بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە "ڕۆژاا " و شکستی لە "باشوور"

بنەڕەتیترین هۆکاری سەرکەوتنی بەرگریی لە “ڕۆژاا ” و شکستی لە “باشوور”

پێش هەموو شت هێزەکانی داعش و ئیسلامییەکان لەسەر کوشتن خۆبەکوشتندان ڕاهێنراون، یەکەم بە توندترین شیواز بکوژە، ببڕە، ئەتکبکە، تا خەڵکی سڤیڵ بترسێت، ئەمەیان جەنگی دەروونییە، واتە لەنێوبردنی بڕوابەخۆبوون.

لە بەرانبەردا کوردانی “ڕۆژاوا” لە هەر چوارلاوە پەلاماردراوە و هیچ کات هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە هەڵهاتندا زیاتر نییە لە هیوا و بەختی زیندوومانەوە لە جەنگکردن و بەرەنگاریدا. بێجگە لەوەش خەڵکی گوندەکە، گەرەکەکە، شارەکە بەخۆیان پاریزگاری لەخۆیان و بەرگری لە دوژمن دەکەن، واتە پاراستنی سەر و ماڵ، کە گەورەترین هاندەری سەرکەوتنە.

بەڵام لە “باشوور”دا هیزی بەرەنگاریکردن خەڵکی شوێنەکان نییە و لەشکرێکی سەربازیی و کرێگرتەیە نەك لەشکری خۆبەشی خۆجێیی، واتە هاندەری بۆ خۆبەکوشتدان نییە و هاوکاتیش هێشتا شوێن و پەنایەک بۆ هەڵهاتن شکەبات، کە مانەوەی مسۆگەردەکات!

کەواتە، تەنیا هیوایەك بۆ تێکشکاندنی هێزەکانی داعش یا هەر هێرشێکی دیکە، پێکهێنانی هێزەکانی پارێزگاریکردنی جەماوەری و کۆمەڵایەتییە لە دانیشتووانی خۆجێ و خۆبەخشە.

ئەگینا هەموو ئێوارەیەك بیسەری درۆ و فیشاڵی جەنەرالە مشەخۆر و ئەستێرە لەسەر شانەکان دەبین و ڕۆژی دوایی نائومێدییەکی زیاتر و زیاتری دەروون وێرانکەر بەشمان دەبێت!

جەنگی ئێمەی ژێردەست و بێدەسەڵات، جەنگێکی کۆمەڵایەتییە نەك چەکداری

جەنگی ئێمەی ژێردەست و بێدەسەڵات، جەنگێکی کۆمەڵایەتییە نەك چەکداری

هیچ جەنگێکی چەکداری [میلیشیایی/ میلیتێری] جەنگی ئێمەی چەوساوان نییە، لەو جەنگانەدا ئێمەی ناهوشیار/ ناچار تەنیا سووتەمەنی و قوربانین.

هەڵبەتە مەبەستم ڕەتکردنەوەی بەرەنگاریی چەکداری لە باری خۆپارێزییدا بۆ نموونە بەرەنگاریکردن لە دژی فاشیستەکانی فرانکۆ ئیسپانیای ١٩٣٦- ١٩٣٩ یا بەرەنگاریکردنی خەڵکی “ڕۆژاوا” لە دژی فاشیستەکانی داعش و پشتیوانانیان. بەڵکو تەنیا مەبەستم لە بزووتنەوەی چەکدارییە. بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیربچێت، کە لەو بەرەنگاریکردنەشدا ئەگەر رێکخستن و ڕیز و هێزی سەربەخۆی خۆمان نەبێت، ئەوا دیسان هەر سووتەمەنی سەرکەوتنی هەندێك لە چەسێنەرانمان بەسەرهەندێکی دیکەیاندا، دەبین !

جەنگی ئێمەی چەوساوە لە کارخانە و کێڵگە و گەرەکانی شار و گونددایە و سەنگەرەکانی جەنگی ئێمە دژی چەوسێنەرانمان بریتین لە ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و چەکەکانیشی بریتین لە مانگرتن [کتوپڕ/ دریژماوە/ گشتی/ ڕشتەیی] ، بایکۆتی دەنگدان، بایکۆتی میدیا و بایکۆتی کڕینی ناپێویست و کولتووری بەکاربەریی ، خەباتی نافەرمانی سڤیلی [مەدەنی] ، شانۆ ، موزیك، هونەر و ئەدەب بەگشتی، پێکهێنانی هەرەوەزییەکانی شوێنی کار و ژیان، هەڵمەتی هاوپشتی و کۆمەکی ناوچەکانی دیکە، هاریکاری کۆمەلایەتی و بوارە جۆراوجۆرە کولتوورییەکان و ..تد

بە بۆچوونی من، لە دەرەوەی ئەم سەنگەر و ئامراز و شێوازانەی خەبات، هەر هەوڵ و کۆششێك تەنیا لە بەرژەوەندی چەوسێنەرانمان تەواودەىێت، لەم بارەوە هیچ پێویست بە ڕیزکردنی بەڵگە ناکات، جونکە هەم لە رابوردووی چەند ساڵەدا و هەم لە چەن دەهەی رابوردووی ژیانی خۆماندا و هەم لە چواردە ساڵی هەزارەی سێیەمدا دەیان و سەدان و هەزاران ئەزموونی تاڵمان هەن، کە تیایاندا ئێمەی چەوساوە لە خۆشباوەڕیی و ناهوشیاریی و ناسەربەخۆیی خەباتی چینایەتییدا، ئاومان بە ئاشتی چەوسێنەرانماندا کردووە!

” ئێمە حەزمان لە سامبا نییە “

” ئێمە حەزمان لە سامبا نییە ”

دوا چرپە و نوزەی منداڵان و پشیلەکانی برازیل لەژێر پێی یاریکەرانی (فوتباڵ)دا

پێشکەش بەوانەی کە ئاڵای کۆیلەتی [دەوڵەتان]یان لە مل و ئۆتۆمەبیڵ و پەنجەرەکانیان پێچابوو !

دوێنێ شەو بە بردنەوەی ئاڵمانیا لە ئەرژەنتین، کۆتایی بە یارییەکانی جامی جیهانی هات، کەم نەبوون ئەوانەی بەیانی تا ئێوارە بە شان و باڵی یاریگەکەی (برازیل)یان هەڵدا و ئافەرینیان بۆ فیفا کرد و چەپلەیان بۆ هەڵکشانی دەمارگیری نەتەوەیی لێدا. هەروا کەمیش نەبوون ئەوانەی بە قومارکردن لەسەر یارییەکان دەوڵەتمەندبوون و یاریکەرەکانیش وەك ئەسپی خارخارێن نرخیان بەرزبووە ….

بەڵام کەس لەخۆی نەپرسی ئەرێ خەڵکی برازیڵ بۆ دژی بەرپاکردنی جامی جیهانین لەو ولاتەدا، بۆ لەجیاتی هەلهەلە بۆ ئایین/ ئەفیونی هاوجەرخ [فوتبال] ژیان و لاوێێتیان لەسەر شەقامەکان دەبەخشن ؟

ئەگەر کەسانێك هەبووبن، کەمێك خۆیان خەریککردبێت، تەنیا لە دروشمەکانەوە ئەوە تێگەییشتوون، کە پرسەکە لە خۆراییکردنی تیکتی هاتوچۆ و باشترکردنی بیمەی دەرمانی و خۆڕاییکردنی خوێندن و زیادکردنی مووچەی مامۆستایان کۆتایی دێت، بەڵام پرسەکە لەوە واوەترە، پێویستە بۆ ساتێك ڕاگواستنی ٣٠٠٠ گوند و وێرانکردنی شارۆچکەکان، تەقاندنەوەی گەڕەکی “کانی ئاشقان”ی هەڵەبجە ١٩٨٧ بهێنینە بەرجاومان و سەرنجی باری دەروونی خۆمان بدەین، کاتێك پەیوەندییەکانمان لەتەك درەختان و ئاژەڵ و باڵدارانی نشینگەکانمان بەزۆر کۆتاییاندەهات و تا ئێستاش یاداوەرییەکانمان لەژێر وێرانەکاندا زیندەبەجاڵکراون.

ڕێك هەر ئەوە بوو، کە لە جونی ٢٠١٣ تا مای ٢٠١٤ ڕوویدا، وێرانکردنی هەزاران سەرپەنای هەژاران و دوورخستنەوەی دانیشتووانەکەیان، بێسەروشوێنبوونی ٦٠٠ بێسەرپەنای سەرشەقام و مێترۆکان، کوشتنی زیاتر لە ٦٠ کەس، دەستگیرکردنی دەیان و سەدان کەس.
ئەوەی لەوێ روویدا بەرەنگاریی کۆمەڵایەتیی ژێردەستان بوو بەرانبەر دەوڵەت و فەرمانداران، بەرانبەر کەنیسە وەك گەورەترین دارای زەمین و سەرمایەدار، ڕاپەڕینەوەی چەند سەدە قینی پەنگخواردووی بوومییەکان، بە ژانهاتنەوەی زامی کۆیلانی ڕاگوازراو لە ئەفریکاوە بۆ کەنارەکانی ئەو کێشوەرە، راپەڕینەی جوتیارانی بێزەمین بوو، ئەو خرۆشانە بەردەوامە، ئەو بورکانەی کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتانی ئەمەریکای لاتیندا لێرە و لەوێ هەر سات ئەگەری تەقینەوەی دووبارەی هەیە

ئەگەر لە دووی راستییەکانی پشتپەردەی فیروکارییەکانی فیفا و ڕاگەیاندنەکانی سەرمایەداری جیهانی، دەگەرێیت، فەرموو چەند ساتێك لە کاتی خۆت بۆ دیتنی دیمەنە راستینەکان تەرخان بکە، ببینە ڕپڵی راستەقینەی پۆلیس و ئاساییش چییە، هەر ئاوا کە پۆلیس و ئاساییشپارێزە کوردزمانەکانی سلێمانی بەکر عەلی [هۆنەر]یان لەسەر داکۆکی مافی مانەوەی ئاوارەکان و کرێکارانی تاسڵوجەیان خەڵتانی خوێنکرد …

https://docs.google.com/file/d/0Bw3oagH9dJUeZTFGOVZOdXo4Y3c/edit

" ئێمە حەزمان لە سامبا نییە "

ئەوی دارای شتێك نەبێت، نییەتی تا بیبەخشێت

ئەوی دارای شتێك نەبێت، نییەتی تا بیبەخشێت

ئێستاش بۆنی حەتحەتۆکە و مێخەك و شمڵی دایە ئامین و دایە مەحسومە و دایە بەگیج و دایە ڕابێ لە لووتی منداڵی من نەبڕاوە، کاتێك کە سەری بێنازی و بێدایکی منیان بە سنگی مهرەبانی خۆیانەوە دەنا و منیش تێر تێر بۆنی شوێنەواری ئامێزەکانی دایکم لە سنگی ئەوانەوە هەڵدەمژی.

گوندی – لادێی، ئەو جنێوە شارستانیانەن، کە منداڵانی ساری پەروەردەبوونی ئەو فاشیزمە بە ئێمەیان دەدەن.

ئێمەی گوندی بێجگە لە دایکە سروشت و بێجگە دایکە ناونراوەکەی خۆمان، دەیان و سەدان دایکمان هەبوون، بەجۆڕێك لە هیچ ساتێکی ڕۆژدا لەدایمان دانەدەبڕاین، لە هەر کۆڵان و باخێکدا یاریمان بکردایە، دایكێک هەبوو ئاگای لێمان بێت، دایکێك هەبوو، لە جامۆڵەیەك ئاومان بداتێ، دایکێك هەبوو سۆزمان بداتێ.

کاتێك کە وێنە و کورتە ڤیدیۆی دایەنگە و باخچەکانی ساوایان لە شارەکان دەبینین، پێویستە لە سەرهەڵدانی هیتلەرەکان و داعشەکان و خەڵافەتەکان و دیکتاتۆرییەکان سەرمان سوڕنەمێنێت!

بڕۆن پرسیار لە جەلادەکان بکەن، بڕۆن ژیاننامەی دیکتاتۆرەکان بخوێننەوە، بزانن چۆن پەروەردەبوون

ئەوی دەخوازێت منداڵەکەی جەلاد و داعش و دیکتاتۆر دەرنەجێت، با بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی لە ئامێزی دایک و باوکیا گەورە ببێت

دایەنگە و باخجە و مزگەوتەکان و فێرگەکان، نەخۆشخەری مندالان و پەروەرگەی جەلادەکانن
جونکە سیستەمی پەروەردە و خوێندنی جێنایەتی لەسەر بنەمای خوابوونی پەروەردگار و فێرکار و کۆیلەبوونی منداڵ و فێرخواز بنیاتنراوە

https://www.facebook.com/photo.php?v=10204399320169152

بەگوێرەی هەواڵەکان پارلەمانی تورکیە بڕیارێکی پەسەندکردووە، کە چەکدارانی پ.ک.ک مافی گەڕانەوە و سڤیلی ژیانیان هەیە، بە مەرجێک چەکەکانیان فڕێبدەن !

بەگوێرەی هەواڵەکان پارلەمانی تورکیە بڕیارێکی پەسەندکردووە، کە چەکدارانی پ.ک.ک مافی گەڕانەوە و سڤیلی ژیانیان هەیە، بە مەرجێک چەکەکانیان فڕێبدەن !

هەروەها دەڵێن ” ئۆجەلان’یش پێشوازی لەو بڕیارە کردووە و بە گۆرانێکی مێژوویی تورکەی هەژمارکردووە ” …

چاودێرە ئەوروپییەکان ئاوای بۆ دەچن، کە ئەمە تەنیا هەوڵێك بێت، بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکشالیاریی داهاتووی تورکیە بۆ ئۆردوگان !

بە بۆچوونی من، ئەگەر بڕیارەکە تەنیا مافیی گەڕانەوە و چەکدانان بێت، ئەوا هەمان لێبوردە گشتییەکەی سەدام و ڕژێمی بەعس’ە، کە پاش ئەنفالەکان و کیمیابارانەکەی هەڵەبجە بۆ ئاوارەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و قەرەداخ و بادینانی ڕایگەیاند !

ئەوەندەی من بزانم ئیسلامییەکانی تورکیە (پارتی داد و گەشەپێدان) لە دوو خولی پارلەمانیدا بەو تاکتیکانە توانیان گۆڵ لە کورد بکەن و دەنگدەرانی کورد وەك سوارەکانی حەمیدیە بۆ سەرکوتی ئەوانی دیکە بەکاربەرێت، لەوانە بزووتنەوەی کرێکاران و خۆپیشاندەرانی شارەکان !

هەروەها، ئەگەر ئەو بڕیارە ئاوا بێت و هەڵوێستی ئۆجالان’یش ئەوە بێت، ئەوا دوو گەر و یەک سەرنجام زیاتری نابێت :

ئەگەری یەکەم: ئۆجالان و کوردان بە گۆڵخواردنی ئیسلامییەکان ڕاهاتوون و دەستەمۆبوون،
ئەگەری دووەم، ژێربەژێر ڕێکەوتنێك لە نێوان ئۆجالان و سەرۆکی پارتی “داد و گەشەپێدان” هەیە، …

لە هەر دوو بارەکەدا هەڵەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردانی کوردستانی بەشی عیراق دووبارە دەبنەوە، کە بەهۆی کاڕێزمانی مەلا مسوتەفا’وە لە ساڵی ١٩٧٥ ئاشبەتاڵکرا و بەهۆی کارێزمانی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بەرزانی’ییەوە ڕاپەڕینی ١٩٩١دا ڕاپەڕین تێکشکێنرا. ئەوا لە ئێستاشدا کە کلکی دەوڵەتی تورکیە لە مشتی یەکێتی ئەوروپادایە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە نێوخۆییەکان تورکیە و وڵاتانی دەوروبەر فشاری بۆ دەهێنن، هەر پێشوازی و سازشێك بە قازانجی مانەوەی سەرۆکی ئیسلامییەکانە وەك سەرۆکشالیار، ئەمەش واتە درێژەی پیلانە داعشییەکان و قوڵترکردنی خەندەقەکانی باشوور بە ڕووی خۆراوادا …

هیوادارم هەواڵەکە هەڵەبێت و ئۆجەلان سوود لە خۆشەویستی جەماوەریی خۆی و کارێزمای رامیاریی وەرنەگرێت و نەبێتە ئەکتەری نێو گاڵتەجاریی ئیسلامییەکان [مەبەست لە گاڵتەجاریی ئەو بڕیارەی پارلەمانی تورکیەیە].

بەدبەختی مرۆڤی کۆیلە، شانازییەکە کە بە چەوسێنەرەکەیەوە دەیکات

بەدبەختی مرۆڤی کۆیلە، شانازییەکە کە بە چەوسێنەرەکەیەوە دەیکات

کاتێك کە تاکی چەوساوە لە ژێر کارایی میدیای چەوسێنەرانیدا دەبەنگدەکرێت، ئاوای لێدێت.

لە سیستەمی سەرمایەداریدا ئەوانەی کە بێدەسەڵات و بێسەرمایە و کۆچەرن، پلەبەندی دەکرێن و لە پلە دوو بەولاوەیان بەردەکەوێت

لە ولاتی عیراقدا بێدەسەلاتان و بێسەرمایانی کورد و تورمان و ئاشوور و پەیڕەوانی ئایینەکانی دیکە پلە دوو و سێ و …تد

لە هەرێمی کوردستاندا کرێکارانی کۆچەر [کرێکارانی بەنگلادیشی] لە پاش پلە دووی کرێکاران و پلە سێی ژنان و پلە چواری عەرەبە ئاوەکان و پلە پێنجی باوەڕدانای ئایینە نا ئیسلامییەکانەوە دێن و کرێکارانی کۆچەری بەنگلادیشی کراونەتە کەرەسەی سەرگەرمی و مەخسەرەی کۆڕی تاکە پلە دوو و پلە سێکانی هەریم.

ئا ئەمە بەدبەختی کە تاکی ژێردەست شانازی بە کۆیلەتی خۆییەوە بکات و ئامادەی گیانفیدایی بێت بۆ چەوسێنەرانی

لەوەش خراپتر ئەوەیە کە کۆمەڵی کوردی تەنیا شتێك کە توانیویەتی بە کرێکارانی کۆچەری ببەخشیت، جنێودان و سووکایەتییە بە ژنان [سێکسیزم]

ئەی ئێوە، ئایا لەتاو ھەڵای فووتباڵ و بەزمی باڕەكان، دوا چرپەی گیانبەختكراوانی (كوبانی)تان بەر گوێ كەوت؟

دوێنێ شەو/ نیوەشەو، لەو كاتەدا كە كوردانی نادەربەستی سلێمانی و ھەولێر و دھۆك ھاودەنگی نازییەكانی ئالمانیا ھەیاوھۆویان بۆ گۆڵەكان دەكرد، من گوێـم لە زریكەی منداڵانی كۆبانی بوو، كە بە دەنگی تۆپ و ھاوەنی ئیسلامییەكانی داعش لە خەو داچڵەكان، گوێم لە لە دوای چرپەی برینداران و گیراوانی دەستی داعش بوو، كە خۆزگەیان بە گەییشتنی دوا ھاواریان بە سلێمانی و ھەولێر و دھۆك دەخواست و دوا ئاواتیان پڕكردنەوەی سنوورە خەندەقییەكەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و گەیاندنی كۆمەكی دەرمانی و خۆراكیی و تەقەمەنی بوو بۆ ئابڵۊقەدراوانی شار و گوندەكانی كۆبانی !

ئاخۆ ھیچ شتێك لە نادەبەستی ھاوجۆرەكەت سەختر و كوشندەتربێت ؟

ئایا بۆ تێگەییشتن لە درۆی پیرۆزژكراوی “ھاونەتەوەیی” و “ھاونیشتمانی”، ھیچ پێویست بە بەڵگەھێنانەوە بۆ سەلماندنی جیاوازی و ناكۆكی بەرژەوەندی ئێمەی ئازادیخواز و بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانی ھەرێم ھەیە ؟

ئەگەر لەو بڕوایەدایت كە گشت چین و توێژە ھاوزمانەكان یەك ئامانج و یەك داخوازییان ھەیە، چۆن لە بەرەی ھاوبەشی (پدكع) و شای ئێران دژی (حدكا) ١٩٦١ – ١٩٧٥، (جەلالیەكان) و (ڕژێمی بەعس) دژی (پدكع) ١٩٦٦-١٩٧٠، (قیادە موەقەتە/ پدكع) و (كۆماری ئیسلامی ئێران) دژی (حدكا) و (كۆمەڵە) ١٩٧٩-١٩٩١، (حكومەتی ھەرێم) و دەوڵەتی توركیە دژی (پكك) ١٩٩٢- تائێستاش، (پدك) و (رژێمی بەعس) دژی (ینك)٣١ی ئابی ١٩٩٦، (ینك) و (ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران) دژی (پدك) و (حدكا) ١٩٩٦، چەند جارێكی دیكە (حكومەتی ھەرێم) و دەوڵەتی توركیە دژی (پكك) لە سالێ ١٩٩٨ – ئێستا ، (پدك/ حكومەتی ھەرێم كابینەی تازە) و دەوڵەتی توركیە و (سوپای ئازاد/ داعش) دژی خۆراوا لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

كوردانی باشوور [ھەرێم] : بێوەفایی و بێھەڵویستی و دارانەبوونی ھاوسۆزیی مرۆییی

كوردانی باشوور [ھەرێم] : بێوەفایی و بێھەڵویستی و دارانەبوونی ھاوسۆزیی مرۆییی

ناسیونالیستەكانی ھەرێمی كوردستان لە كوێن، قارەمانانی جنێودان و سووكایەتیكردن بە ئێتنییەكانی دیكە [تورك و عەرەب و فارس] لە كوێن، خوازیارانی دەولەتی نەتەوەیی لە كوێن، بۆ لە ئاستی ھێڕشی یەك ھەفتەیی داعش بۆ سەر كۆبانی بێدەنگن ؟

بە بۆچوونی من، كوردی باشوور [ھەرێمی كوردستان] لەپێش ھەمووانەوە ڕامیاران پارتییەكان، ھەردەم لاورگ و مشەخۆر و بارگرانی بوون بەسەر خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا.

ئا ئەمەیە، راستی پشت دێوجامەی دەوڵەتی كوردی و پاگەندەی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە كاتێكدا كە كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە سالی ١٩٦١ تا ١٩٩٦ بەتایبەت لە كیمیابارانی ھەڵەبجە و ئەنفالەكانی ١٩٨٨ و كۆڕەوەكەی ساڵی ١٩٩١ و ھەروەھا كۆڕەوی خەڵكی سلێمانی ساڵی ١٩٩٦دا ھەرچییان لەدەستھات، درێخییاننەكرد و خوان و ماڵ و خۆشییەكانیان لەتەك ئێمەدا بەشكرد، كەچی پاداشتی كوردانی باشوور چاونووقاندنە لە ھەڵكەندنی چاڵی سنووری و ئابڵۆقەی ھەمەلایەنە و ھێڕشی یەك ھەفتەیی داعش بۆ سەر كانتۆنی كۆبانی !

بە بۆچوون و ناسینی من، ئەگەر كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە جێی كوردانی باشوور بوونایە، بەدڵنیاییەوە خەندەقەكەیان دەكردە گۆڕی دەسەڵاتدارانی ھەرێم، نەك ھەر ئابڵۆقەیان دەشكان، بەڵكو شەوانە بە كۆڵ خۆراك و كۆمەكیان بۆ دەبردن، نەك ھەر بێدەنگنەدەبوون و خەریكی ھەلھەلەی دەوڵەتی كوردی و بردنەوەی یاری ئاڵمانیا لە برازیل نەەبوون، ئەوەی توانای چەكھەڵگرتنی ھەبووایە دەچووە جەنگی داعش و “سو]ای ئازاد” و ئەوی توانانی جەنگی نەبووایە، ئەوا وەك پشتیوانی خۆپیشاندانی بەردەوامی دەكرد !

سڵاو هاوڕێیان، هاوەڵان، خزمان، …
ئەی ئەوانەی هەردەم دڵتان بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەلایەتی لێدەدات

وەك دەبینین، بەردەوام ئیدئۆلۆگەکانی سەرمایەداری کار لەسەر ئەو ئایدیۆلۆجییابە دەکەن، کە دەخوازن مرۆڤ بەسروشت بوونەوەرێکی ناکۆمەڵایەتی، چاوچنۆك، دڕندە نیشانبدەن و ئەوە بسەلمێنن، کە ئەو تایبەتمەندییە رامیاریی و کولتوورییانە نەگۆڕن و مرۆڤ بۆ مانەوە و درێژەدان بەژیان، ناچار بە ملدان و پەیڕەوکردنیانە وەك یاسای ژیان.

لەو بارەوە گروپگەکێك کە کاریان کردەییکردنەوەی ئەو ئایدیا بۆرجوازییانەیە، لە هەموو مەیدانێك و بە هەموو شێوەیەك کار لەسەر شێواندنی دەروونی ئێمە و لەقکردنی بڕوامان بە هەرەوەزیی و هاودەردیی و هاسۆزیی و هاوپشتییبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتیی مرۆڤەکان، دەکەن. ئەوان دەیانەوێت بۆ ئێمەی بسەلمێنن کە ژیانکردن لە سایەی سەروەریی سیستەمەکەیاندا و لەژێر چەقۆی مافیا و داعش و دەوڵەتاندا، چارەنووسێکی نەگۆڕە و دوایین سەرەنجامی مێژووییە.

بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە بە ملیۆن کورتە فیلم و وێنە و گوتەی رامیاریی بڵاودەکەنەوە، کە بەداخەوە زۆرێك لەوانەی کە بە خەیاڵی خۆیان دژی سیستەمی چینایەتین، لە بڵاوکردنەوەی سەرلەنوێی ئەو فیلم و وێنانەدا “في سبیل اللە” شەو و ڕۆژیان ناوەتە سەریەك و لە ئیدئۆلۆگەکانی پشت ئەو کارانە زیاتر پەرۆشی گەیاندنی ئەو پەیامانەن و لەم نێوەدا تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەتایبەت فەیسبووک بووەتە بڵندگۆ و کاناڵی وەها ئایدیۆلۆجیگەلێك.

بە بۆچوونی من، ئەگەر ئازادیخوازان [نەیارانی سیستەمی چینایەتی] نەکەونەخۆ و دەست بە بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە و گوتاری تایبەت لەبارەی کۆمەڵایەتییبوون و هەرەوەزیبوون و هاوخەمی و سۆزداریی و هاوپشتی مرۆڤایەتی و زیندوویەتی و سروشتیبوونی هاودەردی و سۆزداری نێوان بوونەوەران بەگشتی و نێوان مرۆڤەکان بەتایبەتی وەك هاندەری مانەوە و خۆپارێزیی مرۆڤ و وەك ماکێکی سروشتی بوونەوەرە کۆمەڵایەتییەکان، نەکەن، ئەوا داهاتوویەکی تاریك و دڕندانە چاوەڕێماندەکات.

دەبا ئێمەش وەك بزاڤێکی دژەباو، وەك کاردابنەوەیەکی دەربەستانە و کۆمەڵایەتییانە بکەوینە هەوڵی بڵاوکردنەوەی فیلم و وێنە پڕ سۆز و وەفادارییەکان.

من بەم وێنەیە دەستپێدەکەم و هیوادارم بتوانین بزاڤێکی دژەباو، بزاڤێکی هوشیارانە، بزاڤێکی خەمخۆرانە، بزاڤێکی بەدەربەستانە، بزاڤێکی شۆڕشخوازانە بەرێخەین و سەرنجی منداڵان و لاان بۆ پۆزەتیڤیی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە هەرەوەزیی و خۆکۆمەکییەکان ڕابکیشین و لە تووشبوون بە خەمۆکی و ناجێگیریی دەروونی و توندوتژی بیانپارێزین.

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-xpf1/v/t1.0-9/q83/p526x296/281865_903032703047092_8263864954308271815_n.jpg