سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی ده‌هه‌م
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی خۆشنه‌وێت‌و هاونیشتمانیان به‌سه‌رنه‌کاته‌وه، ناشتوانێت خۆشه‌ویستی‌و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له‌ناو تاک‌و گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگادا به‌رهه‌مبهێنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویی کورتبکاته‌وه بۆ پارستنی ده‌ستکه‌وته ده‌سته‌یی‌و خێزانییه‌کی، ناتوانێت سیاسه‌ت‌و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی داڕێژێت. ل٢٢
نووسه‌ران باش وێناکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی خزمه‌تکار و ملکه‌چی خه‌ڵك و داخوازییه‌کانی، به کۆمه‌ڵێك دروشم له چه‌شنی دروشمه پارتییه‌کان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵده‌ده‌ن و دواجار په‌ناده‌به‌نه‌وه به‌ر دێوجامه‌که‌ی بۆرجوازی “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی“، هه‌روه‌ك چۆن فه‌ره‌نسییه‌کان له‌به‌ر “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی!!” له‌ته‌ك پروسه‌کان ڕێکده‌که‌ون و کومونه‌ی پاریس، که دێمۆکراسی ڕاسته‌خۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌ڵك بوو، خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن، بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌سه‌رده‌می لێنین و ترۆتسکیدا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاڵمان و نه‌مسا شه‌ڕ ڕاده‌گرن و کۆمونەکانی ئۆکرانیا سەرکوت دەکەن و دواتر ستالین و هیتله‌ر له‌سه‌ر پرسی پۆلۆنیا و “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی!!” ڕێکده‌که‌ون، ئه‌مه‌ریکا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا له‌به‌ر “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی!!” هیرۆشیما و ناکازاکی به بۆمبی ئه‌تۆم وێران ده‌کات، شای ئێران و ڕژێمی به‌عس به چاودێری ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی!!” هه‌رسێ لایه‌ن، گه‌لی کورد سه‌رکوت ده‌که‌ن و (ڕژێمی بەعس)یش لەبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمان زیاتر لە سێ هەزار گوند ڕاگوێز و دوو سەد هەزار گوندنشین ئەنفال و پینج هەزاریش کیماباران دەکات، به‌م جۆره لیستی سه‌رکوتی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و شه‌ڕه‌خوێناوییه‌کان و فریودانه پارله‌مانییه‌کان له‌ژێر نێوی “به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی!!”دا هێنده درێژه، مانیفێسته‌که‌ی نووسه‌ران نایگرێته خۆی! Continue reading “چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٠”