بانێكە و دوو ھەوا

بانێكە و دوو ھەوا

بانگەوازی ڕوخانی سەرمایەداری و پیادەكردنی سۆشیالیزم بۆ ئێران دەكات، كەچی بەخۆی خاوەنكارە و كرێكاری كرێگرتەی ھەیە و خراپتر و توندتر لە خاوەنكارە ئەوروپییەكان كرێكارەكانی دەچەوسێنێتەوە !

بانگەوازی دژی گەندەڵی و كۆتاكردنی دەستی گەندەڵكارانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كەچی بەخۆی لە وڵاتانی ئەوروپی لەلایەك لە ژنەكەی جیابووەتەوە تا خانوویەكی دیكە شارەوانی وەربگرێت و بیدات بەكرێ، لەلایەك بیمەی بێكاری وەردەگرێت و لەوڵاشەوە كاری ڕەش دەكات، لەلایەكەوە خۆی شێتكردووە و پارەی كەمئەندامی وەردەگرێت و لەولاشەوە خانووەكەی خۆی داوە بە كڕێ و لەتەك ھاوسەرەكەیدا دەژی و كاری ڕەش دەكات، ھاوسەرەكەشی خۆی كردووە بە كەمئەندام و كاری ڕەش دەكات و بەخۆیسی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگایەتی وەردەگرێت، خانوویەك كە تێیدا دەژین، ھی خۆیانە و بەناوی كەسێكی دیكەوە كڕیویانە و بەخۆیان لە خۆیان [ناڕاستەوخۆ] بەكرێیانگرتووەتەوە و شارەوانی كرێیان بۆ دەدات، واتە بەخۆیان كڕێچی خۆیانن و لە ھەرێمی كوردستانیش چەند تەلار و پرۆژەی بازرگانییان ھەیە !

“دونیایەكی سەیرە گوڵم”

Banêke û dû hewa

Banêke û dû hewa

Bangewazî ruxanî sermayedarî û pyadekirdnî soşyalîzm bo êran dekat, keçî bexoy xawenkare û krêkarî krêgirtey heye û xraptir û tundtir le xawenkare ewrupîyekan krêkarekanî deçewsênêtewe !

Bangewazî djî gendellî û kotakirdnî destî gendellkaranî herêmî kurdistan dekat, keçî bexoy le wllatanî ewrupî lelayek le jnekey cyabuwetewe ta xanûyekî dîke şarewanî werbigrêt û bîdat bekrê, lelayek bîmey bêkarî werdegrêt û lewlaşewe karî reş dekat, lelayekewe xoy şîkkirduwe û parey kemendamî werdegrêt û lewlaşewe xanuwekey xoy dawe be krrê û letek hawserekeyda dejî û karî reş dekat, hawserekeşî xoy kruwe be kemendam û karî reş dekat û be xoişî mûçey xanenşînî pêşmergayetî werdegrêt, xanûyek ke têyda dejîn, hî xoyane û benawî kesîkî dîkewe krrîwyane û bexoyan le xoyan [narrastewxo] bekrêyangirtuwetewe û şarewanî kirêyan bo dedat, wate bexoyan krrêçî xoyanin û le herêmî kurdistanîş çend telar û projey bazirganîyan heye !

” dunyekî seyre gullm”

ئایا ھیچ پێناوێك بۆ كوشین ھەیە ؟

ئایا ھیچ پێناوێك بۆ كوشین ھەیە ؟

ڕەشێڵ كچە كوبایی، قوربانی دەستی ژنكوژێكی كورد ” شوان ”

ئازیزان تكایە تەماشای بەسەرھاتەكە بكەن، واوەتر بینێرین بۆ گشت دۆست و ھاوڕییانتان، تاوەكو ژنكوژان ڕسوابكرێن.

نورجه‌هان *

نورجه‌هان *

ته‌سلیمه‌ نه‌سرین
و. لە فارسییەوە: ھەژێن

نورجه‌هانیان ناچاركرد، بوه‌ستێ له‌ چاڵێكا، له‌ نێوەندی مه‌یدان
له‌وێنه وه‌ستا‌، سه‌ری خوار، تا نێوقه‌د له‌ نێو چاڵ
ئه‌وان نورجه‌هان به‌ردبارانده‌كه‌ن،
به‌ر جه‌سته‌ی من ده‌كه‌ون، به‌رده‌كان.
به‌رده‌كان به‌ر سه‌رم ، نێوچه‌وانم، سنگم ‌و پشتم ده‌كه‌ون
ئه‌وان به‌رد ده‌گرن ‌و قاقا پێده‌كه‌نن
پێده‌كه‌نن و به‌ هه‌راوه‌ سووكایه‌تی ده‌كه‌ن.
له ‌نێوچه‌وانی لۆچاوی نورجه‌هان خوێن ده‌چۆڕێ، له‌ نێوچه‌وانی منیش.
چاوانی نورجه‌هان هه‌ڵقڵیشاون، چاوانی منیش
كه‌پووی نورجه‌هان پڵیشاوه‌، كه‌پووی منیش
له‌ سنگی پارچه‌ پارچه‌كراوی نورجه‌هانا دڵێ برینداره‌، دڵی منیش
ئه‌ی به‌ر تۆ ناكه‌ون، ئه‌و به‌ردانه‌؟
ئه‌وان قاقا پێده‌كه‌نین،
پێده‌كه‌نن ‌و پێكه‌نین ڕدێنه‌كانیان ده‌له‌رێنێ.
ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانیان له‌تاو پێكه‌نین ده‌بزوێ.
ئه‌وان پێده‌كه‌نن ‌و كوته‌كه‌كانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌بڕن.
له‌ نیگای بێبه‌زه‌ییانه‌ی چاوانیانیا، تیره‌كان تیژ ده‌رده‌په‌ڕن،
بۆ برینداركردنی جه‌سته‌ی نورجه‌هان ‌و جه‌سته‌ی من
ئه‌ی ئه‌و تیرانه‌ به‌رتۆ ناكه‌ون؟

* نورجه‌هان كچه‌ جوتیارێكی هه‌ژاری ناوچه‌ی سیلهێت Sylhet بوو، كه‌ دەكه‌وێته‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی به‌نگلادش. نورجەھان له‌ هاوسه‌ری یه‌كه‌می جیاده‌بێته‌وه‌‌ و له‌ جێنیوه‌ری ١٩٩٣دا دووباره‌ هاوسه‌رییده‌كاته‌وه‌، كه‌ ڕوداوێكی ساده‌‌ و دانپێدانراوی نێوان موسوڵمانانه‌. مه‌لای گه‌ڕه‌ك، هاوسه‌رگیریی دووه‌می نورجه‌هان به‌ ناڕەوا ( ناشه‌رعی ) دادەنێت. چه‌ند ڕۆژ دواتر له‌ به‌ره‌به‌یاندا، نورجه‌هان ده‌به‌نه‌ شوێنێك ‌و تا نێوقه‌د ده‌ینێننه‌ چاڵێك ‌و موریدانی مه‌لا به ‌تاوانی زینا به‌ردبارانیده‌كه‌ن.

ئه‌م هۆنراوه‌ له پێگەی ئینتەرنێتی كۆمەڵەی ژنانی ئەفگانستان www.rawa.org وه‌رگیراوه و له‌سه‌ر ده‌قە فارسییەكەی وه‌رگێڕدراوه.

لە وەلامی پرسیاری ھاوەڵێكدا “لە خۆشەویستیدا، یەک و یەک دەکاتە چەند؟”

بە بۆچوونی من، لە خۆشەویستیدا یەك و یەك دەكەنە سفر، چونكە ھەمیشە یەكێكیان -١ و ئەویدەیكەیان +١، زۆر كەم ڕێكدەكەوێت ھەردووك وەك یەك بۆ یەك بسووتێن.

Nurcehan *

Nurcehan *

Teslîme Nesrîn
w. le Farsîyewe: Hejên

Nurcehanyan naçarkird, bwestê le Çallêka, le nêwendî Meydan
lewêne westa, Serî xwar, ta Nêwqed le nêw Çall
ewan Nurcehan berdbarandeken,
ber Cestey min dekewn, Berdekan.
Berdekan ber Serm , Nêwçewanim, Singim û Piştim dekewn
ewan Berd degrin û qaqa pêdekenin
pêdekenin û be herawe sûkayetî deken.
le Nêwçewanî loçawî nNurcehan Xwên deçorrê, le Nêwçewanî mnîş.
Çawanî Nurcehan hellqllîşawn, Çawanî mnîş
Kepûy Nurcehan pllîşawe, Kepûy mnîş
le Singî parçe parçekrawî Nurcehana Dllê brîndare, Dllî mnîş
ey ber to nakewn, ew Berdane?
ewan qaqa pêdekenîn,
pêdekenin û pêkenîn Rdênekanyan delerênê.
Areqey Nêwçewanyan letaw pêkenîn debziwê.
ewan pêdekenin û Kutekekanî Destyan helldebrrin.
le Nîgay bêbezeyyaney Çawanyanya, Tîrekan tîj derdeperrn,
bo brîndarkirdnî Cestey Nurcehan û Cestey min
ey berto nakewn, ew Tîrane ?

* Nurcehan Kçe Cutyarêkî hejarî Nawçey Sîlhêt (Syilhet) bû, ke dekewête Bakûrî Xorhellatî Bengladiş. Nurcehan le Hawserî yekemî cyadebêtewe û le Cênîwerî 1993da dûbare hawserîydekatewe, ke Rudawêkî sade û danpêdanrawî nêwan Musullmanane. Melay Gerrek, hawsergîrîy duwemî Nurcehan be narrewa ( naşer’î ) dadenêt. Çend Roj dwatir le Berebeyanda, Nurcehan debene şwênêk û ta Nêwqed deynênne Çallêk û Murîdanî Mela be tawanî Zîna berdbaranîdeken.

em Honrawe le pêgey înternêtî Komelley Jnanî Efganistan www.rawa.org wergîrawe û leser Deqe Farsîyekey wergêrrdrawe.

لە وەلامی پرسیاری ھاوەڵێكدا “لە خۆشەویستیدا، یەک و یەک دەکاتە چەند؟”

بە بۆچوونی من، لە خۆشەویستیدا یەك و یەك دەكەنە سفر، چونكە ھەمیشە یەكێكیان -١ و ئەویدەیكەیان +١، زۆر كەم ڕێكدەكەوێت ھەردووك وەك یەك بۆ یەك بسووتێن.

دایكسالاری دیوەكەی دیكەی بابسالارییە !

دایكسالاری دیوەكەی دیكەی بابسالارییە !

پێشەكی دایكسالاری یا بابسالاری بە واتای گەڕانەوەی ناسنامەی منداڵ بۆ سەر دایك یا باوك نییە، بەڵكو بە واتای سەروەریی ھەنdێكە بەسەر ھەندێكی دیكەدا.

ئەوانەی كە پێیانوایە دایكسالاری لە بابسالاری باشترە، نە لە ھۆكار و پایەكانی ستەم تێگەییشتوون و نە سەروەریی ڕەتدەكەنەوە.

بە بۆچوونی من گرفت لەوەدا نییە، كە كێ سالارە، بەڵكو گرفت لەوەدایە، كە سالار ھەبێت، ئیدی بابسالاری بێت یا مامۆستاسالاری و سەرۆكسالاری و پارتسالاری و مەلاسارای و شێخسالاری و خواسالاری و مزگەوتسالاری و خانەقاسالاری و فەرمانداریی [حكومەتسالاری] و دەوڵەتسالاری، ھەموو سالارییەك لەسەر بنەمای ناسالاریی زۆرینەیەك بنیاتدەنرێت و سالاری تەنیا لەپێناو ناسالارڕاگرتنی ئەوانی دیكەدایە.

لەبەرئەوە چ باوك سالاربێت و دایك ملكەچ، چ دایكسالاربێت و باوك ملكەچ، ھیچ لە كرۆكی ملەكچیی و ژێردەستەیی ناگۆڕێت. ھەر لەبەر ئەم ھۆیە، ئەگەر كۆمەڵگەی سەرەتایی دایكسالار بووبێت [ھەرچەندە بەڵگەیەكی تۆماركراو لەدەستدا نییە]، ئەوا ئەو بەھەشتە نییە، كە ناھوشیاران و خۆشباوەڕان بە سەروەریی ئەم و ئەو خۆزگەی بۆ دەخوازن و دەیانەوێت دووبارەی بكەنەوە.

ھەروەھا كۆمەلگەی ھاوچەرخ نیشانیدا، كە دڕندەیی ژن لە دڕندەیی پیاو كەمترنییە، ئەگەر زەمینەی بۆ بڕەخشێت، بۆ ئەم مەبەستە بڕاننە ڕۆڵی ژنان لە سوپا و پۆلیس و تیمەكانی تیرۆر و مافیا و میلیشیاكان و بازرگانی و دەسەلاتداریی !

بە پێچەوانەی تێڕوانینی دەسەڵاتخوازانەوە، مرۆڤ تا كاتێك درڼدە نییە، كە دەسەڵاتخواز و مشەخۆرخواز نەبێت، كە ئەو دوو حەزەی لەلا دروستبوون، ئیدی شوناسی ڕەگەزیی و نەژادیی و ئایینیی و چینیی و توێژیی و پلەی ئەكادێمی ھیچ لە دڕندەبوونی ناگۆڕن، بەڵكو بە پێچەوانەوە چەندە ئەكادێمیتر بێت، ھێندە دڕندەییەكەی ھوشیارانەتر و بە پلانتر دەبێت، چەندی ئایینپەروەر و نەتەوەپەروەر و نیشتمانپەروەرتر بێت، دڕندەییەكەی باشتر بۆ پەردەپۆشدەكرێت، ھەروەھا ئەگەر ژن بێت، كۆمەڵگە لەژێر ھەژموونی فێمینیزمی بۆرجوازیدا، مشەخۆریی و دەسەڵاتخوازیی و دڕندەییەكەی نابینێت.

نا بۆ ھەموو سالارییەكان و بەڵێ بۆ ناسالاریی و لاساریی

Dayksalarî dîwekey dîkey babsalarîye !

Dayksalarî dîwekey dîkey babsalarîye !

Pêşekî dayksalarî ya babsalarî be watay gerranewey nasnamey mindall bo ser dayk ya bawk nîye, bellku be watay serwerîy hendêke beser hendêkî dîkeda.

Ewaney ke pêyanwaye dayksalarî le babsalarî baştre, ne le hokar û payekanî stem têgeyîştûn û ne serwerîy retdekenewe.

Be boçûnî min grift leweda nîye, ke kê salare, bellku grift lewedaye, ke salar hebêt, îdî babsalarî bêt ya mamostasalarî û seroksalarî û partsalarî û melasaray û şêxsalarî û xwasalarî û mizgewtsalarî û xaneqasalarî û fermandarîy [hkumetsalarî] û dewlletsalarî, hemû salarîyek leser bnemay nasalarîy zorîneyek binyatdenrêt û salarî tenya lepênaw nasalarrragirtnî ewanî dîkedaye.

Leberewe çi bawk salarbêt û dayk milkeç, çi dayksalarbêt û bawk milkeç, hîç le krokî mlekçîy û jêrdesteyî nagorrêt. Her leber em hoye, eger komellgey seretayî dayksalar bûbêt [herçende bellgeyekî tomarkraw ledestda nîye], ewa ew beheşte nîye, ke nahuşyaran û xoşbawerran be serwerîy em û ew xozgey bo dexwazn û deyanewêt dûbarey bkenewe.

Herweha komelgey hawçerx nîşanîda, ke drrindeyî jin le drrindeyî pyaw kemtirnîye, eger zemîney bo brrexşêt, bo em mebeste brranne rollî jnan le supa û polîs û tîmekanî tîror û mafya û mîlîşyakan û bazirganî û deselatdarîy !

Be pêçewaney têrrwanînî desellatixwazanewe, mrov ta katêk dirڼde nîye, ke desellatixwaz û mşexorixwaz nebêt, ke ew dû hezey lela drustibûn, îdî şunasî regezîy û nejadîy û ayînîy û çînîy û twêjîy û pley ekadêmî hîç le drrindebûnî nagorrn, bellku be pêçewanewe çende ekadêmîtir bêt, hênde drrindeyyekey huşyaranetir û be plantir debêt, çendî ayînperwer û neteweperwer û nîştmanperwertir bêt, drrindeyyekey baştir bo perdepoşdekrêt, herweha eger jin bêt, komellge lejêr hejmûnî fêmînîzmî borcwazîda, mşexorîy û desellatixwazîy û drrindeyyekey nabînêt.

Na bo hemû salarîyekan û bellê bo nasalarîy û lasarîy

گوندی و فێرگە و دەزگەی ئاڵمانی و ئیتالی و ئەمەریكی و تڕۆھاتەكانی دیكە، سەرەتای قوڵبوونەوەی نامۆبوونێكین، كە سەدەی رابوردوو ھەرێمی كوردستان لە سەرەتاكەیدا بوو، نامۆبوونێك كە ڕەشەبای نیئۆلیبرالیزم بە تەتەری پارتەكان و تاكە ناھوشیار و خۆشباوەڕە پڕۆ ئەوروپییەكان، تۆوەكەیان لەم ناوە پەخشكردووە.

نامۆبوونێك، كە چەند سەدەیە ئەوروپای قوتداوە و ساڵانێكی زۆریشە دەستی ناوەتە بینەقاقای كۆمەڵگەكانی ئەمەریكای لاتین و ئەفەریكا و ئەوروپای خۆرھەڵاتی و ھەنووكەش لە خۆرھەڵاتی ناوین و ئاسیا بازاری گەرمە.

ئەمە یەكێكە لە نەخۆشییە ھاوچەرخەكان؛ ڕواڵەتییبوون، كولتووری بەكاربەریی، ڕیكلامكردن بۆ كۆمپانییەكان بەسەر تی-شێرت و چاكەتەكانمانەوە، ڕیكلامكردن بە كیسەی شمەككڕینی دەستمانەوە؛ بە واتایەكی دیكە خزمەتكردن و كرێگرتەیی “في سبیل اللە” بۆ سەرمایەداران ھەروەك خۆبەكوشتندان و دەنگدان بۆ سەروەربوونی ڕامیاران، چەرخی ناخپووچی مرۆڤ، چەرخی نامۆبوون لەخۆ و كرێگرتەیی بۆ سەروەریی ئەوانی دیكە!