ناسیونالیزم و بەهای تاك
ناسیونالیزم وەك ئایدیۆلۆجیای دەسەڵاتخوازیی و نامۆ و ناپەیوەست بە ئازار و خواست و ماف و ئازادی تاك، هەمیشە لە هەوڵی توانەوە و بێنرخکردنی تاکە لە کۆی خۆشباوەڕدا، باشترین بەڵگەش
– تاوان وەك تاوان ناناسێت، بەڵکو بە ژمارەی قوربانییەکاندا، هەر لەبەرئەوەیە، کە هەمیشە ژمارەی قوربانییەکانی گەورە و ڕێك و سەرنجڕاکێش دەکات: ٥٠٠٠ ، ١٨٠٠٠ ، ٢٠٠٠٠٠٠ و …تد چونکە خودی تاک بۆ نەتەوەگەرایی بەهای نییە و هەرچی هەژماری کوژراان کەمتربێت، تاوان قورسایی و ئازاری کەمتر دەبێت
– مرۆڤ وەك ئامراز دەبینێت: ژن نامووسی نەتەوەیە، لە هێڕشی (داعش)یاندا پیاوانیش وەك ژنان دەستبەسەرکران و کۆیلەراگیراون و بەزۆر موسوڵمان دەکرێن و دەکوژرێن و سووکایەتییان پێدەکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی کە پیاو خاڵی لاوازی نەتەوە نییە و نابێتە لەکەدارکردنی نامووسپەرستی ناسیونالیزم، کەس لەبارەی ئەو لاوە نێرینە ئێزیدییانە نادوێ، کە لەژێر دەمەچەقۆی (داعش)دان.