پەیکەرێك بۆ پاراستنی شوناسنامەکان

پەیکەرێك بۆ پاراستنی شوناسنامەکان

لە سەرەتای هەزارەی سێیەمدا لە پاڵتۆك ” ژووری ئازادیخوازان” لە کۆڕێکی رێکخراوی (چاك)داپێشنیاری پرۆژەی دروستکردنی پەیکەر بۆ هەموو پێشمەرگەیەك لە هەر کوێیەك گیراوە یا گیانی بەخشیووە، هەروەها هاوکات دروستکردنی پەیگەر بۆ چەکدارە کوردە بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی بەعش، لەو شوێنەی لێی کوژراون، تاوەکو لە کۆمەڵدا جارێکی دیکە کەس نەوێرێ خۆفرۆشی و بەکرێگیراوی بۆ داگیکەران و دوژمان بکاتەوە!

ئەگەر ئەو کارە بکرایە و لە کۆڵان و گەرەڵ و شەقام و مەیدان و گوند و دەشت و دۆڵ و کێوەکاندا هەر کەسە و پەیکەری هەبووایە، هەنووکە نەوەی پاش ڕاپەڕین دەیزانی بۆ کۆمەڵی کورد هەردەم خۆفرۆش و دۆستی داگیرکەر بەرهەمدەهێنێتەوە!

ئێستاس درەنگ نەبووە و دەکرێت پەیکەر یا سیمبوڵ بۆ گیانبەخشان و بۆ خۆفرۆشان دروستبکرێت، تاوەکو مێژوو وەك خۆی تۆماربکرێت و هاوسەر و منداڵانی گیانبەخشان و هاوسەر و منداڵانی خۆفرۆسان پێکەوە لە یەک دەرگە و لەیەك بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی یا کۆمەك وەرنەگرن و نەچنە یەك لیستی قوربانیدان بۆ کۆمەڵ !