دەزگەی راگەیاندی دەوڵەتان هێندە فریودەر و دژەمرۆڤە، کە خێرا لە ئەرشیڤی پۆلیس و راگەیاندەکانیدا وێنە و ڤیدیۆی کۆن دەردەکات و دەیکاتە پاساوی سەرکوتگەرییەکانی

دەوڵەت بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بە سەرکوتگەریی و ملهوڕییەکانی بدات، دەستەکانی خۆی لەنێو خۆنیشاندەراندا دەخاتە گەر و دەستدەکەن بە شکاندنی دوکان و بازارەکان، بۆ ئەوەی داوا ڕەواکانی خەڵک، بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی خەڵک هاوتای تاوان بکات!

هەمیشە خۆپیشاندانە ناتوند لەلایەن پۆلیسی سەروەیی یاساوە دەدرێنە بەر دەستڕێژ و پاش ئەوە کە خەڵکی کاردانەوە نیشاندەدات، کامێراکانی دەسەڵات دەکەونە کار و راستییەکان دەشێوێنن.

ئەوی لە دووی راستی ڕووداوەکانی فێرگوسن ی ئەمەیکایە، با سەردانی یوتوب بکات و ئەوەندە بەسە ناوی ئەو شارە بنووسێت Ferguson یا لە گوگل بنووسێت!

پەنجا ساڵ پاش لابردنی یاساکانی هەڵاواردنی نەژادی، هیشتا خەونەکانی لوتەر کینگ نەهاتوونەتەدی!

پەنجا ساڵ پاش لابردنی یاساکانی هەڵاواردنی نەژادی، هیشتا خەونەکانی لوتەر کینگ نەهاتوونەتەدی!

مانی جولای لە ئەمەریکای سایەی دێمۆکراسی پارلەمانیدا ژنێکی ڕەشپیست لەژێر بۆکس و پێلەقەی پۆلیسی ئاساییشپارێزدا، دەمرێت!

چوار هەفتە پێش لە نیویۆرک پیاوێکی ڕەشپێست لەلایەن پێنج پۆلیسی ئاساییشپارێزەوە پەلاماردەدرێت و هەرچەندە هاواردەکات، جێمکردووە پێمبڵێن، بۆ دەمگرن، خنکام ملم بەردەن، بەلام ڕەیسیزمی پۆلیس بواری هەناسەدانی نادات و هەر لەوێدا دەخنکێت!

هەفتەی ڕابوردوو لە شاری فێرگوسن لاوێکی ڕەشپیست لە کاتی پیادەکردندا دەدرێتە بەر دەسترێژی پۆلیسی ئاساییشپارێز و هەر لەوێدا دەمرێت!

هەرچەندە ٣٠% دانیشتووانی وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕەشپێستن، بەڵام ٦٠% زیندانییانی ئەو وڵاتە ڕەشپێشتەکانن و هەروا لەسێدارەدان و کاری زۆرەملێ و نەبوونی هەلی کار و پشتیوانی بۆ خوێندنی باڵا لە سەرووی ئەو ڕێژەوەیە!

ئەمەیە دیوی کەتواریی دێمۆکراسی پارلەمانی و سیستەمی رامیاریی و دەستکەوتەکانی نیئۆلیبرالیزم بۆ مرۆڤایەتی لە دەهەی دووەمی هەزارەی سێیەمدا!

ئایا هێشتا پۆلیس و دەوڵەت و پارتییەکان و سەرمایەداری کۆتایی مێژوون؟

ئەگەر وەڵام ئەرێییە، کەواتە ئێمەی ژێردەست بێجگە لە خۆکوژی هێچ دەروویەك و هیوایەکمان بۆ ڕزگابوون نییە؟!

دەوڵەتی سێکیولاری تورکیە داعش وەك تیرۆریست ناناسێت !

خاتوونێکی لێکۆڵەری ئاڵمانی شارەزا لە بواری هێزە تیرۆریستەکان دەپرسێت “ئەگەر دەوڵەتی ڕوسیە ئەو هەڵویستەی دەوڵەتی تورکیەی هەبووایە، هەڵوێستمان چی دەبوو؟ “

ناسیونالیزم و ئازادی تاك

دوێنێ لە ئیسرائیل کوڕیکی عەرەبزمان و کیژێکی ئیسرائیلی هاوسەرییانکرد، لەلایەن ژورنالیستانی جیهانەوە گرنگییەکی زۆر بە ئاهەنگەکەیان وەك سەرەتایەکی باش بۆ پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئێتنییە یا ئەو دوو ئایینە، کەچی دەمەو ئێوارە لە دەرەوەی هۆلێ ئاهەنگەکەیان، دەیان ڕاستڕەوی ئیسرائیکی قوتبوونەوە و کەوتنە پەلاماردان و دەیانگوت نابێت ڕێگە بەو هاوسەرییە بدرێت!

هەروەك چۆن حەوت ساڵ لەمەوبەر لەسەر خۆشویستنی کورە عەرەبزمانێك بە فیتی قزڵباشییەکان سەری (دوعا)ی ئەڤیندار بە لەتە بلۆك پانکرایەوە. هەروەك چۆن هەنووکە لە پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستاندا لەسەر دەرگەی گازینۆ و پارکەکان دەنووسرێت “هاتنە ژوورەوە تەنای بۆ کوردە”/ “هاتنە ژووورەوە بۆ عەرەب نییە”، هەروا کە دەیان ساڵ لە ئەمەریکا و هەروەها لە خوارووی ئەفەریکا ڕەشپێشتەکان بۆیان نەبوو بچنە خواردنگە، سینەما، باس و گازینۆی سپیپێشتان، هەروەها کە دەیان ساڵ لە بریتانیا دەیاننووسی “سەگ و ئێرلەندی بۆی نییە بێتە ژوورەوە”

ئەوە فەرهەنگی ڕەیسیستانە و ئاواش دەڕواننە ئازادی تاك و مافی کۆمەڵایەتیی!

دیوە فاشیستییەکەی دەوڵەت

خوێنەرانی کوردزمان ئەوێ بەرەنگی جەنگی دژی داعش نییە، ئەوێ دەربازەی شاری فێرگوسن Ferguson)ی ئەمەریکایە!

دەوڵەتی ئەمەریکا وڵاتانی جیهان پڕچەکدەکات، تاوەکو وەك خۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بکەن!

پێنج ڕۆژە خەڵکی ڕەشپێشتی ئەو شارە سەرکوت و خەڵتانی خوێن دەکرێت، کەجی هیچ کاناڵێکی ئەم جیهانە پان و بەرینە ناوێرێت وەك هەواڵێک بیدرکێنێت، ئا ئەوەیە کەڵەگایی دەوڵەت و کۆمپانییە ئەمەریکییەکان!
فەرموون بە چاوی خۆتان لەم کورتە فیلمانەدا دیوی راستینەی دێمۆکراسی پارلەمانی ببینن، فاشیزمی دەوڵەت ببینن !
هۆکاری هەڵچوونی خەڵك، کوشتنی لاوێکی ئەو شارەیە Michael Chris Brown لەلایەن ئەفسەرێکی دەوڵەتی دیمۆکراتی ئەمەریکاوە، خەڵکی دەخرۆشیت و دەوڵەتیش وەك پیشەی فاشیستی، هەرچی هێزی پۆلیسی و سوپایی هەیە، دەیباڕینێتە ئەو شارە

https://saranabavi.files.wordpress.com/2014/08/34318620.jpg

لینکی یەکەم
http://www.usatoday.com/story/news/nation/2014/08/14/michael-brown-ferguson-missouri-timeline/14051827/

لینکی دووەم
https://www.youtube.com/watch?v=GO1SKC6dK7o

لینکی سێیەم و دەیان لینکی دیکە لە یوتوب، تەنیا نووسینی ناوی Michael Chris Brown بەسە بۆ ئەوەی لە دونیای دێمۆکراسی و ژورناڵی بۆرجوازی تێبگەیت

https://www.youtube.com/watch?v=l7fdUrrZS7k

سووتانی ئاڵای داعش بە کۆمەڵ لە مەیدان و شەقامەکاندا

یەکێك لەو چالاکییانەی کە دەتوانێت وەڵامبێت بە هێزەکانی داعش، سووتاندنی ئاڵای داعشە، هەموو ئێوارەیەك بە کۆمەڵ لە مەیدانی شار و شارۆچکەکاندا. پێویستە ئەم چالاکییە بەردەوام خۆبەخۆ لەلایەن کۆمەڵە کسێکەوە ئەنجامبدرێت، تاوەکو دەەبێتە دیاردەیەکی هەر ڕۆژە و لە هەموو شوێنێکی هەرێم و عیراق ..

تێبینی: تکایە بە کۆمەڵ و کەس بە تەنیا خۆی نەکاتە نێچیری تیرۆیستە ئیسلامییەکانی نێوخۆی هەرێم وعیراق

ئەوی لە ڕووداوەکانی ئەم سێ ساڵەی دوایی ناوچەکەدا [خۆرهەڵاتی ناوین ] لەوە نەگەییشتبێت، کە بە چەکداریکردنی ڕاپەڕینی خەلكی لیبیا و سوریە و کودەتاکانی میسر و سەرکوتگەرییەکانی سعودیە و یەمەن و ئوردن و بەحرەین و بەدەستەوەدانی موسڵ و شەنگاڵ و ناوچەکانی دیکە بۆ داعش، دەستی کۆمپانییەکانی چەکسازی و ئۆتۆمەبیل و زلهێزەکانیان لەپشتە، بەدڵنیاییەوە ئیستا هەلهەلە بۆ چەکناردنەکانی دەوڵەتانی ئەمەریکا و ئەوروپا لێدەدات و لەوانەیە لە چەند ساڵی داهاتووشدا لەنێوان خراپ [نەوشیروانییەکان/ ئیسلامییەکان] و خراپتر[ینک / پدک]دا خەریکی هەڵبژرادنە و دەنگ بە مشەخۆرانی ڕەنجی و سەرکوتگەرانی خۆی دەداتەوە!

خەباتی کۆمەڵایەتی پێچەوانەی هەوڵی ڕامیاریی و بزاڤی چەکداری

خەباتی چێنایەتی نە هەوڵی ڕامیارییە بۆ دەسەڵات و نە بزاڤی چەکدارییە بۆ کوشتنی ئەوانی دیکە. خەباتی چینایەتی ژێردەستان، یاخیبوونی کۆمەڵایەتییە لە سەروەری ئەوانی دیکە، واتە خۆهوشیاریی و خۆڕێکخستن و خۆچالاکی و خۆبڕیاردان و خۆبەرێوەبردنی کۆمەڵایەتیی، بە واتایەکی دیکە سڕینەوەی سیستەمی ڕامیاریی و سەروەریی چینایەتی و پەیوەندییە نایەکسان و زۆرەملێیەکان لە ژیانی کۆمەڵدا.

هەموو هولێکی ڕامیاریی بۆ دەسەڵات و هەموو بزاڤێکی چەکداری بەناوی سۆشیالیزمەوە، تەنیا ئاوکردن بووە بە ئاشی سیستەمە چینایەتییەکدا و وەك ئەزموونەکان نیشانماندەدەن، تەنیا نۆژەنیکردووەتەوەی بووە و بەس!

لە هەر کوێ چەك هەبێت، ئەوا پێداویستی پاراستن و برەودان بە داگیرکردن لە ئارادایە:
– پاراستنی دەسەڵاتی سەروخەڵکی؛ چ دیکتاتۆری و چ پارلەمانی ..
– برەودان بە داگیرکردن و دابینکردنی بازار و کەرەستەی خاو ..

لە دەرەوەی ئەو دوو هۆکارە، کۆمەڵی مرۆیی هیچ پێویستی بە چەکسازی نییە!

ژنی ئازادیخواز، ژنێك نییە کە تەنیا لە کولتووری خێڵ یاخیدەبێت و دەبێتە بووکەڵەی بازار و پارلەماان، بەڵکو ژنێکە کە سەراپای سیستەمی کۆیلەتی لەژێر پێدەنێت و لە سەروویی خۆیەوە هیچ شتێك پەسەندناکات نە خوا و نە دەوڵەت و نە سەرۆک و نە پارتیی و نە خێزان و نە هاوسەر و نە دەمارگیری ڕەگەزیی، بە واتایەکی دیکە ژنێك کە دەبێتە سەروەری خۆی!