ھاوڕێیان، ھاوەڵان ، دۆستانی فەیسبووكئاوا

خۆزگە وێنەی سەربڕینتان بڵاونەكردایەتەوە، نەك بۆ ئەوەی كە ڕووی راستەقینەی ئایین و ڕامیاریی و پارت و دەوڵەتەكان دەرنەكەوێت، بەڵكو لەبەرئەوەی كە لە خودی ئێمەشدا توندوتیژی وەك كاردانەوە بەڕووی دڕندایەتی گروپە ئیسلامییەكان، ناسیونالیستە بە خوێن تینووەكان، دەوڵەتی ڕۆچنراوی سەر كەللەسەران، سەرھەڵنەدات…

توندوتیژی توندوتیژی دەئافرێنێت. پەیامبەرانی جەنگی كولتوورەكان ئامانجی خۆیان پێكا، خاڵی لاوازی مرۆڤی موسولمانیان دۆزییەوە؛ سەربڕین و خۆتەكاندنەوە، تا ڕووی خۆیانی پێ سپی بكەنەوە …

دەبەنگی ئیسلامییەكان ئا لێرەدایە، كە بە ئاسانی لەلایەن كۆمپانییەكانی چەكسازییەوە، لەلایەن دەوڵەتانەوە، لەلایەن باندە مافیاكانەوە وەك قەساب بەكرێدەگیردرێن. لە جەنگی گەورە [جەنگی سی ساڵەی ئەوروپا]دا مەزھەبە كریستییەكان، گەورەترین داھێنانیان لە مرۆڤكوژیدا لە خۆیان نواند، بەڵام ئەم ڕۆ مەزھەبە ئیسلامییەكان ڕووی كریستەكانیان سپی كردووەتەوە و لەوەش زیاتر لە چاو ئیسلامییەكان بوونەتە كۆتری ئاشتی و داوای كۆتایھێنان بە توندوتیژی دەكەن.

لەوە دەچێت، ئاوا بڕیاردرا كە ئیسلام، كۆتایی یا دوایین ئایینی ئاسمانی بێت، ئیسلامییەكانیش دواییترین داھێنەرانی مرۆڤكوژی بن.

وێڕای ھەزاران ساڵ سەربڕینی ئاژەڵ، ھێشتاكە ئاژەڵەكان سەرپێچی و ھەوڵی ھەڵھاتن و خۆراپسكان دەدەن، كەچی دڕندەیی ئیسلامییەكان و دەوڵەتان و باندە مافییاییەكان بەڕادەیەكە، كە مرۆڤی قوربانی بە ئارامییەوە مل بۆ چەقۆ و خەنجەر و شمشێری قەسابانی ئیسلام درێژدەكات. ئەمە ئەوپەڕی دڕندەییە، دڕندەییەك، كە قوربانی لە ھەوڵی خۆقوتاركردن و خۆراپسكان گێڕاتەوە، تەنانەت سروشتە ئاژەڵییە ھیوادارەكەی لێسەندووە …

ئاخ لەم ساتدا نازانم چی بڵێم. تەنیا ئەوەندە دەزانم، ئیسلامییەكان خزمەت بە دوژمنەكانیان دەكەن، خزمەت بەوانە دەكەن، كە لە جەنگی كولتوورەكاندا تەڵەیان بۆ دانانەوە، ئەمە ھەمان بەكرێگیراوی سەرۆكخێلەكانی بیابان و و شێخەكاكانی كەنداوە لە كۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، كە ڕێیان بۆ داگیركەرانی ئەوروپی خۆشكرد، ئەم ڕۆژ لە سایەی سەری گروپە ئیسلامییەكانەوە ھەم بازاری چەكفرۆشی گەرمە، ھەم نەفرەت لە خەڵكی خۆرھەڵاتی ننێوەڕاست لە زیادبووندایە و ھەم باشترین بیانوو دەدەنە دەست دەوڵەتانی جیھان بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادیییە تاكی و جڤاكییەكان لە سەرتاسەری جیھاندا و ھەم بیانوو بۆ لەشكركێشیی بۆ سەر وڵاتان، دەستەبەردەكەن !

بەڵێ ئەحلام سیمبولی ژنی ئازادیخوازی كورد بوو، ژنێك كە شوناسی پلەدووی كولتوور و سیستەمی ڕامیاریی ژێرپێ خستبوو. ئەو ھەمیشە خۆی بوو، نەك ئەو بوونەوەرە لاوازەی كە كولتووری كوردی دەیخواست ونەك ئەو بووكەشووشەیەی كە سیسەتمی سەرمایەداری لە ژێر دێوجامەی ئازادییە ڕواڵەتییەكەدا دەیخوازێت، ئەو خۆی بوو، مرۆڤی ئازادیخواز، چاوەڕیی پێبەخشینی ئازادی و یەكسانی لەلایەن دەسەڵات و كۆمەڵگەوە نەبوو، ئەو لە سروشت و بوونی خۆیدا بەرجەستەی كردن
جوانان، جوانناسن، دڵنیابە ئەوانەی كە بۆ دارایی و خاوەندارێتی سەرۆكخێڵ و سەرمایەدارەكان خۆیان بەكوشتدەدەن، نیشتمان واتایەكی دیكەی ھەیە و قسەكەی من بە قسەی قوۆڕ دەزانن، ھەرچەندە پووچی لەوەدایە، كە خۆت بۆ نیشتمانێك بە كوشتبدەیت، كە تییدا كرێچی بیت، تێدا زیندانی بیت، تیێدا بەكرێگراو و لانەوازی سەر شەقامەكان بیت، تێیدا جێگەی بەزەیی مشەخۆرەكانی بیت، دەنگپێدەری سەروەرانی بیت … دەستخۆش وێنەیەكی زۆر گونجاوت بۆ دانابوو
ئەوە دیوە ڕاستەقینەكانی ” دەسەڵاتیی خۆیی” [بۆرجوازی كورد]ن، ئەمە ئەو كەتوارەیە كە نامانویط لەژێر ناوە راستەقینەكەیدا بیناسین و كڕۆنوش بۆ دێوجامەكانی بەری دەبەین ….
ئەم وێنانە دیمەنە ڕاستەقینە شاراوەكانی سیستەمی چینایەتی و دێمۆكراتییە پارلەمانییەكەی و ھاونەتەوەییبوون و نیشتمان-ھەمووانییەكەین، ئەمە كڕۆكی دادپەروەریی بۆرجوازی و نایەكسانی یاسایی نیئۆلیبراڵەكانە..
بەو ڕادەی لە سروشتە سروشتییەكەمانەوە نزیكبین، ھەموو شتێكمان بۆ خۆشییە، بەڵام لەتەك گەورەبوونماندا دووردەكەوینەوە و دەبینە بروخوویەك لە سیستەمە مرۆڤایەتیكوژەكە ..
بە ڕادەی لە سروشتە سروشتییەكەمانەوە نزیكبین، ھەموو شتێكمان بۆ خۆشییە، بەڵام لەتەك گەورەبوونماندا دووردەكەوینەوە و دەبینە بروخوویەك لە سیستەمە مرۆڤایەتیكوژەكە ..