سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی پێنجەم
یه‌که‌م: داکۆکیکردن له مافه‌کانی ئینسانی کورد‌و هه‌وڵدان بۆ گۆرانی وێنه‌کان
١- ئه‌زموونی سیاسی کوردی له ئه‌زموونی شۆڕشگێرانه‌وه بۆ ئه‌زموونی گه‌نده‌ڵکاران ل.١١
کامه شۆڕشگێڕی، شۆڕشگێڕیی لای نووسه‌ران چ واتایه‌ك ده‌به‌خشێت؟
ئه‌ی مافه‌کانی مرۆڤه ناکورده‌کانی هه‌رێم چی؟ ئایا ئه‌مه ناسیونالیزمێکی په‌لهاویشتوو بۆ شۆڤێنیزم نییه؟
وه‌ك ده‌زانین کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان (هه‌رێم) له کۆمه‌لێك پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی جیاواز پێکهاتووه و هه‌ژمارێکی ناکورد ده‌گرێته خۆی و له ئێستا و سبه‌ینێشدا هه‌زاران و ملیۆنان که‌س چ بۆ کارکردن و ژیان چ بۆ گه‌شتوگوزار و پرۆژه‌ی دیکە ڕوو له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌نێن، ئایا ئه‌وانه مافی خوارتر له کوردانیان ده‌بێت؟ کاتێك نووسه‌ران قسه له‌سه‌ر ماف ده‌که‌ن، زۆر به دیایکراوی باس له مافه مرۆییه‌کان (مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، مافه گشتی و هاوبه‌شه‌کانی مرۆڤ) ده‌که‌ن، نه‌ك له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. ئیتر لێره‌دا هیچ بوارێك بۆ پاساو و خۆده‌رکێشان له‌ژێر ساباتی ناسیونالیزم وه‌ك ئایدیلۆژیای ده‌وڵه‌ت نامێنێته‌وه. لێره‌دا زۆر به زاقی ناسیونالیزمی په‌لهاویشتوو بۆ شۆڤێنیزم و هه‌ڵاواردنی مرۆڤه ناکورده‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان یا هه‌رێم له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، خۆ نێشان ده‌دا و له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتدا چاوشاركێ ده‌کات. ئه‌وه‌ی له عیراق، به‌تایبه‌ت له هه‌رێمدا ژیابێت، باش ئه‌وه ده‌زانێت، که له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆرجوازی عیراقیی پشتبه‌ستوو به‌ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی په‌لهاویشتوو به‌ره‌و شۆڤێنیزم، ته‌نیا تاکی کورد له مافه بنه‌ڕه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی و کولتوورییه‌کانی بێبه‌ش نه‌بووه، به‌ڵکو تورکمان و کلدانی و ئاشوورییه‌کانیش به هه‌مان شێوه بێبه‌شبوون و ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وانه که‌وتوونه‌ته سنووری جوگرافی هه‌رێمی کوردستان و نووسه‌ران ده‌خوازن له‌و چوارچێوه‌دا مافی مرۆیی کورد داکۆکی لێبکرێت! پرسیار ئه‌وه‌یه، بڕیاره له به‌رامبه‌ر کێ و کامه ده‌سه‌ڵاتدا داکۆکی لێبکرێت، مه‌گه‌ر له‌و سنووره‌دا خودی بۆرجوازی کورد سەروەر نییه، که ده‌سه‌ڵاتداره؟
ئایا ئه‌مه بۆ خۆی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نییه، که ده‌سه‌ڵات هه‌ر شوناسێکی هه‌بێت و هه‌ر پۆشاکێکی به‌به‌ردا بکرێت، هێشتا هه‌ر چه‌وسێنه‌ری ئه‌و تاکانه ده‌مێنێته‌وه، که پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کات؟ Continue reading “چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/٥”