شوان داودی بە چڵپاوی ناوچەگەریی ‘ كاروان عوسمان’ ناشیرین دەكا و ڕەوایەتی بە دادگەی بەعسییەكان دەدات

ھەژێن

٠٢ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٢

خوێنەرانی ھێژا، وەك زۆربەتان ئاگادارن لە سەروبەندی ساڵیادی لە سێدارەدانی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’دا ‘شوان داودی’ بە وتارێكی دوور لە پرنسیپی نووسین لە چەند سایتێكدا، كەوتووەتە ھەڵڕشتنی كینەدۆزی ناوچەگەریی و ھەرچی بنەمای ئێتیكی نووسین و مۆڕالی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردستانە بەرامبەر مردوو، خستووتەتییە ژێر پێی دەمارگیری ناوچەگەریی و نەك ھەر برینی ھۆگرانی دەنگ و ھونەری ‘كاروان عوسمان’ دەكولێنێتەوە، بەڵكو ئەوەی بەعسییەكان و دادگە قەرەقوشییەكانی بەعس بەرامبەر ‘كاروان عوسمان’ پێیاننەكرا، ‘شوان داودی’ دەیگەیێنێتە لوتكە.

ئەوەی كە پێویستە پێش ھەموو شتێك پێداگری لەسەر بكرێتەوە، بۆئەوەی خراپتێگەییشتن وەلابنرێت، ئەوەیە، كەسانێك كە یادی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ دەكەنەوە و گومان دەخەنە سەر بڕیار و سزا و خودی دادگەكەی ڕژێمی بەعس، ھیچ كات مەبەستییان ئەوە نییە، كە پاساوی كوشتنی ‘ محمد خورشید حەمەڕەش’ بدەن یا تاوانباریی كەسێك نادیدە بگرن و لە قوربانیبوونی ئەو ھێژایە كەم بكەنەوە، بەڵكو بەپێچەوانەی لۆجیكی بیركردنەوەی ‘شوان داودی’یەوە، زۆربەی كەسانێك كە ھۆگری دەنگ و ئاواز و ھەڵبەست و ھونەری ‘كاروان عوسمان’ن بەگشتی، كەسانی ھەست ناسك و دژی مرۆڤكوژی و دژەتاوانن و ھەر ئەو بوونەیە، كە ئاوایان لێدەكات، وێرای ئەو ھەمووە پاگەندە و ژاوەژاوەی تۆمەتباركردنی ‘كاروان عوسمان’، بەردەوام بەدەم ڕێگەوە و لە شوێنی  كار و لە ماڵی ھەژارییانا، گوێ لە گۆرانییە مرۆڤدۆستییەكانی ‘كاروان عوسمان’ ڕابگرن و بیانلێنەوە و ھەر ئەو مرۆڤدۆستییەی نێو گۆرانی و ھەڵبەستەكانییەتی، كە نەمری بە ‘كاروان عوسمان’ بەخشێوە و سەرەرای ئەو ھەمووە تۆمەتە، ھێشتا بە چەندین فەرسەخ لە پێش و لە سەرووی ھونەرمەندانی ئەم دەمەوەیە. من وەك یەكێك لە شەیدایانی دەنگ و ھەڵبەستەكانی ‘كاروان عوسمان’، تف و نەفرەت لە ھەرچی دەسەڵات و سێدارە و كوشتن و چەكسازی و قەسابخانە و زیندان و دادگە ھەیە، دەكەم و خەون بە دونیایەكەوە دەبینم، كە تێیدا پێناویك بۆ دەسەڵات و دادگە و كوشتن و كینەدۆزی نەمێنێت، یادی ھەموو قوربانیان پڕ خۆشی بێت و نەفرەتی مرۆڤایەتی لەوانەی كە لایەنگری كوشتن و سێدارە و زیندان و دەسەڵات دەكەن.

ئەوەی ڕاستی بێت، ھیچ گومانم لە بەردەوامبوونی فەرھەنگی بەعس و شەیدایی بۆ كوشتن و سێدارە و خوێنرشتن لە كودستاندا نییە [چونكە وەك تۆلستۆی دەبێژێت ” تا بازاری قەسابخانەكان و گۆشتخۆری لەبرەودا بێت، زرم و ھوڕی بەرەكانی جەنگ بەردەوام دەبێت”] بەڵام لەو بڕوایەدا نەبووم، كە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە كوردستان كەسێك ھەبێت و بەئاشكرا بوێری ئەوەی تێدابێت، كە دەستخۆشی لە بەعسییەكان بكات و ئاوا وەك فەرھەنگی شمشێر بەدەستەكان، پاش مردنیش سووكایەتی بە مردووان بكات!

‘شوان داودی’ بەزمانێكی بازاری ناوی قوربانی ‘محمد خورشید حەمەڕەش’ بە ‘حەمە’ دەبات، كە لە ڕێسای كۆمەڵایەتی كوردستاندا بەرامبەر بە مردوو نەشیاوە و نیشانەی بێڕێزییە و كەسایەتی مردوو پاش مردنی، ناوە ڕاستینەكەی خۆی وەردەگرێتەوە  و لەكەناوە بازارییەكانی لەدەستدەدات. بەڵام لەبەرئەوەی كە ‘شوان داودی’ ھیچ پرسنپڵ و ئێتیكی نووسەری تێدا نییە، لەوەش واوەتر دەڕوات و پرسی كەسیی قوربانی ‘محمد خورشید حەمەڕەش’ دەكێشێتە نێو باسێكەوە كە پێویست نییە و چ ئەو كات و چ ئێستاش بە لاوازی كەسایەتی ھەژمار دەكرێت. ئەو دەنووسێت ” (محمد خورشید حەمەڕەش)، دەكاتە كوڕی حاجی خورشید كەسایەتی دیاری شاری كەركوك ……. … بۆ ئەوەی كاكە حەمە فیراری نەكات لە سەربازی.. حاجی خورشید سەیارەیەكی بەرازیلی مۆدێل (1988)ی بە (11) هەزار دینار بۆ كڕیبوو..”

‘شوان داودی’ بەم دوو ڕستەیەی ھەم ھەندێك زانیاریی ناپێویست لەسەر قوربانییەكە دەھێڼیەوە، كە دەبنە ھۆی لاوازنیشاندانی كەسایەتی، كە بەپێی دەستەواژەكانی ئەو، خودی قوربانی كەسێكی بێباوەڕبووە و بەخاتری ئۆتۆمەبێلێكی بەڕازیلی ئامادەبووە، مل بە سەربازی بدات و ھەم نەبوونی خۆشەویستی بنەماڵەی قوربانی بۆ كوڕەكەیان، كە بە بەرتیل بۆ سەربازیكردن بۆ ڕژێمی بەعس ناچاری دەكەن و ھەم قوربانیدانی باوك بە حەز و ویستی كوڕەكەی لە ترسی ڕژێمی بەعس، ئەمە لە كاتێكدا كە نووسەر دێرێك پێشتر بە ” كەسایەتی دیاری شاری كەركوك” ناوی دەبات. ئەم پرسیار و سەرنجانە، كاری من نین، بەڵكو بەرەنجامی نووسینە بێسەرەبەرەكەی ‘شوان داودی’ن و ئەوە، ئەوە كە سووكایەتی بە كەسایەتی كەسی قوربانی و بنەمالەی قوربانی دەكات.

من دەزانم، كە ‘شوان داودی’یش وەك ھەەموو نووسەرە دەربارەكانی دیكەی نێو جەنجاڵی و ژاوەژاوەی میدیای بۆرجوازی كورد، دەستەواژەی “كەسایەتی دیاری شاری ” لە كوێوە بەكار دەبات، گلەیم لەوە نییە و ھەر ئەوەش چاوەڕێ لە نووسەری دەربار دەكرێت، بەڵكو دەمەوێت بڵێم، بۆ قسەكردن و ڕۆشناییخستنەسەر پەروەرندەی كوژرانی ھێژا ‘محمد خورشید حەمەڕەش’ و ھۆكاری لە سێدارەكانی ‘كاروان عوسمان’، ھیچ پێویستی بە خستنەڕووی لاوازییەكانی باری كەسێتی بنەماڵە و خودی قوربانی و ھەروەھا سووكایەتی بە ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ نەدەكرد، بەلام چونكە ھاندەری نووسینەكەی ئەو، ڕۆشناییخستنەسەر ڕووداوەكە نییە، بەڵكو كرێگرتەیی لە نووسین و گرژكردنەوەی دەمارگیری ناوچەگەریییە، بۆیە ئاوەزی لەدەستداوە و لە سكەوە قسە دەكات.

‘شوان داودی’ دەنووسێت ” لە (12 / 1 / 1989) كاروان لە شاری عیمارە لە سەربازگەكەی دەستگیر دەكرێت و دەهێنرێتەوە بۆ پۆلیسی كەركوك “

نووسەری بابەت، بەم دەستەواژەی ڕاستی قسەكانی ‘كاروان عوسمان’ و كەسانێك كە ئاگاداری گرتن و دادگاییكردنەكەی بوون، دەسەلمێنێت، نەك پێچەوانەكەی، چونكە كاتێك كە ‘كاروان عوسمان’ دەتوانێت بە بەڵگەوە بسەلمێنێت، كە لە كاتی ڕوودانی ئەو تاوانەدا لە سەربازگەكەیدا بووە، بەڵام ئەوانەی كە دەمێك بوو بۆ بیانوویەك دەگەران، تاوەكو ئەو ھونەرمەندە شۊڕشگیڕە بخەنە تەڵەوە، پێیدەڵێن، ئەگەر لەم تۆمەتەش ڕزگارت ببێت، ئەوا بوونی كاسێتی گۆرانییەكانت، بەسە بۆ ئەوەی لەنێوت بەرین!

ھەروەھا من پێموانییە، كە ماڵی قوربانییەكە ئاگایان لە بەگرتندان و دەستگیركرانی ‘كاروان عوسمان’ نەبێت، چونكە وەك ‘شوان داودی’ خۆی دەنووسێت ” لە پایزی (1988)..وەك هەموو جارێك لە گەڕانەوە شەو لە كەركوك دەبن و سبەی دەڕۆنە سلێمانی و چی تر حەمە ناگەڕێتەوە ….. ماڵی حاجی خورشید واتێدەگەن، كە حەمە رۆیشتووە بۆ خارج..لەبەر ئەوەی كەس ناویان نەهێنی..قڕو قەپی لێدەكەن. … ئەم بێ‌ دەنگییە چەند مانگێك دەخایەنێت..تاوەكو بنەماڵەی (تۆفیق تەیارە) لە سلێمانی ماڵی حاجی خورشید دەدۆزنەوە..بۆ ئەوەی ئەو بەرازیلیەی حاجی خورشید، كە لە (حەمە) كڕیویانە بخرێتە سەریان (ناویان)، حەمەش هیچ سۆراخێكی نیە، ئەوە سەرەتای دۆزینەوەی سەرەداوی تاوانەكەی (كاروان) بوو..”

ئەگەر خوێنەری بێلایەن و وردبین لەم دەستەواژانە وردبێتەوە، ئەوا ناكۆكی و نادروستییانی بۆ دەردەكەوێت. ئەو لەلایەك دەنووسێت، كە دواجار قوربانی لەتەك ‘كاروان عوسمان’دا  لە ماڵ دەرچووە، ھەورەھا دەنووسێت، كە قوربانی كەڵكەڵەی چوونە ھەندەران لە سەری داوە و بەڕازیلیان بۆ كرێوە تا لە سەربازی ڕانەكات و ھەروەھا دەلێت، مالی باوكی ئاوا تێدەگەن كە كوڕەكەیان بۆ ھەندەران چووە. كەچی لە خۆی پرسیار ناكات، باشە ئەوا ماڵی باوكی لە ترسی ئەو ‘ڕژێمی بەعس’ەی كە ‘شوان داودی’ دەستخۆشی لێدەكات، نەیانوێراوە باسی كوڕەكەیان بكەن، بەڵام خۆ ‘كاروان عوسمان’یان دەناسی و وەك كوڕەكەی خۆیان وابووە و ھاتووچۆی كردوون، چۆنە نەچوون پرسیاری كوڕەكەیان لێنەكردووە؟ چۆن ئەوان پێیانوایە كورەكەیان بۆ ھەندەران چووە و لەكوێبوونی ئۆتۆمەبێلە بەڕازیلییەكی كورەكەی خۆیان لەلا نەبووەتە پرسیار؟ ئەی ئەگەر بنەماڵەی قوربانی ناوی ‘كاروان عوسمان’یان بە دەسەڵاتدارانی ئەوكات نەداوە، چۆن دەسەڵات بەبێ سێ و دوو، دەستبەجێ ‘كاروان عوسمان’ لە سەربازگەی ‘عیمارە’ دەستگیر دەكات و دەیباتەوە كەركووك؟ لە بارێكی ئاوادا ئیدی بۆچی نیگەران دەبن؟

ھەروەھا نووسەری بابەت دان بەوەدا دەنێت، كە بنەماڵەی قوربانی ئاگاداری نیازی بۆ ھەندەرانچوونی كوڕەكەیان دەبن و بەو پێیە دیارە دوا شەو، كە ‘كاروان عوسمان’ لەماڵیان بووە، لەو بارەوە ڕەزامەندی خۆیان داوە كە ‘كاروان  عوسمان’ ئاسانكاری بۆ بكات و بەدیاریكراوی قسەیان كردووە و ھەروا ڕێی تێدەچێت، مادام وێرای ئەوەی كە بە چوونی كورەكەیان بۆ ھەندەران و ئاسانكاری ‘كاروان عوسمان’ بۆی رازیبووبن، كەواتە قسەشیان لەسەر فرۆشتنی ئۆتۆمەبێلەكەی كردووە، ئەگینا نەیاندەھێشت لەتەك خۆی بیبات و لەوەھا بارێكدا نەك دوو مانگ، ئەگەر دوو ھەفتە دیار نەبووایە، بەدڵنیاییەوە دەچوون بۆ ماڵی ‘كاروان عوسمان’، تابزانن ئایا كوڕەكەیان دەرچووە یا چی بەسەرھاتووە؟ لە بارێكی ئاوادا یا ئەوەتا نووسەری بابەت ڕاست ناكات و بنەماڵەی قوربانی ئاگاداری ئەوە نەبوون، كە كوڕەكەیان نیازی چوون بۆ ھەندەرانی ھەیە و ئاگاداری ئەوە نەبوون، كە ‘كاروان عوسمان’یش ئاسانكاری بۆ دەكات و نووسەری بابەت لەلایەنێكەوە ڕاسپێردراوە ئەم شتانە ڕیز دەكات، یا ئەوەتا بنەمای وەك نووسەری بابەت دەنووسێت، ئاگاداربوون و ڕەزامەندییان ھەبووە و لەترسی ڕژێمی بەعس ئەوەیان شادرووەتەوە و ‘كاروان عوسمان’ وەك ھاوەڵێكی متمانەپێكراو و دڵسۆزی كوڕەكەیان.، بە دوای كەسانی شارەزا لە دەرچووندا گەڕاوە و كەسانی دیكەی پێناساندووە و خۆی چووەتەوە سەربازی و ئاگاداری ئەو تاوانە نەبووە! لەم دوو ئەگەرە زیاتر، دراوەكانی نێو بابەتەكەی ‘شوان داودی’ بوار بۆ ئەگەری دیكە ناھێڵنەوە! ئەگینا ئەگەر بنەماڵەی قوربانی ئاگاداری ئەوە نەبوون، كە كوڕەكەیان نیازی ھاندەرانی ھەیە و بڕیارە ‘كاروان عوسمان’ی ھاوەڵی دڵسۆزی كورەكەیان و متمانەپێكراوی بنەماڵەكە ئاسانكاری دەرچوونی بۆ دەكات، چۆن یەكسەرە بە دەستگیركرانی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ لە سەربازگەی عیمارە و ڕاپێچكردنی بۆ پۆلیسی كوركووك، تووشی نیگەرانی كردوون؟ من وەك خوێنەرێك لەو دەستەواژەدا تەنیا یەك شت دەخوێنمەوە، ئەویش ئاگاداربوونی بنەماڵەی قوربانییە لە نیازی دەرچوونی كوڕەكەیان بەرەو ھەندەران بە ئاسانكاری ‘كاروان عوسمان’ی ھاوەڵی و لەوە ترساون، كە ‘كاروان لەژێر فشاری ئەشكەنجەی ئەو ڕژێمە ھارەدا [كە ‘شوان داودی’ پاش نۆ ساڵ لە ڕوخانی، ھێشتا دەستخۆشانەی بۆ دەنێرێت و بە كینەدۆزی و دەمارگیری ناوچەگەریییەوە مۆڕی ڕەوایەتی لە دادگە قەرەقووشییەكانی دەدات!] نەخشەی بنەماڵە لە ناردنەدەرەوەی كوڕەكەیان بۆ ھەندەران ئاشكرا ببێت و ژیان  بەرژەوەندییان بكەێتە مەترسیی مان و نەمانەوە!

‘شوان داودی’ لە بەشێكی دیكەی بابەتەكەیدا دەنووسێت ” دان بەوەدا دەنێن، كە دوای فرۆشتنی بەرازیلیەكە (كاروان) لەگەڵ دوو تاوانباری تردا ویوستویانە لە بەكرەجۆ حەمە بكوژن..لەوێ‌ بویان نەكراوە.. دواتر هێناویانەتە تەكیە و لەوێ‌ كوشتویانە و دوای كوشتنی بەنزینیان بە تەرمەكەیدا كردووە، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە سوتاندویانە..و (9) هەزار دینارەكەیان لە نێوان هەر سێكیان دابەشكردووە. ….ئیسماعیل سەكران..هاوتاوانی كاروان، ئەویش هەر هونەرمەند بوو..خەڵكی چەمچەماڵ..لەگەڵ كارواندا لە سێدارەدرا..تاوانباری سێیەم هەڵات و تائێستا نەدۆزراوەتەوە، ئەویش بە غیابی حوكم درا. … لە كەشفی دەلالەدا..كاروان و ئیسماعیل چیرۆكی كوشتن و سوتاندنەكەی حەمە بۆ پۆلیس دوبارە دەكەنەوە..كە بە ڤیدیۆ تۆماركراوە.. و لە بەردەستدایە..بۆ هەر كەسێك گۆمان دەخاتە سەری.”

من لەم گێڕانەوەدا فیلمی ‘ھۆلیوود’ دێتە بەرچاوم، كە قوربانی دەستوپێبەستراو لە سندووقی ئۆتۆمەبیڵدا لەم شوێنەوە  بۆ ئەو شوێن براوە و ھیچ توانایەكی بەرگری لە خۆكردنی نەبووە! بەڵام لەو سەردەمەدا لەنێوان ‘بەكرەجۆ’ و ‘تەكیە’ دا چەندین پایەگا و خاڵی پشكنین و ھێزی سەربازی ھەبوون، كە ئەستەم بووە كەسانێك بتوانن، كەسیك لە وەھا بارێكدا بگوێزنەوە، كەواتە تەنیا یەك ڕێگە دەمێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە، كە قوربانی زیندوو و ئازاد لەنێو ئۆتۆمەبێلەكەدا لەتەك سێ كەسەكەی ‘شوان داودی’دا بە خۆشحاڵییەوە ئەو ھاتوچۆیەی كردبێت! لەوەھا بارێكیشدا متمانە و دۆستایەتی پتەو، بوونی پێویستە و بەئاسانیش كەسەكان دەستیان ناچێتە خوێنی یەكدییەوە! ھەروەھا كە ‘كاروان عوسمان’ پێش ئەوە لە ماڵی قوربانی بووبێت و لەتەك ئەودا بەرەو سلێمانی چووبن و بەڕازیلییەكیان فرۆشتبێت، ئاوەز نایگرێت، ‘كاروان’ێك كە بەو ھەموو ھوشیارییە چینایەتی و بەو زیرەكی و بلیمەتییەوە، ئاوەزی ھێندە بووبێت و نەیزانیبێت، كە نەخشەكەی دەردەكەوێت؟! ھەروەھا ئەگەر قوربانی بەخۆی ئۆتۆمەبێلەكەی نەفرۆشتووە، چۆن كڕیار دەچێتە ماڵی قوربانی و داوای بەناوكردنی ئۆتۆمەبێلەكەیان لێدەكات؟ ئایا لە سەردەمێكی وەكو سەردەمی بەعسدا كەس ھەبووە، ھێندە نەزان بێت، كە ئۆتۆمەبیڵی دزراو یا ھی كەسیكی كوژراو بە ساخی بفرۆشێتەوە و بە خەیاڵی ئاسوودەشەوە بچێت پیانۆی پێبكڕێت و بچێتەوە سەربازی و نێو چنگی بەعس؟ من لێرەدا ئەوەندە دەلێم، ئەگەر ‘كاروان عوسمان’ لە سەربازییەوە لەتەك قوربانیدا نەگەڕایەتەوە و نەچووایەتە ماڵیان و قوربانیشی لەتەك خۆیدا نەبردایەتە سلێمانی بۆ ماڵی خۆیان و ھەروەھا بەرەو ناوچەی ئازاد یا ھەندەران ڕای بكردایە، تاڕادەیەك ئاوەزم ئەو تۆمەتەی پەسەند دەكرد و گومان دەیگرتم. بەڵام لەوەھا بارێكدا مەگەر تەنیا ئاوەزی كەسیكی نەخۆش و كینەدۆزی ناوچەگەر، پەسەندی سیناریۆی ئاوا لاواز بكات.

نووسەری بابەت، قسە لە بوونی كەسی سێیەم دەكات، بەڵام بێناو و نیشان، وەك ئەوەی كەسێك لە ئاسمانەوە باریبێت و بەرەو ئاسمان ھەڵھاتبێت. ئەگەر ‘كاروان عوسمان’ و ‘ئیسماعیل …’ وەك دوو تۆمەتبار بە كوشتنی ھێژا ‘ محمد خورشید حەمەڕەش’ دانیان بەوەدا ناوە، كە ئەویان كوشتووە و پارەكەیان لەنێوان خۆیان [سێ كەس]دا دابەشاندووە، چۆنە ناوی كەسی سێیەمیان ئاشكرا نەكردووە و چۆنە ‘شوان داودی’ لە كاسێتە ڤیدیۆییەكەی بەردەستیدا گوێی لەو ناوە نەبووە و بۆ نەینووسیوە؟ ئایا ئاوەز ئەوە پەسەند دەكات، كە كەسێك بەشداری كردەی كوشتنی كەسێك بێت و لە فرۆشتنی ئۆتۆمەبێڵی كوژراودا بەسەر خۆیاندا دابەشاندبێت، كەچی دوو كەسی یەكەم، واتە ‘كاروان عوسمان’ و ‘ئیسماعیل …’ ناوی نەزانن و نەیناسن و نەزانن بەرەو كوێ چووە و كەسوكاری كێن و نیشتەجێی كێیە؟ دیسانەوە ئەمەشیان مەگەر تەنیا ئاوەزی كەسی نەخۆش و دەمارگیری ناوچەگەر بڕوای پێبكات! لەمانەش سەیرتر ئەوەیە، كە نووسەری بابەت زۆر بە دڵنیاییەوە دەنووسێت ” حەمە و كاروان لە سلێمانی بەرازیلیەكەیان بە (9) هەزار دینار فرۆشتووە … دوای كوشتنی بەنزینیان بە تەرمەكەیدا كردووە، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە سوتاندویانە..و (9) هەزار دینارەكەیان لە نێوان هەر سێكیان دابەشكردووە.”. ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین، كە نووسەر قسە لەسەر دابەشكردنی تەواوی (٩) ھەزارەكەی ئۆتۆمەبێلەكە دەكات، ھیچ ئاوەزێك پەسەندی ناكات، لەو ھێنان و بردن و چەند ڕۆژ مانەوەی لە سلێمانیدا، ھیچ لەو (٩) ھەزار دینارە، كەمی نەكردووە و خەرج نەكراوە و ھەروا وەك خۆی سێ تۆمەتبارەكە بەسەر خۆیاندا دایانبەشاندووە.

وەك دەزانین چەند ساڵە پەروەندەی لەسێدارەدانی ‘كاروان عوسمان’ی ھونەرمەند لەنێو ‘میدیای ئازاد’دا بەسەر دەكرێتەوە و ئێوارە یادی بۆ دەگیردرێت و سایتی ‘دەنگەكان’یش تەوەرەی تایبەتی بۆ كردووەتەوە و ھاوڕێ سەردار عەبدوڵڵا لە گۆڤاری ھانادا بۆ یەكەم جار دیواری ھەڵچنراوی بێدەنگی بەڕووی لەسێدارەدانی ‘كاروان عوسمان’دا شكاند و منیش وەك ھۆگرێكی دەنگ و ھونەری ‘كاروان عوسمان’ لە كۆتایی سەدەی ڕابوردووەوە ھەرچۆن بۆم لوابێت، بەنووسین و دیگیتالیزەكردنی بەرھەمەكانی و بڵاوكردنەوەیان، خۆبەخشانە كارم كردووە، چۆنە ‘شوان داودی’ تا ئێستا ئەو كاسێتەی بلاونەكردووەتەوە و ویژدانی ھەموومانی لە ئازار و نائاسوودەیی ئازاد نەكردووە؟ چۆنە پاش ئەو ھەمووە ساڵ و ھەوڵە، ھەنووكە بەو شێوە دوور لە ئیتكی نووسین و مۆڕاڵی كۆمەڵگە ھاتووە سووكایەتی بە ‘كاروان عوسمان’ دەكات؟ چی و كێ لە پشتی ئەم كارەی ئەوەوەن؟ لە ھەموو ئەمانە سەرنجڕاكیشتر ئەوەیە، چۆن لە تالانی فەرھوودی ١٩٩١دا ھەرچی ھەبووە و نەبووە فەوتاوە، بەڵام كاسێتێكی ئاوا لە دەزگەكانی بەعسدا پارێزراوە؟ ئەگەر لەمانەش بگوزەرێم، ناتوانم نەپرسم، ئەوە چییە و چ ھاندەرێكە كە ئاوا لە نووسەری بابەت دەكات، كە متمانەی كوێرانە بە دادگەكانی بەعس ببەخشێت و دەستخۆشی لەو ڕژێمە  و سزای لەسێدارەدان بكات، بێجگە لە زیندووراگرتنی كولتووری بەعس؟!  بۆیە من وەك شەیدایەكی دەنگ و ھونەری ‘كاروان عوسمان’ داوا لە شەیدایانی دەنگی ئەو ھونەرمەندە و بنەماڵەكەی و ئەو نووسەر و سایت و ناوەندانەی كە ھەوڵی بەسەركردنەوە و یادكردنەوەی ‘كاروان عوسمان’یان داوە، لەم كینەدۆزیی ‘شوان داودی’ بێدەنگ نەبن و ناچاری بكەن، كە كاسێتەكە بخاتە ئەرشیڤی ڤیدیۆكانی ‘یوتوب’ بۆئەوەی ھەمووان لە ڕاستی پاگەندەكەی دڵنیابین یا ئەوەتا ئەگەر ئامادەی سەلماندنی پاگەندەكەی نەبوو، پێویستە بكێشڕێتە دادگەیەی ڕەواوە و لەسەر ناراستی پاگەندەكەی و پەیڕەونەكردنی ئیتیكی نووسین و مۆڕاڵی كۆمەڵایەتی لەمەڕ مردووان و پاگەندەی ساختە، سزای خۆی وەربگرێت.

دواتر ‘شوان داودی’ دەنووسێت ” كاروان بەشە پارەكەی دەكاتە دوو بەشەوە و بەشێكیان پێانۆیەكی بە دیاری بۆ دەستگیرانەكەی خاتوو (ك) دەكڕێ‌..و بەشەكەی تریان دەخاتە ژێر گڵ و لە باخچەی حەوشەكەیاندا دەیشارێتەوە..دواتر پۆلیسی چەمچەماڵ پیانۆكە لە ماڵی خاتوو (ك) دێننەوە و لە حەوشەكەی ماڵی كارواندا باقی پارەكە لە ژێر گڵ دەردەهێنن و دەبنە بەشێك لە ئەدیلەی تۆمەتباركردنی كاروان.”

پێش ھەموو شتێك تا ئەوەندەی من ئاگاداربم و خوێندبێتمەوە، ئەو خاتوونەی كە نووسەری بابەت ناوی دەھێنێت، دەزگیرانی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ نەبووە و ھەروەھا ئەوەی كە لە ماڵی ‘كاروان عوسمان’دا دۆزراوەتەوە، ئەو كاسێتەیەتی كە تێدا سروود بۆ منالانی كیمیابارنكراوی ھەڵەبجە و شەقامە چۆڵەكانی كەركووك و سروودی ڕەتكردنەوەی ھەموو دەسەڵاتەكان “بێنە پێشچاو” لەپێش ھەموویانەوە دەسەڵاتی بەعس و ھەروەھا سروودێك كە لە ژەنگھەڵھێنانی لوولەی چەكەكانی شاخیش دەكات. بێجگە لەمانە، چۆن ‘كاروان عوسمان’ پارە لەنێو ھەوشەدا دەشاڕێتەوە، كە ھەم باران و ئاوپرژێن تەڕ و پەڕپووتی دەكات و ھەم شاردنەوەی شتێك لەو ڕۆژگارە قەرەقووشییەی بەعسدا لەنێو ھەوشەدا، كارێكی پڕ مەترسی بووە و دەكرا ھەر كەس گومانی شاردنەوەی چەك و شتی دژی بەعس بكات! دەكرێت لە نووسەری بابەت بپرسین، لەو دەمەدا و لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و كولتوورییەكانی ٢١ ساڵ لەمەوبەردا، خاتوونێك كە دەزگیرانی كەسێك نەبووبێت، چۆن بنەماڵەی ڕێگەی دەدەن دیارییەكی گەورەی ئاوا لە كەسێك وەربگرێت؟

ئاوەزی تەندروست، پەسەندی ئەوە دەكات، كە قوربانی بەخۆی ئۆتۆمەبێلەكەی فرۆشتبێت و ئەو ئاواتەی ‘كاروان عوسمان’ نزیكترین ھاوەڵ و خۆشەویستی بەدیبھێنێت و دیارییەكی ئاوای بۆ بكرێت، بەڵام ئەوەی ‘كاروان عوسمان’ سەرەڕای پێزانینی بنەماڵەی قوربانی بە چوونی بۆ سلێمانی لەتەك ئەودا، چۆن ئاوا بە خەیاڵێكی ئاسوودەوە نەخشەی كوشتنی ھاوەڵێكی ئاوا خۆشەویستی خۆی دەكێشێت و بەدوای جێی گونجاودا بۆ كوشتنی دەگەڕێت و پاشان دەیسووتێنێت و ئۆتۆمەبێڵەكەی لە سلێمانیدا بە ساخی دەفرۆشێت و دواجار بە بەشە پارەكەی پیانۆیەك بۆ خۆشەویستەكەی دەكڕێت و باقی پارەكەش لەنێو دیواری ماڵدا نا یا لە لای كەسێكی دیكە نا، بەڵكو لەنێو حەوشەی ماڵی خۆیاندا دەشارێتەوە؟ ‘كاروان’ێك كە ئامادە بێت بۆ كڕینی پیانۆیەك بۆ خۆشەویستەكەی ھاوەڵێكی نزیكی خۆی بەو جۆرە كەم ئاوەزانە بكوژێت، چۆنە كەمێك لە باقی پارەكەی نەداوەتە دایكە ھەتیوبارەكەی، كە چەند سات پێش لە سێدارەدانی لێی دەپرسێت “دایە لە ماڵەوە ھێچی ئاوامان ھەیە؟”؟

لە بەشێكی دیكەی نووسیكەدا ‘شوان داودی’ دەنووسێت ” لە رۆژی حوكم لە سەردانەكەی كاروان و ئیسماعیل بە لە سێدارەدان، بەشێكی زۆری هونەرمەندانی ئەو كاتی سلێمانی لە دادگای جینایاتی سلێمانی ئامادەبوون..كەسێكی نزیكی بنەماڵەی حاجی خورشید وتی (زاهیر جەلال)م لە بیرە لەوێ‌ بوو…”

من لە ناوھێنانی ئامادەبوونی ھونەرمەند ‘زاھیر جەلال’ لەو دادگەیەدا تێناگەم، ئایا ئامادەبوونی دانیشتوانی شارەكانی سەدەكانی نێوەڕاست بە نووسەر و قەشە و ھونەرمەند و زانا و خەڵكی ئاساییەوە لە دادگە قەرەقوشییەكانی كلیسا و پاشاكاندا، كە تیایاندا ئاھەنگی سەرپەڕاندن دەگێڕدرا، دەتوانن بەڵگەی ڕەوایی و دروستبوونیان بێت؟ ئیدی ئامادەبوونی ھونەرمەندان و بە دیاریكراویش ھونەرمەند ‘زاھیر جەلال’ لەو دادگەیەدا چ واتایەك دەبەخشیت و دەتوانێت پاساوی چی بێت و چ ڕەوایەتییەك بە پرۆسێسی دادگەیەكی ڕژێمی بەعس دەبەخشێت؟ ئەگەر ئەمە دۆشدامانی نووسەری بابەت نەبێت لە دارشتنی بابەتە بێسەرەوبەرەكەیدا، كە بێجگە لە گێڕانەوەی قسەی ئەم ئەو، ھیچ بەڵگەیەكی زیاد نەكردووە و بێجگە لە تۆمەتەكانی بەعس، ئەلفێكی بۆ ڕۆشنكردنەوەی پەروەندەكە و چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە زیاد نەكردووە، دەتوانێت چیتر بێت؟

ھەرچەندە پێشتر ئەم پرسیارەم چەند بارە ئاراستەی خوێنەر كردووە، بەڵام لێرەدا بە مۆڵەتی خوێنەر خۆم بەناچار دەبینم، كە دیسانەوە بپرسمەوە، لەو سەردەمەدا كە ئەو تاوانە ڕوویداوە، لە عیراقی بەعسییەكاندا و لە كەركووكی ‘شوان داودی’شدا بێجگە لە چالاكانی بەرھەڵستاكاری ڕژێمی بەعس، چەند كەس لەسەر كوشتنی كەسێك لە سێدارە دراون؟ تا ئەوەندەی من بینیبێتم و بیستبێتم، لە بەرزترین ڕادەی سزادا، سزای مانەوەی ھەمیشەیی بوو لە زینداندا و لە ڕادەی نێوەنجیشدا ١٥- ٢٥ ساڵ زیندانی بوو و لە كەمترینیشیدا بەعسییەكانی لای ‘شوان داودی’ دەكەوتنە بە بەعسیكردنی بكوژان یا بە بەرتیل سزاكەیان بۆ كەم دەكرایەوە! ئایا سزادانی ھونەرمەندێكی بەرھەڵستكار و شۆرشگێڕ، وێڕای ئەوەی بە قسەی نووسەری بابەت، بنەماڵەی قوربانی ھاوەڵەكەی ‘محمد خورشید حەمەڕەش’ زۆر بە گرتنی ‘كاروان عوسمان’ نیگەران دەبن و وێڕای ئەوەی كە ‘كاروان عوسمان’ لەنێو سەربازگەی ‘عیمارە’ دەستگیر دەكرێت و ڕاپێچی پۆلیسی ‘كەركووك’ دەكرێت و وێرای ئەوەی ‘ئیسماعیل …’ ھاوەڵ و ھاوتۆمەتباركراوی ‘كاروان عوسمان’ لە دادگەدا بە دەنگی بەرز دەڵیت “كاروان ئاگای لەم شتە نییە و دەستی تێدا نییە”، چۆنە ھەر ئاوا بە ئاسانی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەبردێت ؟

نووسەری بابەت ‘شوان داودی’ لە كۆتایی بابەتەكەیدا دەنووسێت “راستیەكی حاشا هەڵنەگرە لای هەر دوو بنەماڵەكە و كەسە نزیكەكانی هەر دوولا..لە سەردەمی خۆیدا یەكێ‌ لەو كەیسانە بوو، دەنگدانەوەی زۆری هەبوو، دوای ئەو روداوەش باوك و دایكی حەمە لە مەڕاقدا كۆچی دواییان كرد”

بە بۆچوونی ئەگەر سەرنجی خودی دەستەواژەكانی نووسەر بدەین، نائاگاھانە ھەندێك شتمان پێدەبیژێت، لەوانە دەنگدانەوەی ئەو پەروەندەیە، كە دەكرێت لە خۆمان بپرسین بۆ؛ ئایا لەبەر كوژرانی كەسێك و سووتاندنی جەستەكەی بوو، یا ھۆكاری دیكەی ھەبوو؟ ئەگەر سەرنجی ئەو سەردەمە بدەین، دەبینین، وێنە و كورتە فیلمی بەرەكانی جەنگ و كوشتوبڕی ئەنفال و كیمیابارانی ھەڵەبجە و بالیسان و گولەبارانكردنی ڕۆژانەی نەیارانی ڕژێم، بارێكی دەروونی ئاوای ئافەراندبوو، نەك ھەر لەلای كەسانی گەورەساڵ كوشتن و بڕین  وسووتاندنی مرۆڤ بووبووە دیمەنێكی ئاسایی، بەڵكو منالان وەك فیلمی كاتۆن سەیری كوشتارگەكانی جەنگی ‘عیراق-ئێران’یان دەكرد، بۆیە ھۆكارەكەی شتێكی دیكەیە، كە خۆشەویستی و پێگەی كۆمەڵایەتی و ھونەرە بەرھەڵستكارەكەی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ و دڕندەیی بەرژێمی بەعس بوو، كە ئاوا بووە ھۆی دەنگدانەوەی پەروەندەكە. ھەروەھا پێچەوانەی پاگەندەی ‘شوان داودی’ ھەم خودی ‘كاروان عوسمان’ تا دواساتی پێش لەسێدارەدانی ئەو تۆمەتەی ڕەتكردووەتەوە و ھەم بنەماڵەكەی و كەسانی ئاگادار ئەوە دەزانن، كە ‘كاروان عوسمان’ دانی بەو تۆمەتەدا نەناوە.. ئەگەر لەمەش بگوزەرێین، ئاخۆ مەبەستی نووسەری بابەت لەم دەستەواژە “دوای ئەو روداوەش باوك و دایكی حەمە لە مەڕاقدا كۆچی دواییان كرد” چییە؟ بێجگە لەوەی ئەم دەربڕینە سەراپا بنەمای زانستیی نییە و زیاتر لە قسەی نێو پرسەگێڕی دەچێت، بەڵام ئایا ئەگەر پێش كوژرانی ھێژا ‘ محمد خورشید حەمەڕەش’، دایكی و باوكی ناوبراو، بمردنیایە، ھەرچەندە مردنی ئازیزانمان بۆ ھەموومان بارێكی زۆر سەخت و گرانە و كەسیش لە پاش كەس و بۆ كەس نەمردووە، دەكرا و ئایا بەجێ دەبوو ئەگەر ئێمەی خوێنەر لەسەر دراوەكانی نێو بابەتەكەی ‘شوان داودی’ بڵێین، ھەوڵی ھەڵھاتنی ‘ محمد خورشید حەمەڕەش’ لە سەربازی و حەزی چوونی بۆ ھەندەران، بوونە ھۆی مەراقكردنی دایكی و باوكی؟

نووسەری بابەت ‘شوان داودی’ بێجگە لە دووبارەكردنەوەی كۆمەڵێك قسە و تۆمەتی بێبەڵگە چ ئەو كات و چ ئێستا، بەوەشەوە ناوەستێت و ناتوانێت بەر بە دەمارگیری ناوچەگەریی و ھاندەری كینەدۆزییەكەی بگرێت و ھەموو ئیتیكەكانی نووسین و مۆڕالەكانی كۆمەڵگەی كوردستان دەخاتە ژێرپێی و ھیچ لە باری یاساییش ناسڵەمێتەوە. لێرەدا پێش ئەوەی نموونەگیری لە دەمارگیریی ناوچەگەری و سووكایەتییەكانی ئەو بەرامبەر ‘كاروان عوسمان’ و بەخۆدانی مافی قسەكردن بەنێوی ھەموو ‘كەركووك’ییەكانەوە، بكەم. دەمەوێت، دوو شت وەبیری ‘شوان داودی’ و ھاوبیرانی بھێنمەوە، كە :

یەكەم، كەس ناتوانێت كەسێك بەكارێك تاوانبار بكات، تا بە چاوی خۆی نەبینێت، چونكە سالانە لە ئەوروپا و ئەمەریكای دێمۆكراسی پارلەمانیدا نەك لە عیراقی سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، سەدان پەروەندەی دادگایی بڕیاریان لەسەر دەدرێت و پاش چەندین ساڵ دەردەكەوێت، كە بڕیار و سزایەكی ناڕەوا دراوەتە پاڵ تۆمەتباركراوان!

دووەم، سزای سێدارە چ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا و چ لە سەردەمی رژێمی بەعس و چ لەسایەی دێمۆكراتی ئەمەریكادا ھیچ ڕەوایەتی نییە و ئەوی پاساوی بۆ بھێنێتەوە و لایەنگری لێبكات و پێداگری لەسەر بكات، ھیچی لە مەقسەڵەچییەكانی سەدەكانی ناوەراستی ئەوروپا كەمتر نییە و شایانی سەركۆنە و وەردەرنانە لە كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا، چونكە ئەو كەسە ھەڵگری ھەمان كولتووری بەعس و بانگەوازكەری ھەمان سیستەمە، ئیتر لە ھەر پارت و لەژێر ھەر ناوێكدا كار بكات و بدوێت!

‘شوان داودی’ لەبەر ڕۆشنایی خاڵی یەكەمدا، بەبێ ھیچ سڵكردنەوەیەك، وەك ئەوەی بەخۆی كەسی سێیەمی نێو تۆمەتەكە بووبێت، دەنووسێت “ئێوارەیەك بۆ جوانكردنی بكوژێك”. بەبۆچوونی من تا ئەو كاتەی بە چاوی خۆمان بینەری ڕاستەوخۆی ڕووداوێك نەبین، مافی ئەوەمان نییە، بڵیین، كە كێ كێی كوشتووە، ئەمە نەك لەو پەروەندەدا، بەڵكو لە سەراپای مێژوودا مۆری ناڕەوایی لە دادگەكان داوە و بەردەوام لە كراوەترین و بێلایەنترین دادگەشدا ھەم تاوانباران، ئازاد دەبن و ھەم بێتاوانان، بە ناڕەوا سزادەدرێن. ھەر لەسەر ئەم بنەمایەیە، كە ھیچ دادگەیەكی سەر ڕووی زەمین ناتواڼێت ڕەوایەتی ھەبێت، ئەمە بێجگە لە ناسەربەخۆیی دادگەكان لە ھەژموونی دەسەڵاتی ڕامیاریی و دەسەلاتی ئابووریی و كولتووریی. لەسەر ئەو بنەمایە ئەگەر كەسێك بەبێ بینین و بەڵگە مۆری ڕەوایەتی لە سزاكانی داوەری چینایەتی بدات، ئەوا بێویژدانی دەكات و لە تاوانی سزادانە ناڕەواكەدا بەشدار دەبێت.

‘شوان داودی’ دەنووسێت “جارێكی تر زۆر بە داخەوە لە بینای ئەمنە سورەكە، كە هێمای مقاوەمەتی گەلی كوردە..ئێوارەیەك بۆ ستایشكردنی تاوانبارێكرێكخرا، بە ناوی (ئێوارەیەك بۆ كاروان)..ئەم تاوانبارەیان لێكردین بە فریشتە و وەك بڵێی خوێنی كەركوكیەكان ئاو بێت….”

بە بۆچوونی من ئەگەر بڕیاربێت ھونەر و ھونەرمەندێك وەك نموونەی ھونەری بەرھەڵستی و شۆرشگیری بەرامبەر ڕژێمی بەعس ڕێزی لێبگیردرێت و شیاوی ئەوە بێت لە ئەمنە سوورەكەی جاران و ئەمنە سەوز و زەردەكانی ئێستادا وەك قوربانی ڕامیاریی چەپەڵ و دژەمرۆیی دەسەلاتداران و دەوڵەت، بكرێتە سیمبول، ئەوا لە ھەرێمی كوردستاندا، تەنیا ‘كاروان عوسمان’ ئەو مەرج و شایستەییانەی تێدایە. ئەوەی لای من پرسیارە، ئەوەیە كە ھەژمارێكی بەرچاو كورد لە زۆربەی وڵاتانەوە و ھەژمارێكی بەرچاوی بەشداربووش لەو یادەدا ھاودەنگن و ڕێز لە ھونەرەكەی ‘كاروان عوسمان’ دەگرن، كەچی تاكە كەسیك لەولاوە قوتدەبێتەوە و دەمارگیری ناوچەگەریی دەوروژێت و ئەو مافە بەخۆی دەدات، كە سووكایەتی بە مافی زۆرینەیەك لە ھۆگرانی دەنگ و ھونەری ‘كاروان عوسمان’ بۆ ھەستان بە یاداوەری ئەو ھونەرمەندە ھەست ناسك و شۆڕشگێڕە، دەكات!

نووسەری بابەت درێژە بە سووكایەتییەكانی بەرامبەر ‘كاروان عوسمان’ و ھۆگرانی دەنگ و ھونەرەكەی دەدات و دەنووسێت “بەڵام بە داخەوە بەهاتی حەسیب قەرەداغی چەند تێكستێكی پێشكەش بەو دڕندەیە كرد و بە نەوی نوێی وەك پەپولە ناساندی ….. “

ئەمە ئەوپەڕی نزمی ئێتیك و مۆراڵە كە كەسێك ڕێگە بەخۆی بدات و بوێری ئەوەی تێدابێت، سووكایەتی بە مردوویەك بكات. بۆ من ئەوە جێگەی پرسیارە، ئاخۆ چی لە ‘شوان داودی’ كردبێت، كە ھێندە كینەدۆزانە، كە بڕواناكەم تا ھەنووكەش بنەماڵەی قوربانییەكە سووكایەتییەكی ئاوایان بە ‘كاروان عوسمان’ كربێت! ئاخۆ ھاندەر و دروستگەری ئەو كینەیە لەلای ‘شوان داودی’ چیبێت؟ ھەڵبەتە من نازانم و نووسەری بابەتیش نەینووسیوە، كە ئایا خزم و ھاوەڵی قوربانییە یا نا؟ بەڵام ئەوە دەزانم، كە لە ھیچ بارێكدا ئەو مافەی نییە و پێویستە ئەو داوای لێبوردن لە بنەماڵەی ‘كاروان عوسمان’ و شەیدایانی ھونەرەكەی بكات، ئەگەر نا، ئەمە ملھوڕیكردنە لەسەر مێژوویەكی شێوێندراو!

نووسەری بابەت دڵی ئاو ناخواتەوە و واوەتر دەڕوات و دەنووسێت “داوا لە سپۆنسەرەكانی گەڕانەوەی كاروان بۆ سلێمانی، هەر یەك لە ئاسیاسێڵ و مەڵبەندی (1) رێكخستنی سلێمانی (ی ن ك) و تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان دەكەم، داوای لێبوردن لە كەركوكیەكان بە گشتی و بنەماڵەی حاجی خورشید بە تایبەتی بكەن..”

من نازانم، كێ مافی نوێنەرایەتی كەركووكییەكانی بە ‘شوان داودی’ داوە؟ ئەو چۆن بوێری ئەوەی تێدایە كە بەناوی ‘كەركووكی’یەكانەوە قسە بكات. ئایا بنەماڵەی ھێژا ‘ محمد خورشید حەمەڕەش ‘ مافی ئەم بڕیارە قەرەقوشیانەی بە ‘شوان داودی’ داوە یا ئەو خۆی لێگۊراوە و وەك پاشایەك، بڕیار دەردەكات؟

من بۆخۆم، لە ڕێی شەیدایی ھاوڕێ و ھاوەڵە ‘كەركووك’ییەكانمەوە ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’م ناسی و تا ئەوەندەی من بزانم و كەركووكییەكم نەدیتوە و نەناسیوە، كە ڕكی لە ‘كاروان عوسمان بێت و بەو شیوەی ‘شوان داودی’ سووكایەتی پێبكات، لەوەش دڵنیام كە لە من زیاتر بەو نووسینە دوور لە ئێتیك و مۆراڵەی ‘شوان داودی’ بریندار بوون!

 نووسەر بەوەشەوە ناوەستێت و سنووری كوێخایەتی ناوچەی كەركووك تێپەڕدەكات و بەناوی لاوانی سلێمانیشەوە قسە دەكات ” داوای لێبوردنیش لە گەنجانی سلێمانی بكەن، چونكە بەم سپۆنسەرەتان، برینی كەركوكیەكانتان كولانەوە و خوڵتان كردە چاوی گەنجانی سلێمانی …. “

ھەروەھا درێژە بە داوا بێچەندوچوونەكانی دەدات و دەنووسێت ” داواش لە میدیاكان دەكەم، بە تایبەت (NRT)ی چیتر خوڵ نەكەنە چاوی خەڵك و تاوانبارمان بە پەپولە پێی مەفرۆشنەوە…. بە بەهاتی حەسیب قەرەداغیش ئەڵێم، ئەو تێكستانەی پێشكەش بە روحی كاروانت كرد لەو ئێوارەیەدا، شەرمەزار بكە..”

ئاساییە، كە شەرمەزاریش وەك چەمكێك، بۆ دوو بەرەی دژ، دوو واتای جیاواز لە خۆبگرێت، ئەگینا، ئەگەر ئەمە نەبێت، ئایا دەبێت سووكایەتی بە مردوو جێگەی شەرمەزاری بێت، یا ڕیزنان لە مردوو؟ بەڵام ئەوە باش دەزانم لە كولتووری دڕندایەتیدا، سووكایەتی بە كوژراوان وەك ڕیتمێكی مەزھەبی ئاوایە، ھەروەك چۆن ڕژێمی بەعس ڕۆڵەی خەڵكی گولەباران دەكرد و داواشی لە بنەمالەكەیان دەكرد، كە پارەی فیشەكەكە بدەن و بە بێدەنگی تەرمەكەی بشارنەوە و شەرمەزار بن، كە ئەوە ڕۆڵەی ئەوان بووە! كەسانی كولتوور دڕندە، چێژ لە ئازاردانی خەڵكی وەردەگرن و سووكایەتی بە مردووان لەلایان شتێكی نۆرماڵە و بەھاكانی مرۆڤبوونیش لەو ڕوانگەوە دەبینن.

‘شوان داودی’ بەم دوادەستەواژە دانسقەیە ناوەڕۆكی مەعریفە و ڕۆشنبیریی و كولتوور و بیركردنەوەی وەك گوێزێكی پاككراو دەخاتە بەردەسمان “بە كامەران عوسمانی برای كاروانیش دەڵێم، ئەزیزم لەبەر ئەم هۆكارانە بوو ئەوهونەرمەندە بەڕێزانە بایكۆتیانكردن..بۆیە پێموایە بەعس، ئەگەر لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا كارێكی باشی كردبێت، ئەویش لە سێدارەدانی كاروان و سمەی هاوتاوانێتی”

لەلای من وەك خوێنەرێكی ئازادئەندێش، ئاساییە، كە كەسێك بەعسی بێت، ھەروەك چۆن ئاساییە، كە كەسیك یەكێتی و پارتی و ئیسلامی و ھیدیكەش بێت، بەڵام ئەوەی لەلام ئاسایی نییە، ئەو زەمینە لەبارەیە، كە پاش (٩) ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بۆرجوازی بەعس، ھێشتاكە كەسێك ھەیە بوێری ئەوە لە خۆی نیشانبدات، كە ڕەوایەتی لە دادگە قەرەقووشییەكانی بەعس بدات و لەسێدارەدانەكانی بەعس بەنرخ ھەژمار كات. بەڕاستی ئەمە جێگەی تێڕامانە و پێویستە تاكی ھوشیاری كۆمەڵگە لەسەر بوەستێت و ھەڵوێستەیەك بكات!

ئەگەر بە كورتی لە ئامانج و دنەدەری ‘شوان داودی’ بۆ ڕیزكردنی ئەو دەستەواژانە وردبینەوە، تەنیا ئەم چەند دەستەواژەیەمان وەك پەیامی نووسەری بابەت لەلا دەمێنەوە ” بۆ ستایشكردنی تاوانبارێك …، ئەم تاوانبارەیان لێكردین بە فریشتە …. ، وەك بڵێی خوێنی كەركوكیەكان ئاو بێت …. ، چەند تێكستێكی پێشكەش بەو دڕندەیە كرد و بە نەوی نوێی وەك پەپولە ناساندی …، داوای لێبوردن لە كەركوكیەكان بە گشتی و بنەماڵەی حاجی خورشید بە تایبەتی بكەن.. ، برینی كەركوكیەكانتان كولانەوە و خوڵتان كردە چاوی گەنجانی سلێمانی …، تاوانبارمان بە پەپولە پێی مەفرۆشنەوە …، شەرمەزار بكە … ، پێموایە بەعس، ئەگەر لە ماوەی دەسەڵاتەكەیدا كارێكی باشی كردبێت، ئەویش لە سێدارەدانی كاروان و سمەی هاوتاوانێتی …”

بەبۆچوونی من وەھا دڵنیاییەك لە تۆمەتێك، كە خرایە پاڵ وھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ تەنیا ئەو كەسە سێیەمە نەناسەی كە ‘شوان داودی’ پەنجەی بۆ ڕاكێش دەكات، دەتوانێت وەھا بەبێ سڵەمینەوە و پێداگری مۆری تاوانباری و بەشداریكردن لەو تاوانەدا لە ھونەمەند ‘كاروان عوسمان’ بدات، بێجگە لەوە ھەر قسەكردنێك لەو بارەوە دەچێتە خانەی كینەدۆزی و دەمارگیریی ناوچەگەری. ئایا ئێمەی خوێنەر مافی ئەوەمان نییە، بە نووسەری بابەت بلێین، لەسەر بنەمای پێداگری و دڵنیایی تۆ، تەنیا یەك كەس دەتوانێت، كەسی سێیەم بێت، ئەویش تۆ ‘شوان داودی’ت، بێجگە لەمە كەس ناتوانێت، ئاوا لە بكوژی ‘كاروان عوسمان’ دڵنیابێت!

دوا وشە بۆ ‘شوان داودی’ و بنەماڵەی ‘كاوران عوسمان’ و خوێنەران؛ ‘شوان داودی’ ڕێی بەخۆی داوە، كە پەرەوەندەیەكی كەسیی كە ھیچ پەیوەندییەكی بنەماڵەیی بەوەوە نییە، ھەڵبداتەوە و دوور لە ئیتیكی نووسین و مۆڕاڵی كۆمەڵگەی كوردستان، سووكایەتی بە مردووان، بكات و پاساویشی بۆ وەھا كارێك تەنیا دەمارگیری ناوچەگەریییە، ھەرچەندە ھاندەرێكی شاراوە بۆ نووسینی ئەو بابەتە لەپشت ڕستەكانەوە سەرەتاتكێمان لەتەكدا دەكات، لە ڕووی یاساییەوە بنەماڵەی ‘كاروان عوسمان’ مافی ئەوەیان ھەیە، كە سكاڵا لەسەر ‘شوان داودی’ تۆمار بكەن و لەسەر پەیوەندینەبوونی بەپرسەكەوە و ھاندانی دەمارگیری ناوچەگەریی و سووكایەتی بە ‘كاروان  عوسمان’ و دەستخۆشانە لە ڕژێمی بەعس و دادگە سیناریۆكانی، بیكێشننە دادگەوە.

لە كۆتاییشدا ئەم كۆپلەیە لە ھەڵبەستی یەكێك لە گۆرانییەكانی ھونەرمەند ‘كاروان عوسمان’ كە لەو كاتەدا بۆ كاروانی ئەنفالكراوانی چڕیوە و زۆریش ئاوەز پەسەندی دەكات، كە لەژێر كارایی خۆشەویستی ھاوەڵەكەی ھێژا ‘محمد خورشید حەمەڕەش ‘ی جوانەمەرگ ئەو گۆرانییەی چڕی بێت …

ئای له‌م شه‌وه‌ که‌ ته‌نیام و

که‌س نییه‌ به‌ هاوڕێی ڕێم

جاده‌کانی که‌رکووك چۆڵ و

گڵۆپه‌کان کز ئه‌سووتێن

هه‌ر ده‌ڕۆم و مه‌ستی ئه‌م شه‌و

بۆنی سووتانی خاکمه‌

بۆیه‌ گیان لە لاشه‌م بێزاره‌ و

ئاواتم مه‌رگی گیانمه‌

ئه‌ی که‌ گه‌مژه‌ن و نازانن

من به‌ مه‌ستی خاك چیم لێدێ

چۆن که‌ناریش بۆته‌ لانه‌ و

ئاواتێ له‌بۆ دڵی من

بۆ خوێندنەوەی نووسینەكەی ‘شوان داودی’، سەردانی ئەم بەستەرە بكەن

http://www.hewalnews.com/%28A%285T_u0-fTzQEkAAAAMGRhOWZlNGUtYWQ4NC00NmQwLWJkODctZTQxMjM0M2E3ZTc2AdOD105GJPTg1doXMWdyVNDhjEo1%29%29/Detail.aspx?id=8453&Action=2&LinkID=7&AspxAutoDetectCookieSupport=1

یا لەسەر تۆری فەیسبووك سەردانی ئەم لینكە بكەن:

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=362546693828702&set=a.139573982792642.36036.102990326451008&type=1

 

 

 

Şwan Dawdî be çillpawî Nawçegerîy ‘ Karwan ‘Usman’ naşîrîn deka û rewayetî be dadgey Be’sîyekan dedat

Hejên

02î oktoberî 2012

Xwêneranî hêja, wek zorbetan agadarn le serubendî sallyadî le sêdaredanî hunermend ‘karwan ‘usman’da ‘şwan dawdî’ be wtarêkî dûr le prinsîpî nûsîn le çend saytêkda, kewtuwete hellrriştinî kînedozî nawçegerîy û herçî bnemay êtîkî nûsîn û morralî komellayetî komellgey kurdistane beramber mirdû, xistûtetîye jêr pêy demargîrî nawçegerîy û nek her brînî hogranî deng û hunerî ‘karwan ‘usman’ dekulênêtewe, bellku ewey be’sîyekan û dadge qerequşîyekanî be’si beramber ‘karwan ‘usman’ pêyannekra, ‘şwan dawdî’ deygeyênête lutke.

Ewey ke pêwîste pêş hemû ştêk pêdagrî leser bikrêtewe, boewey xraptêgeyîştin welabnirêt, eweye, kesanêk ke yadî hunermend ‘karwan ‘usman’ dekenewe û guman dexene ser birryar û sza û xudî dadgekey rjêmî be’s, hîç kat mebestîyan ewe nîye, ke pasawî kuştinî ‘ mhimd xurşîd hemerreş’ bden ya tawanbarîy kesêk nadîde bigrin û le qurbanîbûnî ew hêjaye kem bkenewe, bellku bepêçewaney locîkî bîrkirdnewey ‘şwan dawdî’yewe, zorbey kesanêk ke hogrî deng û awaz û hellbest û hunerî ‘karwan ‘usman’ni begşitî, kesanî hest nask û djî mrovkujî û djetawanin û her ew bûneye, ke awayan lêdekat, wêray ew hemuwe pagende û jawejawey tometbarkirdnî ‘karwan ‘usman’, berdewam bedem rêgewe û le şwênî  kar û le mallî hejarîyana, gwê le goranîye mrovdostîyekanî ‘karwan ‘usman’ rabgrin û byanlênewe û her ew mrovdostîyey nêw goranî û hellbestekanîyetî, ke nemrî be ‘karwan ‘usman’ bexşêwe û sereray ew hemuwe tomete, hêşta be çendîn fersex le pêş û le serûy hunermendanî em demeweye. Min wek yekêk le şeydayanî deng û hellbestekanî ‘karwan ‘usman’, tif û nefret le herçî desellat û sêdare û kuştin û çeksazî û qesabxane û zîndan û dadge heye, dekem û xewn be dunyayekewe debînim, ke têyda pênawîk bo desellat û dadge û kuştin û kînedozî nemênêt, yadî hemû qurbanyan pirr xoşî bêt û nefretî mrovayetî lewaney ke layengirî kuştin û sêdare û zîndan û desellat deken.

Ewey rastî bêt, hîç gumanim le berdewambûnî ferhengî be’si û şeydayî bo kuştin û sêdare û xwênriştin le kudistanda nîye [çunke wek tolistoy debêjêt ” ta bazarî qesabxanekan û goştxorî lebrewda bêt, zrim û hurrî berekanî ceng berdewam debêt”] bellam lew birrwayeda nebûm, ke le sallî 2012da le kurdistan kesêk hebêt û beaşkra bwêrî ewey têdabêt, ke destxoşî le be’sîyekan bkat û awa wek ferhengî şimşêr bedestekan, paş mirdnîş sûkayetî be mirduwan bkat!

‘şwan dawdî’ bezmanêkî bazarî nawî qurbanî ‘mhimd xurşîd hemerreş’ be ‘heme’ debat, ke le rêsay komellayetî kurdistanda beramber be mirdû neşyawe û nîşaney bêrrêzîye û kesayetî mirdû paş mirdnî, nawe rastînekey xoy werdegrêtewe  û lekenawe bazarîyekanî ledestdedat. Bellam leberewey ke ‘şwan dawdî’ hîç prisnipill û êtîkî nûserî têda nîye, leweş wawetir derrwat û pirsî kesîy qurbanî ‘mhimd xurşîd hemerreş’ dekêşête nêw basêkewe ke pêwîst nîye û çi ew kat û çi êstaş be lawazî kesayetî hejmar dekrêt. Ew denûsêt ” (mhimd xurşîd hemerreş), dekate kurrî hacî xurşîd kesayetî dyarî şarî kerkuk ……. … Bo ewey kake heme fîrarî nekat le serbazî.. Hacî xurşîd seyareyekî berazîlî modêl (1988)î be (11) hezar dînar bo krrîbû..”

‘şwan dawdî’ bem dû risteyey hem hendêk zanyarîy napêwîst leser qurbanîyeke dehêڼyewe, ke debne hoy lawaznîşandanî kesayetî, ke bepêy destewajekanî ew, xudî qurbanî kesêkî bêbawerrbuwe û bexatrî otomebêlêkî berrazîlî amadebuwe, mil be serbazî bdat û hem nebûnî xoşewîstî bnemalley qurbanî bo kurrekeyan, ke be bertîl bo serbazîkirdin bo rjêmî be’si naçarî deken û hem qurbanîdanî bawk be hez û wîstî kurrekey le tirsî rjêmî be’s, eme le katêkda ke nûser dêrêk pêştir be ” kesayetî dyarî şarî kerkuk” nawî debat. Em pirsyar û serincane, karî min nîn, bellku berencamî nûsîne bêsereberekey ‘şwan dawdî’ni û ewe, ewe ke sûkayetî be kesayetî kesî qurbanî û bnemaley qurbanî dekat.

Min dezanim, ke ‘şwan dawdî’îş wek heemû nûsere derbarekanî dîkey nêw cencallî û jawejawey mîdyay borcwazî kurd, destewajey “kesayetî dyarî şarî ” le kwêwe bekar debat, gleym lewe nîye û her eweş çawerrê le nûserî derbar dekrêt, bellku demewêt bllêm, bo qsekirdin û roşnayîxistneser perwerindey kujranî hêja ‘mhimd xurşîd hemerreş’ û hokarî le sêdarekanî ‘karwan ‘usman’, hîç pêwîstî be xistnerrûy lawazîyekanî barî kesêtî bnemalle û xudî qurbanî û herweha sûkayetî be hunermend ‘karwan ‘usman’ nedekrid, belam çunke handerî nûsînekey ew, roşnayîxistneser rûdaweke nîye, bellku krêgirteyî le nûsîn û grijkirdnewey demargîrî nawçegerîyye, boye awezî ledestdawe û le skewe qse dekat.

‘şwan dawdî’ denûsêt ” le (12 / 1 / 1989) karwan le şarî ‘îmare le serbazgekey destigîr dekrêt û dehênrêtewe bo polîsî kerkuk “

Nûserî babet, bem destewajey rastî qsekanî ‘karwan ‘usman’ û kesanêk ke agadarî girtin û dadgayîkirdnekey bûn, deselmênêt, nek pêçewanekey, çunke katêk ke ‘karwan ‘usman’ detwanêt be bellgewe bselmênêt, ke le katî rûdanî ew tawaneda le serbazgekeyda buwe, bellam ewaney ke demêk bû bo byanûyek degeran, taweku ew hunermende şۊrrişgîrre bxene tellewe, pêydellên, eger lem tometeş rizgart bbêt, ewa bûnî kasêtî goranîyekant, bese bo ewey lenêwt berîn!

Herweha min pêmwanîye, ke mallî qurbanîyeke agayan le begirtindan û destigîrkranî ‘karwan ‘usman’ nebêt, çunke wek ‘şwan dawdî’ xoy denûsêt ” le payzî (1988)..wek hemû carêk le gerranewe şew le kerkuk debin û sbey derrone slêmanî û çî tir heme nagerrêtewe ….. Mallî hacî xurşîd watêdegen, ke heme royiştuwe bo xarc..leber ewey kes nawyan nehênî..qrru qepî lêdeken. … Em bê dengîye çend mangêk dexayenêt..taweku bnemalley (tofîq teyare) le slêmanî mallî hacî xurşîd dedoznewe..bo ewey ew berazîlyey hacî xurşîd, ke le (heme) krrîwyane bixrête seryan (nawyan), hemeş hîç soraxêkî nye, ewe seretay dozînewey seredawî tawanekey (karwan) bû..”

Eger xwênerî bêlayen û wirdbîn lem destewajane wirdbêtewe, ewa nakokî û nadrustîyanî bo derdekewêt. Ew lelayek denûsêt, ke dwacar qurbanî letek ‘karwan ‘usman’da  le mall derçuwe, hewreha denûsêt, ke qurbanî kellkelley çûne henderan le serî dawe û berrazîlyan bo krêwe ta le serbazî ranekat û herweha delêt, malî bawkî awa têdegen ke kurrekeyan bo henderan çuwe. Keçî le xoy pirsyar nakat, başe ewa mallî bawkî le tirsî ew ‘rjêmî be’s’ey ke ‘şwan dawdî’ destxoşî lêdekat, neyanwêrawe basî kurrekeyan bken, bellam xo ‘karwan ‘usman’yan denasî û wek kurrekey xoyan wabuwe û hatûçoy kirdûn, çone neçûn pirsyarî kurrekeyan lênekirduwe? Çon ewan pêyanwaye kurekeyan bo henderan çuwe û lekwêbûnî otomebêle berrazîlîyekî kurekey xoyan lela nebuwete pirsyar? Ey eger bnemalley qurbanî nawî ‘karwan ‘usman’yan be desellatdaranî ewkat nedawe, çon desellat bebê sê û dû, destbecê ‘karwan ‘usman’ le serbazgey ”îmare’ destigîr dekat û deybatewe kerkûk? Le barêkî awada îdî boçî nîgeran debin?

Herweha nûserî babet dan beweda denêt, ke bnemalley qurbanî agadarî nyazî bo henderançûnî kurrekeyan debin û bew pêye dyare dwa şew, ke ‘karwan ‘usman’ lemallyan buwe, lew barewe rezamendî xoyan dawe ke ‘karwan  ‘usman’ asankarî bo bkat û bedyarîkrawî qseyan kirduwe û herwa rêy têdeçêt, madam wêray ewey ke be çûnî kurekeyan bo henderan û asankarî ‘karwan ‘usman’ boy razîbûbin, kewate qseşyan leser froştinî otomebêlekey kirduwe, egîna neyandehêşt letek xoy bîbat û leweha barêkda nek dû mang, eger dû hefte dyar nebuwaye, bedillnyayyewe deçûn bo mallî ‘karwan ‘usman’, tabzanin aya kurrekeyan derçuwe ya çî beserhatuwe? Le barêkî awada ya eweta nûserî babet rast nakat û bnemalley qurbanî agadarî ewe nebûn, ke kurrekeyan nyazî çûn bo henderanî heye û agadarî ewe nebûn, ke ‘karwan ‘usman’îş asankarî bo dekat û nûserî babet lelayenêkewe raspêrdrawe em ştane rîz dekat, ya eweta bnemay wek nûserî babet denûsêt, agadarbûn û rezamendîyan hebuwe û letrisî rjêmî be’si eweyan şadruwetewe û ‘karwan ‘usman’ wek hawellêkî mitmanepêkraw û dillsozî kurrekeyan., be dway kesanî şareza le derçûnda gerrawe û kesanî dîkey pênasanduwe û xoy çuwetewe serbazî û agadarî ew tawane nebuwe! Lem dû egere zyatir, drawekanî nêw babetekey ‘şwan dawdî’ bwar bo egerî dîke nahêllnewe! Egîna eger bnemalley qurbanî agadarî ewe nebûn, ke kurrekeyan nyazî handeranî heye û birryare ‘karwan ‘usman’î hawellî dillsozî kurekeyan û mitmanepêkrawî bnemalleke asankarî derçûnî bo dekat, çon yeksere be destigîrkranî hunermend ‘karwan ‘usman’ le serbazgey ‘îmare û rapêçkirdnî bo polîsî kurkûk, tûşî nîgeranî kirdûn? Min wek xwênerêk lew destewajeda tenya yek şit dexwênmewe, ewîş agadarbûnî bnemalley qurbanîye le nyazî derçûnî kurrekeyan berew henderan be asankarî ‘karwan ‘usman’î hawellî û lewe tirsawn, ke ‘karwan lejêr fşarî eşkencey ew rjême hareda [ke ‘şwan dawdî’ paş no sall le ruxanî, hêşta destxoşaney bo denêrêt û be kînedozî û demargîrî nawçegerîyyewe morrî rewayetî le dadge qereqûşîyekanî dedat!] nexşey bnemalle le nardnederewey kurrekeyan bo henderan aşkra bbêt û jyan  berjewendîyan bkeête metrisîy man û nemanewe!

‘şwan dawdî’ le beşêkî dîkey babetekeyda denûsêt ” dan beweda denên, ke dway froştinî berazîlyeke (karwan) legell dû tawanbarî tirda wîwistuyane le bekreco heme bkujn..lewê buyan nekrawe.. Dwatir hênawyanete tekye û lewê kuştuyane û dway kuştinî benzînyan be termekeyda kirduwe, bo ewey nenasrêtewe sutanduyane..û (9) hezar dînarekeyan le nêwan her sêkyan dabeşkirduwe. ….Îsma’îl sekran..hawtawanî karwan, ewîş her hunermend bû..xellkî çemçemall..legell karwanda le sêdaredra..tawanbarî sêyem hellat û taêsta nedozrawetewe, ewîş be xyabî hukim dra. … Le keşfî delaleda..karwan û îsma’îl çîrokî kuştin û sutandnekey heme bo polîs dubare dekenewe..ke be vîdyo tomarkrawe.. Û le berdestdaye..bo her kesêk goman dexate serî.”

Min lem gêrraneweda fîlmî ‘holîwud’ dête berçawm, ke qurbanî destupêbestraw le sindûqî otomebîllda lem şwênewe  bo ew şwên brawe û hîç twanayekî bergirî le xokirdnî nebuwe! Bellam lew serdemeda lenêwan ‘bekreco’ û ‘tekye’ da çendîn payega û xallî pişknîn û hêzî serbazî hebûn, ke estem buwe kesanêk bitwanin, kesîk le weha barêkda bigwêznewe, kewate tenya yek rêge demênêtewe, ewîş eweye, ke qurbanî zîndû û azad lenêw otomebêlekeda letek sê kesekey ‘şwan dawdî’da be xoşhallîyewe ew hatuçoyey kirdbêt! Leweha barêkîşda mitmane û dostayetî ptew, bûnî pêwîste û beasanîş kesekan destyan naçête xwênî yekdîyewe! Herweha ke ‘karwan ‘usman’ pêş ewe le mallî qurbanî bûbêt û letek ewda berew slêmanî çûbin û berrazîlîyekyan froştibêt, awez naygrêt, ‘karwan’êk ke bew hemû huşyarîye çînayetî û bew zîrekî û blîmetîyewe, awezî hênde bûbêt û neyzanîbêt, ke nexşekey derdekewêt?! Herweha eger qurbanî bexoy otomebêlekey nefroştuwe, çon kirryar deçête mallî qurbanî û daway benawkirdnî otomebêlekeyan lêdekat? Aya le serdemêkî weku serdemî be’sda kes hebuwe, hênde nezan bêt, ke otomebîllî dizraw ya hî kesîkî kujraw be saxî bifroşêtewe û be xeyallî asûdeşewe bçêt pyanoy pêbkrrêt û bçêtewe serbazî û nêw çingî be’s? Min lêreda ewende delêm, eger ‘karwan ‘usman’ le serbazîyewe letek qurbanîda negerrayetewe û neçuwayete mallyan û qurbanîşî letek xoyda nebirdayete slêmanî bo mallî xoyan û herweha berew nawçey azad ya henderan ray bkirdaye, tarradeyek awezm ew tometey pesend dekrid û guman deygirtim. Bellam leweha barêkda meger tenya awezî kesîkî nexoş û kînedozî nawçeger, pesendî sînaryoy awa lawaz bkat.

Nûserî babet, qse le bûnî kesî sêyem dekat, bellam bênaw û nîşan, wek ewey kesêk le asmanewe barîbêt û berew asman hellhatbêt. Eger ‘karwan ‘usman’ û ‘îsma’îl …’ wek dû tometbar be kuştinî hêja ‘ mhimd xurşîd hemerreş’ danyan beweda nawe, ke ewyan kuştuwe û parekeyan lenêwan xoyan [sê kes]da dabeşanduwe, çone nawî kesî sêyemyan aşkra nekirduwe û çone ‘şwan dawdî’ le kasête vîdyoyyekey berdestîda gwêy lew nawe nebuwe û bo neynûsîwe? Aya awez ewe pesend dekat, ke kesêk beşdarî kirdey kuştinî kesêk bêt û le froştinî otomebêllî kujrawda beser xoyanda dabeşandibêt, keçî dû kesî yekem, wate ‘karwan ‘usman’ û ‘îsma’îl …’ nawî nezanin û neynasn û nezanin berew kwê çuwe û kesukarî kên û nîştecêy kêye? Dîsanewe emeşyan meger tenya awezî kesî nexoş û demargîrî nawçeger birrway pêbkat! Lemaneş seyirtir eweye, ke nûserî babet zor be dillnyayyewe denûsêt ” heme û karwan le slêmanî berazîlyekeyan be (9) hezar dînar froştuwe … Dway kuştinî benzînyan be termekeyda kirduwe, bo ewey nenasrêtewe sutanduyane..û (9) hezar dînarekeyan le nêwan her sêkyan dabeşkirduwe.”. Eger sernic bdeyn, debînîn, ke nûser qse leser dabeşkirdnî tewawî (9) hezarekey otomebêleke dekat, hîç awezêk pesendî nakat, lew hênan û birdin û çend roj manewey le slêmanîda, hîç lew (9) hezar dînare, kemî nekirduwe û xerc nekrawe û herwa wek xoy sê tometbareke beser xoyanda dayanbeşanduwe.

Wek dezanîn çend salle perwendey lesêdaredanî ‘karwan ‘usman’î hunermend lenêw ‘mîdyay azad’da beser dekrêtewe û êware yadî bo degîrdirêt û saytî ‘dengekan’îş tewerey taybetî bo kirduwetewe û hawrrê serdar ‘ebdulllla le govarî hanada bo yekem car dîwarî hellçinrawî bêdengî berrûy lesêdaredanî ‘karwan ‘usman’da şkand û mnîş wek hogrêkî deng û hunerî ‘karwan ‘usman’ le kotayî sedey raburduwewe herçon bom lwabêt, benûsîn û dîgîtalîzekirdnî berhemekanî û bllawkirdneweyan, xobexşane karm kirduwe, çone ‘şwan dawdî’ ta êsta ew kasêtey blawnekirduwetewe û wîjdanî hemûmanî le azar û naasûdeyî azad nekirduwe? Çone paş ew hemuwe sall û hewlle, henûke bew şêwe dûr le îtkî nûsîn û morrallî komellge hatuwe sûkayetî be ‘karwan ‘usman’ dekat? Çî û kê le piştî em karey ewewen? Le hemû emane sernicrrakîştir eweye, çon le talanî ferhûdî 1991da herçî hebuwe û nebuwe fewtawe, bellam kasêtêkî awa le dezgekanî be’sda parêzrawe? Eger lemaneş bguzerêm, natwanim neprism, ewe çîye û çi handerêke ke awa le nûserî babet dekat, ke mitmaney kwêrane be dadgekanî be’si bbexşêt û destxoşî lew rjême  û szay lesêdaredan bkat, bêcge le zîndûragirtnî kultûrî be’s?!  Boye min wek şeydayekî deng û hunerî ‘karwan ‘usman’ dawa le şeydayanî dengî ew hunermende û bnemallekey û ew nûser û sayt û nawendaney ke hewllî beserkirdnewe û yadkirdnewey ‘karwan ‘usman’yan dawe, lem kînedozîy ‘şwan dawdî’ bêdeng nebin û naçarî bken, ke kasêteke bxate erşîvî vîdyokanî ‘îwtub’ boewey hemuwan le rastî pagendekey dillnyabîn ya eweta eger amadey selmandinî pagendekey nebû, pêwîste bkêşrrête dadgeyey rewawe û leser narastî pagendekey û peyrrewnekirdnî îtîkî nûsîn û morrallî komellayetî lemerr mirduwan û pagendey saxte, szay xoy werbigrêt.

Dwatir ‘şwan dawdî’ denûsêt ” karwan beşe parekey dekate dû beşewe û beşêkyan pêanoyekî be dyarî bo destigîranekey xatû (k) dekrrê..û beşekey tiryan dexate jêr gill û le baxçey hewşekeyanda deyşarêtewe..dwatir polîsî çemçemall pyanoke le mallî xatû (k) dênnewe û le hewşekey mallî karwanda baqî pareke le jêr gill derdehênin û debne beşêk le edîley tometbarkirdnî karwan.”

Pêş hemû ştêk ta ewendey min agadarbim û xwêndibêtmewe, ew xatûney ke nûserî babet nawî dehênêt, dezgîranî hunermend ‘karwan ‘usman’ nebuwe û herweha ewey ke le mallî ‘karwan ‘usman’da dozrawetewe, ew kasêteyetî ke têda srûd bo mnalanî kîmyabarinkrawî hellebce û şeqame çollekanî kerkûk û srûdî retkirdnewey hemû desellatekan “bêne pêşçaw” lepêş hemûyanewe desellatî be’si û herweha srûdêk ke le jenghellhênanî lûley çekekanî şaxîş dekat. Bêcge lemane, çon ‘karwan ‘usman’ pare lenêw hewşeda deşarrêtewe, ke hem baran û awpirjên terr û perrpûtî dekat û hem şardnewey ştêk lew rojgare qereqûşîyey be’sda lenêw hewşeda, karêkî pirr metrisî buwe û dekra her kes gumanî şardnewey çek û ştî djî be’si bkat! Dekrêt le nûserî babet bpirsîn, lew demeda û le peywendîye komellayetî û kultûrîyekanî 21 sall lemewberda, xatûnêk ke dezgîranî kesêk nebûbêt, çon bnemalley rêgey deden dyarîyekî gewrey awa le kesêk werbigrêt?

Awezî tendrust, pesendî ewe dekat, ke qurbanî bexoy otomebêlekey froştibêt û ew awatey ‘karwan ‘usman’ nzîktirîn hawell û xoşewîstî bedîbhênêt û dyarîyekî away bo bikrêt, bellam ewey ‘karwan ‘usman’ sererray pêzanînî bnemalley qurbanî be çûnî bo slêmanî letek ewda, çon awa be xeyallêkî asûdewe nexşey kuştinî hawellêkî awa xoşewîstî xoy dekêşêt û bedway cêy guncawda bo kuştinî degerrêt û paşan deysûtênêt û otomebêllekey le slêmanîda be saxî defroşêt û dwacar be beşe parekey pyanoyek bo xoşewîstekey dekrrêt û baqî parekeş lenêw dîwarî mallda na ya le lay kesêkî dîke na, bellku lenêw hewşey mallî xoyanda deşarêtewe? ‘karwan’êk ke amade bêt bo krrînî pyanoyek bo xoşewîstekey hawellêkî nzîkî xoy bew core kem awezane bkujêt, çone kemêk le baqî parekey nedawete dayke hetîwbarekey, ke çend sat pêş le sêdaredanî lêy deprisêt “daye le mallewe hêçî awaman heye?”?

Le beşêkî dîkey nûsîkeda ‘şwan dawdî’ denûsêt ” le rojî hukim le serdanekey karwan û îsma’îl be le sêdaredan, beşêkî zorî hunermendanî ew katî slêmanî le dadgay cînayatî slêmanî amadebûn..kesêkî nzîkî bnemalley hacî xurşîd wtî (zahîr celal)mi le bîre lewê bû…”

Min le nawhênanî amadebûnî hunermend ‘zahîr celal’ lew dadgeyeda tênagem, aya amadebûnî danîştwanî şarekanî sedekanî nêwerrast be nûser û qeşe û hunermend û zana û xellkî asayyewe le dadge qerequşîyekanî klîsa û paşakanda, ke tyayanda ahengî serperrandin degêrrdra, detwanin bellgey rewayî û drustibûnyan bêt? Îdî amadebûnî hunermendan û be dyarîkrawîş hunermend ‘zahîr celal’ lew dadgeyeda çi watayek debexşît û detwanêt pasawî çî bêt û çi rewayetîyek be prosêsî dadgeyekî rjêmî be’si debexşêt? Eger eme doşdamanî nûserî babet nebêt le dariştnî babete bêserewberekeyda, ke bêcge le gêrranewey qsey em ew, hîç bellgeyekî zyad nekirduwe û bêcge le tometekanî be’s, elfêkî bo roşinkirdnewey perwendeke û çonyetî rûdanî rûdaweke zyad nekirduwe, detwanêt çîtir bêt?

Herçende pêştir em pirsyarem çend bare arastey xwêner kirduwe, bellam lêreda be molletî xwêner xom benaçar debînim, ke dîsanewe biprismewe, lew serdemeda ke ew tawane rûydawe, le ‘îraqî be’sîyekanda û le kerkûkî ‘şwan dawdî’şda bêcge le çalakanî berhellistakarî rjêmî be’s, çend kes leser kuştinî kesêk le sêdare drawn? Ta ewendey min bînîbêtim û bîstibêtim, le beriztrîn radey szada, szay manewey hemîşeyî bû le zîndanda û le radey nêwencîşda 15- 25 sall zîndanî bû û le kemtirînîşîda be’sîyekanî lay ‘şwan dawdî’ dekewtne be be’sîkirdnî bkujan ya be bertîl szakeyan bo kem dekrayewe! Aya szadanî hunermendêkî berhellistkar û şorşigêrr, wêrray ewey be qsey nûserî babet, bnemalley qurbanî hawellekey ‘mhimd xurşîd hemerreş’ zor be girtnî ‘karwan ‘usman’ nîgeran debin û wêrray ewey ke ‘karwan ‘usman’ lenêw serbazgey ”îmare’ destigîr dekrêt û rapêçî polîsî ‘kerkûk’ dekrêt û wêray ewey ‘îsma’îl …’ hawell û hawtometbarkrawî ‘karwan ‘usman’ le dadgeda be dengî berz dellît “karwan agay lem şte nîye û destî têda nîye”, çone her awa be asanî szay lesêdaredanî beserda debridêt ?

Nûserî babet ‘şwan dawdî’ le kotayî babetekeyda denûsêt “rastyekî haşa hellnegre lay her dû bnemalleke û kese nzîkekanî her dûla..le serdemî xoyda yekê lew keysane bû, dengdanewey zorî hebû, dway ew rudaweş bawk û daykî heme le merraqda koçî dwayyan kird”

Be boçûnî eger sernicî xudî destewajekanî nûser bdeyn, naagahane hendêk şitman pêdebîjêt, lewane dengdanewey ew perwendeye, ke dekrêt le xoman bpirsîn bo; aya leber kujranî kesêk û sûtandinî cestekey bû, ya hokarî dîkey hebû? Eger sernicî ew serdeme bdeyn, debînîn, wêne û kurte fîlmî berekanî ceng û kuştubrrî enfal û kîmyabaranî hellebce û balîsan û gulebarankirdnî rojaney neyaranî rjêm, barêkî derûnî away aferandibû, nek her lelay kesanî gewresall kuştin û brrîn  wsûtandinî mrov bûbuwe dîmenêkî asayî, bellku mnalan wek fîlmî katon seyrî kuştargekanî cengî ”îraq-êran’yan dekrid, boye hokarekey ştêkî dîkeye, ke xoşewîstî û pêgey komellayetî û hunere berhellistkarekey hunermend ‘karwan ‘usman’ û drrindeyî berjêmî be’si bû, ke awa buwe hoy dengdanewey perwendeke. Herweha pêçewaney pagendey ‘şwan dawdî’ hem xudî ‘karwan ‘usman’ ta dwasatî pêş lesêdaredanî ew tometey retkirduwetewe û hem bnemallekey û kesanî agadar ewe dezanin, ke ‘karwan ‘usman’ danî bew tometeda nenawe.. Eger lemeş bguzerêyn, axo mebestî nûserî babet lem destewaje “dway ew rudaweş bawk û daykî heme le merraqda koçî dwayyan kird” çîye? Bêcge lewey em derbrrîne serapa bnemay zansitîy nîye û zyatir le qsey nêw pirsegêrrî deçêt, bellam aya eger pêş kujranî hêja ‘ mhimd xurşîd hemerreş’, daykî û bawkî nawbraw, bmirdinyaye, herçende mirdnî azîzanman bo hemûman barêkî zor sext û grane û kesîş le paş kes û bo kes nemirduwe, dekra û aya becê debû eger êmey xwêner leser drawekanî nêw babetekey ‘şwan dawdî’ bllêyn, hewllî hellhatnî ‘ mhimd xurşîd hemerreş’ le serbazî û hezî çûnî bo henderan, bûne hoy meraqkirdnî daykî û bawkî?

Nûserî babet ‘şwan dawdî’ bêcge le dûbarekirdnewey komellêk qse û tometî bêbellge çi ew kat û çi êsta, beweşewe nawestêt û natwanêt ber be demargîrî nawçegerîy û handerî kînedozîyekey bigrêt û hemû îtîkekanî nûsîn û morralekanî komellgey kurdistan dexate jêrpêy û hîç le barî yasayîş nasllemêtewe. Lêreda pêş ewey nmûnegîrî le demargîrîy nawçegerî û sûkayetîyekanî ew beramber ‘karwan ‘usman’ û bexodanî mafî qsekirdin benêwî hemû ‘kerkûk’îyekanewe, bkem. Demewêt, dû şit webîrî ‘şwan dawdî’ û hawbîranî bhênmewe, ke :

Yekem, kes natwanêt kesêk bekarêk tawanbar bkat, ta be çawî xoy nebînêt, çunke salane le ewrupa û emerîkay dêmokrasî parlemanîda nek le ‘îraqî serdemî rjêmî be’sda, sedan perwendey dadgayî birryaryan leser dedrêt û paş çendîn sall derdekewêt, ke birryar û szayekî narrewa drawete pall tometbarkrawan!

Duwem, szay sêdare çi hezaran sall pêş êsta û çi le serdemî rjêmî be’si û çi lesayey dêmokratî emerîkada hîç rewayetî nîye û ewî pasawî bo bhênêtewe û layengirî lêbkat û pêdagrî leser bkat, hîçî le meqselleçîyekanî sedekanî nawerastî ewrupa kemtir nîye û şayanî serkone û werdernane le komellgey mrovayetîda, çunke ew kese hellgirî heman kultûrî be’si û bangewazkerî heman sîsteme, îtir le her part û lejêr her nawêkda kar bkat û bidwêt!

‘şwan dawdî’ leber roşnayî xallî yekemda, bebê hîç sillkirdneweyek, wek ewey bexoy kesî sêyemî nêw tometeke bûbêt, denûsêt “êwareyek bo cwankirdnî bkujêk”. Beboçûnî min ta ew katey be çawî xoman bînerî rastewxoy rûdawêk nebîn, mafî eweman nîye, bllîyn, ke kê kêy kuştuwe, eme nek lew perwendeda, bellku le serapay mêjûda morî narrewayî le dadgekan dawe û berdewam le krawetrîn û bêlayentirîn dadgeşda hem tawanbaran, azad debin û hem bêtawanan, be narrewa szadedrên. Her leser em bnemayeye, ke hîç dadgeyekî ser rûy zemîn natwaڼêt rewayetî hebêt, eme bêcge le naserbexoyî dadgekan le hejmûnî desellatî ramyarîy û deselatî abûrîy û kultûrîy. Leser ew bnemaye eger kesêk bebê bînîn û bellge morî rewayetî le szakanî dawerî çînayetî bdat, ewa bêwîjdanî dekat û le tawanî szadane narrewakeda beşdar debêt.

‘şwan dawdî’ denûsêt “carêkî tir zor be daxewe le bînay emne sureke, ke hêmay mqawemetî gelî kurde..êwareyek bo stayişkirdnî tawanbarêk rêkixra, be nawî (êwareyek bo karwan)..em tawanbareyan lêkridîn be frîşte û wek bllêy xwênî kerkukyekan aw bêt….”

Be boçûnî min eger birryarbêt huner û hunermendêk wek nmûney hunerî berhellsitî û şorşigîrî beramber rjêmî be’si rêzî lêbgîrdirêt û şyawî ewe bêt le emne sûrekey caran û emne sewz û zerdekanî êstada wek qurbanî ramyarîy çepell û djemroyî deselatdaran û dewllet, bikrête sîmbul, ewa le herêmî kurdistanda, tenya ‘karwan ‘usman’ ew merc û şayisteyyaney têdaye. Ewey lay min pirsyare, eweye ke hejmarêkî berçaw kurd le zorbey wllatanewe û hejmarêkî berçawî beşdarbûş lew yadeda hawdengin û rêz le hunerekey ‘karwan ‘usman’ degrin, keçî take kesîk lewlawe qutdebêtewe û demargîrî nawçegerîy dewrujêt û ew mafe bexoy dedat, ke sûkayetî be mafî zorîneyek le hogranî deng û hunerî ‘karwan ‘usman’ bo hestan be yadawerî ew hunermende hest nask û şorrşigêrre, dekat!

Nûserî babet drêje be sûkayetîyekanî beramber ‘karwan ‘usman’ û hogranî deng û hunerekey dedat û denûsêt “bellam be daxewe behatî hesîb qeredaxî çend têksitêkî pêşkeş bew drrindeye kird û be newî nwêy wek pepule nasandî ….. “

Eme ewperrî nizmî êtîk û moralle ke kesêk rêge bexoy bdat û bwêrî ewey têdabêt, sûkayetî be mirdûyek bkat. Bo min ewe cêgey pirsyare, axo çî le ‘şwan dawdî’ kirdbêt, ke hênde kînedozane, ke birrwanakem ta henûkeş bnemalley qurbanîyeke sûkayetîyekî awayan be ‘karwan ‘usman’ kirbêt! Axo hander û drustgerî ew kîneye lelay ‘şwan dawdî’ çîbêt? Hellbete min nazanim û nûserî babetîş neynûsîwe, ke aya xzim û hawellî qurbanîye ya na? Bellam ewe dezanim, ke le hîç barêkda ew mafey nîye û pêwîste ew daway lêburdin le bnemalley ‘karwan ‘usman’ û şeydayanî hunerekey bkat, eger na, eme milhurrîkirdne leser mêjûyekî şêwêndraw!

Nûserî babet dllî aw naxwatewe û wawetir derrwat û denûsêt “dawa le sponserekanî gerranewey karwan bo slêmanî, her yek le asyasêll û mellbendî (1) rêkxistinî slêmanî (î ni k) û telefzyonî gelî kurdistan dekem, daway lêburdin le kerkukyekan be giştî û bnemalley hacî xurşîd be taybetî bken..”

Min nazanim, kê mafî nwênerayetî kerkûkîyekanî be ‘şwan dawdî’ dawe? Ew çon bwêrî ewey têdaye ke benawî ‘kerkûkî’yekanewe qse bkat. Aya bnemalley hêja ‘ mhimd xurşîd hemerreş ‘ mafî em birryare qerequşyaney be ‘şwan dawdî’ dawe ya ew xoy lêgۊrawe û wek paşayek, birryar derdekat?

Min boxom, le rêy şeydayî hawrrê û hawelle ‘kerkûk’îyekanmewe hunermend ‘karwan ‘usman’mi nasî û ta ewendey min bzanim û kerkûkîyekim nedîtwe û nenasîwe, ke rkî le ‘karwan ‘usman bêt û bew şîwey ‘şwan dawdî’ sûkayetî pêbkat, leweş dillnyam ke le min zyatir bew nûsîne dûr le êtîk û moralley ‘şwan dawdî’ brîndar bûn!

 nûser beweşewe nawestêt û snûrî kwêxayetî nawçey kerkûk têperrdekat û benawî lawanî slêmanîşewe qse dekat ” daway lêburdinîş le gencanî slêmanî bken, çunke bem sponseretan, brînî kerkukyekantan kulanewe û xulltan kirde çawî gencanî slêmanî …. “

Herweha drêje be dawa bêçenduçûnekanî dedat û denûsêt ” dawaş le mîdyakan dekem, be taybet (NiRT)î çîtir xull nekene çawî xellk û tawanbarman be pepule pêy mefroşnewe…. Be behatî hesîb qeredaxîş ellêm, ew têkistaney pêşkeş be ruhî karwant kird lew êwareyeda, şermezar bke..”

Asayye, ke şermezarîş wek çemkêk, bo dû berey dij, dû watay cyawaz le xobgirêt, egîna, eger eme nebêt, aya debêt sûkayetî be mirdû cêgey şermezarî bêt, ya rîznan le mirdû? Bellam ewe baş dezanim le kultûrî drrindayetîda, sûkayetî be kujrawan wek rîtmêkî mezhebî awaye, herwek çon rjêmî be’si rolley xellkî gulebaran dekrid û dawaşî le bnemalekeyan dekrid, ke parey fîşekeke bden û be bêdengî termekey bşarnewe û şermezar bin, ke ewe rolley ewan buwe! Kesanî kultûr drrinde, çêj le azardanî xellkî werdegrin û sûkayetî be mirduwan lelayan ştêkî normalle û behakanî mrovbûnîş lew rwangewe debînin.

‘şwan dawdî’ bem dwadestewaje danisqeye nawerrokî me’rîfe û roşnibîrîy û kultûr û bîrkirdnewey wek gwêzêkî pakkraw dexate berdesman “be kameran ‘usmanî bray karwanîş dellêm, ezîzm leber em hokarane bû ewhunermende berrêzane baykotyankirdin..boye pêmwaye be’s, eger le mawey desellatekeyda karêkî başî kirdbêt, ewîş le sêdaredanî karwan û smey hawtawanêtî”

Lelay min wek xwênerêkî azadendêş, asayye, ke kesêk be’sî bêt, herwek çon asayye, ke kesîk yekêtî û partî û îslamî û hîdîkeş bêt, bellam ewey lelam asayî nîye, ew zemîne lebareye, ke paş (9) sall le rûxanî rjêmî borcwazî be’s, hêştake kesêk heye bwêrî ewe le xoy nîşanbdat, ke rewayetî le dadge qereqûşîyekanî be’si bdat û lesêdaredanekanî be’si benrix hejmar kat. Berrastî eme cêgey têrramane û pêwîste takî huşyarî komellge leser bwestêt û hellwêsteyek bkat!

Eger be kurtî le amanc û dnederî ‘şwan dawdî’ bo rîzkirdnî ew destewajane wirdbînewe, tenya em çend destewajeyeman wek peyamî nûserî babet lela demênewe ” bo stayişkirdnî tawanbarêk …, em tawanbareyan lêkridîn be frîşte …. , Wek bllêy xwênî kerkukyekan aw bêt …. , Çend têksitêkî pêşkeş bew drrindeye kird û be newî nwêy wek pepule nasandî …, daway lêburdin le kerkukyekan be giştî û bnemalley hacî xurşîd be taybetî bken.. , Brînî kerkukyekantan kulanewe û xulltan kirde çawî gencanî slêmanî …, tawanbarman be pepule pêy mefroşnewe …, şermezar bke … , Pêmwaye be’s, eger le mawey desellatekeyda karêkî başî kirdbêt, ewîş le sêdaredanî karwan û smey hawtawanêtî …”

Beboçûnî min weha dillnyayyek le tometêk, ke xraye pall whunermend ‘karwan ‘usman’ tenya ew kese sêyeme nenasey ke ‘şwan dawdî’ pencey bo rakêş dekat, detwanêt weha bebê sllemînewe û pêdagrî morî tawanbarî û beşdarîkirdin lew tawaneda le hunemend ‘karwan ‘usman’ bdat, bêcge lewe her qsekirdnêk lew barewe deçête xaney kînedozî û demargîrîy nawçegerî. Aya êmey xwêner mafî eweman nîye, be nûserî babet blêyn, leser bnemay pêdagrî û dillnyayî to, tenya yek kes detwanêt, kesî sêyem bêt, ewîş to ‘şwan dawdî’t, bêcge leme kes natwanêt, awa le bkujî ‘karwan ‘usman’ dillnyabêt!

Dwa wşe bo ‘şwan dawdî’ û bnemalley ‘kawran ‘usman’ û xwêneran; ‘şwan dawdî’ rêy bexoy dawe, ke perewendeyekî kesîy ke hîç peywendîyekî bnemalleyî bewewe nîye, hellbdatewe û dûr le îtîkî nûsîn û morrallî komellgey kurdistan, sûkayetî be mirduwan, bkat û pasawîşî bo weha karêk tenya demargîrî nawçegerîyye, herçende handerêkî şarawe bo nûsînî ew babete lepşit ristekanewe seretatkêman letekda dekat, le rûy yasayyewe bnemalley ‘karwan ‘usman’ mafî eweyan heye, ke skalla leser ‘şwan dawdî’ tomar bken û leser peywendînebûnî bepirsekewe û handanî demargîrî nawçegerîy û sûkayetî be ‘karwan  ‘usman’ û destxoşane le rjêmî be’si û dadge sînaryokanî, bîkêşinne dadgewe.

Le kotayîşda em kopleye le hellbestî yekêk le goranîyekanî hunermend ‘karwan ‘usman’ ke lew kateda bo karwanî enfalkrawanî çrrîwe û zorîş awez pesendî dekat, ke lejêr karayî xoşewîstî hawellekey hêja ‘mhimd xurşîd hemerreş ‘î cwanemerg ew goranîyey çrrî bêt …

Ay lem şewe ke tenyam û

Kes nîye be hawrrêy rêm

Cadekanî kerkûk çoll û

Gllopekan kiz esûtên

Her derrom û mestî em şew

Bonî sûtanî xakme

Boye gyan le laşem bêzare û

Awatim mergî gyanme

Ey ke gemjen û nazanin

Min be mestî xak çîm lêdê

Çon kenarîş bote lane û

Awatê lebo dllî min

Bo xwêndnewey nûsînekey ‘şwan dawdî’, serdanî em bestere bken

Hittp://wwiw.hewalnews.com/%28A%285T_u0-fTizQEkAAAAMGiRhOWZiliNGUtYiWQ4NiC00NimQwiLiWJkODctiZTiQxiMijM0M2E3ZiTc2AdOD105GiJPiTg1doXMiWdyiViNDihjEo1%29%29/Detail.aspix?id=8453&Action=2&LinkID=7&AspxAutoDetectCookieSupport=1

Ya leser torî feyisbûk serdanî em lînke bken:

Hittpis://wwiw.facebook.com/photo.pihp?fbid=362546693828702&set=a.139573982792642.36036.102990326451008&tiype=1

من تەنیا لەوە بەرپرسیارم كە دەیڵێم، نەك لەوەی بەرامبەرەكەم چۆن لە پەیامەكانم تێیدەگات

من تەنیا لەوە بەرپرسیارم كە دەیڵێم، نەك لەوەی بەرامبەرەكەم چۆن لە پەیامەكانم تێیدەگات

وەڵامێك بە سەرنجەكەی ھاوڕێ عەلی مەولوود

ھاوڕێی ھێژام، عەلی مەولوود، چەند ساتێك لەمەوبەر كورتە وەڵامێكم بە سەرنجەكەت دایەوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر سەرقاڵییەك، نەمتوانی وەڵامی گشت تێبینییەكانت لەسەر كورتە نووسینەكەم لەمەڕ (ئایا دەركەوتنی ئەو فیلمەی كە ئاگری نایە، لە ئێستادا ڕێكەوت بوو؟) بدەمەوە، ئەو كورتە وەلامە ھەر بۆ ئەوە بوو، كە وانەزانیت، سەرنجەكەت بەھەند وەرناگرم.

پێش ئەوەی وەڵام بە سەرنجەكانت بدەمەوە، حەز دەكەم شتێك بڵێم، كە بڕواناكەم تۆش لەوەدا لەتەكمدا ناكۆك بیت؛ ھەرایەكی ئاوا كە خۆرھەڵات و باشوور و تاڕادەیەك خوارووی باكووری زەمینی گرتووەتەوە، مەترسی و ئاكامەكانی، ھۆكار و دەستەشاراوەكانی پشتی و كارایی نیتەگەتیڤی لەسەر خەباتی ھەر رۆژەی ڕاپەڕیوانی تونس و میسر و بەحرەین و لیبیا و سوریە و ولاتانی دیكەی باشوور و خۆرھەڵات و تەنانەت باكوور و خۆراوای زەمین، ھێندە كەم و نادیدە نین، كە چالاكانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لەسەری نەیێنە گۆ و ھەڵوێستگری لەسەر نەكەن و ڕۆشنایی نەخەنە سەر داڕێژەرانی پشت سینارۆكە.

ھاوڕێم، دڵنیابە لەو نووسینە چەنددێرییەی دوێنێدا، مەبەستم پارت یا گروپ و كەسێكی دیاریكراو نییە.

ئەوەی كە من بە دیاریكراوی ڕووی دەمم لە چەپە، ھۆكاری ھەیە و ئەویش ئەوەیە، كە بەھۆی نائاگایی زۆرێك لە سۆشیالیستەكانەوە، ھێڵی نێوان چەپ و سۆشیالیست (كۆمونیست) كاڵبووەتەوە. ھەڵبەتە بەو بارەدا نا، كە چەپ (ڕیفۆرگەری سەرمایەداران و دەسەلاتخوازان) بەرەو سۆشیالیزم ڕەویان كردبێت، بەپێچەوانەوە سۆشیالیستەكان بەرەو چەپبوون ڕەویانكردووە.

وەك پێشتر لە زۆر جێدا لەبارەیەوە دواوم، مەبەستی من لە چەپ، ئەو باڵەیە كە جەستەی سیستەمی سەرمایەداری تەواو دەكات و گیانی بەبەردا دەكاتەوە و بەبێ ئەو لەو سیستەمەدا ڕاست واتا پەیداناكات. لێرەدا خۆم لە چەندبارەكردنەوە لادەدەم. ھەر ئەوەندە دەڵێم، ئەگەر دەسەلاتخوازان، ئەوانەی كە پێیانوایە ئەگەر ڕۆژگارێك دەسەڵات بكەوێتە دەستی ئەوان یا میرایەتی خەونەكانیان دامەزرێنن، ئەوا لە دەسەڵاتدارانی ئێستا باشتر دەبن، ئەگەر خۆیان بە سۆشیالیست ناونەبەن و خەڵكی چەوساوە و نارازی بە خەونی دەسەڵاتی باش خۆشباوەڕ نەكەن، ئەوا ھیچ كات ناكەونە بەر نووكی ڕمم، بەڵكو وەك ھەر باڵێكی دیكەی دەسەلاتخوازی چینایەتی ناویان دەبەم، بەڵام لەبەرئەوەی كە بەناوی پڕۆلیتاریا [چین و توێژە چەوساوەكان] و شۆرش و سۆشیالیزمەوە، فراوانتر و كاراتر و ئاسانتر چەوساوانی نارازی لەخشتە دەبەن و بە دێوجامەی سۆشیالیزم و كۆمونیزمەوە ڕاویان دەكەنەوە، بۆیە چڕتر لەسەریان دەنووسم.

وەك لە كورتە وەلامەكەی پێشوودا نووسیم، من تۆ و كۆمەڵێك ھاوڕێی دیكەم، لە دەرەوەی ڕیزی چەپ دانابوو، بە سۆشیالیستم دانابوون، بەلام تۆ بە ھەڵبژێری خۆت و بە تۆپزی خۆت دەخەیتەوە ڕیزی چەپێك، كە بە گاڵتەجاری ئەو فیلمە ناڕەخنەییە ختووكەیان دێت و قاقا پێدەكەنن و لێكدانەوەیان بۆ ڕووداوە سیناریۆییەكە نییە و بوونەتە بەشێك لە بەرەی دنەدەری فیلمەكە و ھەروەك چۆن ئیسلامییەكان بەبێ لێكدانەوە پەلاماری داروبەرد دەدەن، ئەمانیش بەبێ لێكدانەوە دەستخۆشی ناراستەوخۆ بۆ سازێنەری سینیاریۆی فیلمەكە و ئامانجی پشتپەردەی فیلمەكە دەنێرن.

ئەگەر بۆ ئاییندارێك بێدەنگە ھەڵبژاردن، نیشانەی لاوازی باوەڕی بێت، ئەوا بۆ كەسێك كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون و شۆرشگێڕبوون دەكات، نیشانەی ڕەزامەندییەتی بە بارودۆخەكە و ڕووداوەكان!

بۆ من ڕوونە، كە ھەڵوێستەی چەپ لەو بارەوە بۆ دژە-ئیسلامبوونی دەگەرێتەوە. ئەو ھۆكارەی كە ھەردەم دەیخاتە بەرژەوەندی بەرەكەی دژی ئیسلام، ئیتر ئەو بەرەیە ئاییندارانی مەسیحی و جوولەكە بن یا بەرەی پڕۆ ئەمەریكایی و پڕۆ ئەوروپایی بێت. ئەمەش ناكاتە شۆڕشگێڕی و ڕەتكردنەوەی ئایین، بەڵكو دەیانخاتە خزمەتی بەرەی دژە-ئیسلام لە سیناریۆی جەنگی كولتوورەكاندا. ئەمەیە بەرەی چەپ لای من، ئیدی نازانم تۆ ھێشتا چەپی یا سۆشیالیستێك كە من دەتناسم؟

وەك پێشتر وتم، منیش ھەمان لێكدانەوەی تۆم بۆ سیناریۆسازانی فیلمەكە و ھەراگەرانی ئیسلامی ھەیە، ھەر ئەوەش بووە ھاندەرم، تاوەكو ڕەخنە لە بێدەگەی كەسانێك بگرم كە چەپ بە سۆشیالیست دەزانن و دادەنێن و ھەژماردەكەن!

ھاوڕێم تۆ ناھەقیت بەرامبەر من و خۆت كردووە، بەوەی كە دەلێت “بةلام ئيوةش تةنها بة جةبةكان دةويرن جنيو بدةن لةبةر ئةوةى ترسيان نية”

ھاوڕێم، ئێمە كێین و ئەو چەند دێڕەی كە بەناوی منەوە بڵاوكراونەتەوە، ناوی چەند كەس و گروپی لەژێردایە؟ من تێناگەم بۆچی (من ھەژێن)، بووم بە (ئێوە)؟

ئینجا ھاورێ گیان ترس لە چی و لەكێ؟ ئەگەر ڕاستیت دەوێت، من فرەتر لە چەپ دەترسم، چونكە ھەم مێژوو ئەوەمان فێردەكات و ھەم كەتواری دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێ [زمانم لاڵ بێت، ئەگەر بەرێكەوت چەپ بگاتە دەسەڵات]، ئەوەی كە پارتە بۆرجوازییەكان نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن، ئەوا چەپ دەیگەیێنێتە ئەوپەڕی. چونكە چەپەكان لە ئێستادا تەنیا خاوەنی دەزگەیەكی كۆمپیوتەری و ھێڵێكی بەكرێگیراوی ئینتەرنێتین، بە خەڵك دەلێن ” تۆ بۆت نییە ئەوە بڵێت” ، ئەی ئەگەر [زمانم لاڵ بێت] سبەی ڕێكەوتی چەوتی ڕۆژگار ھەلی بەدەسەلاتگەییشتنیان بۆ بڕەخسێنێت، چ گەرماوێكی خوێن بەرپا دەكەن؟ بە ویژدانت ڕووی ستالین و ھیتلەر و سەدام سپی ناكەنەوە؟

تۆ نووسیوەتە ” لةو جةند ديرةدا كة نوسيوتة ناوى هةموو بزووتنةوةكانى تر بةئةدةبةوة دةهينيت و بةجةبةكانيش دةليت كةمزة “

ھاوڕێم، ھەڵبەتە تا بۆم بكرێت، لە نووسیندا ڕیزگرتنی مرۆڤ [ئیتر ھەرچی بێت] لەبەرچاو دەگرم، بەڵام تكات لێدەكەم، ئەو ڕیزدانانە بۆ بزووتنەوەكانی دیكە، كە من ناوم ھێناون [ناسیونالیست و ئیسلامی]، بەجیا لە چەپ، كامەیە و كامەیە ئەو بێڕیزییەی من بەرامبەر چەپ؟

وەك خۆشت نووسیووتە و دەرتخستووە، تەنیا ڕەخنەت لە دوو دوا كۆپلەی نووسینەكە ھەیە، كە ھیچ كات، من بە كەسم نەگوتووە گەمژە، بەڵكو وتوومە ئاساییە چەپی عیراق و ئێران [وەك دژە-ئیسلامێك] ببێتە بڵاوكەرەوە و زۆرناژەنی دەوڵەتانی خۆراوا. بەڵام ئایا بۆ كەسانی خۆشباوەڕ بە چەپ ئاساییە، ببنە گەمژەی جەنگی نەخشەڕێژراوی كولتوورەكان [ئەكتەری ئەو سیناریۆیە]؟

من پرسیارم لەو كەسانە كردووە، كە سۆشیالیستن و بەھۆی كاڵبوونەوەی ھێڵی نێوان سۆشیالیستبوون و چەپبوون بەلای چەپدا، خۆیان بە چەپ دەزانن، ئایا ئامادەن ببنە وەھا كاراكتەرێك؟

من كەسم نەكردووە، بە گەمژە و وەلامی پرسیارەكەشم بۆ ئەو كەسانە بەجێھێشتووە، كە لە نائاگاییەوە خۆیان بە چەپ دەزانن و چەپ بە شتێكی ناكۆك و نەیار بە ڕاست دەزانن و پێیانوایە ڕەتگەرەوەی سیستەمی چینایەتییە!

ھاورێی من، ئەوە گۆمانی تێدا نییە، كە من پێیویستم بە زانیاریی زیاترە و دڵنیاشم تا دەمرم، كۆتایی بەو پێداویستییەم بۆ زانیاریی نایێت، چۆنە قسەكردن لە شۆرش و سۆشیالیزم، لە خۆكوژیییەكی نەزانانە و دەمكوتكردنی كەسانی دیكە بەولاوەتر نابێت، ئەگەر زانیاریت لە دوێنێ و ئەمڕۆ نەبێت!

ئەزیزم، دەكرێت، نموونەیەك لە جنێودانی من بھێنیتەوە، كە من بەم و بەوم دابن؟ ئایا ڕەخنە لای تۆ جنێودانە؟ ئایا كەسانێك كە دوای قەرەبالخی دەكەون و لە نەبوونی ھوشیاری چینایەتییەوە و نەناسینی ڕۆلی ھونەری بورجوازییەوە، لەو ھەرایەدا بوونەتە لایەنگری سیناریۆسازانی فیلمەكە و دەیكەنە بەشێك لە خەباتی چینایەتی و چەخماخەی سۆشیالیزمی لێوە بەدیدەكەن، لای تۆ گەمژە نین؟ بۆ گەمژە چییە؟

من نەمگوتووە، چەپ لایەنی سەرەكییە لەو جەنگەدا، وتوومە ئایا سۆشیالیستانێك كە پێیانوایە چەپ یەكسانە بە سۆشیالیست، ئامادەن ببنە كاراكتەری گەمژەی نێو ئەو ھەرایە؟

“لانيكةم ئةوةندة ئازادى قبول بكة كة هةركةس و رةوتيك لةروانكةى خؤيةوة سياسةت دةكات “

ھاوڕێی ئازیزم، پێمخۆش دەبێت و سوپاسگوزارت دەبم، ئەگەر لە ھەر نووسینیكی مندا یا قسەكردنێكی مندا بۆ جارێكیش ڕستەیەك پەیدا بكەی، كە بەكەسێك بڵێم “تۆ بۆت نییە!”، ئاوا بیر بكەیتەوە. چونكە لایەنیكەم لەوە دەمگێڕیتەوە، كە لەمەولا ھەڵە و توندوتیژی ئاوا بەرامبەر كەس بەكارنەبەم!

ھاوڕێم، من ڕەخنەم لە ھەڵوێستێكی دیاریكراو گرتووە، كە بێدەنگییە و لە وەھا بارێكیشدا بێدەنگەھەڵبژاردن بۆ كەسێك كە پاگەندەی سۆشیالیستبوون بكات، نیشانەی ھاوڕایی و ڕەزامەندی و دڵخۆشییە. من جنێوم بەكەس نەداوە و كاری ئاواش ناكەم. دەكرێت ئیسلامییەك و ناسیونالیستێك یا چەپێك ڕەخنەگرتن بە جنێودان بزانێت و بچوێنێت، بەڵام بۆ كەسێكی سۆشیالیست، ڕەخنە ژیانە و خەبات و شۆرشی بێڕەخنە، یا كۆرپەلەیەكی مردووە یا كۆرپەلەیەكی بەئەژدیھابووی ھەزارسەری پڕۆلیتاریا خۆرە!

لە كۆتاییدا دونیایەك ڕێز و خۆشەویستیم بۆ خۆت و ھاوڕێیانی خۆتئاسا، ھیوادارم وەڵامەكانم نەكێشیتە سەرخۆت و بە كەسیی وەریاننەگریت.

ھاوڕێی دڵسۆزت

ھەژێن

 

 

 

ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti”

ھەڵبەستی “ساکۆ Sacco و ڤانزێتی Vanzetti”

دانانی: Joan Baez

وەرگێرانی: ھەژێن

بەڵێ بابە من زیندانیم
مەترسە لە گێڕانەوەی تاوانم
تاوانی خۆشویستنی بێزراوان
تەنیا بێدەنگی نەنگییە

ھەنووكە پێتدەڵێم چ شتێك دژی مەیە
جادوویەك كە چەندان سەدەیە بەردەوامە
بەنێو ساڵاندا گوزەر كە، ئەوسا دەزانی
چ شتێكە سەراپای مێژووی ڕەش كردووە
یاسا لە دژی ئێمەیە
بەخۆیی و ملھوڕیی بێسنووری و دەسەلاتییەوە
یاسا دژی ئێمەیە!
پۆلیس دەزانێ، چۆن لە كەسێك
تاوانبار یا بێتاوان چێ بكا
دژی ئێمە ھێزی پۆلیس
درۆیەكی بێشەرمانەیە، كە ئەوان بڵێن
چیتر ئاڵون وەرناگرین
دژی ئێمە دەسەڵاتی ئاڵتون
دژی ئێمەیە كینەی نەژادی و
ڕاستییەكی سادەیە، كە ئێمە ھەژارین

بابەی بەڕێز، من زیندانیم
لە وتنی تاوانم شەرم مەكە
تاوانی خۆشەویستی و ھاوپشتی
تەنیا بێدەنگی نەنگییە

ئەوەی ھەمە، خۆشەویستیمە و بێتاوانی
كرێكاران و ھەژاران
لەپێناو ئەمانەدا مانەوە و بەھێزیم
ھیوایەكن بۆ من
یاخیبوون و شۆڕش پێویستیان بە دۆلار نییە
لەبری ئەوە پێویستیان
بە وێناندنی ناسۆری و ڕۆشنایی و ئەوین و
خەمخۆری ھەموو مرۆڤەكان ھەیە
تۆ ھەرگیز نادزی و ھەرگیز ناكوژی
تۆ بەشێكی لە ھیوا و ژیان
شۆڕش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی كە
لە دڵێكەوە بۆ دڵێێكی كە دێت و دەچێ
كاتێ كە سەیری ھەسارەكان دەكەم، پەیپێدەبەم
كە ئێمە مناڵانی ژیانین و
مردنیش گچكە

*****************************************

ئەم گۆڕانییە بەشی دووەمی ھەڵبەستەكەی Joan Baez . THE BALLAD OF SACCO AND VANZETTI, Lyrics by Joan Baez, Music by Ennio Morricone, 1971, 1978 Edizioni Musicali RCA, S.p.A. (ASCAP)

فێردیناندۆ “نیكۆلا” ساكۆ Ferdinando „Nicola“ Sacco لەدایكبووی٢٢ی ئەپڕیل ١٨٩١ لەتەك بارتۆلۆمیۆBartolomeo Vanzetti لەدایكبووی ١١ی جونی ١٨٨٨، وەك دوو كرێكاری كوچەری ئیتالی ڕوویان لە دەوڵەتە یەكگتووەكانی ئەمەریكا ناوە و بە بزووتنەوەی كرێكاری ئەناركیستیییەوە پەیوەست بوون. لە بیستەكانی سەدەی ڕابوردوودا بە تاوانی كوشتنی كەسێك سكاڵایان لەسەر تۆماركراو و لە دادگەیەكی ساختە و یەكلایەنەدا بە مردن سزادران و لە شەوی ٢٢/٢٣ی ئۆگوستی ١٩٢٧دا لە زیندانی دەوڵەتی Charlestown لەسەر كورسی ئەلەكتریكی دەكوژرێن.

لە كاتی خۆیدا بڕیاری لەسێدارەدانیان لە ٠٤ی ئەپڕیلی ١٩٢٧دا لە ئاستی جیھانیدا ڕسواكرا و بەھۆی ھەزاران واژۆنامەوە ئەنجامدانی بڕیارەكە دواخرا. بەڵام سەرەڕای ھەموو ھەوڵە خۆجێی و جیھانییەكان بڕیاری ناڕەوای سەروەران سەپێنرا و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی كرێكاری ئەمەریكا، دوو ڕۆڵەی ئەناركیستی لەدەست چوو.

بەڵام ھاوڕێیان و ھاوچینانی ساكۆ و ڤانزێتی كۊلیاننەدا و پاش ساڵانێكی دوورودرێژ لە خەباتی بەردەوام بۆ ڕسواكردن و دەرخستنی دیوی شاراوەی داگەی تاوانباركردنی ئەو دوو كرێكارە ئەناركیستە، دواجار لە ساڵیادی ٢٣ی ئۆگوستی ١٩٧٧ لەسەر داوا و پرسیاری فەرمانڕەوای ھەڕیمی Massachusetts، میكائیل دوكاكیس، پێداچوونەوەی سزاكەیان كرا و سەرەنجام وەك دادگەییكردنەكەی جۆھیل و دادگەییكردنی حەوت ئەناركیستەكەی ١ی ئایاری ١٩٨٦ی ھایمارك، ناڕەوایی و چەواشەكاریی و پشتپەردەیی و ڕامیارییبوونی سزاكەیان سەلمێنرا و سیمبولی بێتاوانیان بۆ دانرا.. بۆ زانیاری زیاتر و خوێندەوە و گوێگرتن لە ھەڵبەست و گۆرانییەكە، كلیكی ئەم لینكانەی خوارەوە بكەن:

سەرچاوەی زانیارییەكان:   http://en.wikipedia.org/wiki/Sacco_and_Vanzetti

سەرچاوەی ھەڵبەستەكە : http://www.joanbaez.com/Lyrics/saccovan2.html

بیستی گۆرانییەكە : http://www.youtube.com/watch?v=gcgYwTnBIIQ

بینینی فیلمی بەسەرھاتەكەیان: http://www.youtube.com/watch?v=7ZBMJ6qYbk4

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان

كۆمەك و ھاریكاری سەربەخۆی جەماوەریی دوو لە دەستتێوەردانی دەسەڵات و پارتەكان

كۆكردنەوەی كۆمەك و ھاریكاری و ھاوپشتی بۆ خەڵكی راپەڕیوی سوریە و خۆراوای كوردستان، یەكێكە لە كارە پێویست و چاكەكان، بەڵام بەمەرجێك كە ئەو كۆمەكانە لەڕێگەی نوێنەرانی لێژنەكەتانەوە بگەنە ئاوارەكانی خۆرئاوا، نەك بیدەنە دەستی دەسەڵات و پارتەكان و ئەوانیش بڕۆن و بیكەنە بارەتەقای پارتەكەیان و دەسەڵاتداران. ھیوادارم كەسانێكی زۆر بەشداری بكەن..

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4255028975528&set=a.1181311374509.27957.1279933092&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە

زمانی یەكگرتوو لە گرەوی ئازادی خوێندن بە زمانی دایكیدایە

ئەگەر لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەزگەكانی ڕاگەیاندن بە ھەموو زمانە كوردییەكان وتار و بەرنامە و كاری ھونەرییان پەخش بكردایە و ھەوڵیان بدایە لەبری واژە ناكوردییەكان واژە لە زمانە كوردییەكانی دیكەوەی وەك ھۆرامی و كەلھوڕی و زازاكی وەربگرتایە، ھەنووكە پاش ٢١ ساڵ ھەموومان لەیەكتر دەگەیشتین و زمانێكی تێكەڵ و یەكگرتوو لە ھەمووان جێگەی خۆی گرتبوو. بەداخەوە شۆڤینیزمی دەسەڵاتدارانی سۆران و كرمانج نەك بواری ئەمەی نەداوە، بەڵكو ھەڵگرانی ئەو بیرە ئامادەن بە زمانە ناكوردییەكان قسە بكەن و واژە بخوازن، بەڵام ئامادە نین دان بە ڕەوایەتی خوێندنی زمانە كوردییەكانی دیكەدا وەك زمانی دایك لە ناوچەكانی دیكەی ناسۆرانی و ناكرمانجیدا، بخوێندرێن…

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=404659889582588&set=a.396487320399845.79575.396481347067109&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

ڕێگەچارە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان

ھانابردن بۆ ھێزە چەكدارەكانی پارت و دەسەڵات، ناتوانێت ئاشتی و پێكەوەژیان لەنێوان ناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا دابین بكات، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوەیش كە ھەیە، لەنێوی دەبات.

ئایا لەبری ھێز و بارگرژی باشتر نییە بزووتنەوەی خەڵكی لەناوچە عەرەبنشین و كوردنشینەكاندا بەھێز بكرێت و ھەوڵی پێكەوە ژیان بدرێت؟ ئایا ھێز دژە ھێز دروست ناكات؟ ئایا بیانوو ناداتە دەست ھێزەكانی مالیكی كە ئەوانیش ناوچەكە بتەنن؟ ھیوادارم ھەست و سۆزداری بەسەر بڕیارەكانتاندا زاڵ نەبێت …

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=182625948515553&set=p.182625948515553&type=1&ref=nf

 

 

 

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی

بزاڤی سەندنەوە (داگیركردن)ی خانوو و كەرتە پیشەسازییەكان، ھەنگاوی یەكەمە بۆ كۆمەڵایەتییكردنەوەی خاوەندارێتی

سەبەبۆچوونی من لەبری ئەوەی ڕەوایەتی بە كارەكانی میرایەتی (حكومەت) بدەین، پێویستە گروپەكانی داگیركردن (سەندنەوە)ی خانووبەرە دەوڵەتی و نادەوڵەتییە چۆڵەكان پێكبھێنین و دەرگەیان بەڕووی تاك و خێزانە بێسەرپەناكاندا ئاوەڵا بكەین یا بیانكەینە مەڵبەندی پڕۆژەی كولتووری… وەك ھەروەزییەكان و كۆموونەكان و نێوەندە ئۆتۆنۆمییەكانی ئەوروپا

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=4250903992406&set=a.1181311374509.27957.1279933092&type=1&relevant_count=1&ref=nf

 

 

 

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی

سەرچاوە و ھۆكاری گەندەڵی

گرفتی گەندەڵی و نایەكسانی تەنیا لە كەسەكان یا مووچە و كاناڵەكاندا نییە، گرفتەكە لە سیستەمێكدایە كە ھەموو پارتەكان و ڕامیاركاران لەو خالانەدا كۆداكەتەوە.

سیستەمێك كە سەرچاوەی دزینی سامانی كۆمەڵگە و وردوخاشكردنی بەھا كۆمەڵایەتییەكان و پەیوەندییە مرۆییەكان و یاسا سروشتییەكان بێت، بە دڵنیاییەوە لە گروپە ھەرەمییەكاندا خۆی بەرھەم دەھێنێتەوە… بۆیە تەنیا ڕەوتی دژەتەوژم دەتوانێت بەر بە گەندەڵی، سەركوت، نایەكسانی و نادادپەوەریی بگرێت؛ ڕەوتی دژی پێكھاتە ھەرەمییەكان، دژی دەستەبژێریی ڕامیاریی و ڕۆشنبیریی، دژی سەروەری مرۆڤ بەسەر مرۆڤدا، ڕەوتی گێڕانەوەی مرۆڤایەتی بۆ ھەموو مرۆڤەكان، ڕەوتی گێڕانەوەی بەھاكانی ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی؛ ڕەوتی كۆتاییھێنان بە سیستەمی نوێنەرایەتی سەروو خەڵكی… Sunday at 13:24

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=404317962958322&set=a.201109806612473.51747.100001403650075&type=1&relevant_count=1&ref=nf