نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه:
به‌شی هه‌شته‌م
ئارامگه‌ره‌ناکه‌تواری (وهمی)یه‌کان
ڕاسته که نابێت ته‌نیا بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئالۆش و چێژوه‌رگرتنپرناببردرێته به‌ر توندوتیژی، به‌ڵام له‌و لایه‌نه‌وه که سوودوه‌رتن لێی له کاتی پێویستدا، ملی پێ نه‌ده‌ین و بمانه‌وێت هه‌موو جه‌نگه‌که به به‌رده‌وامی به هۆی به‌کاربردنی ئارامگه‌ره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارله‌مان و ئامرازه دێمۆکراتیکه‌کانی تره‌وه به‌ره‌وپیش به‌رین، زۆر پڕمه‌ترسییه. نه‌خێر! هیچ سیستمێکی ده‌نگوه‌رتن یا ڕیفراندۆم یا پرۆسه‌یه‌کی تری له‌و جۆره نییه، که کلیلی ئاره‌زووه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ئاسمانه‌وه داگرێت. بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بێجگه له ملدان به توندووتیژی هیچ ئه‌ڵته‌ناتیڤیکی تری نییه. وابه‌سته‌بوون به خۆشباوه‌ڕیگه‌لی له‌م جۆره‌وه، ته‌نیا گه‌رانه‌وه بۆ رابوردوو و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی پێشینان ده‌بێت، که مژده‌ی به‌هه‌شتی ئه‌و دونیایان به ڕه‌نجبه‌رانی ئه‌م دونیا و دووره‌په‌رێزان ده‌دا. گریمانه‌ی ڕزگاری ڕه‌نجبه‌رانی دووره‌په‌رێز یا به‌ڵینی سه‌رکه‌وتن له‌ڕێگه‌ی ڕیفراندۆمه‌وه، له دیتنی که‌تواربینانه‌ی بارودۆخه‌که ئاسانتره، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، تۆزقاڵێکیش که‌س له ئازادی نزیك ناکاته‌وه.