گورگ، پیاو و ئەتك ؟

گورگ، پیاو و ئەتك ؟

لە فەیسبووكئاوا، شەش ئەتككەرەكەی كیژۆڵە كوردەكەی سوریە’یان بە گورك چواند، بەڵام ئایا تا ئیستا كەس شەش گورك، شەش، ورچ، شەش، مەیموون، شەش كەمتیار، شەش، ماسی، شەش چۆڵەكە، شەش دووپشك، شەش ماری دیتووە، كە پێكەوە پەلامارێكی مندالێكی مێنەی ھاوجۆر و ناجۆری خۆیان بدەن و سێكسی لەتەكدا بكەن ؟

ئەدی ئەو پاشخانە زانیارییە [مەعریفییە] چییە، كە تاكی كورد لە تاوانباركردنی ئاژەڵدا پشتی پێدەبەستێت ؟

شەش مرۆڤی لەخۆ نامۆبوو، شەش پەروەردەی ھونەری ھاڵیوود و شەش لاساییگەری فیلمە سێكسیەكان، شەش دەبەنگكراوی بازاری نیئۆلیبرالیزم پەلاماری كیژۆلەیەكی خۆشینەدیتووی ئاوارە دەدەن و ئەتكیدەكەن، ژنە پارێزەرێكیش ژنانی كوردی بەشی سوریە بەسەر دوو دەستەدا دابەشدەكات، دەستەی دواكوتووانی ژێر دەواری خێڵ، دەستەی فرە سەربەست، كە مەبەستی لە فرە سەربەست، ژنانێكن كە لەبۆ پارە رادەبوێرن، ئەوەی من تێناگەم، پەیوەندی دەستەی یەكەم و دووەم بە پرسی ئەتكردنی كیژۆڵەیەكی كەم تەمەنە لەلایەن شەش شێرە كوڕی نەتەوە و نیشتمانەوە، چییە ؟؟؟!!!

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ئازیزێكی دیكە بووە قوربانی سیستەمێك كە ھیچ دەرەتانێكی بۆ تاك نەھشتووەتەوە !

ھیوادارم دۆستانی نزیكی كاك ئاكۆ ، ڕشنایی بخەنە سەر ژیان و بیركردنەوە و ڕووداوەكانی دوا ڕۆژەكانی ئەو ئازیزە ھەست ناسك و بەڕێزە. جونكە دەكرێت، ئەمەش شێوەیەكی دیكە بێت لە كوشتنی تاكەكان لە ھەرێمی ئێمەدا، ھەموو شتێك ئەگەری ھەیە، ھەر ئاوا كە ئەگەری فساری ناوەكی بۆ خۆكوشتنی ھەیە، ھەرواش ئەگەر فشاری دەرەكی بۆ كوشتنی ھەیە، كە ناچار بە نووسینی ئەو دەستەواژانە كرابێت و كوژرابێت، ھیوادارم كەسە نزیكەكانی بە ئاانی بە خاكی نەسپێرن و پشكنینی زۆر و تایبەتی لەسەر بكەن، بزانن تەنی كەسی دیكە لەسەر جەستە و پۆشاكەكانی نییە، ھەروەھا بزانن لە كوێ دوا پەیامی لە فەیسبووكەكەیدا نووسیوە و پێشتر لەتەك كێدا بووە، چ كێشەیەكی ھەبووە ؟

دەستخۆش ھاوڕێ ھانا عەلی، خۆزگە ھەرێمی كوردستان كۆمەلێك ویژدان-زیندووی وەك تۆی تێدا بووایە، پار ساڵ، ھەر لەو ھەرێم و شارەدا مێردمناڵیكی ئاوارەی ورمێ، دەستدرێژی كرایە سەر و خێزانە بەدبەختەكەی چەند ڕۆژ و ھەفتە لای پاركی ئازادی چادریان ھەڵدا، بەڵام ئەو كۆمەڵگە ڕەوشت داڕزاوە، ئەو خەڵكە ناوچەگەر و لووتبەرزە، ھیچ كاردانەوەیەكی لە خۆی نیشاننەدا. ئەتكی كوردانی خۆرھەڵات و باكوور و خۆراوا لە ئاوارەبوونی ئەوانەوە دەستیپێنەكردووە، بەڵكو بۆ سەردەمێكی زۆر كۆنتر دەگەرێتەوە، كە خودی كوردانی ھەرێم ئاوارەی خۆرھەڵاتبوون، ئەو كاتەی ڕامیاران لە قامیشلی پەنابەروون، دەستیپێكرد، لەوێ كە ئەوان بە لەخۆبرووییەوە سفرەی نەدارییان لەبەدەم ئێمەدا ڕاخست و پارووی بەردەمی خۆیان لەتەك ئێمەدا بەشكرد، ھەر لەسەر ئەو خوانە كوڕانی مێردمناڵ و كچان و ژنانیان كەوتنە بەر ئەتكی پاگەندەكەرانی نەتەوە و نیشتمانپەروەری، لەوێ كە حەمەسوور واتەنی [ئەگەر باش لەبیرممابێت] “بە پشتوێن منداڵان بۆ بنكە سەردەخەن”. من ھەموو جارێك گوتوومە و دەشێڵێمەوە، كە شەرمدەكەن، شوناسنامەم لەسەر ھەرێمی كوردستانە، شەرمدەكەن، شەرمدەكەن، شەرمدەكەم…

تاكەی نووسەران و ڕۆشنبیران و ھونەرمەندان و چالاكانی بواری ماف و ئازادی تاك، چالاكانی بواری مافی منداڵان، …تد لە ئاست ئەم ڕەوشت-داڕزاوییەی منداڵبازان و ئەتكەران، بێدەنگدەبن ؟؟؟؟ تاكەی چاوپۆشی لەو نەنگییە دەكەن؟؟؟؟ تاكەی چاویلكەی ناوچەگەریی و شارچییەتی و ھەرێمچییەتی و بەرژەوەندی ئابووریی و ڕامیاریی، ماف و ڕاستی و ناڕاستی شتەكانیان بۆ دیاریدەكات، تاكەی وەك نەعامە سەر بە نێوگەڵی خۆیاندا دەكەن، وەك ئەوە ھیچ ڕووینەدابێت و ھیچیان نەبیستبێت، تاكەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

من كێشەم لەتەك خوایەك نییە، كە مرۆڤ بۆ ئارامی گیانیی خۆی ئافراندوویەتی، كێشەی من لەتەك خوداكانی سەر زەوییەیە، كە بێجگە لەوەی ئاسوودەیی گیانیی و جەستەییمان پێنابەخشن، ڕەنجی كار و شیلەی ژیانمان و داھاتی كۆمەڵگەش مشەرخۆییدەكەن و سزای یاخیبوونمان [تاوان لە ڕوانگەی ئەوانەوە] بۆ پاش مردن ھەڵناگرن، بەڵكو ھەر ئەمڕۆ لە بەرامبەر ھەر سەرپێچییەكمان لە فەرمانیان، دەرگەی زیندانەكان بە ڕووماندا دەكەنەوە و پەتی سێدارەمان بۆ ھەڵدەخەن یا لە نیوەشەوێكدا كۆمەلێك كۆیلەی سوپاسگوزاریان دەنێرنە سەر ماڵمان و مێشكمان لە كۆشی دایك و ھاوسەرماندا و بە بەرچاوی منداڵەكانمان یا منداڵە خەوزراوەكانی دراوسێكەمانەوە دەپژێنن.

كاتی ئەوە ھاتووە دەست لە دژایەتی شتێك [خوا لە ئاسمان] ھەڵگرین، كە بوونی نییە و تەنیا زادەی خەیاڵی مرۆڤە ناھوشیارەكانە، ئەوی دەبێت دژایەتی بكەین و بۆ لەنێوبردنی خەباتبكەین، ١. كۆیلەتی خۆمان، ٢. خواكانی سەرروەری، ٣. یاساكانی مشەخۆریین؛ بە واتایەكی دیكە ١. ھاونیشتمانی گوێڕایەڵ، ٢. سەرۆكان و ڕامیاران و دەوڵەتان، ٣. سەركوت و نادادپەروەریی و نایەكسانی یاسایی ونایاسایی !

كۆمەڵگەی كوردستان لە پارادۆكسگەلێكی ناكۆتادا دەژی، لەوەی كورد ھەیە، گۆرانی بەسەر ئەویندا دەڵێت، تەنانەت گۆرانییە كوردییەكان لە فیلمە سێكسییەكان سێكسیترن، كەچی ئەوین و سێكس سزای كوشتنیان لەسەرە، تەنانەت ئەو دایك و باوك و برایانەی كە بڕیاری كوشتنی كیژۆڵەكانیان دەدەن و ئەوینی كیژۆلەكانیان بە نەنگی بۆ خێزان و بنەماڵە خێڵ و نەتەوە لێكدەدەنەوە، ھەر گۆرانی بۆ ئەوین دەڵێن و گوێ لە درۆیەكانی ناخیان دەگرن.

كاتی ئەوە ھاتووە ھەموو كاسێتەكان، ھەموو فیلمەكان بسووتێنین، چونكە ھەموویان درۆیەكی پیرۆزكراون، نە ھونەرمەندمان راسگتۆیە و نە ئەویندارانمان، ھەر ئەو دایك و بابەی كە ڕۆژگارێك بۆ چیژی ماچێك ھەزار و یەك بەدبەختییان چێشتووە، پاش دامركانەوەی ھەوەسی پەنگخواردوویان، دەبنە بكوژی كیژۆڵەكانیان.

[ ئێستاش تیرۆری ھاوپۆلێكم كە لە ھەشتاكانی سەدەی ڕابوردوودا لە یەكێك لە ئوردووگە زۆرەملێییەكان ئەوینداری كیژۆڵەیەك بوو و زۆر یەكدییان خۆشدەویست، پاش ئەوەی كە كەسوكاری كیژەكە بەوە دەزانن، فشار دەخەنە سەر كیژۆڵەكە تا كوڕەكە بانگبكاتە ماڵەوە و خێزانی كیژەكە كوڕەكە دەگرن و دەیكوژن و بە پەرەمێز دەیسووتێنن … ]

ئەم خەمە گەورەیە، یەخەم بەرنادات، خەمی نامیق، كە بێجگە لە دایكە پیر و ھەژار و پەككەوتەكەی كەسی دیكەی نەبوو، لەو ساوە ئەم خەمە وەھا توڕەی كردووم، ئەگەر ھەموو چركەیەكی ڕۆژگار نەفرەت لە كولتووری پارادۆكساوی كورد بكەم، ھێشتا ئۆخەیم بۆ نایێت.

دەكرێت، دیوی ھەژماریی نرخ بێت و دیوەكەی دیكەی نیشانەی زاڵی كەسێك كە دارا و زاڵبووبێت بەسەر سێكسدا.

لە وێنەی یەكەمدا پاشایانە پیاوەكە خزمەتدەكرێت و لە وێنەی دووەمدا پەتی كۆیلەتی لە ملی ژنەكەدایە.

من ئاوای لێی تێدەگەم و ئاواش لەوە تێدەگەم كە بۆ مێژوونووسان خۆیان لەو لێكدانەوەیەوە نەدانەوە، چونكە ئەم ڕۆ لە خۆراوا سەرمایەگوزارییەكی زۆر لەسەر ئەوە دەكرێت، كە سێكسفرۆشی یەكەمین پیشەی مرۆڤ بووبێت، ھەرچەندە بەلایەنی كەمەوە كشتكاری و تەلارسازی و ئاسنگەریی بۆ بوونی پیشەی سێكسفرۆشی پێویستبوون، خواردن بۆ سێكسفرۆشەكان، سەرپەنا بۆ سێكسفرۆشی، ئاسنگەریی بۆ دراوسازی و دراو بۆ كڕینی سیكس.

لە مامۆستایەكم، پرسی ئەگەر سێكسفرۆشی یەكەمین پیشەبووە، ئەو پێناوە چییە، كە مرۆڤی بێدەرەتانی [ژنی] بۆ فرۆشتنی ھەست و چیژی سێكسیی ھانداوە، یا پەیداكردنی نان بووە یا دابینكردنی سەرپەنا، كە نەبوونی ئەم دووانە مرۆڤی بە سێكسفرۆشی ناچاركردبێت، ئەوا بەڵگەی ئەوەن، كە ئەو دوو پیشەیە كشت و سەرپەنا، پێش سێكسفرۆشی دەكەون.

ئامانجی دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریكا لەو ئەفسانەبافییە، ڕەوایەتیدانە بە كۆیلەتی پلەی دووی ژنان تا ئاستی ماشینی دامركانەوەی ھەوەسی پیاوان، كە ئەمەش دێوێكی ھاوچەرخكراوی گوتەی پێخەمبەرانە لەمەڕ دروستكردنی ژن لەلایەن خوداوە بۆ چیژی پیاوان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان

مژدە .. مژدە بۆ پیاوان

لێخوڕن بۆ بەھەشت، وڵكەن ئەم خەراباتە …

بە فەرمانێكی تازە ژمارەی حۆرییەكان لە ٧٠ دانەوە زیادكرا بۆ ١٦٩٠٠ دانە + چوار بەڵاكەی ئەم دونیا + مارەكردنی جندۆكان، ئەنگۆ نازانن، ھاوسەرینی جندۆكان چەندە خۆشە، ئێژن باپیرە گەورەی من، قلێكی لێ ئەتككردوون !

ھەر بەپێی حەدیسەكان، پیاوی بەدبەخت لەو دونیاش ھەر كەری ژێر باری خۆیەتی، ھەموو ڕابواردنێك ٧٠ ساڵ دەخایێنت، یەك لە دوای یەك حۆرییەكان چاوەڕێی ئەتككردن دەكەن، واتە سوڕی گەڕانەوە بۆ لای كافێ و سافێ و خەجێ و حەلاو = ٧٠ X ١٦٩٠٠= ١١٨٣٠٠٠ ساڵ، باشترین فێڵە بۆ لە كۆڵكردنەوەی حەلاو، بێجگە لەوێش ژنان دەبێت چاوەڕێی عەول بن، ئینجا نازانم لەوێش پشتوێنی ئاسن ھەیە یا نا ؟

ئەرێ پیاوینە ئێمە بۆ ئەوەندە گێلین و چیمانداوە لە سەرئێشەی ئەم دونیایە : خوێندن، سەربازی، كرێكاری، كۆكردنەوە و قەرز و منەتباری بۆ پارەی ئاڵتون و كرێخانوو، كەلوپەلی تەواو و تازە و ئۆتۆمەبێلی دوا مۆدێل و شەڕيدەندوكی ژن و دایك و تڕەتڕی ماڵە خەزوور، سەرباری ھەموو ئەمانە، بۆڵەبۆڵی حەلاو ..
ئادەی لێخوڕن پیاوینە بەرەو حوریخانە
چیمانداوە لە بۆڵەبۆڵی حەلاو و ڕێحانە !!!

خێراكەن توند بھاژوون، من ڕۆیشتم، لەوێ دەتانبینمەوە، لێخوڕە لۆ بەھەشت، پڕكە عەلاگە بەخۆرایی !!!!

لەنێوان خۆمان بمێنێ، لەم خەراباتە خاوەنی ھیچ نیم، ھەر لەبەرئەوە ھەڵپەدەكەم و یەكەم كەستان دەبم، پێشئەوەی دەسەڵاتدارەكانی كوردستان بگەنە ئەوێ و زەوی و زارەكان داگیربكەن، بۆ خۆم لەسەر لوتكەی كێوێك كۆڵیتێك چێدەكەم و ئاڵایەكی دزانی دەریایی لەسەر ھەڵدەكەم.

ھاوڕێیان، ھاوەڵان، دۆستان و ئاشنایان، چاوەرێتانم، ماڵئاو

لە گشت سەردەمەكانی كۆمەڵگەی چینایەتیدا …

لە ھەموو سەردەمەكانی كۆمەڵگەی چینایەتیدا …

كەی ڕوویداوە یاسا سەروەرنەبووبێت، ئەوەی كە سەروەرنەبووە، تەنیا مرۆڤایەتییە، یاسای ڕامیاریی ھێڵی پیادەكردنی سەروەریی مشەخۆران و ملھورانە بەسەر ژێردەستاندا !

كەی ڕوویداوە دادگە دەسەڵات سزابدات، دادگە ھەمیشە مەقاشی دەسەڵات بووە بۆ سزادانی نارازییان لە دەسەڵات ؟

كەی ڕوویداوە فەرمانداریی [حكومەت] و دەوڵەت ھی خەڵكی بن، فەرمانداریی و دەوڵەت تەنیا لە ژێردەستەیی خەڵكی بێدەسەلاتدا دەتوانن بوونیان ھەبێت ؟

كەی ڕوویداوە پارت و رامیاریی لە بەرژەوەندی خەڵكدابن، كاتێك كە ڕامیاریی و پارتایەتی شوانەی مێگەلكردنی خەڵكن ؟

كەی ڕوویداوە نوێنەر، سەرۆك، پارت، پارلەمان، فەرمانداریی و دەوڵەت باشیبن، كاتێك كە نوێنەر و سەرۆك و پارلەمان و فەرمانداریی و دەوڵەت لە باشی خەڵكدا بوونیان پێویست نییە ؟

كەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

لە وەڵامی ھاورێیەكدا، ھاوڕێ گیان، ئەگەر لە من دەپرسیت، ئەوا پێویستە ڕۆژنامەنووسەكەی دەسەڵات؛ خۆیشی و پۆلیسەكان و حكومەتەكەشی شاربەدەربكرێن.

من خەون بە جیھانیكەوە دەبینم، خاڵی لە پۆلیس و حكومەت و چڵكاوخۆرەكانی، پشتئەستوور بە ھەرەوەزی و ھاریكاری و ھاوپشتی و ڕێكەوتنی كۆەمایەتی، كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای یاساكانی سروشت، ئاساییشی كۆمەڵگە دەپاریزن و ئاشتی كۆمەڵایەتی بەرقەراردەكەن.

بە بۆچوونی من لە كوێدا دەزگەی پۆلیس و ئەمن ھەبوو، ئەوا ئاشایشی كۆمەڵایەتی تێكشكاوە، لە كوێشدا ئاساییشی كۆمەڵایەتی ھەبوو، ئەوا لەوێدا پۆلیس و حكومەت دومەڵی سەر جەستەی كۆمەڵگەن …

باشترین وەڵام بۆ زوڕناژەنەكانی میدیای دەسەڵات و میدیا لاورگەكانی، بایكۆتی خوێندنەوە و بینین و بیستنی راگەیاندنی دەسەڵاتە، كەی خەڵكی سەیسادەق مانگرتن و بایكۆتی میدیاكانیان راگەیاند، ئەو كات دەبینین، كە چۆن دەسەڵات و چڵكاوخۆرەكانی لەبەردەم ویستی جەماوەری ناڕازیدا بە چۆكدادێن ؟