پەنجا ساڵ پاش لابردنی یاساکانی هەڵاواردنی نەژادی، هیشتا خەونەکانی لوتەر کینگ نەهاتوونەتەدی!
مانی جولای لە ئەمەریکای سایەی دێمۆکراسی پارلەمانیدا ژنێکی ڕەشپیست لەژێر بۆکس و پێلەقەی پۆلیسی ئاساییشپارێزدا، دەمرێت!
چوار هەفتە پێش لە نیویۆرک پیاوێکی ڕەشپێست لەلایەن پێنج پۆلیسی ئاساییشپارێزەوە پەلاماردەدرێت و هەرچەندە هاواردەکات، جێمکردووە پێمبڵێن، بۆ دەمگرن، خنکام ملم بەردەن، بەلام ڕەیسیزمی پۆلیس بواری هەناسەدانی نادات و هەر لەوێدا دەخنکێت!
هەفتەی ڕابوردوو لە شاری فێرگوسن لاوێکی ڕەشپیست لە کاتی پیادەکردندا دەدرێتە بەر دەسترێژی پۆلیسی ئاساییشپارێز و هەر لەوێدا دەمرێت!
هەرچەندە ٣٠% دانیشتووانی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەشپێستن، بەڵام ٦٠% زیندانییانی ئەو وڵاتە ڕەشپێشتەکانن و هەروا لەسێدارەدان و کاری زۆرەملێ و نەبوونی هەلی کار و پشتیوانی بۆ خوێندنی باڵا لە سەرووی ئەو ڕێژەوەیە!
ئەمەیە دیوی کەتواریی دێمۆکراسی پارلەمانی و سیستەمی رامیاریی و دەستکەوتەکانی نیئۆلیبرالیزم بۆ مرۆڤایەتی لە دەهەی دووەمی هەزارەی سێیەمدا!
ئایا هێشتا پۆلیس و دەوڵەت و پارتییەکان و سەرمایەداری کۆتایی مێژوون؟
ئەگەر وەڵام ئەرێییە، کەواتە ئێمەی ژێردەست بێجگە لە خۆکوژی هێچ دەروویەك و هیوایەکمان بۆ ڕزگابوون نییە؟!