ھەیاسە لەودیو دێوجامەی دێمۆكراسی چ باسە ؟ / ئاوەدانكردنەوەی عیراق + مەرجەكانی قەرزی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی + ھێڕشی داعش و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە عیراق

ھەیاسە لەودیو دێوجامەی دێمۆكراسی چ باسە ؟ *

ھەژێن

٧ی جولای ٢٠١٤

ئاوەدانكردنەوەی عیراق + مەرجەكانی قەرزی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی + ھێڕشی داعش و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە عیراق

ساڵی ٢٠٠٧ لە وڵاتی كوێت نوێنەرانی بانكی جیھانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و ھێزە براوەكانی جەنگی سێیەمی كەنداو كۆبوونەوە و لە بەرانبەر پێدانی قەرز بە دەوڵەتی عیراق بۆ “بنیاتنانەوەی عیراق” كۆمەلێك مەرجیان دانان، ھەندیكیان ئەمانەبوون:

بەرزكردنەوەی نرخی سوتەمەنی [نەوت و گاز و گازوایل و بەنزین] چەند سەد بەرانبەر، لابردنی پشتیوانەی خۆراكی بۆ خەڵك [باییعی]، تایبەتیكردنەوەی گشت كەرتەكان لەوانە خوێندن و تەندروستی و بانكەكان و پیشەسازی [بەتایبەت نەوت] …تد، ئەو كات چەند جار ھەوڵ بۆ جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە درا، بەڵام سەركەوتوو نەبوو، بەتایبەت ھەڵوەشاندنەوەی كۆمەكی خۆراكی [باییعی].

ئەوەی لەم ڕۆژگارەدا ڕوودەدا، دروستكردنی فشارە بۆ جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە و یەكێك لە ھۆكارەكانی دروستكردنی داعش و ھێنانیان بۆ عیراق ئەوەیە و دژایەتیی ھەموو لایەنەكان بۆ خۆبەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆراوا، لەبەر ئازادنەبوونی بازار و ملنەدانە بە مەرجەكانی ئەو نێوەندە جیھانخۆرانە !

*******************************************

* خوێنەری ھێژا، لەمەولا بەگوێرەی كات و توانا ھەوڵدەدەم لە گۆشەیەكدا بەناوی (ھەیاسە لە دونیای دێمۆكراسی چ باسە؟)، كە مەبەستم دێمۆكراسی پارلەمانی [بۆرجوازیی]یە، ناوبەناو بابەتێك بوروژێنم … ھەژێن