با لەبری دوژمنایەتی مامۆستا، دژایەتی سیستەمی خوێندن بكەین، لەبری دوژمنایەتی فلانە پۆلیس یا چەكداری ئاساییش، دژایەتی دەزگە سەركوتگەرەكانی پۆلیس و ئاساییش بكەین، لە جیاتی شەرە دراوسێ لەسەر ئاو و كارەبا و زبڵ و زاڵ، دژایەتی نادادوەریی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و كارەبا و شارەوانی بكەین. لە جیاتی گلەیی و سەنگەرگرتن لە سەركردەیەك، پارتێك و خۆشباوەڕبوون بە پارتێكی دیكە، دژایەتی پارتایەتی و بوونی سەركردە و سەركردایەتی بكەین، با لە جیاتی چاوەڕێی پەیدابوونی سەرۆكی باش و سەركردەی باش، بە خۆمان سەركردە و سەرۆكی خۆمان بین و بەخۆمان دەست بە بەڕێخستنی گۆڕانەكان بكەین…