatir bkem û bwar bo beşdarî kesanî trîş brrexsênim.
paş çend dêrrî sereta, nûser denûsêt “ terhe nwêyekanî em rêbaze be heman rêçkey terhe konekanî sedey rabirdûda deçêtewew le heman xulgeda desûrêtewe . îmrroş her weku dwênê , berberekanîkirdnî marksîzm le nêw bzûtnewey çepî cîhanîda , çi wek tyorî û çi wek praktîk , tewerey çalakîyekanêtî . ”
bedaxewe ke le pertûkxaney kurdîda edebyatî enarkî şwênî xallîye û her emeş waykirduwe, ke nûseran û tenanet yekemîn hewllî (ferhengî ramyarîy) be zmanî kurdî bkewne ew hellewe, ke le brî têrraman û derencamî lêkollînewey xoyan lemerr em hizre, naçar be piştbestin be boçûn û destewajey amadekrawî kesanî tir bin, emeş karayî aydyolocyaye, erkî bîrkirdnewe û têrraman be raberan û serkirdayetî part û hizryaran despêrêt û dwacar her bem hoyewe sosyalîzmîş le cîhanî roşinbîrî kurdîda be telarêkî amadekraw leser nexşey karl markis û paşrrewanî bzanrêt.
mnîş dellêm ke enarkîstekan le hawserdemekanî (karl markis)ewe ta ew rojeş ke komellgey yeksan û azad debête ketwar, djayetî deselatixwazî le hizrî karl markis û frîdîş englis û retkirdnewey marksîzm wek aydyolocya û rêrrew (mijhib)êk û paşrrewanî, erkî her soşyalîstêkî azadîxwaz (enarkîst) dezanin. bellam bew şêwey ke marksîstekan raydegeyênin, dwa amanc û erkî enarkîzm, djayetî marksîzm nîye, bellku djayetî ew boçûnaneye le hizrî (markis)da, ke ezmûnekanî xebatî çînayetî le (komuney parîs)ewe ta ewro, çewtbûn û nakokbûnyan letek soşyalîzm û xewnekanî azadîxwazîda selmandûn; otorîte, pêşrrewî part, dîktatorîyetî prrolîtarya (dîktatorîyetî part) û prrolîtarîze û soşyalîzekirdnî dewlletin. bepêçewanewe enarkîstekan serapay hizrî markis retnakenewe, enarko-komunîstekan bellgey emen û boçûnekanî (pîter kropokîn) baştrîn bellgew serçawen.
„ mêjûy em rewte bo serdemî derkewtnî prodonîzm degerrêtewe . têze serekîyekanî fîkrî anarkîstî le bîruboçûnekanî prodon û paş ewîş le bernamey xebatî bakonînîyekanewe serçawe helldegrê . “
em nasandne hem serpêyane û hem kurtkirdneweye, emeş bo nebûnî serçawe degerrêtewe be zmanî ‘erebî, farsî û kurdî, ke nûser piştî pêyan bestuwe. şwênpêy hizrî enarkî le hizrî hekîmî çaynî lao- tse (The Course and The Righit Way), fîlosofanî dwatrî yonanî û hêdonîstekan (Hedonistis) û sînîkekan (Ciynicis ) û peyrewanî trî layengrî mafî sruştî, betaybet le endêşey zêno (Zeno)da binyatnerî qutabxaney rewaqî û neyarî eflatun, le wane ‘îrfanîyekanî karpokratîs le (eskenderye)da hatûn û karayî berçawyan leser hendêk le araste krîstîyekanî sedekanî nawerast le ferense, allman, îtalya, holend û înglîstan hebuwe. le mêjûy çaksazîyekanî (bohêmyayî) da, pîter çêlkîskî (Peter Chelcickiy) bewperî twanawe piştîwanî lem bawerre kird û le pertukekey xoyda “pakîy bawerr”, heman hellsengandin beramber dewllet û klîsa xisterrû, çend sede paştir (tolistoy)îş bewe geyişt. le nêwan mrovdostanî tirda, rabêlays (Rabelais)îş dyare, ke le pyahelldanî şarî xoşbextî “(Theleme (Gargantua”da wênayek le jyan dexaterrû, ke le gişt kotubendekanî serwerî azad buwe, le boçûnî bîryaranî azadîxwazda lewane La Boetie, Syilvain Marechal, and, above all, Diderot , wilyem guduyn (1756-1836) le nûsîne benawbangekeyda(An Enquiry Concerning Political Justice and itis Inifluence upon General Virtue and Happiness (London, 1793)da, çarliz forye (1772 – 1832)şi lem meydaneda karayî danawe û yekêke le pêşrrewanî endêşey azadîxwazane[1]. bem core debînîn, ke enarkîzm pêştir be kirdewe le zor komellgeda hebuwe[2] û wek hizrîş zor pêş prrodon hebû û dahênanî hîç fîlosofêk û hizryarêk nîye, her boye natwanrêt wek rêrrew (mijhib)êk leberçaw bgîrdrêt û nêwî kesêk ya kesanêk bikrête pêşgrî wek marksîzm.
herweha enarkîstekan pêyanwaye, oturîte û leqallbdanî xebat le partêkî ramyarîy û aydyolocîyayekda, bkujî gyanî azadîxwazî û plebendîkirdnî mrovekane be serkirde û binkirde, fermander û fermanber, jîr û najîr, zana û nezan, …tid, ke emeş serî le sermayedarî dewlletî û dewlletî takpartî dîktatorewe derdeçêt û dwacar bêcge le rîforimkirdin û perrupînekirdnî keleberekanî sîstemî serwerî çînayetî, hîçîtrî lêberhem nayêt, bo emeş bellge zorn û çawgêranêkî xêra le (rusye)we ta çîn û kuba û îwguslavya û wllatanî efrîkî probolşevîk û ..tid, wellamî mêjûn bo tênegeyiştnekanî kal markis û paşrrewanî lewey ke enarkîyekan le înternasîwnallî yekemda û le şorrşî rusye û îspanya û hewllekanî dwatirda bangewazîyan bo dekird û gyanyan lepênawîda bextkird.
enarkîstekan her le pêş înternasîwnalî yekemewe, rayangeyand, ke parte ramyarîyekan parçe parçegerî bzavî soşyalîstîn, be rêrrewkirdnî aydyolojyayek mrovekan destemo deken û azadî û yeksanî û dadperwerî komellayetî le sayey serwerî çînayetîda (be hemû şêwekanî dewlletewe) pejmurde debin û wek xewnî azadîxwazan le syaçalekanî desellatda detasênrên.
leberewey nûser enarkîzmî kirduwete dahênanî prodon û bakunîn, bepêwîstî dezanim wellamî nameyekî karll markis lelayen (prodon)we, ke xoşbextane wergîrdrawete ser zmanî farsî, ‘erebî û kurdî û be zorbey zmanekanîş heye, bkeme bellgey naprodonîstbûn û nabakunînîstbûnî enarkîzm û hawkat rexney prodon lewey ke markis û hawrêyanî xerîkî darrêjanî rêrrew (mijhib)êkî dunyayîn, ewey ke ewroke marksîstekan be şanazîyewe wek hellgrî her ayînêkî tir karl markis û paşrrewanî wî dekene peyamberî ayînekeyan û soşyalîzm be dahênrawî ew û ewanîtir û dananî pertûkekanyan le rîzî pertûke asmanîye seru rexnekan, dadenên.
wellamnamey prrodon (Pierre-Joseph Proudhon ) bo markis (Karl Heinrich Marx )
„ were be tewawî twana bo dozînewey yasakanî komellga pêkewe kar û rawêj bkeyn, bem çeşne ke em yasaye le komellgada kar dekat, wate baştrîn şêwazêk ke dekrêt bo dozînewey ewan bîgrîne ber.
bellam, bo xatrî xwa, dway eweyke gişt bestelleke fikrîyekanman welanan, rêga mede eweyke hewillman boy daw û pêy geyiştîn, bîrura û têrrwanînêkî tir be ser xellkda bsepênîn û derixwardyan bdeyn …. min le qûllayî dillmewe rêz le bîruray to degrim ke dexwazî tewawî têrrwanîne corawcorekan lêkbdeyewe û rûnyan bkeyewe.
ba, le kirdar û reftarda, baş û mêhreban bîn. rêga bde nmûneyek le pêkewe hellkirdnî (tolêranis) wişyarane û dûrbînane be cîhan nîşan bdeyn.
tenya bew mebeste ke ême le seruy cûllaneweyekî nwêyn. were ba ême xoman wa nîşan nedeyn ke tehemulî kes nakeyn.
were ba ême peyamnêranî dînêkî nwê nebîn, tenanet eger em dîne, dînî mentîq, dînî ‘eqllêkî tewaw bêt.
were her çeşne narrezayetîyek bexêr hatin bkeyn û be baweşêkî awella werîbgrîn û her çeşne baykot, rîzperrîy (astipnaء) û wişkesofyetî mehkum bkeyn.
ba, hergîz, hîç pirsyarêk wekû babetêkî yekcarekî û tewaw wernegrîn û tenanet dway eweyke dwayîn bas û lêdwanî xoşman hellsengand û pêydaçûynewe û kotayîman pêhêna, bitwanîn eger pêwîst bêt carêkî trîş be şêneyî, be pêkenîn û qsey xoş dest pê bkeynewe.
be pêy mercêkî wa, bexoşîyekî tewawewe, le korrî êweda beşdar debim. egîna, beşdar nabim. “[3]
“ anarkîzmî nîwey yekemî sedey pêşû ke be prodonîzm denasra , rewtêkî xocêyî ferrensayî bû . le nêw bzûtnewey sosyalîstîy ferrensada geşeykirdu hîç şêwe şeqllêkî înternasyonalîstî pêwe nebû . şêwe sosyalîzmêk ke prodon bangaşey bo dekird , sosyalîzmî wirdeborijwazî bû . krêkaranî peywest bem rewte reçellekêkî cûtyarîyan hebû ”
belam be pêçewaney pagendey nûserewe aydyakanî prodon hawserdemî nêwneteweyî yekem, bûne hellixrrênerî berçawî bzavî soşyalîstî le wlatanî xwarûy ewrupa, nûser detwanêt bgerêtewe ser dabeşbûnî bzavî krêkarî û soşyalîstî le encamî pêlangêrrî ballî marksîstî înternasîwnalî yekem djî enarkîyekan û serinc bdat û bbînêt, ke be hejmarîş kame ball zorîney dwakewt û kam ballî bzavî krêkarî kara û çalak mayewe?! herweha êstaşî letekda bêt, aydyakanî prodon wek serçaweyekî xwastrawî hizrî soşyalîzmî azadîxuzane gringî xoyan ledest nedawe. bellam ewey ke hizrî wî lelayen part û deselatekanewe bekar nebran û le masmîdyada pagendeyan bo nekra, bo tuxmî azadîxwazaney aydyakanî wî degerêtewe, ke letek desellatixwazîda nakok û nateban û dij dewestnewe û bekellkî qeyranekanî wllistrît (wall sitreet) nayên.
lêreda tûşî şok debim, ke nûser û zorêkî tir le marksîstekan, çon rêge bexoyan deden, heman helley markis û lênîn û paşrrewanyan dûbare dekenewe û êstaş be heman axawtnî serdemî markis sûkayetî be cutyaran û xellkî gundî deken, le katêkda ke ezmûnî şorrşî rusye ewey selmand, ke cutyaran hêzêkî komellayetî û abûrîy karan û bebê hawkarî û azadî û amadeyî xobexşaney ewan jyanî komellge naguzerênrêt û pîşesazî otomebêl û leşkrî sûrî pirrçek, bebê piştîwanî cutyaran û tenanet xudî şorrşî 1917 bebê cutyaran, billqî ser aw bûn. eger cutyaran ew hêze hîçen, ke şorrşî marksîstekan perawêzyan dexat û deyankate sumbulî sukayetî, edî bo şagirdekey markis û lênîn, (stalîn) dûr le amadayî û xwastî xudî cutyaran, naçar be sepandnî modêlêkî dîktatoryane û karîkatoryaney herewezîy kiştukallî debêt û deyan hezar cutyar debne qurbanî bername nawendîyekanî bolşewîzm?
ewey kame araste û kame şêwe (dewletî ya enarkî) le soşyalîzm twanî letek azadîda hellbkat û kame îwtupîy û kame ketwarîy bû, kame wirdeborcwazîy û kame dje borcwazîy bû, xwêner detwanêt leber roşnayî xerwarî dokumêntekan û berawirdkarîyekanî deselatdarî quçkeyî bolşevîkekan û xoberrêweberayetî herewezîyekanî şorşî îspanyada, bexoy bebê pêşdawerî min ya kesêkî tir bedestî bhênêt!