تەنانەت ئەگەر سیناریۆش بێت، ھیچ لە شكاندنی كەسایەتی كیژەكە لەو كۆمەڵگە دواكەوتووەدا و ھیچ وێرانكردنی ناخی، ناگۆرێت. ھەروەھا ئەو ھەواڵە ھیندەی دیكە سووكایەتییەكەی خەستتكردووەتەوە، لای بەرێوەبری ئاساییش لاقەكردن [ئەتككردن] تەنیا بە دڕینی پەردە پێناسەدەكرێت، سووكایەتی و ئازاردان و چەپاندن و ترساندن و پاشكاراییەكانی دواتری بە ئەتنازانن، كە زۆر جار دەبێتە ھۆی سڵەمینەوەی ھەتاھەتایی ئەو كیژە لە پەیوەندی لەتەك پیاو، تەنانەت ترسان لە پەیوەندی باوك و براكانیشی … ھاوڕێ گیان، وابزانم بەخۆت لە كۆمەڵگەی مەكسیك نزیكیت یا ئاگاداریت، كە لە سەرەتای ڕووتێكردنی بازاری ڕامیاریی و ئابووری نیئۆلیبرالیزمدا توندوتیكی بەرامبەر ژنان وەك ئێستای كوردستان بوو، بە دیاردەی تاكەكەسیی و كاتی دەبینرا، بەڵام دواتر كاركێشایە ئەوەی كە دیاردەی كیژفڕاندن و فڕێدانی جەستەیان لە دەرەوەی شارەكان و سەر سنوورەكان بوو بە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیی و سیستەمانتیك، كە ھیشتا كچان بە ڕۆژینیوەرۆ بە تەنیا نوێرن بچنە فێرگە یا دوو كۆڵان ئەولاتر… ئەمە سەرەتای كارە …. چەند ساڵ لەمەوبەر نووسەرێكی كورد لە سایتی كلاوڕۆژنەدا وتاریكی نووسیبوو، تێیدا وێڕای ھەڵدان بە شان و باڵی سیستەمی سەرمایەداری و ھاتنی بازارئاد، سەركۆنەی كوردانی كردبوو، كە كۆنەپارێزن و پێویستە ھەوڵبدەن بە دەركردنی فیلمی سێكسی و پیشەسازی سێكسی پێشی دوژمنەكانیان [بە گوتەی ئەو] فارس و عەرەب و توركبدەنەوە و سەرنجی دەوڵەتانی خۆراوا و كۆمپانییەكان بۆ كراوەی خۆیان ڕابكێشن، تاوەكو لایان لێبكەنەوە و دەوڵەتی نەتەوەییان بۆ چێبكەن. بەداخەوە ناوی نووسەرە ناسیونالیستە ھاوجەرخەكەم لەبیرنەماوە، بەڵام لەوە دڵنیام لەو چەپە وەرگەڕاوانەبوو، كە خوێنی لە كەللەسەری سۆشیالیستەكاندا دەخواردەوە و بە ھۆكاری بەدەوڵەتنەبوونی كوردی دەزانین …. ئەو كات، من بەپێی زانیارییم لەمەڕ ئەمەریكای لاتین، لەمەر سەرھەڵدانی ئەم دیاردانە قسەمكرد، بەڵام كەس بە ھەندی وەرنەگرت … ھیشتا لە كوێمانە، وەك گوتوومە و دەیڵێمەوە، ڕۆژێك دێتەپێشەوە، ئاڵای نەتەوە بە باجی كیژۆڵانی سێكسفرۆش دەشەكێتەوە …