و. له فارسییه‌وه:
ڕژیمی گۆشتخۆری
(ڕژیمی خۆراکی ناسروشتی و وێرانگه‌ریی مرۆڤ هه‌موو ئه‌و خۆراکانه ده‌گرێته‌وه، که به‌رهه‌می به‌هره‌کێشی مرۆڤن له ئاژه‌ڵ)
ڕژیمی گۆشتخۆری یه‌کسانه به:
1- برسییه‌تی جیهانی:
ساڵانه 30 ملیۆن مرۆڤ له برسییه‌تیدا دەمرن = 70% له گه‌نم و 60% سۆیای به‌رهه‌م هاتوو له ساڵێکدا، کە ته‌نیا له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رخواردی مه‌ڕوماڵات و په‌له‌وه‌رانی گۆشتی ده‌درێت…
2- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له جیهاندا یەکسانە بە له‌ناوچوونی پارچه سه‌هۆله‌کانی جه‌مسه‌ری باکوور، ئەمەش یەکسانە بە ئاڵوگۆری وێرانگه‌رانەی ئاو و هه‌وا:
65% گازی نیترۆ (Nytro gas ) بەهۆی چالاکییه‌کانی مرۆڤه‌وه به‌رهه‌م دێت، 9% سەرجەمی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و 37% سەرجەمی گازی میتان (Methan) به‌رهه‌می چالاکییه‌کانی مرۆڤن، کە له ئاژەڵگەکاندا ده‌درێته ده‌ره‌وه….
3- له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو – خاکی به‌پیت و ئاڵوده‌بوونی خێرای ژینگه
ئه‌وڕۆکه 20%ی بوونه‌وه‌رانی زیندوو له‌سه‌ر گۆی زه‌مین، ئاژه‌ڵی به‌رهه‌مهاتوو به شێوازی پیشه‌سازی پێكیده‌هێنیت!
4- ڕوتاندنه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌کان – له‌ناوبردنی ئیکۆسیسته‌مه‌کان و جۆرواجۆری بیۆلۆجی – له‌ناوبردنی تەپۆڵکە مەرجانییەکان:
%70ی دارستانه‌کانی ئامازۆن (سییەکانی گۆی زه‌مین)، ته‌نیا بۆ دابینکردنی ئاڵفی ئاژه‌ڵ یا ده‌ستراگه‌یشتن به کێڵگه‌کانی ئالف به جۆرێکی هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاوه له‌ناوبراون…
5- بڵاوبوونه‌وەی نه‌خۆشییه کوشنده هاوبه‌شه‌کانی ئاژه‌ڵ – مرۆڤ و کاراییان له‌سه‌ر ژینگه و ژیانی کێوی؛ لەوانە پەتای باڵندە و پەتای بەراز و …تد
ته‌نیا له ساڵی 2003دا له ئاسیا، ئامارێکی فەرمی نیشانی ده‌دات، که زیاتر له 120 ملیۆن باڵداری ماڵی و کێوی یا له‌ژێر کارایی نه‌خۆشی ئه‌نفلوانزای باڵدارانه‌وه مردوون* یا به‌هۆی به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه، به زیندوویی له ئاگردا سووتێنراون!
6- نه‌خۆشییه‌کانی مرۆڤ، که له ڕژیمی ناسروشتیی گوشتواردنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن:
Continue reading “له کام قۆناخی په‌سه‌ندکردنی راستیداین؟؟!!”