ئەفسوونی خۆکوژی و یەکدی کوژی مرۆڤەکان

ئەفسوونی خۆکوژی و یەکدی کوژی مرۆڤەکان

گەورەترین و سەرەکیترین گرفتی مرۆڤی سەردەم ئەوەیە، کە کولتوور و یاسا و میدیا و بەرژەوەندی سەروەرانی ئاوا لە قاڵبیداوە، کە لە بەیانییەوە کە لە خەو رادەبێت تا شەوان کە دەخەوێت، پێویستی بە هێزكی سەرووی خۆی هەیە، تا پێیبلیت ئاوا بکە و وا مەکە، ئاوا بیربکەرەوە و وا بیرمەکەرەوە، ئەوە ڕاستە و ئەوە درۆیە.

ئەگەر مرۆڤ/ تاک بتوانێت خۆی لە تەلیسمی ئەو هەژموونە ڕزگاربگات، ئەوا هیچ هێزیك لەپێش گروپ و پارتیی و رامیاران و فەرماندارییان و دەوڵەتان و سەرۆکانەوە نامێنێت بۆ جەنگ و یەکدی کوژی!