وێڕای پەرەسەندی جەنگ لە ناوچە نەوتاوییەکان، کەچی نەوت لە بازارەکان جیهاندا هەرزانتر دەبێت !
ئەوەی کە ەنوتی هەرێمی کوردستان هەراجدەکرێت و وەك ماڵی دوژمن تاڵاندەکرێت، گومان هەڵناگرێت و بەلایەنی کەمەوە دەهەیەکە نەوتی هەرێم وەك تاڵانی بە دەوڵەتانی تورکیە و ئێران دەفرۆشرێت و خەڵکی هەرێم هەر ڕۆژە بینەری تەنکەرە نەوتەکان بوون بەرەو سنوورەکانی هەرێم لەتەك ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکەرەدا!
تا ئێرە لە دونیای سەرمایەداریدا ئاساییترین شتێکە کە ڕوودەدا، بەڵام ئەوەی کە جێی پرسیارە و سەرنجمان ڕادەکێشێت، ئەوەیە، کە هێزێکی وەك داعش نەوتی ئەو بیرەنەوتانەی کە لە سوریە و عیراق دەستی بەسەرداگرتوون، چۆن دەفرۆشێت و بە کوێیدا بەرەو بازارەکانی جیهان بەرێی دەکات؛ لە سوریە دوو ڕێگە زیاتری لەبەردەمدا نییە: یا لە ڕێگەی دەوڵەتی (سوریە)وە یا لە ڕێگەی دەوڵەتی (تورکیە)وە کە ناوچەکانی دەسەڵاتداریی داعش بە دونیای دەرەوە دەبەستنەوە ؟!
هەروەها لە عیراق بێجگە لە ئوردوون و سنووری دەوكەتی تورکیە لە ڕێگەی ناوچەی [پدک]ەوە، چ ڕێگەیەکی هەیە ؟!
کاتێك کە وەڵامی ئەم مەتەڵەمان زانی، ئیدی تێگەییشتن لەوەی کە دەوڵەتانی ئەوروپا و دەوڵەتی ئەمەریکا و دەوڵەتی تورکیە (داعش)یان دروستکردووە و هێناویانەتە عیراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕێگەیان بۆ خۆشکردوون، زۆر ئاسانە، تێگەییشتنی ئەوە، مەگەر تەنیا بۆ کەسانێك سەختبێت، کە دەمارگیریی پارتایەتیی و ئایدیۆلۆجی چاوی بەستوون و دەزگە پارتیی [حزبی] و فەرماندارییەکان لەجیاتیان بیردەکەنەوە !