چارەسەری نوێنەرانی خوا بۆ قەیرانی ئابووری و كەمبوونی خۆراك*

چارەسەری نوێنەرانی خوا بۆ قەیرانی ئابووری و كەمبوونی خۆراك*

ئەگەر خەڵكی ئێران گوێڕایەكی ئایەتوڵڵا و مەلاكان بن و بۆ قەرەبوو و بەرگەگرتنی قەیرانی كەمی خۆراك و گرانی شمەك و نەبوونی ھێلكە و پێداویستییەكانی دیكە، ھەموو ڕۆژێك ھەر ئەشكەنەی پیاز بخۆن، لیستی خەرجی ڕۆژانە و مانگانەیان بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت

نرخی ئەشكەنەی پیاز لە مانگێكدا بۆ خێزانێكی چوار كەسی

٦ دانە ھێلكە = ٢١٠٠ تمەن

٢/١ نیوكیلۆ پەیاتە=٩٠٠ تمەن

١٠٠ گرام كەرێ = ٨٠٠ تمەن

١٠٠ گرام پیاز = ٢٠٠ تمەن و وردەیەك

ئارد و مەرزنجوش و پێپەر و خوێ و زەردەچەوە = ٥٠٠ تمەن

٦ دانە نانی لەواشە = ١٢٠٠ تمەن

بەم جۆرە، ھەر ژەمەخواردنێك خەرجەكەی ٥٩٠٠ تمەن دەبێت، ئەگەر جاران دوو ژەمەخواردن بۆ ڕۆژێكی بكەین و ئەوسا جاران ٣٠ ڕۆژی بكەین، سەرەنجامی دوو ژەمەخواردن لە ھەر ڕۆژێكدا بۆ تەواوی مانگەكە = ٣٥٤،٠٠٠ سێ سەد و پەنجاوچوار ھەزار تمەن، ئەمە لە كاتێكدا كە كرێی مانگانەی كرێكارێك لە ئێران ٣٨٩،٧٥٤ سێ سەد و ھەشتاونۆ ھەزار و حەوت سەد و پەنجاوچوار تمەنە ….

ئیتر با كرێ خانوو و و پارەی ئاو و كارەبا و كرێی ھاتووچۆ و خەرجی خوێندنی منالان و خەرجی سووتەمەنی و پۆشاك و خەرجی پزیشك و دەرمان و خەرجی لابەلایی گرفتەكانی دیكەی ڕۆژانەی خێزانە كەم دەرامەتەكانی ئێران لەولاوە بوەستن.

* ئەمە خەرجی ئەو خواردنە ھەرزانەیە، كە ئیمامی ئیسلام لە ئێران ھەژاران بەوە ئامۆژگاری دەكات، تاوەكو بەرگەی نەبوونی خواردن و گرانی بگرن.