Xwênerî hêja

Eger xwazyarî xwêndnewey babetekanî pêşûtrî ya rexnet leser babetêk heye û besterekeyt bo nadozêtewe, lem besteraney xwareweda detwanî ew babetaney ke nefewtawn û leberdestda mawn, bedestibhênît, herçende çend car, carêk le kîmyabaranî hellebceda, carêk le layen hawrrêyekewe, carêk be hoy helley xomewe le wêblagekemda û carêk behoy westanî kurdiblagerewe, zorêk le nûsînekanim fewtawn, bellam ewaney mawnetewe û bom peydakrawnetewe, lem besteraney xwareweda berdestdekewn.

Perrey feyisbûk
www.facebook.com/hejeenm

Wêbblag
www.hezheen.tk

Bllawkrawekan
www.hezheen.wordpress.com/category/پەرتووك/

بەڵێ بروخێ حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ھەرچی دەوڵەت و حكومەتی جیھان ھەیە، چ چەپ و چ راست، چ ئایینی و چ سكیولار، چ كوردی و چ عەرەبی و چ فارسی و چ توركی …
وتەی خاتوو ھانا قادر لە كۆبوونەوەی ناڕازەیەتینیشاندانی كوردانی دانیشتووی تۆرینتۆدا گوتی “بروخێ حكومەتی ھەرێمی كوردستان”

دەستخۆش، ئەوەی ھەموو چەپەكان شەرمنۆكانە ناوێرن بیڵێن تۆ گوتت، تۆ بوویتە یەكەم ژنی ئازادیخوازای كوردستان كە بوێرانە گوتی “بڕوخێ حكومەتی ھەرێێمی كوردستان”

مرۆڤایەتی تەنیا ڕۆژی تڕۆھات [ئاڵا]ی كەمە !

مرۆڤ دەبەنگ دەبێت:

كاتێك كە لە سەرووی خۆیەوە لە بۆشایی ئاسمان لە دووی فریادڕەس دەگەرێت؛

كاتێك كە لە نێو مشەخۆراندا بۆ دادپەروەر و ڕزگاركەر دەگەرێت؛

كاتێك كە لە پارچە پەرۆیەك شانازی بۆ خۆی دروستدەكات و بەوە خۆی لە مرۆڤەكان و كۆمەڵگەكانی دیكە جیادەكاتەوە؛

كاتێك كە دەسكی ئەو پارچە پەڕۆیە وەك كوتەك دەداتە دەستی سەروەران بۆ ئەشكەنجەی خۆی؛
كاتێك ……. ؛
كاتێك ……؛
…………..

ھەر لە ژێر شانازی ئاڵادا بوو، كە عوسمانییەكان ئەرمەنییەكانیان بنەچەبڕكرد، ئەمەریكا ھێرۆشیمای قڕاند، نازییەكانی ئاڵمان قەرەچ و یەھودییەكانیان سوتاند، ڕوسیای بۆلشەۋیكی نەیارانی لە دادگەكانی مۆسكۆدا خنكاند، بەعس ئەنفال و كیمیابارانی ئافراند، بەرەی النصرە ژن و زارۆكی كوردیان سەربڕی، تا دەوڵەت و ئاڵا ھەبن، ئەم لیستە ھەر لە درێژبوونەوەدادەبێت …. .

دەوروبەری ساڵی ١٩٩٩ بوو لە ژووری “ئازادیخوازان” لە پاڵتۆك’دا گوتم ڕۆژێك دەبێت ئاڵای كوردستان وەك ئاڵای وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكی بە باجی لەشفرۆشخانەكان دەشەكێتەوە.

ئەمە حەزی من نییە، ئەمە، بەڵكو ئەوە سروشتی گەشەی دەسەڵاتی بۆرجوازی نەتەوەییە، كە ھەموو شانازییەكانی خەڵك، ھەموو میژوو و مۆڕاڵ و ئەرێنییەكانی كولتوور لە پێناو پاراستنی سەروەرمانەوەی خۆی ھەڕاجدەكات !

Mrovayetî tenya rojî trrohat [alla]î keme !

Mrov debeng debêt:

Katêk ke le serûy xoyewe le boşayî asman le dûy firyadrres degerêt;

Katêk ke le nêw mşexoranda bo dadperwer û rizgarker degerêt;

Katêk ke le parçe peroyek şanazî bo xoy drustdekat û bewe xoy le mrovekan û komellgekanî dîke cyadekatewe;

Katêk ke deskî ew parçe perroye wek kutek dedate destî serweran bo eşkencey xoy;
Katêk ……. ;
Katêk ……;
…………..

Her le jêr şanazî allada bû, ke ‘usmanîyekan ermenîyekanyan bneçebirrkird, emerîka hêroşîmay qrrand, nazîyekanî allman qereç û yehudîyekanyan sutand, rusyay bolşeۋîkî neyaranî le dadgekanî moskoda xinkand, be’si enfal û kîmyabaranî afrand, berey alnêre jin û zarokî kurdyan serbrrî, ta dewllet û alla hebin, em lîste her le drêjbûnewedadebêt …. .

Dewruberî sallî 1999 bû le jûrî “azadîxwazan” le palltok’da gutim rojêk debêt allay kurdistan wek allay wllatanî ewrupî û emerîkî be bacî leşifroşxanekan deşekêtewe.

Eme hezî min nîye, eme, bellku ewe sruştî geşey desellatî borcwazî neteweyye, ke hemû şanazîyekanî xellk, hemû mîjû û morrall û erênîyekanî kultûr le pênaw parastinî serwermanewey xoy herracdekat !

پارت نییە، سەركۆ نییە، دستەبژێر نییە، لیست نییە، خۆشباوەڕ بە “نەتەوە” و “نیشتمان” و “ئایین” و “حكومەتی كرێكاری” نییە، كە شیوەنی ھەریسەكە نەكات و تەنیا ئامانجی سەروەربوون و مشەخۆربوون نەبێت !

ئەگەر ھەبووە و ھەیە، با لە سەرتاپای مێژوودا نموونەیەكمان بخەنە بەرچاو

چ ئەوان و چ ئێوە و چ ئێمە، ھەر كەس پاگەندەی سەرۆكی باش و پارتی باش و پارلەمانی باش و حكومەت و دەوڵەتی باش بكات، كە گەیییشتە دەسەڵات، لەوانەی پێش خۆی باشتر نابێت !

ھاوڕێیانی ئازادیخواز

وێڕای ئەو ھەوڵانەی كە تا ئێستا بۆ ڕسواكردنی – تیرۆركردن و لەسێدارەدان و زیندانیكردن – دراون، زۆر پێویستە كە بە ھەموو لایەكمانەوە ھەر كەسە و لە لای خۆیەوە بە ھەر زمانێك كە دەیزانێت، ھەوڵبدەین دەنگی ناڕەزایەتی و ھەواڵەكان بگەیێنە نێو “میدیای سەربەخۆ – independent media”، كە لە سەرتاسەری جیھاندا بە زۆربەی زمانەكان و لە زۆربەی وڵاتانەوە ھاریكارییدەكرێت و ھەواڵی بۆ دەنێردرێت و دەخوێندرێتەوە.

بەداخەوە، ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حكومەرتی ھەرێم و دەوڵەتەكانی ناوچەكە [ عیراق و ئێران و توركیە و سوریە و سعودیە و كوێت و ئوردن و ئەفگانستان و ..تد] ڕوودەدات، ڕای گشتی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئوسترالیا و كەنەدا و ئازادیخوازانی جیھان لێی ئاگادارنییە و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی كە بزووتنەوە ناڕازییەكانی خۆرھەڵاتی ناوین كەمترین پشتیوانی ئازادیخوازانی ناوچەكانی دیكەی جیھان بەدەستبھێنن و كەمترین كارایی لەسەر رای گشتی دەرەوەی سنوورە جوگرافییەكانی خۆیان دابنێن.

بۆ ئەو مەبەستە بە ھۆی ئەم بەستەرەی خوارەوە، دەتوانن ھەم ئاگاداری ھەواڵی ناوچەكانی دیكەی جیھان بین و ھەم ھەواڵ و نامەكانمان بە جیھان بگەیێنین …

میدیای سەربەخۆ – independent media
http://www.indymedia.org/or/index.shtml

بێنه‌ پێشچاو

بێنه‌ پێشچاو

یغما گلرویی
و. لە فارسییەوە: ھەژێن

بێنه‌ پێشچاو، ئەگەر چی وێناكردنیشی دژواره‌
جیهانێ كه‌ تێیدا هه‌موو مرۆڤێ شاد و به‌ختیاره‌
جیهانێ كه‌ تێیدا پاره‌ و نه‌ژاد و ده‌سه‌ڵات بەھا نییە
وه‌ڵامی هاوده‌نگییه‌كان، پۆلیسی دژه‌شۆڕش نییه‌

نه‌ بۆمبی ئەتۆمی هه‌یه‌، نه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و‌ هاوه‌ن
چیدی منداڵان، پێیان له سەر مین جێناهێڵن
هه‌مووان ئازادی ئازادن، هه‌مووان بێده‌ردی بێده‌ردن
له‌ ڕۆژنامه‌دا ناخوێنیته‌وه‌، نه‌هه‌نگه‌كان خۆكوژییكردبن

جیهانێ بێنه‌ پێشچاو، ‌بێ‌ كینه‌ و باروت
‌بێ سته‌م و ملهوڕی، ‌بێ ترس و تابوت
جیهانێ بێنه‌ پێشچاو، پڕ له‌ خه‌نده‌ و ئازادی
لێوانلێو له‌ گوڵ و ماچ، تژی له‌ چەندبارەی ئاوه‌دانی

بێنه‌ پێشچاو، ئەگەر چی وێناكردنیشی تاوانه‌
ھەرچەند به ‌ناو‌هێنانی گەرو پڕ ده‌بێ له‌ سورمه‌
وێنای كە جیهانێ،‌ تێیدا زیندان دەبێتە ئه‌فسانه‌
جەنگەكانی دونیا ‌گشت، ڕادەوەستن بە ئاشتییانە

كه‌س سه‌روه‌ری كەس نییه‌، خەڵكی هه‌موو یه‌كسان
ئیدی پشكی هه‌ر مرۆڤێكە، هه‌ر دانە گەنمێ لەبۆ نان
به‌بێ سنوور و ڕێگریی، نیشتمان واته‌ سەراپا جیهان
بێنه‌ پێشچاو، تۆ ده‌توانی، ببیته‌ ده‌ربڕی ئه‌م خه‌ونانە

**************************
لەلایەن ‘سیاوش قمیشی’یەوە ئاوازی بۆ داڕێژراوە و بە دەنگی خۆی كروویەتی بە سروود
بۆ گوێگرتن له‌ گۆرانییه‌كه‌، سەردانی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن :
ترانه “تصور کن”: خواننده و آهنگساز سیاوش قمیشی
http://www.youtube.com/watch?v=GtZY-bCffmE

” گەر من ھاوار نەكەم، تۆ ھاوار نەكەی، ئەو ھاوار نەكا”، ئەدی كێ دوا چرپەی پێش كوژرانی خەونە گەورەكان بە گوێی نووستوانی شاردا بدات ؟
ئا لێرەوەیە، گرنگی وەدەنگھاتنی من و تۆ و ئەو و ئەوانی دیكەش …

چالاكان و داكۆكیكارانی ئازادی و مافی تاك و كۆمەڵ، ڕۆژنامەنووسان و نووسەران، ئەوانەی كە لە سەنگەری خەباتی ڕەوای جەماوەرەوە ڕۆژانە یەخەی دەسەڵاتداران دەگرن و ڕووبەڕووی مەرگدەبنەوە، ئاگاداربن !!!!!!

ئەگەر كورتە پەیامی تەلەفۆنی، پەیامی ئیمەیل و كوتە كاخەزی ھەڕەشەتان بۆ ھات و فڕێدرا، دەستبەجێ بە سوودوەرگرتن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بیخەرە بەرچاوی كۆمەڵگە !

ئەگەر شەوان زەنگی دەرگەتان لێدرا، دەستبەجێ تەلەفۆن بۆ پاسەوانەكانی دەسەڵاتداری شار، ئاساییش و ھێزی دژە-تیرۆر بكەن و گوێرادێرن، بزانن لەبەردەم دەرگەكەتان زەنگی تەلەفۆنی ئەوانە لێدەدا، كە بۆ تیرۆركردن ھاتوون ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

تكایە ھیچ پەیام و ھەڕەشەیەك بە كەم وەرمەگرە و كۆمەڵگەی لێ بەئاگابھێنە !

بەداخەوە، لە ھەرێمی كوردستاندا ئازادیخوازان و ناڕازییان تەنیا لەتەك نادەربەستی كۆمەڵگە ڕووبەڕوونین، بەڵكو نەبوونی ھونەر و تاكتیكی خۆپارێزیی، كە ھەموو شێوەیەك لە خەبات بەپێی پێویست و ناچاریی، خۆبەخۆ بەرھەمیدەھێنیت، بێبەشن

جیاوازی نووسەر و پۆلیس ؟

جیاوازی نووسەر و پۆلیس ؟

نووسەرێك كە داكۆكی لە دەسەڵات و بڕیارەكانی بكات، ئەگەر خۆیشی بۆ دەسەلاتداریی و پارلەمان كاندیدنەكات، ئەوا ھیچ جیاوازییەكەی لەتەك پۆلیسدا نییە، تەنیا جیاوازییەكەیان جۆری چەك و قامچییەكەیانە، ئەم پێنووسی فریودەر و ئەو چەك و شەلاقی سەركوتگەر.