ڕۆژی جیهانی یەکسانی کرێ و مووچەی ژنان و پیاوان ” world equal pay day”

ڕۆژی جیهانی یەکسانی کرێ و مووچەی ژنان و پیاوان ” world equal pay day”

 بۆچی ٢١ی ئازار ڕۆژی جیهانی یەکسانی کرێ و مووچەی ژنان و پیاوانە “world  equal pay day” ، لە کاتێکدا کە ٨ی مارچ وەك سیمبولی خەبات بۆ یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوان و واوەتر لەوەش خەبات دژی سیستەمی چینایەتی،  نزیکەی دوو سەدە مێژووی هەیە؟

بۆچی تێکۆشان بۆ یەکسانی کرێی ژنان و پیاوان لە مێژووەکەی (خەباتی ٨ی ماڕج) جیاکراوەتەوە؛ ئایا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ڕۆژی ٨ی مارچ لە ئامانجە خەباتکارانەکەی خاڵیکراوەتەوە و کراوەتە شایی و زەماوەندی پارتایەتی؟ ئایا ئایا سەروەران دەخوازن ئەو مێژووە بسڕنەوە و ژنانی کرێکار لە بزووتنەوەکەدا کەنارگیربکەن و بیکەنە بارەتەقای ژنانی توێژەکانی سەرەوەی کۆمەڵگە ؟ یا خودی ژنانی کرێکار سەنگەری خەباتیان بۆ ژنانی توێژەکانی باڵا و دەسەڵاتداران چۆڵکردووە و ئەوان بوونەتە قسەکەری یەکسانی و یەکسانی بۆ ئەوان تەنیا یەکسانی مووچە و دەنگدان دەگەیێنێت، بە واتایەکی دیکە یەکسانی لە کۆیلەبووندا؟

بێجگە لەوانەش، وڵاتانێك کە بوونەتە قسەکەری یەکسانی ژن  و پیاو و هەناردەکردنی دێمۆکراسی بە لەشکر و کەشتی و فرۆکە، لە سایەی یاساکانیاندا ژنان ٢٢% کرێ و مووچەی لەمتر بە بەراورد بە هاوکارە پیاوەکانیان یا پیاوان بە گشتی لە هەمان پیشە و کاردا وەردەگرن، کەچی وێڕای ئەوەش، ژنە فێمینیستانی کورد، ئەو دەوڵەت و سەرۆکانە وەك فریادڕەس نیشاندەدەن و  نامەی پارانەوە و سکاڵا و هانابۆبردنیان بۆ دەنێرن، تا فریای ژنانی کورد بکەون !!!!

ئەگەر خۆمان لەو پرسیارانەی سەرەوەش لابدەین، ئایا ئەوانەی کە دەخوازن ئەوروپا و ئەمەریکا و ئوسترالیا و کەنەدا بە بەهەشتی یەکسانی دوو ڕەگەزەکە نیشانبدەن، ئاگایان لەم ئامارانە هەیە :

لە هەر دۆلارێکی کرێ و مووچەدا هەموو ژنان ٢٣ سێنت کەمتر وەردەگرن، واتە ٧٧%ی کرێ [مووچە] بەرارد بە کرێ و مووچەی پیاوە هاوکار و هاوپیشەکانیان !

لە هەر دۆلارێکی کرێ و مووچەدا ژنانی ڕەشپێست ٣٦ سێنت بەراورد بە پیاوانی سپیپێست کەمتر وەردەگرن، واتە ٦٤%ی کرێ [مووچە] بەرارد بە کرێ و مووچەی پیاوە هاوکار و هاوپیشەکانیان !

لە هەر دۆلارێکی کرێ و مووچەدا ژنانی ئەمەریکای لاتین ٤٥ سێنت بەراورد بە پیاوانی سپیپێست کەمتر وەردەگرن، واتە ٥٥%ی کرێ [مووچە] بەرارد بە کرێ و مووچەی پیاوە هاوکار و هاوپیشەکانیان !

لە هەر دۆلارێکی کرێ و مووچەدا ژنانی ئاسیا ١٢.٤ سێنت بەراورد بە پیاوانی سپیپێست کەمتر وەردەگرن، واتە واتە ٨٧.٦%ی کرێ [مووچە] بەرارد بە کرێ و مووچەی پیاوە هاوکار و هاوپیشەکانیان !

ژنانی هاوسێکسگەرا [Lesbian] بەراورد بە پیاوانی هاوسێکسگەرا [gay]  کرێ و مووچەی بۆ هەمان کار و پیشە، کەمتر وەردەگرن !

لە هەر دۆلارێکی کرێ و مووچەدا ژنانی کەمئەندام ٢٩.٢ سێنت بەراورد بە پیاوانی سپیپێست کەمتر وەردەگرن، واتە ٧٠.٨%ی کرێ [مووچە] بەرارد بە کرێ و مووچەی پیاوە هاوکار و هاوپیشەکانیان !

بەپێی ئامارەکان لە سایەی سەروەریی یاسای دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای زلهێزی ئابووری و پۆلیسی جیهاندا، ژنان بەراورد بە پیاوە هاوکار و هاوپشەکانیان، ٢٣% کرێ و مووچەی کەمتر وەردەگرن !

هەروەها بەپێی ئامارەکان لە سایەی سەروەریی یاسای دەوڵەتی ئاڵمانیای زلهێزی ئابووری و پۆلیسی ئەوروپادا، ژنان بەراورد بە پیاوە هاوکار و هاوپشەکانیان ٢٢% کرێ و مووچەی کەمتر وەردەگرن !

خوێنەری هێژا، بۆ بەدواداچاوون و زانیاریی زیاتر و بۆ سوودوەرگرتن لە خشتەکانی جیاوازی کرێ و مووچەی کار و پیشەی هاوبەش، دەتوانن سەردانی ئەم دوو بستەرەی خوارەوە بکەن :

http://www.dawnnetwork.org/blog/wp-content/uploads/2013/04/2013-Equal-Pay-Day-Poster.jpg

http://www.nwlc.org/sites/default/files/20130305-minwage-chart.jpg