لە وەڵامی ھاورێیەكدا، ھاوڕێ گیان، ئەگەر لە من دەپرسیت، ئەوا پێویستە ڕۆژنامەنووسەكەی دەسەڵات؛ خۆیشی و پۆلیسەكان و حكومەتەكەشی شاربەدەربكرێن.

من خەون بە جیھانیكەوە دەبینم، خاڵی لە پۆلیس و حكومەت و چڵكاوخۆرەكانی، پشتئەستوور بە ھەرەوەزی و ھاریكاری و ھاوپشتی و ڕێكەوتنی كۆەمایەتی، كە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای یاساكانی سروشت، ئاساییشی كۆمەڵگە دەپاریزن و ئاشتی كۆمەڵایەتی بەرقەراردەكەن.

بە بۆچوونی من لە كوێدا دەزگەی پۆلیس و ئەمن ھەبوو، ئەوا ئاشایشی كۆمەڵایەتی تێكشكاوە، لە كوێشدا ئاساییشی كۆمەڵایەتی ھەبوو، ئەوا لەوێدا پۆلیس و حكومەت دومەڵی سەر جەستەی كۆمەڵگەن …

باشترین وەڵام بۆ زوڕناژەنەكانی میدیای دەسەڵات و میدیا لاورگەكانی، بایكۆتی خوێندنەوە و بینین و بیستنی راگەیاندنی دەسەڵاتە، كەی خەڵكی سەیسادەق مانگرتن و بایكۆتی میدیاكانیان راگەیاند، ئەو كات دەبینین، كە چۆن دەسەڵات و چڵكاوخۆرەكانی لەبەردەم ویستی جەماوەری ناڕازیدا بە چۆكدادێن ؟

لەوەتەی ” دارا “ی نەدار ھەیە، “دار” دەبینێت؛ داری دەستی دایك و باوك، داری دەستی مامۆستا، داری دەستی مەلا، داری دەستی پۆلیس، داری دەستی …. بەڵام ھێشتاكە درەخت”ی نەدیوە و بڕواناكم بەو زووانەش بیبینێت، چونكە سەرانی سیستەمی پەروەردە و خوێندن، دانەرانی پەرتووكەكان دار = چڵی درەختی وشكبوو و درەخت = ئەوەی لە راگواستنی گوندەكان و كیمیاباران و ئەنفالدا زۆربەیان وشكبوون، لەیەك جیاناكەنەوە !

ھەموو ڕۆژێك خۆزگە دەخوازم كە لە ھەرێمی كوردستان كەس تیرۆرنەكرێت، كەس زیندانینەكرێت، كەس بێسەروشوێنەكرێت، سزای سێدارە بۆ كەس نەبڕدڕیتەوە، تاوەكو ڕۆژێك دوور لە ھەڵچوون و نائارامی گوزەرێك بەنێو دەقە ھونەریی و ئەدەبییەكانی ھاوەڵەكانی فەیسبووكمدا بكەم، تاوێك گوێ لە موزیك و كەمێك قسەی خۆش بخوێنمەوە، بەڵام خۆزگە و بڕیارەكەم تەنیا چەند ساطێك بڕدەكات، لەناكاو ھەواڵی مەرگ و زیندانیكردن و بێسەروسنی ئازیزێك لەسەر نەیاریی دەسەڵات، سووتان و كوشتنی ژنێك لەسەر ئەوین، دونیا بەسەرمدا دەڕووخێنێت و پلانی ڕۆژ و ھەفتە و مانگم لێتێدەدات …

ھیوادارم بەیانی ڕۆژی دوور لە كوشتن و ئەشكەنجە، ڕۆژی ئاشكرابوونی پیلانەكانی پشتپەردە و دەستی دەسەلات و ئۆپۆزسینەكەی بێت.

شەوتان شاد

ئیدی وابزانم، ھیچ پێویست ناكات لەوە بكۆڵینەوە بۆچی ھەندێك لایەن لە میدیاكانیانەوە ھەوڵی نانەوەی پشێوی و دنەدانی خەڵكیان دا و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵكی سەیسادەق’یان بە ئاقاری دژایەتی پارێزگابوونی ھەڵەبجە برد و بۆچی تەقەیان لە خۆپیشابندەران كرد و بۆچی ھەواڵی ئەو دووبەرەكییەیان گەیاندە ئاخاكانیان لە بەغداد ؟؟؟؟؟ !!!!!!!!!!!

ئێستا ئیدی زۆر ڕۆشنە و دەستی پارتەكان و ڕامیاران و لیستەكان دەركەوت، ئیدی ئاشكرایە كە رامیاران جەنگی بەدەستھێنانەوەی مشەخۆریی چەند ساڵەیان بە خەڵكی ناڕازی كرد و ئۆپۆزسیۆنبوونی لیستی نەوشیروانییەكان، كە بە داواكردنی پشكی زیاتر بۆ نەوشیروان و گێڕانەوەی مووچەی ئەندامە دەركراوەكانیان و دامەزراندنەوەیان دەستی پێكرد، وا سەرەنجام گەییشتە ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بودجەی سەربەخۆی ھەڵەبجە !!

ھیوادارم تاكە ئازادیخواز و ھوشیارەكانی سەیسادەق نەكەونە داوی ڕامیاران و ھەلپەرستی پارتەكان، كاتی ئەوە ھاتووە یەكێتی كۆمەڵایەتیی و خەباتی سەربەخۆی خۆمان لە گروپە خۆجێییەكان و لە ڕێكخراوە جەماوەرییە سەربەخۆكاندا ڕێكبخەین و ئەڵتەرناتیڤە كۆمەڵایەتییەكان جێگەی ھەوڵ و سیستەمە رامیارییەكە و ملھوی پارتەكان، بگرنەوە و كۆمەڵگە لەسەر بنەمای خۆبەرێوەبەرایەتی گەلیی و ئازادی و یەكسانی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی ڕۆبنێین، ھەروەھا زۆر پێویستە خەڵكی ھەڵەبجە بەتایبەت لاوان لەم ساتە ھەستیارەدا زۆر وریابن و یەكلاكردنەوەی جەنگی ھەلپەرستانەی پارت و لیست و رامیارەكان لە ئەستۆنەگرن و مێژووی ھاوخەباتی و ھاوپستی كۆمەڵایەتیی خەڵكی ھەڵەبجە و سەیسادەق، نەكەنە قوربانی شەڕەدەندووكی پارتایەتی و ترۆھاتی رامیاریی و سەروەریی سیستەمی مشەخۆرانەی رامیاریی ..

كاتی یەكگرتن و ھاوخەباتی و ھاوپشتی كۆمەڵایەتیی گشت گوند و شارۆچكە و شارەكانی كوردستان دژی مشەخۆریی و ملھوڕی دەسەڵاتداران ھاتووە، كاتی جیاكردنەوەی ڕیزی ژێردەستان و سەروەران ھاتووە، جەنگی ئێمەی ژێردەست و چەوساوە، جەنگە دژی مشەخۆریی، سەركوتگەریی و نایەكسانی و نادادوەریی سەروەران، نەك جەنگ و دووبەرەكی كۆمەڵایەتی دژ بە یەكدی نێوان خۆمان !!!

ئەگەر من خۆمنەگۆڕم .. ئەگەر تۆ خۆتنەگۆڕیت .. ئەگەر ئەو خۆینەگۆڕنەگۆڕێت، ئەدی نەوەی دواتر لە كوێوە دەستپێبكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر من نەفرەتنەكەم .. ئەگەر تۆ نەفرەتنەكەیت .. ئەگەر ئەو نەفرەتنەكات، ئەدی كێ ڕوخساری رامیاران و مشەخۆران و دەسەڵاتداران و تیرۆریستان بە تف سواقبدات؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر من ھاوارنەكەم .. ئەگەر تۆ ھاوارنەكەیت .. ئەگەر ئەو ھاوارنەكات، ئەدی كێ خەواڵوانی وڵات لەخەورابكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر من یاخینەبم .. ئەگەر تۆ یاخینەبیت .. ئەگەر ئەو یاخینەبێت، ئەدی كێ یاساكانی سەروەریی ژێرپێبخات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر من دەنگدان بە سەروەران بایكۆتنەكەم .. ئەگەر تۆ بایكۆتنەكەیت .. ئەگەر ئەو بایكۆتنەكەنەكات، ئەدی كێ ڕیز و نۆڕەبڕێی خۆشباوەڕیی چۆڵبكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر من ڕیزی پارت و پشتسەری دەستەبژێر و سەرۆك چۆڵنەكەم، تۆ چۆڵینەكەیت و ئەو چۆڵینەكات، ئەدی كێ خۆی لە پاشكۆیی پارت و سەرۆك و دەوڵەت ڕزگاربكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر …………………. ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر …………………….. ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەگەر ………………………… ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە !

گۆڕینی جەنگی نێوخۆی دەسەڵاتخوازان بە جەنگی نێوخۆیی نارازییان، داھێنانی نەوشیروانییەكانە !

مەترسی ئەم جارە لە مەترسی جەنگی نێوخۆی پارتە ڕامیارەكان زیاترە، لە جەنگی نێوخۆیی ١٩٦٣ تا ١٩٩٨ دەسەڵاتخوازاندا تەنیا چەكداران دەجەنگان، بەڵام ئەم جارە، جەنگەكە جەنگی نێوخۆیی كۆمەڵایەتی دەبێت، كە برینەكانی ھەرگیز ساڕێزنابن و كینەدۆزییەك كە جەنگی نێوخۆی كۆمەڵایەتی دروستیدەكات، سڕینەوەی ئاساننییە !

لەبەرئەوە ھەر بێدەنگییەك یەكساندەبێت بە وزەبەخشین بە بەرزكردنەوەی كوتەك و بەرد و چەقۆ، جەنگێك كە ھەرگیز نابرێتەوە، جەنگێك كە بەرھەمی گۆڕینی جەنگی میلیشیایی و میدیایی رامیارانە بە جەنگی كۆمەڵایەتی نڕازییانی ناھوشیار و خۆشباوەڕ، ئەمەش ئەو گۆرانە بوو، كە نیئۆجەلالییەكان [نەوشیروانییەكان] بەڵێنیاندەدا !

ئەمە ڕەوتی ئاسایی گەشەی ئیدیۆلۆجیای كەسێكە، كە نارنجۆكھەڵدانە فێرگەی كچانەوە دەستپێدەكات و بە دنەدانی ناڕازییانی ناھوشیاری سەیسادەق دڕیژەی پێدەدات، ئەم سیاریۆیە ئەگەر لە سەیسادەق’یش نەبووایە، ھەر دەبوو بە جۆرێكی دیكە ڕووبدات، چونكە ڕێكەوتنی نەوشیروان و دەسەڵات و پتەوكردنی دەسەڵات، ئەوە دەخوازێت !

ئەمە داھێنانە و پێویستە لەسەر ناوی نەوشیروانییەكان تۆماربكرێت، ینك و پدك لە ٢٢ ساڵی سەركوتگەرییاندا نەیانتوانی جەنگی خۆیان كۆمەڵایەتیی بكەنەوە، نەیانتوانی ناڕازییانی خۆیان بە جەنگبدەن، بەڵام نەوشیروانییەكان ھەر كە گەییشتنە بەردەم دەرگەی دەسەڵات، پێش ھەموو شتێك جەنگی نارازییانیان دژی دەسەڵات، گۆڕی بە جەنگی ناڕازیان بەرامبەر ناڕازییان، ئەوەش بە درستكردنی ھەرا لەنێو لاوانی ناھوشیاری سەیسادەق و ھەڵەبجەدا … ئەمە سەرەتای دەركەوتنی وەرەمێكە، كە ژاری پارچەكانی نارنجۆكەكەی فێرگەی كچان لە شەستەكاندا لە جەستەی كۆمەڵگەدا دروستیكرد !

ھاوڕێ كراس ڕەشەكانی مۆسۆلۆنی و سمێل قرتاوەكانی ھیتلەر كەوتوونەتە خۆ
ئەگەر جەماوەر ھوشیارنەبێت، ئەوا ژاوەژاوی مدیاكەیان دەگۆڕن بە جەنگی نێوخۆ
جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، بە گژیەكداكردنی جەماوەرە، تێكدانی ئاساییش و ئاشتی كۆمەلایەتیی و خەڵكی نارازی و ھەژارە، جەنگی نێوخۆیی ئەم جارە، سەرۆكی باش و پارتی باش و لیستی دۆڕا و براوە لە پشتی سوارە

ڕامیاران جەماوەرییان گەندەڵكرد
پەیوەندی كۆمەڵایەتییان لەنێوبرد
ئێستەش نۆرەی ھاندانە بۆ
جەنگی جەماوەریی دەستكرد

دەسەڵاتدارە نەوشیروانییەكانی سەیسادەق شیوەنی لەدستچوونی مشەی بودجەی ھەڵەبجەیە و دەیانەوێت بە دووبەرەكی ناوجەگەریی، بەر بەو پرۆسەیەبگرن و لە دەسەلاتی ناوندی بگەیێنن، كە ھەڵبجە شایستەی سەربەخۆیی بەڕێوەبەرایەتی نییە و ناوچەكانی دیكە دژی ئەوەن، بەو جۆرە مشەی ٢٢ ساڵەی بودجە بگڕێنەوە ژێردەستی خۆیان.

ئەمە ھەمان پیلانە كە لە ١٧ی شوباط دا بەكاریانبرد، لەلایەك لاوان بەكوشتندەدەن و لەولاوە دەیانكەنە ئامرازی گفتوگۆ و مامەڵەی و سەرمایەگوزاری رامیاریی بۆ بەدەستھێنانی بەرەتریی دارایی و دەسەڵاتیی.

لە ١٧ شوباط دا خۆپیشاندەرانیان كردە نێچیری بەردەم مرۆڤكوژەكانی پدك و لەولاشەوە خۆپیشاندانی خەڵكیان لە ڕۆژی نەوروۆزدا كردە حەساماتی بەخێرھاتنی نەوشیروان ھەروەك چۆن بۆ سەدام و ئیمام خومەینی و حافز ئەسەد دەكرا، لەلایەكی دیكەوە فشاری جەماوەری ناڕازییان وەك كارتی فشار بۆ دەسەڵاتی زیاتر بردە سەر مێزی گفتوگۆ لەتەك پدك. ئێستاش وەك بەڕێوەبەران و دەسەلاتادارنی شار، لەلایەك خەڵك بۆ ھەڵچوون ھاندەدەن و لەلایەكی دیكەوە ئاساییشەكانی یەكێتییان تێبەردەدەن و ئینجا دیسانەوە ڕووداوەكە دەكەنە پەردەیەك بۆ شاردنەوەی ڕیكەوتنیان لەتەك پدك و لە سەرووی ھەمووشیانەوە وەك شارچییەك بەر بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە بە مەبەستی گێڕانەوەی بەڕێوەبەرایەتی و بودجەی ھەڵەبجە و ناوچەكە بۆ ژێردەستی خۆیان،كە دەسەلاتداری كابینەی تازەن لە شارەكە و ناوچەكەدا و پدك دەتوانێت سەرمایەگوزارییەكی ڕامیاریی باش لەسەر پرسەكە بكات، ینك وەك ئەكتەریكی نەزان لەو سیناریۆیانەدا دواڕۆژەكانی دەسەڵاتداریی خۆی بە چرنووكی خوێناوی درێژەپێدەدات.

بەداخەوە ناھوشیاریی جەماوەر و خۆشباوەییان بەم و بەو و ناسەربەخۆییان لە میدیای دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان، زەمینەی ئەوەی ڕەخساندووە، كە ڕستەی دەمی وێژەری كاناڵێك ببێتە ھۆی دووبەرەكی و تێكدانی ئاشاییش و ئاشتی كۆمەڵایەتی. لەم ساتەدا زۆر پێویستە خەڵكی پێنجوێن و سەیسادەق و شارەزوور و ھەڵەبجە و ھۆرامان وریابن و نەبنە ئەكتەری ئەو سیناریۆیانەی كە نەوشیروانییەكان و ینك و پدك بۆیان داڕشتوون، پێویستە یەكێتی و ئاسایی و ئاشتی كۆمەڵایەتی لەسەرووی ھەموو شتێكەوەبێت، ئەگینا زیندووبوونەوەی گیانی ناوچەگەریی بوونمان كڕمۆڵدەكات و وەك دەھەی حەفتا و ھەشتای سەدەی رابوردوو چۆن رأێمی بەعس و ینك و پدك شەمێرانی و نەوڕۆڵی’یان كردبوو بە گژی یەكدیدا، ئەوا ھەموومان بە گژی یەكدیدا دەكەن، تاوەكو مشەخۆریی و دەسەڵاتی سەرووزخەڵكیی خۆیان بپارێزن.

دەسەڵاتداران و میدیاكانیان نەوەی ھیتلەر و گۆبلز’ن “دووبەرەكی بكە .. درۆبكە درۆبكە، تاوەكو فەرمانڕەایی بكەی و خەڵك بڕواتپێدەكەن و خۆشباوەڕدن ”

بەرەو گێڕانەوەی ھاریكاری و ھەرەوەزی و ئاشتی و ئاساییشی كۆمەڵایەتی
نا بۆ دەسەڵات و دەزگەی ئاساییش و زیندان و تیرۆر