ئەو ڕۆشنبیرەی كە باوەڕی بە دەسلاتی سەرووخەڵكی ھەبوو، ئەوا مەبەستیشی لە گەل، قەرەبالخی پاش پارتەكان و دەسەڵاتە و ھەر ئەو ڕۆشنبیرانەن، كە خەڵك بۆ سەروەریی رامیاران و سەرمایەداران بەسەر زۆرینەی بێدەسەڵاتدا، دەستەمۆ و گۆشدەكەن.. ڕۆشنبیر، چەمكێكی گشتییە، ئەوی من و تۆ بە ڕۆشنبیری دەزانین، لای دەسەڵاتخواز و مەزھەبییەك ناڕۆشنبیرە و ئەوی لەلایئەوان ڕۆشنبیرە، لەلای ئێمە كۆنەپەرستە. لەبەرئەوە ھەرگیز ناگەینە سەرەنجام و باشتیرن شت پشتكردنە لە ھەردوو دەستەبژێرەكە؛ دەسەڵاتدار و ڕۆشنبیر. چونكە ئەو دووانە دوو نیوە بازنەی دەسەڵاتداری و دەسەلاتخوازیی تەواودەكەن.