ھەمیشە دەسەڵات ھەوڵی فراوانكردن و تەشەنەپێدانی توندوتیژی دەدات، بە مەرجێك خۆی تووشی سەرئێشە نەبێت، تەنیا لەوێدا سنووری بۆ دادەنێت، كە یەخەی خۆی بگرێت ….

ھەروەھا توندوتیژی خێزانی تەنیا ڕووبەڕووی ژنان نابێتەوە، دەتوانم و دەوێرم بڵێم كە بە پلەی یەكەم منداڵان لەلایەن دایك و باوكەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە پلەی دووەم، ژنان و بە پلەی سێیەم پیاوان، بێجگە لەمەش دایك و باوكیش بەتایبەت لە تەمەنی پیرییدا لەلایەن مندالانیانەوە ڕوبڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

بێجگە لەوانەی سەرەوە، پیر و پەككەوتەكانیش لەلایەن سەرپەرتیكاران و فریاگوزارانەوە رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. بەڵام بەداخەوە میدیا تەنیا باسی یەكێكیان دەكات و ئەویش زۆر ناتەواو و ناڕۊشن !

كاتێك كە دوعا’ی ئەۋیندار بلۆكبارانكرا، بە زۆرێكم گوت تەنیا شێوە ناڕەزایەتییەك كە دەتوانێت ببێتە خاڵی كۆتایی كوشتنی ژنان، ڕێپێوانی ناڕازییانە لە گشت شار و گوندەكانەوە بە پیادەرێ بەرەو ئەو مەیدانەی كە ئەوی تێدا بلۆكبارانكرا و داگیرساندنی مۆمەكان لەوێ.

بەڵام كارێكی ئاوا شیاوی سەرمایەگوزاری رامیاریی پارتەكان نەبوو و نییە، بۆیە تەنیاوە وەك بڵندگۆیەكی پاگەندەی ڕامیاریی بۆ پارتەكانی خۆیان یا خۆنوێنی دەستەبژەكان، لێرە و لەوێ كە زیانی بۆ پەزەكانی دەسەڵات و كولتووری مرۆڤكوژیی نەبوو، كردیانە ھەڵای پارتیی بۆ خۆیان.

ئەم ڕۆژیش كە وا خەریكە بە بەرچاوی ھەموومانەوە پەروەندەی تیرۆری “كاوە گەرمیانی” ژێر بە ژیڕ دەكرێت، تەنیا ھەنگاوێك كە دەتوانێت كارابێت، ھەڵدانی چادری ناڕەزایەتییە لەبەردەم دادگەی گشت شار و شارۆچكەكانی ھەرێمی كوردستان و مانگرتنی چەند ڕۆژەی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و بایكۆتی كردنەوەی میدیای دەسەڵات و لاورگی دەسەڵات، نە كڕینی ڕۆژنامە و گۆڤار بۆ ماوەی دیارینەكراو، ھاوپشتیكردنی كۆچەرانی كوردە لە ھەندەران بە فشار و شێوازی جۆراوجۆر؛ ئەگەر بكوژان ھەڵگری شوناسی وڵاتێكی ئەوروپایین، لەو وڵاتەدا وەك ھاووڵاتی ئەو وڵاتە سكاڵایان لەسەر تۆماربكرێت، تیرۆرەكە بكرێتە پرسێكی زیندوو لە نێوەندە جیھانییەكاندا لەوانە ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و بێسنوور، نیوەندەكانی دیكەی وەك مافی مرۆڤ و بزووتنەوە ئازادیخوازەكان و كاركردن لەتەك پرسی تیرۆر و زینادن لە وڵاتانی دیكەی جیھان.

ڕابوون

ڕابوون

كۆركۆرانە
دەستی بەسەر زەمینا خشان
شەمچەیەكی دۆزییەوە
شەمچەیێك داگیرسا
گۆشيیەك لە تاریكی ڕۆشنبووەوە

كەسی دووەم لە گۆشەیەكی ڕۆشن، گۆگردی دۆزییەوە
شەمچەیێكی دیكە داگیرسا
چەندین گۆشە ڕۆشنبوونەوە

كەسی سێیەم
كەسی چوارەم
چەندین كەس مەشخەڵیان بە دڵی تاریكییەوە نا
ڕۆشنایی، ڕوخساركانی دەرخست
دەربازەیەكی گەورە لە تاریكیا دەركەوت
گشت ڕوخسارەكان
گشت مەشخەڵەكان بەرەو دەربازەكە ھەنگاویان نا
ھەنگاوگەلی دڵنیا
لە گۆشە تاریكەكانا بایاندایەوە
گۆشەكانی دیكە ھاتنەدەنگ
تاریكی كەوتە تیاچوون
دەربازەیەك بە ڕووی شاردا كرایەوە
شەقامی پڕ لە ڕوخسارە تاریكەكان بینرا

كەسێك كە كۆركۆرانە دەستی بەسەر زەمینا دەگێڕا
بە چاوانی بێدارەوە ھەنگاوی دەنا
مستەكانی گرمۆڵە كردبوون
كەسێك كە كۆركۆرانە دەستی بەسەر زەمینا دەگێڕا
ھەزاران ڕوخساری بێدار لە پشت سەرییەوە بوون
ھەزاران مست گرمۆڵە بووبوون
تاریكی كەوتە تیاچوون

عەلی ڕەسوڵی
و. ھەژێن

Rabûn

Rabûn

Kor Korane
Destî beser Zemîna xşan
Şemçeyekî dozîyewe
Şemçeyêk dagîrsa
Goşîyek le tarîkî roşnbuwewe

Kesî duwem le Goşeyekî roşn, Gogridî dozîyewe
Şemçeyêkî dîke dagîrsa
çendîn Goşe roşnibûnewe

Kesî sêyem
Kesî çwarem
çendîn Kes Meşxellyan be Dllî tarîkîyewe na
roşnayî, Ruxsarkanî derxist
Derbazeyekî gewre le tarîkya derkewt
gişt Ruxsarekan
gişt Meşxellekan berew Derbazeke hengawyan na
Hengawgelî dillnya
le Goşe tarîkekana bayandayewe
Goşekanî dîke hatnedeng
Tarîkî kewte tyaçûn
Derbazeyek be rûy Şarda krayewe
Şeqamî pirr le Ruxsare tarîkekan bînra

Kesêk ke Kor Korane destî beser Zemîna degêrra
be Çawanî bêdarewe hengawî dena
Mistekanî girmolle kirdbûn
Kesêk ke Kor Korane destî beser Zemîna degêrra
hezaran Ruxsarî bêdar le pişt Serîyewe bûn
hezaran Mist girmolle bûbûn
Tarîkî kewte tyaçûn

‘Elî Resullî
Wergêrranî : Hejên

تازە و كۆنی ڕۆژ و ھەفتە و مانگ و ساڵەكان تەنیا لە وێناكردن و دەركی چەپێنراوی ئێمەدا بوونی ھەیە و ساڵنامەی زایینی بۆ خۆی شتێكی بێواتا و ناسروشتییە، دەكرێت ئێمە لە ساڵنامەی خۆرەتاویدا تا ڕادەیەك بەپێی سوڕی وەرزەكان وێنای ساڵ بكەین، بەڵام لە ساڵنامەی زایینیدا لە دەرەوەی پیرۆزی خۆشباوەڕییەك، كە ئاخێنراوەتە مێشكمانەوە، ھیچ شتێكی بوونی نییە، تاكو ھەست بە جیاوازی پێش و پاش سەری ساڵ بكەین.

لەبەرئەوە ناتوانم خۆشھاتن لە شتێك بكەم، كە بۆ خۆی خۆشباوەڕییەكی پیرۆزكراوە.

تەمەندرێژییەكی تەندروست و ئازاد بۆ ھەموو ھاوەڵانی فەیسبووكئاوا ئاواتەخوازم

زۆربە پاگەندە و داوای یەكسانی دەكەین، بەڵام ئایا بەكردەوە ئامادەی كاركردنین بۆ ھەمان شت ؟

من گومانم ھەیە، لەبەریەوە نموونەیەك دەكەمە پرسیار و لە ئێوەی خوێنەر دەپرسم، بە بۆچوونی ئێوە لە سەدا چەندی ژنان پشتیوانی لێدەكەن و ئامادەن لەپێناو بەدیھاتنیدا قوربانی بدەن و دەستبەرداری ئەو بەرتەرییانە بن، كە كۆیلەتی ئەوانیان ڕاگرتووە ؟

ھاوسەرییكردن یا ھاوەڵێتی و پەیوەندی ژین و پیاو، پێداویستی جەستەیی و گیان و كۆمەڵایەتیی ھەر دوو ڕەگەزەیەكە و لەبەرئەوە پێویستە بەدیھاتنیشی ئەركی ھەر دوو لا بێت. ئایا بۆ ئەوەی ژنان لە پاشكۆیی ئابووریی و ژێردەستیی ژن و مێردایەتی و كاڵابوون لەو مامەڵەیەدا ڕزگاری ببێت، پێویست نییە، كە دەستبەرداری پێشەكی و پاشەكی ئاڵتوون و پارە بۆ ماڵەباب ببن و لە جیاتی ئەوەی داوای ئۆتۆمەبێلی دوا مۆدێل و تەلاری ئامادەی و ناوماڵی پلەیەك بكەن، خێزانی ھەر دوو لا [ژن و پیاوەكە] ئەرك و خەرجی ھاوسەرییكردن ؛ ئاھەنگ و ماڵدانانیان لە ئەستۆبگرن، بۆ ئەوەی كە ھەردوولا ھەمان دەسەڵاتی یەكسانی ئابوورییان ھەبێت، كە دەسەڵاتە كۆمەڵایەتیی و ھاوسەرییەكە دیاردەكات ؟

ھیوادارم ڕێژەكە پێچەوانەی پێگەییشتنەكانی من بێت و ژنانی پێشەكی و پاشەكیخواز بە كۆنەپەرست و دژە یەكسانی تاوانبارمنەكەن !
[پێشەكی و پاشەكی] بریتین لە پارەی ڕابواردنەكانی نێو خێزان لە ڕێكوتنێكی بەردەوام و درێژماوەدا، بە پێچەوانەی پارەی رابواردن لە سێكسفرۆشییەكاندا، كە بۆ چەند جاری دیاریكراوە لە كات و شوێنی دیاریكراودا.

تەنیا ئەوانە دەژین، كە لە ناخەوە، لە ئەوینێكی سوفیانەدا بوونیان ئامێتە بووە، ئەوانی دیمان وەك دووڕوویەك تەنیا دەخۆین و دەخەوین و دەڕۆین و لە ناڕاستگۆییدا وندەبین و خەروارێك درۆ و فێڵ و بێباوەڕیی لە پاش خۆمان بەجێدەھێڵین. چونكە ژیان تەنیا لە ئەوین و یەكبووندا واتا پەیدادەكات.

دڵۆپەی ھۆش

دڵۆپەی ھۆش

تۆ ھەر خەریكی
” مارەبڕین …” بە و
لە بۆ داگیركردنی جەستەم
بە سەمای نەزانیت
شاباشی دونیا كە ..
بەڵام من
لە نەوەی ئەو حەوا’یەم
كە به سێوێ
بەھەشتی
بە ڕووی خوا’دا
دادایەوە
من كە نەمەوێت،
ھێزی ھیچ خوایەك ناتوانێ
ھەستی من
لە تۆ
مارە بكا

سین میم
و. لە فارسییەوە : ھەژێن

Dllopey Hoş

Dllopey Hoş

 

to her xerîkî
” marebrrîn …” be û
le bo dagîrkirdnî Cestem
be Semay nezanît
şabaşî Dunya ke ..
bellam min
le Newey ew Hewa’yem
ke be Sêwê
Beheştî
be Rûy Xwa’da
dadayewe
min ke nemewêt,
Hêzî hîç Xwayek natwanê
Hestî min
le to
mare bka

Sîn Mîm
w. le Farsîyewe : Hejên

لە دونیای چەپەڵی پارتایەتییدا [ ئەگەر لەتەك پارتەكەی قسەكەر نەبیت، ئەوا بەكرێگیراوی ئەوی دیكەیت… ]. ئەمە ئەو كولتوورە پووچ و بۆگەن و نامرۆیی و چەپێنەر و پۆخڵە و كەسایەتیكوژە بوو، كە پارتایەتی لە ناسیونالیستەكانەوە تا كۆمونیستەكان و ئایینییەكان ھێنایانە نێو پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانمان و دونیای مرۆڤبوونمانیان وێرانكرد.

لەبەرئەوە بە بۆچوونی من، كاتێك ئەندامی ھەر پارتێك لە ھەر بۆنە و بابەتێكدا قسەبكات، پێویستە گوێمان دابخەین، پێویستە ڕوومانوەرگێڕین، پێویستە دانیشتن و كۆڕەكە بەجێبھێڵین، چونكە ڕامیاری و پارتایەتی ڤایروسێكی كوشندە بوون و پەیوەندی و پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتییان نەخۆشخست، نەخۆشییەكی درم و نەبڕاوەی ئاوا، كە دایك و كوڕ بوون بە دوو بەرەی جیاواز و دژ بەیەك …