ڕۆشنبیر کەسێك نییە، کە پەرتووکی زۆری خوێندبێتەوە و گوتەی کەسانی دیکەی دەرخکردبێت و لەتەك تەوژمی باو ڕەوتبکات، نەخێر، ڕۆشنبیر کەسێکە کە لە دەرەوەی ئایدیۆلۆجیا و ڕامیاری و بزووتنەوە زالەکان، خاوەنی میتۆد و سەربەخۆ-بیرکردنەوەی خۆی بێت!

ئەگەر ڕۆشنبیربوون بە پەرتووکخوێنی و دەرخکردنی گوتەی کەسانی دیکە و ڕەوتکردنبێت لەتەك تەوژمە زاڵەکان، ئەوا داعشییەکان ڕۆشنبیرترین کەسانی ئەم سەردەمەن!

هەر کەس هات و گوتی من ڕزگاریخوازم ، ئازادیخوازم ، سەربەخۆییخوازم، بڕوای پێمەکە، مەرجی ڕزگاریخوازبوون ، ئازادیخوازبوون ، سەربەخۆییخوازبوون هاوکات تێکۆشانە لەپێناو ڕزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی خود و ئەوانەی دیکە!

بۆنسووتی “ڕۆژاوا” دێت

بۆنسووتی “ڕۆژاوا” دێت

بۆن دێت،
بۆنی خوێن،
خوێنی وشکەوەبووی کانتۆنەکان لەسەر شمسێری (داعش)یان!

بۆن دێت،
بۆنی عارەقە،
عارەقەی کیژۆلانی “ڕۆژاوا” لەژێر گەڵی (قزڵباشی)یان!

بۆن دێت،
بۆنی بنهەنگڵی نیئۆ-ئوسمانی و دەمی “ڕووداو” و پۆستاڵی (کۆلومبوس)یان!

بۆن دێت،
بۆنی گەنیویی مێشکی تاکی خۆشباوەڕی هەرێمی کوردستان !

بۆن دێت، بۆنی ….

بۆنسووتی "ڕۆژاوا" دێت

بۆنسووتی “ڕۆژاوا” دێت

بۆن دێت،
بۆنی خوێن،
خوێنی وشکەوەبووی کانتۆنەکان لەسەر شمسێری (داعش)یان!

بۆن دێت،
بۆنی عارەقە،
عارەقەی کیژۆلانی “ڕۆژاوا” لەژێر گەڵی (قزڵباشی)یان!

بۆن دێت،
بۆنی بنهەنگڵی نیئۆ-ئوسمانی و دەمی “ڕووداو” و پۆستاڵی (کۆلومبوس)یان!

بۆن دێت،
بۆنی گەنیویی مێشکی تاکی خۆشباوەڕی هەرێمی کوردستان !

بۆن دێت، بۆنی ….

دژە-ئاوارەعەرەبەکان لە خۆنیشاندان و مانگرتنەکەی لاوانی یەزیدی لە سلێمانی دیارنەبوون؟

دژە-ئاوارەعەرەبەکان لە خۆنیشاندان و مانگرتنەکەی لاوانی یەزیدی لە سلێمانی دیارنەبوون؟

هەرچەندە بڕیارم دابوو تا وەڵاموەرگرتنەوەی پرسیارەکانم، چیدی لەم بارەوە هیچ نەنووسم، بەڵام نەمتوانی و ناتوانم لەبەرانبەر دیمەنە خەمناك و پارادۆکسەکانی پاگەندەکەرانی هاونەتەوەیی و نیشتمان هەمووانیدا بێدەنگ بم و لەبەرچاوم لاوانی بەدبەخت و ناهوشیاری ئەو دەڤەرە لەلایەن دەستە شاراوەکانی ئیسلامییەکان و دەزگە سیخوڕییەکانەوە فریوبدرێن و بکرێنە داردەستی ڕامیاران و مشەخۆران و دەسەڵاتداران.

هەژماری دانیشتووانی ساری سلێمانی لەوانەیە نزیکەی ملیۆنێك بێت، هەژماری ڕەیسیستانێك کە لە فەیسبووکدا خۆیان بە خەلکی ئەو شارە دەزانن، لە هەژماری گشتی هەموو هێزەکانی داعش زۆرترە، کەچی تەنیا لاوێکی هونەرمەند وەك دەستپێشخەرییەکی کەسی بۆ خۆنیشاندان و مانگرتن لە خواردن بەو کارە هەستاوە و لەبەردەم نیشاندەری کاناڵەکەی رووداودا لاوانی یەزیدی وەك سەردەمی کوشتنی (دوعا) تەنیا بوون .

ئەم دیمەنە، ئەم پارادۆکسەی هەڵمەتی هەزارانی بۆ دەرکردنی ئاوارەی عەرەبزمانەکان و نەبوونی پشتیوانی بۆ خۆنیشاندەران و مانگرتووانی یەزیدی چیمان پێدەلێت و چ واتایەکی هەیە و دەتوانرێت چ لێکدانەوە و پاساوێکی هەبێت ؟

بۆ ناسیونالیستە بەنگکراوەکان، بۆ خۆتان لە گێلی دەەن و ناتانەوێت تێبگەن؟

بۆ ناسیونالیستە بەنگکراوەکان، بۆ خۆتان لە گێلی دەەن و ناتانەوێت تێبگەن؟

با ئاوای لەبەرچاوبگرین کە چەکدارەکانی داعش سۆپەر-مرۆڤن و هیچ هێزێک لەم جیهانەدا ناتوانێت زومار و شەنگال و موسڵ لە دەستیان ڕزگاربکات، با بڕوا بە خۆمان بهێنین، کە لە ئاسمانەوە هاتوون و گوللـە نایانبڕیت و لە مردن تێناگەن و سڵناکەنەوە، با ئاوای دابنێین ڕزگارکردنی شەنگال و کیژۆڵە دەستبەسەرەکانی ئەستەمترین کاری دونیایە !

ئەی بۆجی کەس فریای ئاوارەکان لەو کەژ و کێوانە ناکەوێت و قومێك ئاو، پارووێك نان و پارچەیەك پۆشاك و لێفەیەکیان بۆ بەرێت، ئەگەر ئەوە سەختە تەنیا نیگایەکی هاوسۆزی و هاودەردی و فریاگوزاری، ئایا ئەو هەمووە ملیۆن ئۆتۆمەبیڵانەی هەرێم، ئەو هەمووە بالاخانەی دۆلارستان توانای گواستنەوەی چەند هەزار ئاوارە و نیشتەجێکردنیانیان نییە؟

ئەی ئەوانەی بەناوی تۆڵەی ئەو ئاوارانەوە [یەزیدییەکانەوە]، هەڕەشەی دەرکردنی ئاوارە هاودەردە عەرەبەکانیان دەکەن، ئەگەر بە کوردی لە پرسیارەکەم تێناگەن، با بیکەم بە تورکی و بەشێوە ئاخاوتنی ئەردۆگان بینووسمەوە، تا تێبگەن، ئەی بووکەشووشەکانی دەست باند و میدیاکانی دەوڵەتی تورکیە لە هەرێم!!!!!!!

بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە “ڕۆژاا ” و شکستی لە “باشوور”

بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە “ڕۆژاا ” و شکستی لە “باشوور”

پێش هەموو شت هێزەکانی داعش و ئیسلامییەکان لەسەر کوشتن خۆبەکوشتندان ڕاهێنراون، یەکەم بە توندترین شیواز بکوژە، ببڕە، ئەتکبکە، تا خەڵکی سڤیڵ بترسێت، ئەمەیان جەنگی دەروونییە، واتە لەنێوبردنی بڕوابەخۆبوون.

لە بەرانبەردا کوردانی “ڕۆژاوا” لە هەر چوارلاوە پەلاماردراوە و هیچ کات هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە هەڵهاتندا زیاتر نییە لە هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە جەنگکردن و بەرەنگاریدا. بێجگە لەوەش خەڵکی گوندەکە، گەرەکەکە، شارەکە بەخۆیان پاریزگاری لەخۆیان و بەرگری لە دوژمن دەکەن، واتە پاراستنی سەر و ماڵ، کە گەورەترین هاندەری سەرکەوتنە.

بەڵام لە “باشوور”دا هیزی بەرەنگاریکردن خەڵکی شوێنەکان نییە و لەشکرێکی سەربازیی و کرێگرتەیە نەك لەشکری خۆبەشی خۆجێیی، واتە هاندەری بۆ خۆبەکوشتدان نییە و هاوکاتیش هێشتا شوێن و پەنایەک بۆ هەڵهاتن شکەبات، کە مانەوەی مسۆگەردەکات!

کەواتە، تەنیا هیوایەك بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی داعش یا هەر هێرشێکی دیکە، پێکهێنانی هێزەکانی پارێزگاریکردنی جەماوەری و کۆمەڵایەتییە لە دانیشتووانی خۆجێ و خۆبەخشە.

ئەگینا هەموو ئێوارەیەك بیسەری درۆ و فیشاڵی جەنەرالە مشەخۆر و ئەستێرە لەسەر شانەکان دەبین و ڕۆژی دوایی نائومێدییەکی زیاتر و زیاتری دەروون وێرانکەر بەشمان دەبێت!