مامۆستای گەورەی دێمۆکراسی پارلەمانی جێمان فێردەکات ؟
دوێنێ لە شاری فێرگوسن دەولەتی دێمۆکرات-پارلەمانی ئەمەریکا، ڕابەری دەوڵەتە دێمۆکراتییەکانی جیهان، ژمارەیەکی زۆر ژورنالیستی دەستگیرکردن، هەروەها بە هەموو شێوەیەك کەوتە سەرکەوتی خەڵکی نارازی !
لە یەکەم ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا دەوڵەتی هەڵبژێردراوی دەنگەدەران ئەم هێزانەی خستنەگەڕ :
ڕووداو کوشتنی لاوێکی ڕەشپێستی ١٨ ساڵە ….
دەستگیرکردنی ٢٢ کەس لەنێوانیاندا چەند ڕۆژنامەگەر …
٤٣٢ زرێپۆش لە جۆری MRAPs
٤٣٥ زرێپۆشی دیکە لە جۆری دیکە
٤٤٩٠٠ دووربینی شەوانە
٥٣٣ فرۆکە و هێلیکۆپتەر
۹۳،۷٦۳ چەك و ۱۸۰،۷۱۸ فیشەکدان
ئەمانە هەموو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەسانێکی ناڕازی کە نە چەك و نە سوپا و نە فەرماندەیان نییە و دروشمەکانیشیان برتین لە “دەست لە کوشتن هەڵگرن” … “پۆلیس تیرۆریستە” … “ئێمە دەنگمنا نەدا تا ئێوە ڕۆڵەکانمان بکوژن و فەرمانی تەقەکردن لە ناڕەزایەتییەکانمان بدەن” ….
زۆرینەی ئەوانەی کە ڕژاونەتە شەقامەکانەوە، کەسانێکن، کە لە خولەکانی رابوردوودا خۆشباوەڕانە دەنگیان بە ئۆبامای ڕەشپێشت دا و چاوەرێبوون ئەو خەنەکەی مارتین لوتەر کینگ بهێنێتەدی !