خۆپیشاندان و داوای جیابوونەوەی ھەر گوند و شارۆچكەیەك لە ھەر پارێزگەیەك، مافی بێچەندوچوونی ھەر كەسێكە، تەقەكردن لە خۆپیشاندان و وەلامدانەوەی دروشمی خەڵك بە گوللە، تاوانە و پاساوی ھەڵناگرێت!

ساخكردنەوەی یەكلاكردنەوەی وەھا پرس و داخوازییەك، پێویستی بە ڕاپرسی گشتی ئەو شوێنە ھەیە و ئەوە دانیشتوانی ئەو شوێنەن، كە مافی جیابوونەوە یا یەكگرتنیان ھەیە، ھەر ھەولێك لە دەرەوەی ویستی گشتی و رای گشەتییەوە، چەپاندنی ئازادیی تاك و گشتییە !

ھەروا كوشتن و تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی سەیسادەق تاوانە و پێویستە لەلایەن ھەمووانەوە سەركۆنە بكرێت، ھەرواش پێویستە سەركۆنەی ئەو خۆپیشاندەرانە بكرێت، كە بەردیان گرتووەتە ئۆتۆمەبێكی ڕێبوارانی ھەڵەبجە لە سەیسادەق !

بۆ من ئەوە شیاوی پرسیار لەسەركردنە، سەیسادەق لە راگواستنی گوندەكاندا، لە ماوەی ٨ ساڵ جەنگی عیراق- ئێران و كیمیاباران و وێرانبوون و چۆلكردندا، لە بێبەشیی و وێرانمانەوەی ٢٢ ساڵی سایەی دەسەڵاتداریی بۆرجوازی كورددا، ھاودەرد و ھاوچارەنووسی ھەڵەبجە و ھۆرامان و شارەزوور بووە، ئاخۆ بێجگە لە پیلانی پارتەكان و رامیاران و دەسەڵاتداران، چ ھۆكارێكی دیكە بۆ ناڕەزایەتی و دووبەرەكی و ئاژاوەنانەوە ھەیە؟

لەم سیاریۆیەدا دەسەڵاتداران ھەم دارێژەرن و ھەم جێبەجێكەر و ھەم بكوژ !

نەفرەت لە رامیاریی
نەفرەت لە پارتایەتی
نەفرەت لە دەوڵەت
نەفرەت لە سیستەمی ناكۆمەڵایەتی
نەفرەت لە كوشتن و جەنگ و دووبەرەكی

بەڵێ بۆ خەبات دژی توندوتیژی، بەڵێ بۆ نافەرمانی سڤیلی، بەڵێ بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی

ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە

ھاوێیانی ئازادیخواز لە سەیسادەق و ھەڵەبجە

ھەموومان دەزانین، كە دنەدانی خەڵك و كوشتن تەنیا ھۆكارن بۆ دووبەرەكی، ئەگەر ئێمە بە ھەموو لایەكمانەوە بە بەرپرسیارییەتییەوە لەتەك ڕووداوەكان مامەڵەنەكەین، ئەوا مێژوو یەخەمان دەگڕێت و كەمتر لە ھاوبەشی تاوانمان بەرناكەوێت !

كاتی ئەوە ھاتووە كە لاوانی خوێنگەرمی ھەڵەبجە و سەیسادەق لە ھۆكار و دنەدەری ئەو پیلانانە ئاگاداربكەینەوە و ڕۆڵی دەسەڵات و پارتە رامیارییەكان لە پشتپەردەی ڕووداوەكاندا بخەینەڕوو.

دەسەڵاتداران تەنیا بە دووبەرەكی كۆمەڵایەتیی و ھەڵوەشاندنەوەی ھاوپشتی و ھاریكاریی كۆمەڵایەتی توانای درێژەدانیان بە دەسەلاداریی سەرووخەڵكیی و مشەخۆریی و گەندەڵیی ھەیە !

ئەوی لە شەڕە جنێو و ناوچەگەریی نێوان ھەڵەبجە و سەیسادەقدا بەشداریی بكات، چ بیەوێت و چ نەیەوێت، لە سیناریۆی دووبەرەكی و تێكدانی ئاساییشی كۆمەڵایەتییدا، ڕۆڵی ئەكتەری ” في سبیل اللە ” دەگێڕێت !

كوشتنی ” بڕیار حەسەن “، ڕووداوێكی ڕێكەوت نییە

كوشتنی ” بڕیار حەسەن “، ڕووداوێكی ڕێكەوت نییە؛
بۆ نەزانی كۆیلە-چەكدارێكی ئەمن ” ئاساییش” ناگەرێتەوە؛
بەڵكو پێش ھەموو شت بۆ ھەراسانی دەسەڵاتدارانێك دەگەرێتەوە، كە بودجەی ھەڵەبجە و پێڼجوێن و سەیسادەق و شارەزوور و ھۆرامان’یان لەدەستچووە و بڕی مشەخۆرییان كەمیكردووە !

ئامانجی خۆپیشاندانەكە ھەرچی بووبێت، ھەر كەس ڕێكیخستبێت، ھەر كەس دنەدەری بووبێت، كوشتن ھەر كوشتنە و ھیچ پاساوێكی نییە و ھەر كەس ڕەوایەتی پێبدات، وەك چەكدارەكانی ئاساییش، وەك بەكرێگیراوەكانی دەسەڵات، وەك بەعسییەكان تاوانبارە !

ژێردەستانی كوردستان پێویستە ئەوە بزانن، كە نە كڵاوێك بۆ دەستپێوەگرتن ماوە و نە كاتێك بۆ خۆلادان لە تیرۆر و كوشتن و سەركوت و زیندانییكردنی ھەر ڕۆژە !

ئەوی ئەم ڕۆژ لە بەرامبەر تیرۆری ” كاوە گەرمیانی ” و ” بڕیار حەسەن “دا بێدەنگە ھەڵدەبژیرێت، دەبێت چاوەڕێی بێدەنگەی ئەوانی دیكە لە بەرامبەر تیرۆر و كوشتن و سەركوت و زیندانكرانی خۆی و منداڵەكانیدا بكات !

نەزیر عومەر [ئارام]’یان سوتاند
لەبەرئەوەی خەڵكی سمێل و كە كۆمونیست نەبوویت، ھیچت نەگوت.
ڕەئوف كامیل’یان گولـلەبارانكرد
لەبەرئەوەی خەڵكی ئاكرێ و تێكۆشانی ڕەنجدەران نەبوویت، ھیچت نەگوت.
حەمە حەلاق و ھاوڕێكانیان دەستبەسەر و كۆمەڵكوژكردن
لەبەرئەوەی خەڵكی كۆیە و سەر بە حشع نەبوویت، ھیچ نەگوت.
شاپور و قابیل’یان ئیسلامیانە كوشت
لەبەرئەوەی ئاوارەی كەركووك و كۆمونیست نەبوویت، ھیچت نەگوت.
سۆرانی مامە حەمە’ئیان تیرۆركرد
لەبەرئەوەی كەركوكی و نەیاری دەسەڵات نەبوویت، ھیچت نەگوت.
سەردەشت عوسمان’یان ڕفاند و تیرۆركرد
لەبەرئەوەی ھەولێری نەبوویت، ھیچت نەگوت.
كاوە گەرمیانی’یان تیرۆركرد
لەبەرئەوەی گەرمیانی و ئەنفالكراو نەبوویت، ھیچت نەگوت
وا بڕیار حەسەن’یشیان كوشت، لەبەرئەوەی سەیسادەقی نیت، نقەت لە خۆت بڕیوە.
بەیانی كە خۆت ا و ئەندامانی خێزانەكەت كوژران، تیرۆركران، سەركوتكران، زیندانیكران، چاوەڕێ نەبی كەس ناڕەزایەتی دەربڕت، چونكە بەۆت خوازیاری ئەوەیت و بێدەنگی ھەڵبژرادنت كردووە بە باو !

*************
گەورەكانمان ھەردەم دەیانگێڕایەوە، كە لە سەردەمی فەرمانداریی [حكومەتی] پاشایەتییدا دوو چەتە قۆڵچی’یان كوشتوون، چەند شەو و ڕۆژ خەڵك خەوی لێنەكەوتووە و وایانزانیوە كۆتایی دنیایە !
بەڵام ئەم ڕۆ لە سایەی پارتایەتی و ڕامیاریی و سەروەریی دەوڵەت و سیستەمی پارلەمانیدا، ھەر ڕۆژە و دەیان و سەدانمان دەمەوبەیان، بە ڕۆژی نیوەڕۆ، ئێوارە و نیوەشەو تیرۆر و لە خۆپیشانداندا گوللەباران دەكرێیین، نادەربەستان و كڵاوچییان، خەریكی مشەخۆریین لەسەر گەندەڵییەكانی دەسەڵات و بێدەنگی و خۆپەرستیی بۆرجوازییانە سەراپای كولتووری كۆمەڵگەی داگرتووە !

************
داوای لێبوردن لە ھۆنەری ئاڵمانیزمان دەكەم، كە سوودم لە ھۆنراوەكەی ئەو وەرگرتووە.

ئەگەر پێتوایە خەیاڵدەكەم، تكایە ئازادی خەیاڵكردنیشم لێ زەوتمەكە !

ئەگەر پێتوایە خەیاڵدەكەم، تكایە ئازادی خەیاڵكردنیشم لێ زەوتمەكە !
ئازادیخوازێك

خەیاڵی ئەم ڕۆژ، ڕوودای داھاتووە
كەتواری ئەم ڕۆژ، ئەفسانەی داھاتووە

ڕۆژێك كە ژێردەستان لە فەرمانبردن، لە سەربازییكردن، لە كۆیلانە كاركردن، لە ملدان بە ڕامیارییكردن، لە دەنگدان بە سەروەرییكردن، یاخیدەبن.

ئەوە ئەو ڕۆژە كە ئیدی سەروەری چین و پارت و دەوڵەت و دەستەبژێر دەبنە ئەفسانە . ئەگەر ھاتنەدی ئەم خەونە، ئەم خەیاڵە، ئەم ئارەزووە بە ئەگەرێكی ئەستەم دەزانیت، ئەوا نائومێدی بەڵگە و سەلمێنەری ئەستەمبوونی ئەو خەون و خەیاڵ و ئارەزووە نییە، بەڵكو بەڵگەی بڕوابەخۆنەبوونی تۆیە، بەڵگەی دەستەمۆبوونی تۆیە، بەڵگەی ئامادەیی كۆیلەبوونی تۆیە، بەڵگەی نادەربەستبوونی تۆیە، بەڵگەی پاشڕەویی و پاشكۆیی تۆیە، بەڵگەی وردوخاشبوونی كەسایەتی تۆیە، بەڵگەی لەدەستدانی ھەموو بنەما كۆمەڵایەتییەكانی تۆیە، ھەر وەك چۆن ڕۆژگارێك لەنێوبردنی سیستەمی كۆیلایەتی و فیئۆداڵی بە خەو و خەیاڵ و ئارەزووی ئەستەم ناودەبرا و زۆر كۆیلە و جوتیاری دەستەمۆ و نائومێد وەك تۆ ھیچ بڕوایان بە لە توانادابوونی لەنێوچوونی ئەو سیستەمە و سەروەرەكانی نەبوو و پاگەندەی ھەمیشەییبوون و نەگۆڕبوونی ئەو سیستەمانەیان دەگوتەوە، بەڵام ئەمڕۆ بۆ ھەر كەسێك نەك ھەر لەنێوچوونبوونی ئەو سیستەمانە شیاوی دەرككردنە، بەڵكو گەڕانەوەشیان خەونێكی ئەستەمە.

كۆی ھاتنەدی ھەموو ئەوانە، بە بڕوابەخۆبوون و بڕوابوون بە ھێزی جەماوەریی و بزاڤی كۆمەڵایەتی ژێردەستانەوە پەیوەستە، كە ئەو پێشمەرجانەش بەبێ سەربەخۆبوونی تاك، بەبێ خۆڕزگاركردن لە پاشكۆیی پارت، بەبێ خۆقوتاركردن لە جاڵجاڵۆكەی سیستەمی ڕامیاریی، بەبێ یاخیبوون لە كاری كرێگرتە و سەروەریی چینایەتی [دەوڵەت] ئەستەمدەبن.

ئەستەمدەبن، نەك لەبەرئەوەی كە ئێمە ئاوا دەخوازین و تەنیا ئەو دەریچەیە دەبینین، بەڵكو لەبەرئەوەی كە ھەوڵەكانی پێشوومان بەو ئەزموونە چەكداریانكردووین و ئەوەیان بۆ ڕۆشنكردووینەتەوە، كە تاوەكو چارەنووسی خۆمان بە كەسانی دیكە [ڕابەر، سەندیكای زەرد، پارت، دەوڵەت و خوا] بسپێرین، وێڕای ھەر یاخیبوون و ڕاپەڕین و ڕووخاندنێك، سەرەنجام دەگەڕێینەوە ڕێوشوێنی ئابووریی و كۆمەڵایەتی [ ژێردەستەیی] جاران و ئەوەی دەگۆڕێت، تەنیا شوێنگۆڕكێی سەروەرانمانە، واتە شوێنگرتنەوە و گۆڕینی دیكتاتۆری پێشوو بە دیكتاتۆرێكی دیكە، شوێنگرتنەوەی پارتێك بە پارتێكی دیكە، فەرماندارییەك [حكومەتێك] بە فەرماندارییەكی دیكە، كۆمەڵێك ڕامیار بە كۆمەلێك ڕامیاریی دیكە، كۆمەلێك مشەخۆر بە كۆمەلێك مشەخۆری دیكە، بە واتایەكی دیكە سووڕانەوە لە بازنەی كۆیلایەتیدا.

Eger pêtwaye xeyalldekem, tkaye azadî xeyallkirdnîşm lê zewtmeke !

Eger pêtwaye xeyalldekem, tkaye azadî xeyallkirdnîşm lê zewtmeke !
Azadîxwazêk

Xeyallî em roj, rûday dahatuwe
Ketwarî em roj, efsaney dahatuwe

Rojêk ke jêrdestan le fermanbirdin, le serbazîykirdin, le koylane karkirdin, le mildan be ramyarîykirdin, le dengdan be serwerîykirdin, yaxîdebin.

Ewe ew roje ke îdî serwerî çîn û part û dewllet û destebjêr debne efsane . Eger hatnedî em xewne, em xeyalle, em arezuwe be egerêkî estem dezanît, ewa naumêdî bellge û selmênerî estembûnî ew xewn û xeyall û arezuwe nîye, bellku bellgey birrwabexobûnî toye, bellgey destemobûnî toye, bellgey amadeyî koylebûnî toye, bellgey naderbestibûnî toye, bellgey paşrrewî û paşkoyî toye, bellgey wirduxaşbûnî kesayetî toye, bellgey ledestdanî hemû bnema komellayetîyekanî toye, her wek çon rojgarêk lenêwbirdnî sîstemî koylayetî û fîodallî be xew û xeyall û arezûy estem nawdebra û zor koyle û cutyarî destemo û naumêd wek to hîç birrwayan be le twanadabûnî lenêwçûnî ew sîsteme û serwerekanî nebû û pagendey hemîşeyîbûn û negorrbûnî ew sîstemaneyan degutewe, bellam emrro bo her kesêk nek her lenêwçûnbûnî ew sîstemane şyawî derkkirdne, bellku gerraneweşyan xewnêkî esteme.

Koy hatnedî hemû ewane, be birrwabexobûn û birrwabûn be hêzî cemawerîy û bzavî komellayetî jêrdestanewe peyweste, ke ew pêşmercaneş bebê serbexobûnî tak, bebê xorrizgarkirdin le paşkoyî part, bebê xoqutarkirdin le callcallokey sîstemî ramyarîy, bebê yaxîbûn le karî krêgirte û serwerîy çînayetî [dewllet] estemdebin.

Estemdebin, nek leberewey ke ême awa dexwazîn û tenya ew derîçeye debînîn, bellku leberewey ke hewllekanî pêşûman bew ezmûne çekdaryankirdûyn û eweyan bo roşinkirdûynetewe, ke taweku çarenûsî xoman be kesanî dîke [raber, sendîkay zerd, part, dewllet û xwa] bispêrîn, wêrray her yaxîbûn û raperrîn û rûxandinêk, serencam degerrêynewe rêwşiwênî abûrîy û komellayetî [ jêrdesteyî] caran û ewey degorrêt, tenya şwêngorrkêy serweranmane, wate şwêngirtnewe û gorrînî dîktatorî pêşû be dîktatorêkî dîke, şwêngirtnewey partêk be partêkî dîke, fermandarîyek [hkumetêk] be fermandarîyekî dîke, komellêk ramyar be komelêk ramyarîy dîke, komelêk mşexor be komelêk mşexorî dîke, be watayekî dîke sûrranewe le bazney koylayetîda.

ساڵی پار ٢٠١٢ تەنیا لە وڵاتی ئاڵمانیا زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ فیشەكە شێتە و تەمەنی بۆ شەوی سەری ساڵ كڕدراوە، ھەڵبەتە تەنیا لە نێو بازاری خودی ئەو وڵاتەدا، بیچگە لەوەی كە بەھۆی ھەرزانتربوونەوە دەكرێت نیو ئەوەندەش لە پۆلۆنیا و وڵاتەكانی دیكەی دراوسێی ئەو وڵاتە كڕدرابێت !

ئەگەر كەڵەكەكردنی سەرمایە بۆ خاوەنكارخانەكان و بازرگانەكان و پیسكردنی ھەوا و ژینگە بە كەرەستە بەكاربراوە نایلۆنی و تەقەمەنییەكان لەبەرچاونەگرین و تەنیا سەرنج بدەینە ئەو بڕە كاخەز و مقەبا و دارەی كە دروستكردنی ئەو ھەمووە تەقەمەنییەدا بەكاربراوە، ئەوا بەشی ساڵێك تێنووس [دەفتەر] و پەرتووك [كتێب] و پێنووس [قەڵەم]ی فێریارانی قۆناخی سەرەتایی كیشوەرێكی وەك ئەفەریكا یا ئەمەریكای لاتینی دەكرد! ئەگەر ئەو سەد و بیست ملیۆن یۆرۆیە بكەینە ھەتوان دژی ئایدز و نەخۊسیە كوشندەكانی دیكە، ئەوا دیسان بەلایەنی كەمەوە بەشی چەند مانگێكی خەرجی تەندروستیی كیشوەرێكی وەك ئەفەریكا و ئەمەریكای لاتینی دەكرد!

ئیدی با زیندووراگرتنی پووچگەراییە ئایینییەكان بەو بۆنەوە لەولاوە بوەستن!

ئەی ئەگەر خەرجی ھەموو تەمەمەنی سەرتاسری دونیا لەو شەوەدا كۆبكەینەوە و بە كەرەستەی تەلارسازی بۆ فێرگە و نەخۆشخانە و پەرتووكخانە و پەرتووك و پۆشاك و خۆراك بەراوردی بكەین، نەشی چەندێك دەكات ؟

وەك لە سەرەتادا گوتم، با پیسكردنی ھەوا و ژینگە بە گاز و كەرەستەكانی وەك نایلۆن و تەقەمەنی بھێنین، كە راستەوخۆ ژیانی ھەموومان چ ئەوانەی تەقەكان دەكەن و چ ئەوانەی بە ژیان و تەندروستییان باجی تەقەكان دەدەن !

ھەڵەبجە بوو بە پارێزگە ؟!

ھەڵەبجە بوو بە پارێزگە ؟!

پێش ھەموو شتێك وەك ئازادیخوازێك [ئەناركیستێك] پێداگریی لەسەر خۆبەڕێوەبەرایەتی گوند و ناوچە و شارۆچكە و شار و ھەرێمەكان لەسەر بنەمای سەربەخۆیی ئابووریی و كارگێریی دەكەم، بۆ ئەوەی دانیشتوانی ھەڵەبجەی چەند جار قوربانی، بە ھەڵە لە مەبەستەكەم تێنەگەن.

پارێزگەبوونی ھەڵەبجە ھەم مایەی دڵخۆشییە و ھەم مایەی نائومێدی، چونكە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی پشتبەستوو بە پێكھاتەی قوچكەییدا ھیچ كات پارێزگەبوون و پایتەختبوون نابێتە ھۆكاری كۆتاییھاتنی وابەستەیی ئابووریی و كارگێریی و گەندەڵی و مشەخۆریی بەسەر ڕەنجی تاك و داھاتی كۆمەڵگەوە، بەڵكو تەنیا پشكی فەرماندارانی شار [لەم پەیوەندەدا ھەڵەبجە] لە مشەخۆیی لەتەك پشكی مشەخۆرانی پارێزگەی نێوەند [لەم پەیوەندەدا سلێمانی] یەكساندەكات، لەوانەیە پێویستنەكات ھەندێك پەروەردە و كاری ڕۆتین بچنە سلێمانی، ئەگینا ھیچی دیكە لە پرسەكان ناگۆڕێت؛ پێكھاتەی بەرێوەبەرایەتی و ڕێكخستنی قوچكەیی بڕیار و جێبەجێكردن، سكاڵا و وەڵامدانەوە، سیستەمی خوێندن و پەروەردە و ڕێكخستنی پەیوەندییەكان، باڵادەستی پارت و دەستەبژێری ڕامیار و ڕامیارەكان و میدیای لاورگ و پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتی و ھێز و نێوندە كۆنەپەرستەكان و ناڕاستەوخۆیی بەڕێوەبردن و نەبوونی ھەژموونی تاك و جەماوەری ژێردەست بەسەر دەسەڵاتەوە، نەبوونی كارایی تاك و بزاڤە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بڕیارەكان…تد.

تەنیا شتێك كە شیاوی دڵخۆشی دەبینم، ڕۆشنبوونەوەی ئەو كەتوارەیە، كە تاوەكو سیستم و دەسەڵاتی سەرووخەڵكی بمێنێت، گۆڕینەكان تەنیا لە ئاستی گۆڕینی ناوەكاندا دەمێننەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی خۆھوشیاریی تاك و بیركردنەوە لە شێوازێكی دیكەی ڕێكخستن و بەڕێوەبردن و كار و پێكەوەژیان. لەبەرئەوە ھیوادارم لە یەكەم ھەنگاودا شانبەشانی پارێزگەبوون، جەماوەری ژێردەست [مەبەست لە كەسانی بێدەسەڵاتە] ھەنگاو بە ھەنگاو كۆڕ و كۆمەڵە سەربەخۆ كۆمەڵایەتییەكان لەسەر بنەمای زیندووكردنەوەی ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و ھاوپشتی چینایەتی و پەیوەندی ھاوسێیەتی و خۆڕێكخستنی ئابووریی كرێكاران و جوتیاران و توێژەكانی دیكەی خوارەوەی كۆمەڵگە، خۆیان بۆ خۆگۆڕین و گۆڕینی كۆمەڵگە؛ شێوازی كار و ژیان و بیركردنەوە، ڕێكبخەن و ئامادەبكەن. ئەگەرنا سەربەخۆیی قوچكەییانە [ھیرارشییانە]ی پارێزگە و پارێزگەبوون لە ژیانی ڕۆژانە و بواری ئابووری و ڕامیارییدا، بێجگە لە ھەڵئاوسان و دەسەلاتداریی چەند زاڵوویەكی دیكە، ھیچی دیكە نابەخشێت، ھەروەك ڕاماڵینی داگیركەر بە جێگرتنەوەی داگیركەرە نێوخۆییەكان كۆتاییھات، ھەر ئاواش قوتاربوون لە گەندەڵیی و مشەخۆریی دەسەڵاتدارانی سلێمانی و بەغداد لە ڕواڵەتدا، بە جێگرتنەوەی فەرماندارانی نێوخۆیی تەواودەبێت.

Hellebce bû be parêzge ?!

Hellebce bû be parêzge ?!

Pêş hemû ştêk wek azadîxwazêk [enarkîstêk] pêdagrîy leser xoberrêweberayetî gund û nawçe û şaroçke û şar û herêmekan leser bnemay serbexoyî abûrîy û kargêrîy dekem, bo ewey danîştwanî hellebcey çend car qurbanî, be helle le mebestekem tênegen.

Parêzgebûnî hellebce hem mayey dillxoşîye û hem mayey naumêdî, çunke le sîstemî berrêweberayetî piştbestû be pêkhatey quçkeyîda hîç kat parêzgebûn û paytextibûn nabête hokarî kotayîhatnî wabesteyî abûrîy û kargêrîy û gendellî û mşexorîy beser rencî tak û dahatî komellgewe, bellku tenya pişkî fermandaranî şar [lem peywendeda hellebce] le mşexoyî letek pişkî mşexoranî parêzgey nêwend [lem peywendeda slêmanî] yeksandekat, lewaneye pêwîstnekat hendêk perwerde û karî rotîn biçne slêmanî, egîna hîçî dîke le pirsekan nagorrêt; pêkhatey berêweberayetî û rêkxistinî quçkeyî birryar û cêbecêkirdin, skalla û wellamdanewe, sîstemî xwêndin û perwerde û rêkxistinî peywendîyekan, balladestî part û destebjêrî ramyar û ramyarekan û mîdyay lawrig û peywendî berrêweberayetî û hêz û nêwinde koneperistekan û narrastewxoyî berrêwebirdin û nebûnî hejmûnî tak û cemawerî jêrdest beser desellatewe, nebûnî karayî tak û bzave komellayetîyekan leser birryarekan…tid.

Tenya ştêk ke şyawî dillxoşî debînim, roşnibûnewey ew ketwareye, ke taweku sîstim û desellatî serûxellkî bmênêt, gorrînekan tenya le astî gorrînî nawekanda demênnewe, emeş debête hoy xohuşyarîy tak û bîrkirdnewe le şêwazêkî dîkey rêkxistin û berrêwebirdin û kar û pêkewejyan. Leberewe hîwadarm le yekem hengawda şanbeşanî parêzgebûn, cemawerî jêrdest [mebest le kesanî bêdesellate] hengaw be hengaw korr û komelle serbexo komellayetîyekan leser bnemay zîndûkirdnewey herewezîy komellayetî û hawpiştî çînayetî û peywendî hawsêyetî û xorrêkxistinî abûrîy krêkaran û cutyaran û twêjekanî dîkey xwarewey komellge, xoyan bo xogorrîn û gorrînî komellge; şêwazî kar û jyan û bîrkirdnewe, rêkbxen û amadebken. Egerna serbexoyî quçkeyyane [hîrarşîyane]î parêzge û parêzgebûn le jyanî rojane û bwarî abûrî û ramyarîyda, bêcge le hellawsan û deselatdarîy çend zallûyekî dîke, hîçî dîke nabexşêt, herwek ramallînî dagîrker be cêgirtnewey dagîrkere nêwxoyyekan kotayîhat, her awaş qutarbûn le gendellîy û mşexorîy desellatdaranî slêmanî û bexdad le rwalletda, be cêgirtnewey fermandaranî nêwxoyî tewawdebêt.

كوشتن بووەتە گەمەی منداران !

كوشتن بووەتە گەمەی منداران !

ھەژێن
٣٠ی دێسەمبەری ٢٠١٣

كاتێك كە دیمەنەكانی جەنگی نێوخۆیی عێراق [ڕژێم بەرامبەر بزاڤی چەكداری كوردان] و جەنگی دەرەكی عیراق- ئێران و جەنگی نێوخۆی ھەرێمی كوردستان بوونە بەشێك لە وتووێژی سەر خوان و نێو كۆڕی شەوان، زۆر جار گوێمان لەم گوتەیە دەبوو “كوشتن بووەتە گەمەی منداران !” …

پەیامی ئەم گوتەیە، ئەوە نەبوو، كە كوشتن گەمەی ڕەوای گەورانە و كارێكی پەسەندە، نا و نەخێر، مەبەست ئەوە بوو، كە كوشتن لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەك ” گەمەی منداران ” ئاساییبووەتەوە و كەس ھەراسانناكات و خەممان لە ڕوودانی نییە!

ئەم گوتەیە لە كاتی خۆیدا بەھەندوەرنەگیرا، چونكە قسەكەرانی ئەو ڕۆژگارە خۆیان قەسابانی ئەو كوشتارگایانەبوون، كە كوشتنیان كردبووە گەمەی منداران و ھەر بە نیشاندانی دیمەنەكانی كوشتاری بەرەكانی جەنگ و پێداھەڵدان و پیرۆزكردنی كوشتن لە ڕادیۆكانی شاخەوە، خەریكی ڕەوایەتیدانبوون پێی؛ كوشتنی شۆڕشگێڕانە، كوشتن لەپێناو نیشتمان، كوشتن لەپێناو نەتەوە، كوشتن لەپێناو ھەموو ئەو شتانەی كە تاكی ژێردەست خاوەن و دارایاننەبوو، ھەر وەك ئەم ڕۆژە، كە چۆن دەڵاڵانی بازار و ڕیكلاگەران بۆ ئێمەی دیاریدەكەن، كامە گەمە و سەرگەرمی بۆ منداڵەكانمان بكڕین و كامە گەمەی مرۆڤكوژی توانا و داھێنان و كەسایەتی منداڵەكانمان باشتر پەروەردەدەكات!

بەڵام ھەنووكە پاش نزیكەی بیست ساڵێك، ئیدی ھیچ پێویست بە پێداھەڵدان و پیرۆزكردنی نەماوە، چونكە ھەر بەڕاستی بووەتە “گەمەی منداران” ! گەمەیەك كە ھەموومان بە شانازی و لەخۆبوردووییەوە دەیكڕین و پێشكەش بە ئازیزترین كەسەكانی خۆمانی دەكەین و فێری كوشتنی ئاژەڵ و مرۆڤ و شكان و بڕینەوەی درەختانیان دەكەین !

ئیدی ھیچ پێویست بە فەرمانی دەوڵەت و كوتەكی “سەرۆكی قوماندە” و جادووی میدیا و بڵندگۆی كنسێت و كلیسا و مزگەوت ناگات، یا باوەڕمانپێبھێنن، كە كوشتن پیرۆزە، چونكە ھەموومان بووینەتە باشترین شاگردانی فێرگەی مرۆڤكوژی و بە شانازییەوە بە توانای منداڵەكانماندا ھەڵدەدەین، كە چۆن لە گەمەی گێمبۆی و ئیكس بۆكس و پلەیستەیشن و ئایپاد و تابلەیت و مۆبایل و كۆمپیوتەردا بوونەتە باشترن گەمەكەری بكوژی ئاژەڵ و مرۆڤ و ھەرچی ھەیە و نییە لە بوونەوەران !

چیدی كوشتن كارێكی نامۆڕاڵی و نامرۆیی نییە، نا بە پێچەوانەوە، ئیدی بەشێكە لە مرۆڤبوون و مرۆڤایەتی بە واتای پێكەوەژیان و ھاریكاری و ھەرەوەزی و ھاوپشتی كۆمەڵایەتی نییە و نایێت، چونكە ساوا و زارۆكانمان بە كوشتنی خوشك و برا و ھاوەڵەكانی لە گەمە ھەردەمییەكاندا گۆشدەكەین و بە بینینی فیلمە جەنگییەكان سەرگەرمیاندەكەین؛ چیدی نە ئەوان منداڵن و نە ئێمەش ئاوەزدار، ھەموومان پێكڵڕا كڕیاری نادەربەست و بكوژین !

ھەر بۆیە لە ھەرا و واوەیلای ھەموواندا دژی كوشتن، واقوڕماو پێكەنین و گریان لە قورگمدا پەنگدەخواتەوە؛ ھەمووان دژی كوشتنین و ھەموومان لە ماڵی خۆماندا خەریكی پەروەردەكردنی مرۆكوژ و ئاژەڵكوژ و ژینگەتێكدەرەكانی داھاتووین !

Kuştin buwete gemey mindaran !

Kuştin buwete gemey mindaran !

Hejên
30î dêsemberî 2013

Katêk ke dîmenekanî cengî nêwxoyî ‘êraq [rjêm beramber bzavî çekdarî kurdan] û cengî derekî ‘îraq- êran û cengî nêwxoy herêmî kurdistanda bûne beşêk le wtuwêjî ser xwan û nêw korray şewan, zor car gwêman lem guteye debû “kuştin buwete gemey mindaran !” …

Peyamî em guteye, ewe nebû, ke kuştin gemey reway gewrane û karêkî pesende, na û nexêr, mebest ewe bû, ke kuştin le jyanî rojanemanda wek ” gemey mindaran ” asayîbuwetewe û kes herasannakat û xemman le rûdanî nîye!

Em guteye le katî xoyda behendwernegîra, çunke qsekeranî ew rojgare xoyan qesabanî ew kuştargayanebûn, ke kuştinyan kirdbuwe gemey mindaran û her be nîşandanî dîmenekanî kuştarî berekanî ceng û pêdahelldan û pîrozkirdnî kuştin le radyokanî şaxewe, xerîkî rewayetîdanbûn pêy; kuştinî şorrşigêrrane, kuştin lepênaw nîştman, kuştin lepênaw netewe, kuştin lepênaw hemû ew ştaney ke takî jêrdest xawen û darayannebû, her wek em roje, ke çon dellallanî bazar û rîklageran bo êmey dyarîdeken, kame geme û sergermî bo mindallekanman bikrrîn û kame gemey mrovkujî twana û dahênan û kesayetî mindallekanman baştir perwerdedekat!

Bellam henûke paş nzîkey bîst sallêk, îdî hîç pêwîst be pêdahelldan û pîrozkirdnî nemawe, çunke her berrastî buwete “gemey mindaran” ! Gemeyek ke hemûman be şanazî û lexoburdûyyewe deykrrîn û pêşkeş be azîztirîn kesekanî xomanî dekeyn û fêrî kuştinî ajell û mrov û şkan û brrînewey drextanyan dekeyn !

Îdî hîç pêwîst be fermanî dewllet û kutekî “serokî qumande” û cadûy mîdya û bllindgoy kinsêt û klîsa û mizgewt nagat, ya bawerrmanpêbhênin, ke kuştin pîroze, çunke hemûman bûynete baştirîn şagirdanî fêrgey mrovkujî û be şanazîyewe be twanay mindallekanmanda helldedeyn, ke çon le gemey gêmboy û îkis bokis û pleyisteyişn û aypad û tableyt û mobayl û kompîwterda bûnete baştrin gemekerî bkujî ajell û mrov û herçî heye û nîye le bûneweran !

Çîdî kuştin karêkî namorrallî û namroyî nîye, na be pêçewanewe, îdî beşêke le mrovbûn û mrovayetî be watay pêkewejyan û harîkarî û herewezî û hawpiştî komellayetî nîye û nayêt, çunke sawa û zarokanman be kuştinî xuşk û bra û hawellekanî le geme herdemîyekanda goşdekeyn û be bînînî fîlme cengîyekan sergermyandekeyn; çîdî ne ewan mindalln û ne êmeş awezdar, hemûman pêkllirra kirryarî naderbest û bkujîn !

Her boye le hera û waweylay hemuwanda djî kuştin, waqurrmaw pêkenîn û giryan le qurgimda pengdexwatewe; hemuwan djî kuştinîn û hemûman le mallî xomanda xerîkî perwerdekirdnî mrokuj û ajellkuj û jîngetêkderekanî dahatûyn !