سڵاو هاوڕێیان، هاوەڵان، خزمان، …
ئەی ئەوانەی هەردەم دڵتان بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەلایەتی لێدەدات

وەك دەبینین، بەردەوام ئیدئۆلۆگەکانی سەرمایەداری کار لەسەر ئەو ئایدیۆلۆجییابە دەکەن، کە دەخوازن مرۆڤ بەسروشت بوونەوەرێکی ناکۆمەڵایەتی، چاوچنۆك، دڕندە نیشانبدەن و ئەوە بسەلمێنن، کە ئەو تایبەتمەندییە رامیاریی و کولتوورییانە نەگۆڕن و مرۆڤ بۆ مانەوە و درێژەدان بەژیان، ناچار بە ملدان و پەیڕەوکردنیانە وەك یاسای ژیان.

لەو بارەوە گروپگەکێك کە کاریان کردەییکردنەوەی ئەو ئایدیا بۆرجوازییانەیە، لە هەموو مەیدانێك و بە هەموو شێوەیەك کار لەسەر شێواندنی دەروونی ئێمە و لەقکردنی بڕوامان بە هەرەوەزیی و هاودەردیی و هاسۆزیی و هاوپشتییبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتیی مرۆڤەکان، دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بۆ ئێمەی بسەلمێنن کە ژیانکردن لە سایەی سەروەریی سیستەمەکەیاندا و لەژێر چەقۆی مافیا و داعش و دەوڵەتاندا، چارەنووسێکی نەگۆڕە و دوایین سەرەنجامی مێژووییە.

بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە بە ملیۆن کورتە فیلم و وێنە و گوتەی رامیاریی بڵاودەکەنەوە، کە بەداخەوە زۆرێك لەوانەی کە بە خەیاڵی خۆیان دژی سیستەمی چینایەتین، لە بڵاوکردنەوەی سەرلەنوێی ئەو فیلم و وێنانەدا “في سبیل اللە” شەو و ڕۆژیان ناوەتە سەریەك و لە ئیدئۆلۆگەکانی پشت ئەو کارانە زیاتر پەرۆشی گەیاندنی ئەو پەیامانەن و لەم نێوەدا تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەتایبەت فەیسبووک بووەتە بڵندگۆ و کاناڵی وەها ئایدیۆلۆجیگەلێك.

بە بۆچوونی من، ئەگەر ئازادیخوازان [نەیارانی سیستەمی چینایەتی] نەکەونەخۆ و دەست بە بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە و گوتاری تایبەت لەبارەی کۆمەڵایەتییبوون و هەرەوەزیبوون و هاوخەمی و سۆزداریی و هاوپشتی مرۆڤایەتی و زیندوویەتی و سروشتیبوونی هاودەردی و سۆزداری نێوان بوونەوەران بەگشتی و نێوان مرۆڤەکان بەتایبەتی وەك هاندەری مانەوە و خۆپارێزیی مرۆڤ و وەك ماکێکی سروشتی بوونەوەرە کۆمەڵایەتییەکان، نەکەن، ئەوا داهاتوویەکی تاریك و دڕندانە چاوەڕێماندەکات.

دەبا ئێمەش وەك بزاڤێکی دژەباو، وەك کاردابنەوەیەکی دەربەستانە و کۆمەڵایەتییانە بکەوینە هەوڵی بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە پڕ سۆز و وەفادارییەکان.

من بەم وێنەیە دەستپێدەکەم و هیوادارم بتوانین بزاڤێکی دژەباو، بزاڤێکی هوشیارانە، بزاڤێکی خەمخۆرانە، بزاڤێکی بەدەربەستانە، بزاڤێکی شۆڕشخوازانە بەرێخەین و سەرنجی منداڵان و لاان بۆ پۆزەتیڤیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە هەرەوەزیی و خۆکۆمەکییەکان ڕابکیشین و لە تووشبوون بە خەمۆکی و ناجێگیریی دەروونی و توندوتژی بیانپارێزین.

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-xpf1/v/t1.0-9/q83/p526x296/281865_903032703047092_8263864954308271815_n.jpg