چەپ و نەشیروان و سەوابتەکانی ئیسلام

چەپ و نەشیروان و سەوابتەکانی ئیسلام

دیسانەوە وەك هەرای هەڵبژاردنەکانی پێشوو چەپ لەسەر پێداگریی لە سەوابتەکانی ئیسلام لەلایەن نەوشیروان و پارت و لیست و کاندیدەکانییەوە، کەوتەوە گلەییکردن !

لەوانەیە ئەمە بۆ خوێنەری نادەربەست زۆر ئاسایی بێت و بەبێ سەرنجدان و پرسیار لەخۆ کردن بەلایدا گوزەربکات، چونکە لەو کۆمەڵگەدا دەسەڵاتخوازیی و ملهوری و کەڵەگایی بەسەر کۆمەڵگەوە، یەکێكە لە سەوابتە هەرە بنەڕەتییە ئایدیپلۆجییەکان و کەم کەس دەیخەنە ژێر پرسیار.

باشە، ئەگەر نەوشیروان و پارت و لیست و کاندیدەکانی لایەنگری و پێداگرییان لەسەر سەوابتەکانی ئیسلام نەکردایە و داوای دەرهاویشتنی سەوابتەکانیان لەنێو یاسای هەرێم و عیراقدا بکردایە، ئایا هەڵوێستێکی ئاوا، هیچ لە دەسەڵاتخوازیی و مشەخۆریی و ملهوڕی و سەروەرییخوازیی و نوێنەرایەتی ئەوان بۆ بازارئازاد و ڕامیارییەکانی نیئۆلیبرالیزم دەگۆرێت ؟

ئایا هیچ جیاوازییەك لە بەڵێنە درۆینەکانی هەڵبژرادن و گلییەکانی چەپ لە نەوشیروان و پارت و لیستەکەی، هەیە؛ لە کاتێکدا کە هەم نەوشیروان و پارت و لیستەکەی دەڵێن “ئەگەر دەنگ بە ئێمە بدەن و بمانکەن بەسەروەری خۆتان، دونیاتان بۆ دەگۆڕین” و هەم باڵەکانی چەپیش دەڵێن “ئەگەر دوای ئێمە بکەون و بمانگەیێنە دەسەڵات، دونیاتان بۆ دەگۆڕین” ؟

وەها لێکچوونێك نە ڕێکەوتە و نە لەنەزانیی ئەم یا ئەویانەوە، بەڵکو بۆ نێوکۆیی ئامانج و تێڕوانینی هەردوولا دەگەڕێتەوە، کە لەم خاڵانەدا کورتدەبنەوە:

١- هەردوولا کۆمەڵ بە مێگەڵ دەزانن و خۆیان بە شوانەی پێویست بۆی …
٢- هەردوولا پێداگریی لەسەر فەرمانداریی [حکومەت] و دەوڵەت دەکەن …
٢- هەردوولا جەنگی بەرامبەریان بەوە دەکەن، کە خۆیان باشتر لەوانی دیکە دەتوانن سەروەری دادپەروەر و ڕزگارکەری کۆمەڵ و تاکەکانی بن …

ئایا هیچ لەوە تڕۆهاتتر هەیە، کە قسە لە ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی لە سایەی سەروەریی هەندێك بەسەر هەندێکی دیکەدا بکەیت ؟