زمانی دایك؛ ناسیونالیزم و شۆڤێنیزم
ئازیزانم، ئێران- نووسین یا كوردستان- نووسین ھیچ لە ڕەوایەتی خوێندنی زمانی دایك ناگۆڕن، ھەروا ھیچ لە سیستەمی ھیرارشیانەی خوێندن و توندوتیژی بەرامبەر مناڵان ناگۆڕیت، ھیچ لە جیاوازی چینایەتییان ناگۆڕێت، ھەروەھا وشەی كوردستان قەدەخە نییە، بەڵكو ئەوەی كە قەدەخەیە، ئازادی، و دادپەروەرییە …. تكایە ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیزم لەژێر پەردەی دەربرینی ئێش و ئازاری منالانی كوردستان لەدەست سیستەمی ھیراشیانەی خوێندن و پەروەدەی كۆماری ئیسلامی خواكاندا مەشارنەوە، لە ھەرێمی كوردسان بۆرجوازی كورد سەروەرە، كەچی كەلھوڕی و ھۆرامی مافی خوێندنیان بە زمانی دایكیان نییە، لە خۆرھەلاتی كوردستاندا كەلھوڕی و كرمانجی و ھۆرامی زۆرینەن، كەچی دەسەلاتدارانی ناو كایەی ڕۆشنبیری كوردی لەبەرئەوەی كە سۆرانین، ئەوانی دیكەیان پشگوێ خستووە، لە توركیە ھەر لە ئێستاوە، كرمانجەكان بەدەسەڵات نەگەیشتوون، كەچی خەریكن پاگەندەی ئەوە دەكەن كە زازاكی زمان نییە و تێكەڵەیە لە كرمانجی و توركی! ئایا جیاوازی لەنێوان شۆڤێنیزمی زمانی فارسی و توركی و عەرەبی و سۆرانی و كرمانجیدا ھەیە؟