ڕۆڵی خوێنەری كورد لە گەمژاندنی نووسەردا
٦ی جولای ٢٠١٤
لەوانەیە لە یەكەم خوێندنەوەدا ئەو دەستەواژەیەی سەرەوە بێواتا و ناكەتواریی بەرچاوبكەوێت، بەڵام من بە ئەزموونكردن بەو سەرەنجامە گەییشتووم، كە ھەموو دیكتاتۆرێك، ھەموو جەلادێك، ھەموو پاوانگەرێك، ھەموو چەپاوڵگەرێك، ھەموو ملھورێك، ھەموو نووسەرێكی تووشبووی نارسیسم Narcissism جەماوەری پاشرەو / خوێنەری نادەربەست پەروەردە و گەورەی دەكات !
ماوەیەك لەمەوبەر بۆ ئەزموونگەریی یا ھەڵسەنگاندنی دەربەستی خوێنەر، بۆچوونێكی خۆمم ئاوەژووكردووە و كەوتمە ڕیزكردنی پووچگەرایی و دەستەواژەی نالۆجیكی و پاشان جارێكی دیكە ھەڵگێڕایەوە سەر خۆی و دامنایەوە، بەداخەوە ھیچ وروژان و ناكۆكی و ڕەتكردنەوەیەك یا پێداچوونەوەیەکم لە ھەڵوێستەكاندا بەدینەکرد.
ھەڵبەتە ئەمە تەنیا بۆ نموونەیە و لەبارەی ماسیگری تاك و سەربەخۆەیە نەك كرێكاری كۆمپانییەكان !
دەقی ئاوەژوكراو :
“مەرج نییە ھەموو ماسیگرێك، ماسی فرۆشبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ھەموو ماسیفرۆشێك، ماسیگرە ! ”
دەقی دروست :
“مەرج نییە ھەموو ماسیفرۆشێك، ماسیگر بێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ھەموو ماسیگرێك، ماسیفرۆشە ! ”
بەداخەوە لە ھەردوو بارەكەدا ھەژماری لایككەران ھەر یەكسان و ھەر ھەمان كەسان بوون!
سەرەنجام لەتەك ئەم پرسیارە ڕووبەڕووبووم؛ ئایا لایك وەك دەستبەرزكردنەوە و سڵاوە كوردانەكەی لێھاتووە یا بەقەرزدانە بۆ وەرگرتنەوەی لە ڕۆژانی تەنگانەدا ؟