بەگوێرەی هەواڵەکان پارلەمانی تورکیە بڕیارێکی پەسەندکردووە، کە چەکدارانی پ.ک.ک مافی گەڕانەوە و سڤیلی ژیانیان هەیە، بە مەرجێک چەکەکانیان فڕێبدەن !

بەگوێرەی هەواڵەکان پارلەمانی تورکیە بڕیارێکی پەسەندکردووە، کە چەکدارانی پ.ک.ک مافی گەڕانەوە و سڤیلی ژیانیان هەیە، بە مەرجێک چەکەکانیان فڕێبدەن !

هەروەها دەڵێن ” ئۆجەلان’یش پێشوازی لەو بڕیارە کردووە و بە گۆرانێکی مێژوویی تورکەی هەژمارکردووە ” …

چاودێرە ئەوروپییەکان ئاوای بۆ دەچن، کە ئەمە تەنیا هەوڵێك بێت، بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکشالیاریی داهاتووی تورکیە بۆ ئۆردوگان !

بە بۆچوونی من، ئەگەر بڕیارەکە تەنیا مافیی گەڕانەوە و چەکدانان بێت، ئەوا هەمان لێبوردە گشتییەکەی سەدام و ڕژێمی بەعس’ە، کە پاش ئەنفالەکان و کیمیابارانەکەی هەڵەبجە بۆ ئاوارەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و قەرەداخ و بادینانی ڕایگەیاند !

ئەوەندەی من بزانم ئیسلامییەکانی تورکیە (پارتی داد و گەشەپێدان) لە دوو خولی پارلەمانیدا بەو تاکتیکانە توانیان گۆڵ لە کورد بکەن و دەنگدەرانی کورد وەك سوارەکانی حەمیدیە بۆ سەرکوتی ئەوانی دیکە بەکاربەرێت، لەوانە بزووتنەوەی کرێکاران و خۆپیشاندەرانی شارەکان !

هەروەها، ئەگەر ئەو بڕیارە ئاوا بێت و هەڵوێستی ئۆجالان’یش ئەوە بێت، ئەوا دوو گەر و یەک سەرنجام زیاتری نابێت :

ئەگەری یەکەم: ئۆجالان و کوردان بە گۆڵخواردنی ئیسلامییەکان ڕاهاتوون و دەستەمۆبوون،
ئەگەری دووەم، ژێربەژێر ڕێکەوتنێك لە نێوان ئۆجالان و سەرۆکی پارتی “داد و گەشەپێدان” هەیە، …

لە هەر دوو بارەکەدا هەڵەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردانی کوردستانی بەشی عیراق دووبارە دەبنەوە، کە بەهۆی کاڕێزمانی مەلا مسوتەفا’وە لە ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵکرا و بەهۆی کارێزمانی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بەرزانی’ییەوە ڕاپەڕینی ١٩٩١دا ڕاپەڕین تێکشکێنرا. ئەوا لە ئێستاشدا کە کلکی دەوڵەتی تورکیە لە مشتی یەکێتی ئەوروپادایە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە نێوخۆییەکان تورکیە و وڵاتانی دەوروبەر فشاری بۆ دەهێنن، هەر پێشوازی و سازشێك بە قازانجی مانەوەی سەرۆکی ئیسلامییەکانە وەك سەرۆکشالیار، ئەمەش واتە درێژەی پیلانە داعشییەکان و قوڵترکردنی خەندەقەکانی باشوور بە ڕووی خۆراوادا …

هیوادارم هەواڵەکە هەڵەبێت و ئۆجەلان سوود لە خۆشەویستی جەماوەریی خۆی و کارێزمای رامیاریی وەرنەگرێت و نەبێتە ئەکتەری نێو گاڵتەجاریی ئیسلامییەکان [مەبەست لە گاڵتەجاریی ئەو بڕیارەی پارلەمانی تورکیەیە].