ناسیونالیزم و ئازادی تاك

دوێنێ لە ئیسرائیل کوڕیکی عەرەبزمان و کیژێکی ئیسرائیلی هاوسەرییانکرد، لەلایەن ژورنالیستانی جیهانەوە گرنگییەکی زۆر بە ئاهەنگەکەیان وەك سەرەتایەکی باش بۆ پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئێتنییە یا ئەو دوو ئایینە، کەچی دەمەو ئێوارە لە دەرەوەی هۆلێ ئاهەنگەکەیان، دەیان ڕاستڕەوی ئیسرائیکی قوتبوونەوە و کەوتنە پەلاماردان و دەیانگوت نابێت ڕێگە بەو هاوسەرییە بدرێت!

هەروەك چۆن حەوت ساڵ لەمەوبەر لەسەر خۆشویستنی کورە عەرەبزمانێك بە فیتی قزڵباشییەکان سەری (دوعا)ی ئەڤیندار بە لەتە بلۆك پانکرایەوە. هەروەك چۆن هەنووکە لە پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستاندا لەسەر دەرگەی گازینۆ و پارکەکان دەنووسرێت “هاتنە ژوورەوە تەنای بۆ کوردە”/ “هاتنە ژووورەوە بۆ عەرەب نییە”، هەروا کە دەیان ساڵ لە ئەمەریکا و هەروەها لە خوارووی ئەفەریکا ڕەشپێشتەکان بۆیان نەبوو بچنە خواردنگە، سینەما، باس و گازینۆی سپیپێشتان، هەروەها کە دەیان ساڵ لە بریتانیا دەیاننووسی “سەگ و ئێرلەندی بۆی نییە بێتە ژوورەوە”

ئەوە فەرهەنگی ڕەیسیستانە و ئاواش دەڕواننە ئازادی تاك و مافی کۆمەڵایەتیی!