سەرنج لەسەر وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ی کۆمەڵێك هاوڕێگەی ئەوسام

سەرنج لەسەر وێنەیەکی ساڵی ١٩٩١ی کۆمەڵێك هاوڕێگەی ئەوسام

یادیان پڕ خۆشی و ئاسوودەیی بێ، ئەو ڕۆژانەی، کە گیرفانمان بەتاڵ و سەرمان پڕبوو لە ئەندیش، زگمان برسی و دڵمان لێوانلێو بوو لە ئەوین، بەرگمان شڕ و ناخمان خەزێنەیەك بوو لە ئازادی …

خۆزگە هەر یەك لەو ئازیزانەی نێو وێنەکە بینووسیایە، کە هەنووکە چەندە عەوداڵی ئازادی و یەکسانی [سۆشیالیزم]ە و چەندە ناسیونالیزم بە شەرمەزاریی بۆ مرۆڤایەتی دەزانێت ؟؟؟؟؟

ئازیزان، مەبەستم کولاندنەوەی برین و ڕووگیرکردنتان نییە، بەڵام ئەم پرسیارە سەرشێتانە یەخەی من بەرنادەن و ژیانی مشەخۆرانەی سەرمارەدارییان لە من کردووەتە دۆزەخ !!!!!