سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی بیسته‌م
چواره‌م: پێداچوونه‌وه به ڕۆڵی حیزبداوه‌ك یه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی سیاستکردن
١- حیزب چی بێت و چۆن بێت؟
حیزب ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی ژیانی سیاسی نه‌بێت، ئه‌وا یه‌کێکه له کۆڵه‌که هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی. به‌ڵام حیزب کاتێك ده‌بێته کۆڵه‌که‌ی سه‌رکی ژیانی سیاسی که هێزیکی چالاک‌و کاریگه‌ربێت، دونیای خۆی بناسێت‌و ئه‌و ناسینه‌ی کردبێته به‌رنامه‌و پلان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستی‌و قه‌یران‌و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌و دونیایه. ل٦١
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و ڕێوشوێنه که نووسه‌ران به پارتی ده‌به‌خشن، بده‌ین، ده‌بینین، که پارت ڕۆڵی که‌نیسه ده‌بینێت، که نوێنه‌رایه‌تی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کات. چونکه به‌بێ که‌نیسه ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتی پاشاکان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خوا، پیرۆز بکرێت. نوسه‌رانیش به‌پێی هاوکێشه‌یه‌کی له‌و جۆره و به هه‌مان پێوانه پارت ده‌که‌نه کۆڵه‌که‌ی پارستنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی له‌ژێر پیرۆزکردنی به دێوجامه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه. به‌ڵێ پارت که‌نیسه‌یه‌که، که ئه‌ندامانی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تییه‌ك ده‌کات و هه‌تاییبوون به ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی ده‌به‌خشێت. له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری دونیا پارت هه‌روه‌ك که‌نیسه خۆی به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه (خوا- نه‌ته‌وه- چین) داده‌نێت و پیرۆزی به ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تییه‌ك به‌نێوی نوێنه‌ری خوا له‌سه‌ر زه‌وی یا نه‌ته‌وه و چین له پارله‌مان و ده‌ره‌وه‌یدا ده‌به‌خشێت، به‌م جۆره له سه‌رده‌می پێش-مۆدێرن و مۆدێرن و تا پۆست-مۆدێرنیزمه‌که‌ی نووسه‌ران، ئه‌فسانه ئایینییه‌کان له ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وی داده‌گێردرێن و پۆشاکی ژیرانی (عه‌قلانی)یان به‌به‌ردا ده‌کرێت.
بەڵام نووسەران لە دڵنیانەبوون لە هەرەسەرەکیبوونی پارت وەك کۆڵەکەی ژیانی ڕامیارییەوە بە یەکێكبوون لە کۆڵەکە هەرەسەکییەکانی ژیانی ڕامیاریی دەگەن و پاشان قسە لە کاتێك دەکەن، کە ده‌سه‌ڵات دەبێتە کۆڵەکەی سەرەکی ژیانی ڕامیاریی. مەرجیشیان بۆ ئەوە چالاک‌بوون و ناسینی دونیای خۆی و بە پلان و بەرنامەکردنی ئەو ناسینە بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستی و قەیران و چاوەڕوانییەکانی ئەو دونیایەیە. کامە دونیا؟
Continue reading “چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٢٠”