هەی ناسیونالیستەکان، موسڵ و شەنگاڵ چۆن داگیرکران، بۆ پێناکەنن ؟
کاتێك کە لە پێلانێکی سازدراودا سوپای عیراقی و دەزگەکانی لە شاری (موشل)دا خۆبەدەستەوەدەدەن و سوپاسالار و پاریزگاری ئەو شارە بەرەو هەولێر و کەنارە ئاوەکانی تورکیە هەڵهاتن، ناسیونالیستە کوردەکان لەجیاتی هاودەردی لەتەك مەسیحییەکان و ئاوارە عەرەبزمانەکان، کەوتنە نووسینی پەیتاپەیتای توانج و پێکەنین و سووکایەتی بە عەرەب و سەربازانی عیراقی.
بەڵام کاتێك کە لەسەر بنەمای هەمان پیلان شار و گوندە ئیزیدی نشینەکان پێشکەش بە هێزەکانی داعش کران و پێشمەرگەی سەر زەل سەر زل و گوچە پان بەرەو هەولێر و دهۆک هەڵهاتن، ئەوانەی بەوانی دیکە پێدەکەنین و خۆیان فشدەکردەوە، سەریان نایەوە نیو خۆڵەپۆتەی شەرمەزاری ناسیونالیزم.