ڕۆژوو، ئایین و تەندروستی

ڕۆژوو، ئایین و تەندروستی

ڕۆژوو زیانبەخش نییە، بەڵكو ئەوە ڕۆژی ئایننەكانە (بە دیاریكراوی ڕۆژووی ئیسلامی) زیانبەخشە، چونكە كاتێك كە جەستە پێویستی بە پشوودان و ئەنجدامدانی كارەخۆییەكانییەتی، موسولمانان، نیشاستە و پرۆتین و چەوری دەكەنە گەدەوە، كاتێكیش كە جەستە پێویستی بە وزەیە، ئەوان نان ناخۆن و ئاو ناخۆنەوە وخۆیان وشك دەكەنەوە. ئەگینا ڕۆژووی وەك ئەوەی یوگیستەكان (كەسانێك كە وەرزشی یۆگا دەكەن) دەیگرن، نەك زیانبەخش نییە، بەڵكو پێویستیشە، ئەویش بەپێی پرسیاركردن لە پزیشك لەباری ئامادەیی و لەباری تەندروستی جەستەوە بۆ كارێكی ئاوا، كە پێچەوانەی ڕۆژووی ئایینەكانەوە، مرۆڤ بەردەوام شلەمەنی (ئاو) دەخواتەوە، بەڵام خواردن ناخوات، ئەویش بەپێی توانای جەستەیی كەسەكە چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت. ھەڵبەتە ئەم ڕۆژووەیان نە لەترسی خواكانی ئاسمان و نە ترسی خواكانی سەر زەوییە، بەڵكو بە ویست و ھوشیاری تەندروستیی كەسەكە خۆیەوە پەیوەستە. جیاوازی ئەو ڕۆژووە لەوەدایە، كە ھی ئایینەكان ناچارییە و دەبێتە ھۆی ھەژاری جەستە و تووشبوون بە چەندین نەخۆشی، بەڵام ڕۆژووی وەرزشی یا تەندروستیی، ئازادانەیە و جەستەی مرۆڤ لە شتە زیادە و زیانبەخشەكان خاوێن دەكاتەوە، بەبێ ئەوەی تووشی نەخۆشی ببێت؛ بۆ نموونە ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشییە وەرەمییەكان دەبن، لە كاتی شیمیۆتێراپیدا ئەگەر كەسەكە لە باری ڕۆژووی وەرزشییدا بێت، زیانی كیمییاییەكە و شەپۆڵ و تیشكەكان كەمتر دەبێت…