ئەرکی دەستبەجێی (ئێمە)، پاش تەواوبوونی سیناریۆی ڕێفراندۆم

ھەژێن

٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٧

ئێمە کێین؟

مەبەست لە ئێمە، ھەموو ئەو تاکە کەسە سەبەخۆیانەن، کە ھیچ ئایدیۆلۆجی و پارتیی و دەستەبژێرێک ئەوانی لە قاڵبنەداوە و خۆیان خودانی خۆیانن. بەواتایەکی دیکە (ئێمە)ی ئێمە، ئێمەیەکی خێڵەکی ، ئایدیۆلۆجی و ڕامیاریی و دەستەبژێریی نییە، ئێمەیەکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆی ئازایخوازانەیە، ئێمەیەک کە یەکێتی ئازادانەی تاکە سەربەخۆکان دەیئافرێنێت!

بە بۆچوونی من، بۆ کەسانێک کە بە ناسینی مێژووی پارتییایەتی و ئامانجی ڕاستینەی بزووتنەوە ڕامیارییەکان و ھەر ئاوا بە ناسین و دەرکردنی تاکتیک و ستراتیجی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی “کوردستان” و ناوچەکە و پارتییە چەپ و ڕاستەکان، دەزانن گارەگاری “دەوڵەتی کوردی” و “دەوڵەتی سێکیولار” سیناریۆیەک بوو بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و بەنگکردنی خەڵکی ناڕازی بە وەھمی “دەوڵەتی نەتەوەیی” و “دەوڵەتی سێکیولار” و لەبیربردنەوەی داخوازییە ئابووریی و کۆمەڵایەتی و مافییەکان و لادانی سەررنجی خەڵکی ناڕازی لەسەر ڕێکەوتننامە پشتپەردەیییە ئابوورییەکان لەتەک دەوڵەتانی ناوچەکە و کۆمپانییە جیھانخۆرەکان و بانک و نێوەندە جیھان-داگیرکەرەکان.

لە بەرانبەر ئەو سیناریۆ و ھەوڵانە، ئەرکی ھەر کەسێکی ئازادیخواز و سەربەخۆ و ڕۆشنبیر، ھەر ئێستا و ئەم ڕۆژ گەڕانەوەیە بۆ ھەڵخڕاندنەوەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان: بزووتنەوەی دژی تایبەتیکردنەوە و پارتییکردنەوەی کەرتەکانی بەرھەمھێنان و شاخ و گرد و دەشتەکان و سەرچاوە و سامانە سرووشتتییەکان، بزووتنەوەی بەدەستھێنانەوەی مووچەی تەواو و گونجاو لەتەک بژێوی ئەم سەردەمە، بزووتنەوەی دژی تایبەتیکردنەوەی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و خوێندن، بزووتنەوەی دژی سەرکوتکاریی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەگەران، بزووتنەوەی دژی گەندەڵی بەڕێوەبەرایەتی، بزووتنەوەی دژی ملھوڕیی بنەماڵەیی و پارتییایەتی و بزووتنەوەی دژی ڕەوتە شۆڤێنیست و ڕەیسیست و فاشیستەکان و ….تد

لە ھەموو بارێکدا، ئەگەر ھەرای ڕیفراندۆم بۆ (دەوڵەتاندۆم) بووبێت، یان بۆ بەکاربردنی دەنگی خەڵک وەک کارتی فشار بۆ سەر فەرمانداریی نێوەندیی و سەرلەنوێ بەشکردنەوەی کێکی سامانی کۆمەڵ و ڕەنجی خەڵک بووبێت، یان بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکی ئازادیخوازان گەڕانەوەیە بۆ دەستپێکردنەوە و ھەڵخڕاندنەوە و گێڕانەوەی بزووتنەوە ناڕازییەکان و ناڕەزایەتییەکانی نێوان ساڵی ٢٠١٤ تاکو سەرەتای ٢٠١٧؛ ئەگەر دەوڵەت عیراقی بێت یان کوردستانی، ئیسلامی بێت یان سێکیولار، پاشایی بێت یان پارلەمانی، فەرمانداریی فیدراڵی بێت یان نێوەندیی و سەرتاسەریی، بنکە فراوان بێت یان تاک-پارتیی و جەنەڕاڵی و کۆمپانیایی، ھیچ لە ڕەوایی و دەستبەجێیی داخوازییە ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکانی ئێمە ناگۆڕێت و ڕۆڵ و نەخشە و ئامانجی دەسەڵاتی سەروخەڵکیی و بەرانبەر جەماوەر دیارە و پێویستە خانەنشینان، کرێچییان، خوێندکاران، مامۆستایان، فەرمانبەران، کرێکاران، جوتیاران، بێکاران، کۆچەر و پەنابەران لەو خاڵەوە دەستپێبکەنەوە، کە سیناریۆی ڕێفراندۆمی تێدا ڕاگەیێندرا و بوو بەھۆی خەریککردنی خەڵک بە وەھمی “نەتەوە” و “دەوڵەتی نەتەوەیی” و دامرکانەوە و سڕکردن و لەبیرکردنەوەی ناڕەزایەتیی و داخوازییە دەستبەجێ و ڕاستینەکان.

بەڵام پێویستە ئەم جارە بە خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی سەربەخۆی خۆمان و بە ڕەتکردنەوەی میانجیگەری ڕێکخراوە و سەندیکا زەردەکان و بە ڕەتکردنەوەی ڕێکخستنی قووچکەیی ڕێکخراوەکان و بە ڕەتکردنەوەی نێوەندگەرایی ڕێکخستن و بە ڕەتکردنەوەی تاک ڕابەر و تاک سکرتێر و خانزادەیی (ئۆرۆستۆکراسیی) ڕێکخراوەیی و بە ڕەتکردنەوەی ھەر دەستتێوردان و بەگبەگێنەی پارتیی و دەستەبژێرە ڕامیارەکان؛ دەستپێکردنەوە بە پێکھێنانی ئەنجومەنە ئازاد و سەربەخۆکانی گەڕەکەکان و بەرپاکردنی کۆبوونەوە گشتییە* جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان لە گوندەکان و شارۆچکە و شارەکان و گرێدانەوەی فێدرالیستییانەی ھەموویان لە یەکگرتنێکی خۆجێی و بنکەیی (ناقووچکەیی) و نا نێوەندیی و دوور لە ھەژموون و دەستتێوەردانی بەکرێگیراوانی دەوڵەت و فەرمانداریی و پارتییەکان و دەستەبژێرەکان بە ئامانجی ڕۆنانی سیستەمی کانتۆنی و کۆنفێدرالیستیانەی ناوچەکانی ھەرێم (ھۆرامان و شارەزوور و شارباژێر و قەرەداخ و گەرمیان و دەشتی ھەولێر و بادینان و دەشتی موسڵ) لەسەر پایەی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجوومەنە ئازادەکانی گوند و گەڕەکان و خۆبەڕێوەبەریی کارگە و فەرمانگە و فێرگە و  خەستەخانە و نێوەندە گشتیی و خزمەتگوزارییەکان و بە پشتبەستن و پیادەکردنی دێمۆکراسی [ڕاستەوخۆ**] و پێھێنانی خۆبەرێوەبەریی گەلیی کۆمەڵ.

ئەوە ئەرکی ئێمە بووە پێشتر و ئێستا و داھاتووش؛ ئەگەر ھەرێمی “کوردستان” وەک بەشێکی (دەوڵەتی عیراق) بمێنێتەوە، یان جیاببێتەوە و دەوڵەتێکی دیکە قوتبکاتەوە، یان وەک (ولایەتی موسڵ) بۆ سەر ئیمپراتۆری نیئۆ-ئوسمانی بگەڕێتەوە، یان ببێتە بەشێک لە نەخشەی زیندووکردنەوەی (ئیمپراتۆری ساسانی) لەژێر پەردەی (شیعە)، یان ببێتە بەشێک لە (دەوڵەتی چوار پارچەی “کوردستان”)، ئەوا ئەرکی ھەردەمی و دەسبەجێ و دواکوتووی ئازادیخوازان ھەوڵدانە بۆ پێکھێنانی پایەکانی خۆبەرێوەبەریی گەلیی و ڕۆنانی خۆبەڕێوەبەریی وەک ئەڵتەرناتیڤی پارلەمان و فەرمانداریی و دەوڵەت و سیستەمی ڕامیاریی و ڕەتکردنەوەی پارتییایەتی چ پێشڕەو و چ کۆنەپارێز، چ ئیسلامی و چ لیبڕاڵ، چ ناسیونالیست و چ کۆمونیست …تد، پێویستە ھەر ئێستا و ھەر کەس لە شوێنی ژیان و کار و فەرمانی خۆیەوە، ھەوڵی پێکھێنانی پایەکانی خۆبەڕێوەبەریی گەلیی پشتبەستوو بە دێمۆکراسی [ڕاستەوخۆ] بدات، کە ئەنجوومەنە ئازادەکان و ڕێکخراوە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییە سەربەخۆ و ناقووچکەیی و نانێوەندییەکانن و کۆبوونەوەی گشتی خەڵکی گەڕەک و شوێنی کار میکانیزمی بڕیاردان و ھەڵبژرادنی نوێنەرەکان [نەک جێگرەکان***] و دیاریکردنی ئەرکەکان و پەسەندکردنی ڕێکەوتننامە و ھەڵوەشاندنەوەی ئەوانە و ھەر ئاوا بڕیاردان لەسەر گشت پرسە کۆمەڵایەتییکانی دیکەی کۆمەڵ.

———————————————-

* لەبارەی (کۆبوونەوە گشتییەکان)، ئەگەر لە سەدەی ڕابوردوو وێناکردن و بەکاربردنی (کۆبوونەوە گشتییەکان) بۆ بڕیاردان و جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی گەلیی، دژوار و تاکو ڕادەیەک ناکردەنی بووبێت، ئەوا ئێستا لە سایەی پەرەسەندنی (تەکنۆلۆجی زانیاریی) و دیگیتالیزەبوونی پەیوەندییەکان، ئاسانترین شتێک ئەنجامدانی (کۆبوونەوە گشتییەکان) و  مشتومڕکردن و شرۆڤەکردن و بڕیاردان و ھەڵبژاردن و دیاریکردنی بەڕێوەبردنە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە دیگیتاڵەکان.

** بەداخەوە لەبەرئەوە زاڵبوونی کۆمەڵی دەوڵەتیی بەسەر کۆمەڵە ئازادەکان، پارلەمانتاریسم بە “دێمۆکراسی” ناسێنراوە  و (دێمۆکراسی) وەک دێوجامەیەک بۆ شاردنەوەی سەروەریی چینایەتی بەکاربراوە و لەنێو ھۆش و ئاوەزی خەڵک ئاوا ئاوەژوو چەقێندراوە و ڕۆژانە چەپە دەسەڵاتخواز و نێوەندگەرا و دیکتاتۆریخوازەکان (لەڕێی سەروەریی چینایەتی) ئاوا دەیناسێنن و ئاوەژوویدەکەنەوە، من ناچارم ھەموو جار و لەنێو ھەموو بابەتێک لەتەک واژەی (دێمۆکراسی|خۆبەڕێوەبەریی گەلیی) پاشگری [ڕاستەوخۆ] بنووسم، تاکو خوێنەری نائاشنا بەکاربردنەکەی من و مەبەستەکەی من بە پارلەمانخوازیی وەرنەگرێت و لێکنەداتەوە.

*** دیسانەوە بەداخەوە، ھەر لەژێر کارایی بەکاربردنی (دێمۆکراسی|خۆبەڕێوەبەریی گەلیی) وەک دێوجامەیەک بۆ شاردنەوەی کڕۆکی سەروەرانە و چینایەتییانەی پارلەمان و پارلەمانتاریزم واژە|چەمکی (نوێنەر)یش کراوەتە دێوجامەیەک بۆ شاردنەوەی کڕۆکی (جێگریی) ھەڵبژێردراوانی سیستەمی پارلەمانیی، کە ھیچ کات ئەوان (نوێنەر) نین، بەڵکو (ڕامیار) و (جێگر) و (ملھوڕ) و (مشەخۆر)ن. چونکە لەنێو سیستەمی پارتییایەتی و پارلەمانیی دەنگدەر پارتییەک یان لیستێک ھەڵدەبژێرێت و ئەگەر ڕاستەوخۆش کاندیدێکی پارتییەک یان ھەر ڕامیارێکی بەبێ پارتیی ھەڵبژێرێت، ئەوا تاکو تەواوبوونی خولی چەند ساڵەی ئەو لەنێو پارلەمان و بەڕێوەبەرایەتی، دەنگدەر ھیچ کاراییەکی لەسەر بڕیار و ئامانج و چالاکییەکانی ھەڵبژێردراوەکە|جێگرەکە نییە و نابێت و ھیچ کات کەسی ھەڵبژێردراو|پارلەمانتار|کارگێڕ|بەڕێوەبەر لە کاتی بڕیاردان و مشتومڕ و ھەڵوێستگیریی ناگەڕێتەوە بۆ سەر بۆچوون و داخوازیی دەنگدەران|ھەڵبژێرەرانی خۆی و پارتییەکەی.

لەبەرئەوە و لەسەر ئەو بنەمایە، ھەڵبژێردراوی پارلەمانی (جێگیر)ە نەک (نوێنەر) و بۆ ئەو مەبەستە دەمێکە من ئامانجدارانە واژە و چەمکی (جێگر) بۆ پارلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی سیستەمی دەوڵەتی بەکاردەبەم، کە خۆبەخۆ ڕەتکردنەوەی مافی بڕیاردانی خەڵکە و واژە و چەمکی (نوێنەر) بۆ ھەڵبژێردراوانی کۆبوونەوە گشتییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە  ڕێکخستن ناقووچکەیی [ئاسۆیی] و نانێوەندییەکان بەکاردەبەم، چونکە ئەرکی (نوێنەر) بە بڕیاردانی ھەڵبژێرەران دەستپێدەکات و پاش تەواوبوونی ئەرکەکە، مافی قسەکردن و بڕیاردانی بەناوی ھەڵبژێرەرانی نامێنێت و جارێکی دیکە و بۆ بڕیار و پرسێکی دیکە دەگەرێتەوە بۆ بڕیاری خەڵکی لەنێو کۆبوونەوە گشتییەکان.

https://www.facebook.com/xemi.nan.u.xewni.azadi

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ھەموو کۆمەڵێک، ھەموو گوندێک، ھەموو شارێک، ھەموو پارێزگەیەک، ھەموو ناوچەیەک، ھەموو ھەرێمێک، ھەموو سەرزەمێنێک، بەڵام …

١٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٧

ئایا ئەگەر فەرمانداریی ھەرێمی “کوردستان” ببێتە دەوڵەت، ھیچ لە تیرۆر و کوشتن و سووتاندنی ژنان دەگۊڕێت؛ ھیچ لە سەرکوتگەریی و زیندان و ملھوڕیی پارتییایەتی دەگۆڕێت؛ ھیچ لە برسیەتی و بێکاریی ئێوە دەگۊڕێت؛ ھیچ لە نیو و سێ چارە مووچەی کرێکاران و فەرمەنابەران و مامۆستایان و خانەنشینان و ..تد دەگۆڕێت؛ ئایا ھیچ لە گەندەڵی دەسەڵاتاداران، ھیچ لە ساختەچییەتی ڕامیاران، ھیچ لە چەوسێنەریی سەرمایەداران، ھیچ لە سەرکوتکاریی پۆلیس و سەربازاران، ھیچ لە ملھوڕیی جەلادان و دووڕووی سیخوڕان و پارلەمانتاران دەگۆرێت؛ ھیچ لە قومارچیەتی و لە بازرگانی کوڕە دەسەڵاتداران لەتەک داعش و داگیرکاران دەگۆڕێت؟

ئایا بەدەوڵەتبوونی فەرمانداریی ھەرێمی “کوردستان” دەتوانێت لە دەوڵەتی چەند سەد ساڵەی ئێران و تورکیە و سەد ساڵەی سعودیە و عیراق و … جیاوازبێت، کە پێشتر و ئێستاش بێجگە لە برسیەتی و بێکاری و جەنگ و زیندان و سێدارە و ملھوڕیی و ستەم و بەھرەکێشی و ناداوەریی بۆ زۆرینەی نەدار و بێدەسەڵاتی ئەو وڵاتانە ھیچی دیکە نەبووە و نابێت و ھەر بابای ئێرانی و تورکیەی و وڵاتانی عەرەبییە، لەتاو برسیەتی و بێکاری و سەرکوت و سێدارە بەرەو ئەوروپا ڕەودەکات و پەروەندەکەی بریتی دەبێت لە “ھەڵھاتن لە دەست دەوڵەتی ئێران، دەوڵەتی تورکیە، دەوڵەتی سعودیە، دەوڵەتی سوریە، دەوڵەتی عیراق و ..تد”.

ساڵی ١٩٩١-٢٠٠٣ بە کردەوە، ھەرێمی “کوردستان” لە عیراق سەربەخۆ بوو؛ ساڵی ٢٠٠٣ پاش ڕوخانی فەرمانداریی بەعس بەکردەوە دەوڵەتک بەناوی عیراق بوونی نەبوو و تەنیا ھەرێمێک کە سیستەمی فەرمانداریی و دەوڵەتی ھەبوو، ھەرێمی “کوردستان” بوو، بۆچی دەسەڵاتدارانی ھەرێم، کە ھەر (پدک) و (ینک) نەوشیروانییەکانی نێو (ینک) و (ئیسلامییەکان) و (حشک) بوون، جیانەبوونەوە؟

وەڵامەکە سادە و ئاسان و زیندوون، لەبەرئەوەی ئەو کۆمپانی و دەوڵەتانەی کە ئێستا خەریکی ھەڵگیرساندنی جەنگی نێوخۆیی گەلانی عیراقن، ئەو کات بۆ خۆشباوەڕکردن و دەستەمۆھێشتنەوەی نەداران و بێدەسەڵاتان، پێویستیان بە پاگەندەیەکی دیکە ھەبوو “حکومەتەکەمان ساوایە”. بەڵام ئێستا کە ئیدی پیربووە، پێویستیان بە سیناریۆیەکی دیکە ھەیە؛ “دەوڵەتی کوردی” و “دەوڵەتی سێکولار”، چونکە بەو ھۆیە چەند ساڵ جەنگی نێوخۆیی دروستدەکەن و ھەنبارەکانی چەک خاڵیدەکەن و قەرزێکی زۆر بە جەنگکەران دەدەن و دواتریش ھەر کەسە ناھوشیار و خۆشباوەڕەکان باجی ھەموو نەھامەتییەکان دەدەن و کۆتایی ئاوا جەنگێک لە دوو ئەگەر زیاتر نییە:

– یەکەم: وەک جەنگە نێوخۆییە چل (٤٠) ساڵییەکەی (مەلایی) و (جەلالی)، سەرەنجام پاش کوژرانی ھەزاران و پەککەوتەبوونی سەدان و بێسەروشوێنبوونی دەیان و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و ھەتیوکەوتنی ھەزاران منداڵ و ئەتکرانی ھەزاران ژن، سەرانی فەرمانداریی بۆرجوازی کورد و سەرانی فەرمانداریی بۆرجوازی عەرەب (شیعە و سوننە) پێکەوە دادەنیشنەوە و پێکی (خوشک و برایی) ھەڵدەدەنەوە و قوربانیانی جەنگەکە تاوانباردەکەن و بە کوژراوانی ھەر دوو لای خۆیان دەڵێن “شەھید” و گەل|گەلانی عیراق بە ھەڵگیرسێنەری جەنگەکە تاوانبار دەکەن.

دووەم، یان بە دوو دەوڵەتبوونی عیراق کۆتاییدێت و دیسان دەزگەکانی پاگەندەی بۆرجوازی کورد دەکەونەوە ھەمان بالۆرەی ساڵی ١٩٩١- ٢٠٠٣ و دەڵێن “دەوڵەتەکەمان ساوایە ” و پێویستی بە خوێنی زیاتری خەڵک ھەیە و ھەر دەنگێکی ناڕازی بە تیرۆرکردن و لەسێدارەدان وەڵامدەدەنەوە و ئەگەر ناڕزاییەک بەخت یاری ئەو بێت، ئەوا تەواوی تەمەنی لەسایەی دەوڵەتە نەتەوەییەکەی (پدک) و دەوڵەتە سێکیولارەکەی (حککک) لەنێو زیندان دەمێنێت.

ئایا لە چەند ھەزار ساڵی ڕابوردوو تاکو ئێستا، دەوڵەت بێجگە لە ملھوڕیی و مشەخۆریی و سەرکوتکردن و تیرۆر و سەپاندنی بەرژەوەندی و چاوچنۆکی دەسەڵاتداران و ڕامیاران بەسەر نەداران و بێدەسەڵاتان، ھیچی دیکە بووە، ھیچ یەك لەو گەلانەی کە خراونەتە  ژێر (پاژنەی ئاسنینی چەکمەی)*  دەوڵەت و بەناوی ئەوانەوە دەوڵەتی چەوسێنەرانی ئەوان ڕاگەیێندراون، بەختەروەر و ڕزگار و ئازاد و یەکسان و دادپەروەرانە ژیاون، تاکو بە دەوڵەتبوونی دەسەڵاتدارە چەتە و سەرکوتگەرەکانی ئێستای ھەرێم، نەداران و بێدەسەڵاتانی کوردی-زمان بەختەوەر ببن و ڕزگار و ئازاد و یەکسان و دادپەروەر بژین؟

بەڵێ، جارێکی دیکە من ئەوە دەڵێمەوە و پێداگرییدەکەمەوە و ھاواردەکەم، من خوازیاری سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەریی ھەموو کۆمەڵێکی مرۆیی سەر گۆی زەمین دەبم، بەڵام سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەریی واتا ڕەکردنەوەی دەوڵەت و سیستەمی ڕامیاریی و ڕۆنانی یەکێتی کۆنفیدرالیستییانەی خۆبەڕێوەبەریی گشت کۆمەڵەکان و گەلان؛ بەڵێ من دژی دەوڵەت دەبم و تاکو مردنیش دژی دەوڵەت دەمێنم و ئەگەر بتوانم پاش مردنیش دێمەوە خەونی ڕامیاران و دەسەڵاتادارن و سەرمایەداران و دژایەتی دەوڵەتەکەیان دەکەم، بەڵام ئەوە دڵنیادەکەمەوە و ڕۆشندەکەمەوە، کە دژایەتی و ڕەتکردنەوەی دەوڵەت لەلایەن من لەبەر پاشگرە دێوجامەییانەکەی “کوردی”، “سێکیولار” نییە و نا، بەڵکو لەبەرئەوەی کە دەوڵەت ملھوڕترین و پێشکەوتووترین دەزگەی ستەمگەریی چینایەتییە و ھەر دەوڵەتبوونیش بوو، کە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ تێکشکاندن و ئەوەی بە قەیسەر و لەشکری داگیرکاری ئاڵمانی و نەمسایی نەکرابوو، ئەو ئەنجامیدا و دەوڵەتی بۆرجوازی کوردیش ھەر ھەمان شت ئەنجامدەدات و ئەوەی کە دەوڵەتی ئێران و تورکیە و سوریە و عیراق وەک داگیرکەرێک نەیانتوانیوە ئەنجامیبدەن، دەوڵەتی بۆرجوازی کورد ئەنجامیدەدات.

من دژی دەوڵەت و پارلەمان و زیندان و سوپاس و پۆلیس و سیستەمی ڕامیاریم و تۆش ئازادیت، چ دۆزەخێک بۆ خۆت ھەڵدەبژێریت و کێ دەکەیت شوانەی خۆت. بەڵام دڵنیابە سەرەنجامی ئەو خۆشباوەڕییەشت ھەر گندۆرەشکاندن بە ئەژنۆی پەشیمانی دەبێت، ھەر ئاوا ئێمەی سۆشیالیستخوازان لە ڕۆژانی پاش ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ گوتمان “ڕۆژێك دێت، کە دەسەڵاتداریی پارتییەکانی بەرەی کوردستانی ڕووی ملھوڕیی دەسەڵاتدارە بەعسییەکان سپیدەکاتەوە” و ئێستاش باجی چەپڵە و ھەلھەلەی ڕۆژانی ھەڵبژاردنەکەی ئایاری ١٩٩٢ دەدەن و  تاکو نەداران و بێدەسەڵاتان چاوەڕێی “سەرۆکی باش”** و “پارتیی باش”** و”پارلەمانی باش”** و”فەرمانداریی باش”** و”دەوڵەتی باش”** و”کۆمپانی باش ” و”سەرمایەداریی باش” و”جەلادی دڵسۆزی گەل”*** بن، بەدڵنیاییەوە نەھامەتییەکان درێژدەبنەوە و باجدانەکە بەردەوامدەبێت و تەمەنی مشەخۆریی سەرمایەداران و سەروەریی ڕامیاران درێژتر دەبێتەوە.

*  لە واتا و ناوی ڕۆمانەکەی (جاک لەندەن: پاژنەی چەکمە ئاسنینەکان) وەرگیراوە.

** لە گوتەیەکی (میخائیل باکونین) وەرگیراوە

*** ئەو چەند دەستەواژانە لە وتارێکی (ئێریکۆ مالاتێستا) وەرگیراون

 00000.png

کۆڵەخەمی کۆڵبەران

دایک: ھەستە ئارێز، درەنگە، فریای  چوون بۆ فێرگە ناکەویت!

(ئارێز بە ھەر دوو دەستی توند چاوەکانی دەگرێت)

ئارێز: دایە ھێشتا شەوە، خەوم دێت

دایک: شەوی چی، ئەی ئەو بەدبەختە چی بڵێ؟

ئارێز : کام بەدبەخت، دایە ؟

دایک : ڕۆڵە گیان باوکی تۆ و ھاودەردانی.

ئارێز : دایە، بۆچی ھیچ بەیانییەک باوکم من لە خەو بەئاگاناھێنێت، من دەمێکە ئەو ئارەزووم ھەیە، زۆر جاریش ھەر بە درۆ خۆم دەکەم بە خەوتوو و خەواڵوو، دەڵێم بەڵکو دایە ناچاربێت و باوکم بنێرێت، دایە گیان، بابە لە خەو ھەستاوە؟

دایک: گیانی دایە، کاتێك ئێمە دەخەوین، باوکت خەریکی ئەم بەر و ئەو بەری سنوورە دەستکردەکان دەکات، کاتێك خەڵك بەرەو خوێندن و کار و فەرمان دەچێت، ئەو بەرەوماڵ جەستەی ماندووی لە دوای خۆی کۆڵکێشدەکات.

ئارێز : دایە لە وەڵامەکەت تێنەگەییشتم، چۆن کاتیك خەڵك دەخەوێت، بابە ئەم بەر و ئەو بەری سنوور دەکات، سنوور چییە؟

دایک : گیانی دایە، ھەستە، بەو قسانە من خەریکمەکە، درەنگە.

ئارێز: نا دایە گیان، ھەر بەڕاستی خوازیاری تێگەییشتنم، ئاخر قسەکانت جۆڕیکن.

دایک : باشە، ئەگەر ھەستیتەوە و بەخێرایی نان و شیرەکەت بخۆیت و خۆت بپۆشیت، منیش وردە وردە وەڵامی پرسیارەکانت دەدەمەوە؛ گیانی من، پاش چەند ساڵ و مانگ بێکاری و نائومیدی و نەبوونی و شەرمەزاری خاوەنخانوو، باوکت لە سنووری نێوان دەوڵەتی ئێران و عیراق کۆڵبەری دەکات، کۆڵبەری. لەبەرئەوە شەوان یان بەیانیان زوو دەچێت بۆ سەر سنوور و کاتێک دەگەڕێتەوە، تۆ ھێشتا لە فێرگە خەریکی فێربوونی.

ئارێز: ئم، دایە دەست خۆش، شیرە گەرمەکە زۆر خۆشە، دەست خۆش. باشە تکادەکەم، بە باوکم بڵێ ئەگەر ڕۆژێك نەچوو بۆ کار، بەیانی زوو بێت و من لە خەو ھەستێنێت و بمبات بۆ فێرگە.

دایک: باشە ئارێز گیان، تۆ نزابکە، ئەم ڕۆژیش باوکت بە بێوەی بگەرێتەوە، نزای منداڵ لەلای یەزدان پەسەندەکرێت و یەزدان دڵی منداڵان ناشکێڼێت.

ئارێز: باشە دایە گیان، ئەگەر ئاوا بێت، من ھەموو شەو پێش خەوتن و بەیانیان پێش چوون بۆ فێرگە لەلای یەزدان نزادەکەم، کە باوکم و ھاوکارەکانی بێوەی بگەرێنەوە لای منداڵ و دایکیان. دایە، من دەڕۆم. بە بابەت بڵێ زۆر بیریدەکەم، بیری قسە خۆشەکانی دەکەم.

دایک: ڕۆڵە گیان وەرە ماچێک بە دایکی خۆت بدە و ئینجا بڕۆ. ئاگات لە خۆت بێت، کاتی پەڕێنەوە لە کۆڵان و شەقامەکان، تەماشای لای چەپ و ڕاستی خۆت بکە.

(ئارێز بەدەم ڕۆیشتنەوە، بەردەوام لە یەزدان دەپاڕێتەوە، تکادەکەم ئاگات لە باوکم بێت)

( دایک: یەزدانی گەورە ئەگەر لە منی بەدبەخت گوێناگرێت، تکادەکەم ئەو منداڵە بێناز و نائومێد نەکەیت، تکایە)

کات دوانیوەڕۆیە، ئارێز لە فێرگە گەڕاوەتەوە، دایک ھەراسان و ترساوە، لەبەر ئارێز ترس و دڵەخورپەی خۆی بەھۆی ھێشتا نەگەڕانەوەی ھاوسەرەکەی، دەرناخات. چەند جاڕێك بۆ مۆبایلی ھاوسەرەکەی زەنگیداوە و وەڵامی نەبووە. لەپڕ زەنگی دەرگە ئارێز و دایکی ڕادەچڵەکێنێت و بەرەو دەرگە ڕادەکەن….

دایک : کاک ئازاد سڵاو. فەرموو چی بووە، ئەی باوکی ئارێز کوا، تۆ نەچوویت بۆ سەر سنوور؟

ئازاد : سڵاو خوشکێ. ئارێز گیان تۆ چۆنیت.. خوشکێ گیان، چی بڵێم، بەڵێ منیش چووبووم، بەڵام ..

دایک: بەڵام چی، چی بووە، ئای باوکەڕۆ، بەدبەخت خۆم، منداڵەکەشم وەك خۆم ھەتیوکەوت. ئاییییییییییییی

ئارێز: دایە گیان. مامە ئازاد چی بووە، دایکم بۆ دەگری؟

ئازاد : گیانی مامە، چی ېڵێم، یەزدان ماڵی ئەوانە وێرانبکات، کە ئێمە بەو کارە مەرگھێنەرە ناچاردەکەن، ئینجا ئەوانەی باوکە بەدبەختەکەی تۆ دەکوژن ..

ئارێز: چییییییییییی، مامە ئازاد باوکم کوا،بابەڕۆ .. بابە گیان،  مامە ئازاد بڵێ، کێ باوکی منی کوشت؟

ھەژێن

٩ی سێپتەمبەری ٢٠١٧

——————————————

* ھیوادارم ئەم چەپکە واژانە شاییستەی ئەوە بن، لەسەر گۆڕی کرێکارانی کۆڵبەر دابنرێن و دەربڕی یەک لەسەر ملیاردی خەم و خەون و تاسەی منداڵان و ژنانی ھاوسەری کرێکارانی کوژراو بن.

ئەم کورتە چیرۆکە، وەك ھەر پۆستێکی فەیسبووک کاردانەوەی ساتەکی دروونی منە بەرانبەر ڕوداوەکان.

ڕۆشنکردنەوە و وەڵامدانەوەی ناڕۆشنییەکانی خۆم

ھەژێن

٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٧*

بەرایی، خوێنەری ھێژا ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، ڕۆشنکردنەوەی چەند شتێکە، کە ھاوڕێ (زاھیر باھیر) لەنێو وەڵامەکەی خۆی [١] بۆ ڕەخنەکەی من[٢]، ئاراستەی منی کردوون و وروژاندوونی. ڕاستییەکەی من ڕۆشنکردنەوە و وەڵامێكم بۆ وەڵامەکەی ھاوڕێم لەنێو بیست (٢٠) لاپەڕە نووسی، بەڵام ئەم بەیانییە لە دوا چرکە و کاتی ناردنی، پاشگەزبوومەوە و بڕیارمدا لەنێو کەشکۆڵی خۆم بمێنێتەوە و لەجیاتی ئەوە ئەم چەند ڕۆشنکردنەوەیە بنووسم.

من لەنێو ڕەخنەکەی خۆم، لەسەر بنەمای تێگەییشتنی خۆم وەك خوێنەرێك لە بابەتەکەی نووسەر، حەفتا و حەوت (٧٧) پرسیارم ئاراستەی نووسینەکەی ئەو کردوون. بەداخەوە ھاوڕێی من، لەجیاتی ھەوڵدان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان وەك ڕۆشنکردنەوەی بابەتەکەی خۆی، کەچی کۆمەڵێك تۆمەتی داونەتە پاڵ من و دەمی ڕەخنەی بە قوڕ گرتووە، بۆ نموونە:

مەبەستەکەی تیادا فەرامۆشکراوە “، ” نە سەرنجی بەدیقەتی لە وتارەکەم داوە،  نە وەکو سەرنجیش تێبینییەکانی خۆی دەربریوە ” ، ” هەندێك لە بڕگە و نوسینەکانی من شێوێنراون “، ” ئەمە شێواندنی نوسینەکەی منە .” ، ” هاوڕێ هەژێنن  غەدرێکی یەکجار زۆرم لێدەکات چونکە   ئەمە شێواندنی مەبەستەکە و نوسینەکەی منە ” ، ” هەموو کەس دەتوانێت شتێك لە وتاری کەسێکی دیکەدا دەربێنی و بە ئارەزوی خۆی بە لاڕێدا بیبات و بە خواستی  خۆی قسەی لەسەر بکات” ، ” ئەمەی کە هاوڕێ هەژێن دەیڵێت هەڵگێڕانەوەی قسەکانی منە ” ، “هەر لەبەر ئەوە دەڵیم کە بە دیقەت وتارەکەمی نەخوێندۆتەوە یا هەر دەوەن بەئشکردنە.” ، “دەبوایە لە مەبەستی من باشتر بگەیشتایە و لەو پرسیار و برگەیە،  خۆی بپارستایە.” ، “لێرەدا واهەست دەکەم کە بۆ چەندینجارە ڕاو وتارەکەی من شێوێنراوە .” ، ” لێرەدا مەبەستەکەی من لەو پەڕەگرافە بەو لایەنەدا براوە کە تاکو خوێنەر خوێندنەوەی هەڵە بۆ نوسینەکەی من بکات، یا بەو بارەدا دەخرێتە دەمی خوێنەر .” ، “ نەك ئەوەی کە هاوڕێ هەژێن [ ناتوانم بڵێم هەڵیگێڕاوەتەوە] بەڵام دیقەوتی لەسەر نەداوە.” ، …..

ئایا باشتر و دروستتر نەبوو، کە ھاوڕێم (نووسەر) لە جیاتی بەکاربردنی ئەو دەستەواژە نادروستانە، ھەوڵیبدایە بنووسێت (ڕەخنەگر لە مەبەستەکەی من، یان، لە دەربڕینەکەی من، یان، لە داڕشتنەکەی من، ھەڵە|خراپ تێگەییشتووە، یان بینووسیایە، بەداخەوە لە مەبەستەی من تێنەگەیشتووە) ؛ ئەدی جیاوازی ئێمەی ئەناکیست-ھزر لەتەك ئەوانی دیکە چییە؟ ئەی کامەیە جیاوازی ڕەخنەگرتن و وەڵامدانەوەی ڕەخنە وەك ئەنارکیست-ھزرێك؟ مەگەر یەکێك لە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان ئەنارکیست-ھزران و ئەوانی دیکە، ھەر ئەوە نییە، کە ھزر و بۆچوون لەجیاتی کەسایەتییەکان دەدوێن و بە مشتومڕدەکەن لە دوای وەڵامی دروستتر و ئەزموونگیری زیاتر و گونجاتر دەگەڕێن؟

بەداخەوە، لێرەدا ناچارم و ناچارم بە پێویستی دەزانم لەسەر (ئەو ھەمووە تۆمەتبارکردنە بە شێواندن و نەخوێندنەوە و بەلاڕێدابردن و ھەڵگێرانەوەی دەق)،ڕۆشنکردنەوەیەکی داتایی بۆ خوێنەر و ھاوڕێ زاھیر بدەم. نووسینەکەی (ھاوڕێ زاھیر: ” ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن؟ ” ) ھەزار و شەست سەد و شەست و چوار (١٦٦٤) وشە بوو، من لەنێو ڕەخنەکەی خۆم (بەڵێ کرێکاران شۆڕشگێڕترن*)، وەك نموونەوەرگرتن لە بۆچوونەکانی نووسەر، لەنێو نووسینەکەی ئەو، ھەزار و سەد و پەنجا و ھەشت (١١٥٨) وشەم گواستنەوە، تاکو ھەم ئاسانکاریی بۆ خوینەر و ھەم ویژدانی خۆم ئاسوودە بکەم و ھەم دڵی ھاوڕێکەم نەڕەنجێت و ھەم من بە “شێوێنەر” تۆمەتبارنەکات و ھەم ئەرکی خۆم وەك ڕەخنەگر بە دروستی و دەستپاکی ئەنجامدابێت.

بە پێچەوانەی تێگەییشتنی نادروستی ھاوڕێـم [نووسەر] لە ڕەخنە و ئەرکی ڕەخنە و ھاندەری من بۆ نووسینی ڕەخنەکەم، کە پێش ھەموو شت فریاکەوتنی خودی نووسەر و ئینجا بزووتنەوەی تازە دەرکەوتووی ئەنارکیستی لەنێو کۆمەڵی ھەرێم بوو [کە نووسەر، ناپێویست و ناپەیوەست و نابەجێ و لە خۆڕا پێناسەی ھزری ئەنارکیزم بەبێ ھۆ دەئاخێنێتە نێو بۆچوونەکانی خۆی]،ئەگینا لەم بارە ناتەندروستەی شان و مەچەك و پەنجەکانی خۆم، ھیچ شتێکی دیکە نەبوو شاییستەی ئەوە بێت و نەیدەتوانی من بۆ ئەنجامدانی ئاوا ئەرکێك ھانبدات. بەڵێ بەپێچەوانەی تێگەییشتنی نووسەر لە ئامانجی ڕەخنەکەی من، من ھەوڵمداوە ناڕۆشنییەکان و لاوازی بەڵگەکانی نووسەر و نادروستیی تێگەییشتنەکانی ئەو لە ڕۆڵی مێژوویی چینێکی سەرەکی  کۆمەڵی سەرمایەداری [چینی کرێکار] و نەدیتنی ھۆکاری تێکشکانی بزووتنەوەکانی ئەو چینە و لەبەرچاونەگرتنی بارە خۆیییەکانی بزووتنەوەکە و بارە بابەتییەکانی کۆمەڵ و ھەر ئاوا خوێندنەوە و تێڕامانی نامێژووییانە و نالۆجیکیانەی نووسەر بۆ باردۆخەکان و پێگە و ڕۆڵی چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان، بە شێوەی پرسیار نەك ئامۆژگاری و چەپ و ڕاست دیاریکردن، نیشانبدەم؛ چونکە ڕێگەنیشاندان و ڕاستکردنەوە و ئامۆژگاری ئەرکی ڕەخنە و ڕەخنەگر نین.

بە بۆچوونی من، ڕەخنە واتە خوێندنەوەی قووڵ و وردی دەق یان سەرنجدانی بیرکردنەوە و بۆچوون و تێگەییشنێك، دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ناڕۆشنییەکان، ئاراستەکردنی پرسیار، تاکو نووسەر وەك خوێنەرێك نووسینەکەی خۆی ببینێت و گۆشە تاریکەکانی بۆچوون و بیرکردنەوەی خۆی ببینێت. لەسەر ئەو بنەمایە ڕەخنە دەبێتە تەواوکەری دەق و پڕکردنەوەی کەلێنەکانی و کۆمەکێکی گەورە بۆ نووسەر. بێجگە لەوە، سێ دەھە دەبێت، کە گوتوومە و ئەو بنەمایە پەیڕەودەکەم، کە ھزر و ژیان و بوون بەبێ ڕەخنە، بۆگەن دەبن و دەبنە زۆنگاوێك بۆ کوشتنی ژیان و ھزر و بوون. ھەر ئاوا حەڤدە ساڵ دەبێت، کە گوتوومە ڕەخنەیەك وێرانگەر نەبێت، ناتوانێت ڕۆنەربێت؛ وێرانگەری کەسایەتی نووسەر نا، بەڵکو وێڕانگەری بۆچوونە ناڕۆشنەکان و نادروستەکان. ئینجا دەڵێم، ئەگەر نووسینێك شاییستەی سەرنجدان نەبێت، ھیچ کات ڕەخنەگر کاتی خۆی بۆ ڕەخنەگرتن لە نووسینەکان تەرخانناکات و بەفێڕۆنادات. لەسەر ئەو بنەمایە دەبوو، ڕەخنەکەی من لە نووسینەکەی ھاوڕێ زاھیر، زیاتر ئەوی دڵخۆش بکردایە و بە ھێرش و پەلاماری کەسیی نەچوواندایە و ڕەخنەی وەك خۆی بخوێندایەتەوە، نەك تووڕەبوون لە ڕەخنە و نووسینی بابەتێکی دیکە بەناوی “جیاوازی نێوانی ڕەخنە و سەرنج لە دیدی منەوە” [٣]، کە ڕەخنەکەی من و سەرنجەکانی پێشووتری من لەسەر”ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن. “[٤]، ” ڤێنزویەلا و دوو تێبینی” [٥] کە سەرنج و ڕەخنەی من بوون لە سیستەمی دیکتاتۆریی کوبا و “کاسترۆییزم” و فێنزەویلا و “چاڤێییزم” و بوون بە ھۆکاری نووسینەکەی ھاوڕێ زاھیر بۆ ڕسواکردنی ڕەخنە[٣]. من زۆر بەداخەوەم، کە نزیکترین ھاوڕێ و ھاوبیرم ئاوا ڕەخنەی من لە یەک بۆچوون یان چەند بۆچوونێکی خۆی،بە ڕەتکردنەوەی گشتێتی بیرکردنەوەی خۆی و ھەر ئاوا لێدان لە کەسایەتی خۆی دەخوێنێتەوە.

ھاوڕێ زاھیر لەنێو وەڵامەکەی نووسیویەتی  ” …  هەر ئەمەش هۆکار بووە بەوەی کە هاوڕێ زیاتر ڕەخنەیەکی ئەکادیمیانە نەك واقیعانە و مەیدانانە لە وتارەکەی من بگرێت.  “

من نازانم، ئایا ڕەخنەکەی من “ئەکادێمسیتییە” یان نا. بەڵام لەو ھۆکارە تێنەگەییشتم، کە بۆچی “ڕەخنەی ئەکادێمیستی ناکەتواری و نامەیدانی”یە و “مەیدانی” و “نامەیدانی” ڕەخنە چییە؟ ئەی ئەگەر ئێمە بتوانین ڕەخنەی ئەکادێمیستی بنووسین، خراپی چییە؟  بۆچی ڕەخنەی ئەکادێمیستی ناکەتوارییە؟

هەرگیز هەستم نەکردووە کە من و ئەو سەبارەت بە ڕۆلی کرێکاران ، ناڵێم پێناسەی کرێکاران ، هیچ ناکۆکییەکمان هەبووبێت، هەمیشەش شؤخیمان بە پیرۆزکردنی کرێکار کردووە …… نەك هەر ئەوە بەڵکو ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵیش بە گشتی ….. لە ڕاستیداس من ئێستا نازانم بۆچی هاوڕێ، کرێکارانی لابۆتە شؤڕشگێڕ!! ئەمە بۆ من ئەوەندە نوێیە، کە لە مانگێک کەمترە.

ئەوە زۆر ڕاستە و بەدڵنیاییەوە ئێشتاش و تاکو دەمرم، ھەر بە گاڵتە و  تەنز لەبارەی ئەو ڕۆڵەی کە “پارتییە پێشڕەوەکان” بە کرێکارانی دەدەن، دەدوێم و دەنووسم. چونکە ناکرێت “کرێکار بگۆڕ و گۆڕھەڵکەنی سیستەمی چینایەتی بێت” و  ھاوکاتیش “پێویستی بە “پارتیی پێشڕەو” و “پێشڕەویی کەسانی دەرەوەی خۆی” ھەبێت. بێجگە لەوە، من ھیچ بە نیگەتیڤی گاڵتەم بە ڕۆڵی کرێکاران نەکردووە، چونکە ھەر زوو ڕۆژگار خۆمی کردە کرێکار و مۆری کرێکاربوونی|کرێگرتەبوونی تاکو مردن لەنێوچەوانی من داوە. لەبەرئەوە ھەر ئاوا بە ئاسانی ناتوانم گاڵتە بە ڕۆڵی خۆم وەك کرێکار بکەم، چونکە بە بۆچوونی من، ڕۆڵی کرێکاری ھوشیار بنکۆڵکردنی کۆمەڵ و سیستەمی چینایەتییە، نەك ئەوەی پارتییە چەپەکان وێنایدەکەن و ئاماژەیدەدەن.

بەپێچەوانەی گومانەکەی نووسەر، لەوە دەچێت ئەوە بۆچوونی خودی نووسەر بێت، کە لە ماوەی ئەو مانگە “ڕامیاریی” [٦] بووبێتەوە و گۆڕانی خۆی نەبینێت و تەنیا بە ڕەخنەی بەرانبەر ھەستەوەر بێت.  من دەمێکە گۆڕان لە کۆی بۆچوونی نووسەر دەبینم، بەڵام وەك ئێستا خۆی زەق نیشاننەداوە و ئەوە یەکەم جارە، کە “ڕامیاریکردنی داخوازییەکان” دەکاتە پێشمەرجی “شۆڕشگێڕبوون”. ئەگەر نووسەر بگەڕێتەوە، سەر نووسینێکی پێشووتری خۆی “جیاوازی نێوانی گروپه‌فشارییه‌کان و گروپه‌لۆکاڵییه‌ڕادیکاله‌سه‌ربه‌خۆییه‌ئاسۆییه‌کان“[٧]، ” کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان یه‌کێکن له‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ کۆمه‌كی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن “[٨]. لەوێدا “ڕامیارییبوون” پێشنیار و پێشمەرجی شۆڕشگێڕبوونی گروپە خۆجییەکان نەبوو، بەڵکو بەپێچەوانەوە “ڕامیاری” بەشێك بوو لە ھەوڵەکانی سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە.

پێویستە ئەوەش بڵێم، کە گۆڕانی بۆچوونی ھەر یەك لەئێمە ئاساییترین ڕوداوە، چونکە ئێمە دوو کەسین، دوو گەردوونی جیاوازین**، ئەگەر ھەر کەس چاوەڕوانی نەگۆڕانی بیرکردنەوە و بۆچوونی کەسێکی دیکەی ھەبێت، بەدڵنیاییەوە لەنێو جیھانی ئایینگەرایی چەقیوە. ئاساییترین شت گۆڕانە، بەڵام نائاسایی ھەراسانبوون بە ڕەخنە و لێکدانەوەی ڕەخنەیە بە ھێرش و شکاندنی کەسایەتی؛ ھەر ئەو ھۆکارەشە دەبێتە ھۆی نەدیتنی گۆڕانی خۆ و خراپ لێکدانەوەی گۆڕانی بەرانبەر.

من کاتێك گۆڕانی ھەڵوێست یان بەرخورد، یان بۆچوونی بەرانبەر بەرانبەر بە خۆم یان ھەر شتێکی دیکە دەبینم، پێش ھەموو شت لەنێو گوفتار و ڕەفتار و ئەتوار و بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆم بۆ ھۆکارەکان دەگەڕێم، ئەگەر گەڕانەکەم سەرەنجامێکی نەبوو، ئینجا وردبینی|گەردبینی گومانکردن دەخەمە سەر بەرانبەر و لە سێیەمین ھەنگاو پرسیار ئاراستەدەکەم؛ ئەرێ بۆچی ئاوا بۆ دواوە گۆڕاوی؟

لێرەدا مەبەستم ھاوڕێ زاھیر و ھیچ کەسێکی دیکە نییە، تەنیا ڕۆشنکردنەوەی بنەماکانی بەرخورد و خوێندنەوە و بڕیاردانی خۆمە. بێجگە لەوە، ئەگەر ئێمە نەگۆڕێین و نەگۆڕابین، کەواتە گرفتێك ھەیە و پێویستە لەسەری کاربکەین و بەخۆمان بچینەوە، مەبەستم گۆڕانی پۆزەتیڤە؛ ڕۆشنتربوون و بنچینەیی-بوونەوەی ئازادیخوازیی. بۆ نموونە، کاتێك کە ئێمە پاش چەند دەھە لە پاگەندەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و دادپەروەیخوازی ھەمان گوفتار و ڕەفتار و ئەتواری پێش ئەو پاگەندانەمان بەرانبەر ئێتنییەکان، ژنان، منداڵان، ژینگە، ئاژەڵان، پەیوەندی، گفتوگۆ، نەیاران و …تد ھەبێت، ئایا پێویست نییە، کە لە خۆمان بپرسین؛ ئەڕێ گۆڕانەکانی ئێمە کامانە بوون و کامانەن؟ دیسانەوە، تکادەکەم ھیچ کەس ئەم دێرانە نەکێشێتە سەر خۆی، تەنیا مەبەستم بنەما گشتییەکانی گۆڕان و ئازادیخوازین بە گوێڕەی تێڕوانین و پێگەییشتنی من.

ئەوەیە کەمن دەڵێم کرێکاران لەم وڵاتانەدا ژیانی خۆیان لەسەر ژیانی کرێکاران و چەوساوانی دیکەی دوونیا بنیاتنراوە و دەنرێت.   من و هاوڕێ هەژێن  پێشتر قسەمان لەسەر ئەمانە بە درێژی کردووە و هەردووکیشمان هاواڕا بوین .  “

بەڵێ ئێمە زۆر لەو بارانەوە قسەمانکردووە و دەتوانم بڵێم کەم پرس ھەیە ئێمە وەك دوو دۆستی کۆمەڵایەتی و وەك دوو ھاوبیر لە بارەی ئەوان قسەمانەکردبێت، بەڵام مەرج نییە جیاوازیمان نەبێت. من ھیچ کات بەو دەربڕینە لە دەمی ھاوڕێی خۆم نەمبیستووە، کە ناسیونال-سۆشیالیستانە بیربکاتەوە. بەڵێ من گوتوومە و دەڵێم، کە دەوڵەتانی ئەوروپا ھەر ئاوا پیڼج سەدە (١٤٩٢- ٢٠١٧) وڵاتانی داگیرکراو و پاشکۆیان وەك سەرچاوەی کەرەستەی خاو و  کۆیلە و کاری ھەرزان و ئاودیوکردنی گرفتەکانی خۆیان بەکاربردوون، ھەر ئاوا لە پاش یەك-جەمسەربوونەوەی بازار، بە کاڵای بەنگلادیش و پاکستان و ھیندوستان و چاینا و …تد بۆ کەمدەرامەتانی ژێردەستی خۆیان شۆپی (یەك یۆرۆ)ییان  بەڕێخستووە. بەڵام ئەوە کرێکارانی ئەوروپا نین، کە لەسەر ژیان و ھێزی کاری تاڵانبراوی کرێکارانی ئەمەریکای لاتین و ئاسیا و ئەفریکا مشەخۆرانە دەژین، بەڵکو ئەوە سەرمایەداران و دەوڵەتانن. زۆر بەداخەوەم کە ھاوڕێ زاھیر بەخشکەیی بۆچوونی ناسیونال-سۆشیالیستەکان لەسەری زاڵبووە. خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر بابەتە فەیسبووکییەکانی من لەو بارەوە، بەتایبەت کرێکارانی بەرگدووری بەنگلادیش و بازرگانی پرچ-فرۆشی و منداڵسازی بە ژنان لە ھیندوستان و کۆیلەتی منداڵان و  ژنانی چاینا لە بواری کاڵا پلاستیکی و یاری و ئامرازە دیگیتاڵەکان و ژنانی مەغریبی لە بواری گوڵچنی و ھەر ئاوا بواری ئامادەسازیی خواردنی دەریایی. زۆر بەداخەوە بە پێچەوانەی تێگەییشتنی لنگاوقووچی ھاوڕێ زاھیر و چاوەڕوانی من و تێکۆشانی چالاکانی وڵاتانی ئەوروپا، بایکۆتکردنی کڕینی شمەکی بازارە ھەرزانفرۆشەکانی وەك (پڕای مارکێت) لەلایەن ئازادیخوازانی ئەوروپا، دەبێتە ھۆی نائومێدی و ترسی لەدەستدانی کاری ملیۆنان ژنی بەرگدووری بەنگلادیشی و پیاوانی ڕەنگڕێژی ھیندوستان و منداڵانی پاکستان و چاینا. من لە بێدەنگی و بێھەڵوێستی خەڵکی وڵاتانی ئەوروپی ڕەخنەمگرتووە، بەڵام ھیچ کات چین وتوێژە پڕۆلیتێرییەکانی ئەوروپا بە مشەخۆری سەر ڕەنجی کرێکارانی ئەو وڵاتانە نازانم و نەزانیوە و ناونەبردووە. چونکە مشەخۆری یان ژییان لەسەر کار و ژییانی کەسانی دیکە، واتە بەکرێگرتن و خۆشگوزەرانی لەسەر زێدەبایی بەھای کاری ئەوان. دەتوانم بە بەڵگەی نووسینەکانم و گەواھی ھاوڕێیانی سەردەمی (کۆڕەک ١٩٨٢-١٩٨٨) و ( “کۆمونیزمی کرێکاری”١٩٨٨-١٩٩٣) و  کۆمونیزمی شورایی (١٩٩٣-٢٠٠٠) چ بە نووسین و چ بە گفتوگۆ من ھەردەم دژی ئاوا بیرکردنەوەیەك بووم و دەبم، چونکە بیرکردنەوەیەکی ناسیونال-سۆشیالیستانەیە و لەتەك پێشینە و ئێستای بۆچوونەکانی من و بۆچوونە ئەنارکیستییەکان ناگونچێت و نەگونجاو و دژی بنەمای بیرکردنەوە و جیھانبینی ئەنارکیستەکان دەوەستێتەوە و زیاتر لەتەك بۆچوونی چەپە (مائۆتسە تۆنگ)ی و (چێ گوارا)یی و (کاسترۆ)یی و (چاڤێز)ی دەگونجێت.

من نازانم چ ستەمێکم لەو ھاوڕێیەی خۆم کردووە، ھەستناکەم. چونکە من لە سەراپای ڕەخنەکەم بۆچوونی خۆمم دەرنەبڕیوە، تەنیا شتێك کە ئەنجامداوە، ئاراستەکردنی پرسیار بووە؛ حەفتا و حەوت پرسیار (٧٧) و نووسینی  کۆمەڵێك (فیدبەیک)، وەك خوێنەرێك و زۆربەی جار نوسیوومە، من وەك خوێنەرێك ئاوا تێدەگەم، ئایا مەبەستی نووسەر ئەوەیە… . ئایا پرسیارکردن ستەمکردنە؛ ئایا پرسیارکردن لە نووسەر بۆ ئەوەی دڵنیابیت، کە بە دروستی لە مەبەستەکەی ئەو تێگەییشتوویت، ستەمکردن و شێواندنی مەبەستی نووسەرە؟

زۆر بەداخەوە، ھاوڕێ زاھیر لە جیاتی وەڵامدانەوە پرسیارەکانی من، وەك ڕۆشنکردنەوەی ناڕۆشنییەکانی خۆی، منی بە شێواندنی مەبەستەکەی خۆی ناوبردووە و ھەر ئەو ھەستەش بووە بە ھۆی ھەستکردن بە گۆڕانی یەك مانگەی من و ستەمکاریی من بەرانبەر بە خۆی. لە بارێکدا ئەگەر ئەو بینووسیایە “دارا دوو داری دی” و من دەستەواژەکەی ئەوەم گۆڕیبێت بە “دوو دار دارایان دی”، یان بۆ تەنیا جارێكیش گوتبێتم، تۆ ئاوات گوتووە، ئەوا ئەو بێچەندوچوون مافی خۆیەتی، من بە شێوێنەری مەبەست و نووسینەکەی خۆ تۆمەتباربکات و ئینجا بە ستەمکەریش من وێنابکات. بەڵام من بیست دانە نموونەگیریم لە نووسینەکەی ئەو ھێناون و تەنیا لەسەر ئەوانە پرسیارمکردووە و (فیدبەیک)ی خۆمم وەك خوێنەر نووسیوە. ئەوەش بڵێم، کە ئەو بیست نموونەیە زیاتر لە ٨٥% نووسینەکەی ئەو پێکدەھێنن، ئیدی نازانم لەسەر چ بنەمایەك دەڵێت، من بابەتەکەی ئەوم بە وردی نەخوێندووەتەوە، ئەوە لە کاتێکدا ئەو دەزانێت و من دەناسێت، کە شوێنی کۆما لێکدەدەمەوە و لەسەر خاڵبەندییەکانیش دەنووسم، بەڵام لەبەرئەوەی کە نەمویست، بۆ جارێکیش خۆم لە ئاوا پرسێك نەدا، ئەگینا خوێنەر دەزانێت، ئەوەی ئەو ناڕۆشنیانەی دروستکردوون، خراپ خوێندنەوەی من و شێواندنی من و ستەمکاریی من نین، بەڵکو ناڕۆشنی و تێکەڵ و پێکەڵیی دەستەواژەکانی نووسەرن، کە خوێنەر لەتەك پرسیار ڕووبەڕوودەکات. ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە، من توانای تێگەییشنی نووسینەکەی نووسەرم نەبێت، ئەگینا ھەرگیز کاتی خۆمم بۆ نووسینی ئەو دوازدە لاپەڕە پرسیار و (فیدبەیک)ـە تەرخاننەدەکرد، کە لەسەر بنەمای وەڵامەکەی نووسەر دەتوانم بڵێم ، ھەمووی بە فێڕۆچووە، چونکە من ئەو ئامانجەم نەپێکاوە، کە سەرنجڕاکێشانی نووسەر بوو بۆ ناڕۆشنیی بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆی.

دواشت، ئەم بابەتە لەوە زیاتر نووسین ناخوازێت و بەردەوامبوونی لەنێوان من و نووسەر دەېێتە دووبارەکردنەوەی گوتراوەکان و سوێندخواردن و سەلماندنی ئەوەی من چیم گوتووە و تۆ چۆن تێگەییشتوویت، ئەوەش نووسەر و ڕەخنەگر دەخانە سوڕانەوە و یەکدی ڕاوکردن وەك (تۆم و جێری) لەنێو بازنەیەکی بۆش. بێجگە لەوە من و نووسەر ھەم ھاوزمانی یەکدین و ھەم ھاوبیری یەکدین. بڕواناکەم گوتەکانمان پێویستی بە لێکدانەوەی جیاواز و شارەزایی (نھج البلاغة) ھەبێت. خوێنەر بەخۆی توانای تێگەییشتن و بەراوردکردنی گوتەکانی من و نووسەری ھەیە و خوێنەرانی ھەر دووی ئێمە کوردی-زمانن. ئامانجی من لەم وەڵامدانەوەیە، ھەوڵدان بۆ سەلمانی کێ ڕاستدەکات و کێ نا، نییە، بەڵکو ڕۆشنکردنەوەی ئەوەیە، کە ھەموو ئەو دەستەواژانەی کە وەك نموونەگیرمکردوون، لەنێو نووسینەکەی نووسەر دەرھێنراون و لێکدانەوەم ھەر لەسەر ئەو بەشانە بووە و تێگەیشتنی خۆمم وەك خوێنەرێك نیشانداوە و لەو شوێنانەی کە بەھۆی خراپی داڕشتنی ڕێزمانی و ڕێنووس، لە مەبەستی نووسەر دڵنیانەبووم، وەك (فیدبەیک) لەنێو نیشانەی فیدبەیک ‘…’ ڕیزمکردوون، تاکو نووسەر بڵێت، ئایا مەبەستی چی بووە. بۆ نموونە ئەم ڕستەیە ” دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچیت کە ئەنارکیزم هزرە نەك ئایدۆلۆجی سڕبوو، ڕێڕەوی ژیان و بەڕێکردنێتی، مێتودێکی بەکردەوە و زیندوانەیە لە هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکان و بارودۆخەکان بەڕۆچونی ناو واقیعەکە ، نەك نێو کتێبەکان . ” ، کە نووسەر لەنێو وەڵامەکەی ئەوەی ڕۆشننەکردووەتەوە، چ پەیوەندییەکی بە بابەتەکەوە ھەیە، کە ٥٠% مەبەستی ڕەخنەکەی من بوو، چ کارەبوونی ئەو ڕستە بوو، لەنێو بابەتی سەلماندنی “شۆڕشگێڕنەبوونی چینی کرێکار “؟ ئایا ھیچ سەرچاوەیەکی ھزر و بۆچوونە ئەنارکییەکان لە شتێنەر’ی تاکگەرا تاکو کرۆپۆکین’ی کۆمونیستگەرا  ھەیە، کە سەلمێنەری “ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار” بێت، تاکو ھاوڕێ زاھیر ئەو دەستەواژەیە بکاتە پاڵپشتی بۆچوونەکەی خۆی؟

ئینجا لەسەر ھەمان کێش و سەروای نووسەر، کە دەڵێت “تۆ من باش دەناسیت و نەدەبوو ئاوا نووسینەکەی من بخوێنیتەوە …”، منیش دەڵێم، ھاوڕێ گیان، بەداخەوە دەبوو تۆ دوا کەسی نێو ئەم گەردوونە بیت، کە بنووسیت ” ھەژێن بە وردی  بابەتەکەی منی نەخوێندووەتەوە و مەبەستەکانی من شێوێنراون و ھەڵگێڕدراونەتەوە … “. چونکە پەیوەندی ئێمە و متمانەی نێوان ئێمە و ئامادەیی من و دەستگیرۆیی من لە پشت تەواوی نووسین و وەرگێڕانەکانی ٢٠٠٠-٢٠١٥ی تۆ، بۆ ئەوە بەسن، کە گومانی شێواندن و ھەڵگێرانەوەی بۆچوون و نووسینەکانی خۆت لە من نەکەیت. ئەوە لە کەیوە من و تۆ بووینەتە شێوێنەری بۆچوون و نووسینی یەکدی و چ ھۆکارێكە کە بووەتە دروستکەر و کنەدەری ئاوا گومانێکی وێڕانگەر. من ئێستاشی لەتەك بێت، لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم وەڵامەی تۆ، ھێشتا دۆستایەتی و ھاوڕێیەتی و متمانەی ھاوبیریی من و تۆ، بە من ڕێگەینەداوە گومانبکەم  و ئەو نموونانەی کە تۆ لەنێو ڕەخنەکەی من وەرتگرتوون، لەتەك نووسینەکەی خۆم بەراوردبکەم، ھەڵبەتە من نەك تەنیا لەتەك تۆ، بەڵکو لەتەك دوکاندارێکیش کە باقی پارەکەم دەداتەوە و بۆ کاسپی و قازانج و بەدەستھێنانی پارەی زۆرتر دانیشتووە، ھەمان متمانەم ھەیە و دەبەخشم.

—————————————————

 [١]   http://bit.ly/2xJnnUN

[٢]   http://bit.ly/2gKi4g7

[٣] http://bit.ly/2wBwSFg

[٤]  http://bit.ly/2xRCNpL

http://bit.ly/2vKYAOw

[٥]   http://bit.ly/2eOMYa5

[٦]  http://bit.ly/2xbmGWs

[٧]  http://bit.ly/2f8k2Xz

[٨]  http://bit.ly/2wNLqDz

* ڕۆژی ٤ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ وەڵامێکی بیست (٢٠) لاپەڕەیی وەك ڕۆشنکردنەوەی ھۆکاری پرسیارە ڕەخنەییەکانی خۆم و  وەڵامەکەی ھاوڕێ زاھیر باھیر نووسی، ئەم بەیانییە، کە خەریکی ناردنی وەڵامەکەم بووم، بڕیاری خۆمم گۆڕی و ئەم کورتەیەم لە وەڵامەکە دەرھێنا و ئەوی دیکەم خستە ئەرشیڤ. چونکە ڕەخنە و وەڵامدانەوە کاتێك کەڵکی ھەیە، کە بەرانبەرەکەشت ڕەخنە بەو جۆرە بخوێنێتەوە، کە خودی ڕەخنە لەپێناوی سەریھەڵداوە.

** لە بواری پەیوەندی (کۆمیونیکەیشن) پێناسەیەك بۆ تاكەکەس ھەیە، کە دەڵێت “ھەموو تاکەکەسێك بۆ خۆی گەردوونێکی ئاڵۆزە”.

ڕۆشنکردنەوە و وەڵامدانەوەی ناڕۆشنییەکانی خۆم

ھەژێن

٨ی سێپتەمبەری ٢٠١٧*

بەرایی، خوێنەری ھێژا ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە، ڕۆشنکردنەوەی چەند شتێکە، کە ھاوڕێ (زاھیر باھیر) لەنێو وەڵامەکەی خۆی [١] بۆ ڕەخنەکەی من[٢]، ئاراستەی منی کردوون و وروژاندوونی. ڕاستییەکەی من ڕۆشنکردنەوە و وەڵامێكم بۆ وەڵامەکەی ھاوڕێم لەنێو بیست (٢٠) لاپەڕە نووسی، بەڵام ئەم بەیانییە لە دوا چرکە و کاتی ناردنی، پاشگەزبوومەوە و بڕیارمدا لەنێو کەشکۆڵی خۆم بمێنێتەوە و لەجیاتی ئەوە ئەم چەند ڕۆشنکردنەوەیە بنووسم.

من لەنێو ڕەخنەکەی خۆم، لەسەر بنەمای تێگەییشتنی خۆم وەك خوێنەرێك لە بابەتەکەی نووسەر، حەفتا و حەوت (٧٧) پرسیارم ئاراستەی نووسینەکەی ئەو کردوون. بەداخەوە ھاوڕێی من، لەجیاتی ھەوڵدان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان وەك ڕۆشنکردنەوەی بابەتەکەی خۆی، کەچی کۆمەڵێك تۆمەتی داونەتە پاڵ من و دەمی ڕەخنەی بە قوڕ گرتووە، بۆ نموونە:

مەبەستەکەی تیادا فەرامۆشکراوە “، ” نە سەرنجی بەدیقەتی لە وتارەکەم داوە،  نە وەکو سەرنجیش تێبینییەکانی خۆی دەربریوە ” ، ” هەندێك لە بڕگە و نوسینەکانی من شێوێنراون “، ” ئەمە شێواندنی نوسینەکەی منە .” ، ” هاوڕێ هەژێنن  غەدرێکی یەکجار زۆرم لێدەکات چونکە   ئەمە شێواندنی مەبەستەکە و نوسینەکەی منە ” ، ” هەموو کەس دەتوانێت شتێك لە وتاری کەسێکی دیکەدا دەربێنی و بە ئارەزوی خۆی بە لاڕێدا بیبات و بە خواستی  خۆی قسەی لەسەر بکات” ، ” ئەمەی کە هاوڕێ هەژێن دەیڵێت هەڵگێڕانەوەی قسەکانی منە ” ، “هەر لەبەر ئەوە دەڵیم کە بە دیقەت وتارەکەمی نەخوێندۆتەوە یا هەر دەوەن بەئشکردنە.” ، “دەبوایە لە مەبەستی من باشتر بگەیشتایە و لەو پرسیار و برگەیە،  خۆی بپارستایە.” ، “لێرەدا واهەست دەکەم کە بۆ چەندینجارە ڕاو وتارەکەی من شێوێنراوە .” ، ” لێرەدا مەبەستەکەی من لەو پەڕەگرافە بەو لایەنەدا براوە کە تاکو خوێنەر خوێندنەوەی هەڵە بۆ نوسینەکەی من بکات، یا بەو بارەدا دەخرێتە دەمی خوێنەر .” ، ” نەك ئەوەی کە هاوڕێ هەژێن [ ناتوانم بڵێم هەڵیگێڕاوەتەوە] بەڵام دیقەوتی لەسەر نەداوە.” ، …..

ئایا باشتر و دروستتر نەبوو، کە ھاوڕێم (نووسەر) لە جیاتی بەکاربردنی ئەو دەستەواژە نادروستانە، ھەوڵیبدایە بنووسێت (ڕەخنەگر لە مەبەستەکەی من، یان، لە دەربڕینەکەی من، یان، لە داڕشتنەکەی من، ھەڵە|خراپ تێگەییشتووە، یان بینووسیایە، بەداخەوە لە مەبەستەی من تێنەگەیشتووە) ؛ ئەدی جیاوازی ئێمەی ئەناکیست-ھزر لەتەك ئەوانی دیکە چییە؟ ئەی کامەیە جیاوازی ڕەخنەگرتن و وەڵامدانەوەی ڕەخنە وەك ئەنارکیست-ھزرێك؟ مەگەر یەکێك لە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان ئەنارکیست-ھزران و ئەوانی دیکە، ھەر ئەوە نییە، کە ھزر و بۆچوون لەجیاتی کەسایەتییەکان دەدوێن و بە مشتومڕدەکەن لە دوای وەڵامی دروستتر و ئەزموونگیری زیاتر و گونجاتر دەگەڕێن؟

بەداخەوە، لێرەدا ناچارم و ناچارم بە پێویستی دەزانم لەسەر (ئەو ھەمووە تۆمەتبارکردنە بە شێواندن و نەخوێندنەوە و بەلاڕێدابردن و ھەڵگێرانەوەی دەق)،ڕۆشنکردنەوەیەکی داتایی بۆ خوێنەر و ھاوڕێ زاھیر بدەم. نووسینەکەی (ھاوڕێ زاھیر: ” ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن؟ ” ) ھەزار و شەست سەد و شەست و چوار (١٦٦٤) وشە بوو، من لەنێو ڕەخنەکەی خۆم (بەڵێ کرێکاران شۆڕشگێڕترن*)، وەك نموونەوەرگرتن لە بۆچوونەکانی نووسەر، لەنێو نووسینەکەی ئەو، ھەزار و سەد و پەنجا و ھەشت (١١٥٨) وشەم گواستنەوە، تاکو ھەم ئاسانکاریی بۆ خوینەر و ھەم ویژدانی خۆم ئاسوودە بکەم و ھەم دڵی ھاوڕێکەم نەڕەنجێت و ھەم من بە “شێوێنەر” تۆمەتبارنەکات و ھەم ئەرکی خۆم وەك ڕەخنەگر بە دروستی و دەستپاکی ئەنجامدابێت.

بە پێچەوانەی تێگەییشتنی نادروستی ھاوڕێـم [نووسەر] لە ڕەخنە و ئەرکی ڕەخنە و ھاندەری من بۆ نووسینی ڕەخنەکەم، کە پێش ھەموو شت فریاکەوتنی خودی نووسەر و ئینجا بزووتنەوەی تازە دەرکەوتووی ئەنارکیستی لەنێو کۆمەڵی ھەرێم بوو [کە نووسەر، ناپێویست و ناپەیوەست و نابەجێ و لە خۆڕا پێناسەی ھزری ئەنارکیزم بەبێ ھۆ دەئاخێنێتە نێو بۆچوونەکانی خۆی]،ئەگینا لەم بارە ناتەندروستەی شان و مەچەك و پەنجەکانی خۆم، ھیچ شتێکی دیکە نەبوو شاییستەی ئەوە بێت و نەیدەتوانی من بۆ ئەنجامدانی ئاوا ئەرکێك ھانبدات. بەڵێ بەپێچەوانەی تێگەییشتنی نووسەر لە ئامانجی ڕەخنەکەی من، من ھەوڵمداوە ناڕۆشنییەکان و لاوازی بەڵگەکانی نووسەر و نادروستیی تێگەییشتنەکانی ئەو لە ڕۆڵی مێژوویی چینێکی سەرەکی  کۆمەڵی سەرمایەداری [چینی کرێکار] و نەدیتنی ھۆکاری تێکشکانی بزووتنەوەکانی ئەو چینە و لەبەرچاونەگرتنی بارە خۆیییەکانی بزووتنەوەکە و بارە بابەتییەکانی کۆمەڵ و ھەر ئاوا خوێندنەوە و تێڕامانی نامێژووییانە و نالۆجیکیانەی نووسەر بۆ باردۆخەکان و پێگە و ڕۆڵی چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان، بە شێوەی پرسیار نەك ئامۆژگاری و چەپ و ڕاست دیاریکردن، نیشانبدەم؛ چونکە ڕێگەنیشاندان و ڕاستکردنەوە و ئامۆژگاری ئەرکی ڕەخنە و ڕەخنەگر نین.

بە بۆچوونی من، ڕەخنە واتە خوێندنەوەی قووڵ و وردی دەق یان سەرنجدانی بیرکردنەوە و بۆچوون و تێگەییشنێك، دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ناڕۆشنییەکان، ئاراستەکردنی پرسیار، تاکو نووسەر وەك خوێنەرێك نووسینەکەی خۆی ببینێت و گۆشە تاریکەکانی بۆچوون و بیرکردنەوەی خۆی ببینێت. لەسەر ئەو بنەمایە ڕەخنە دەبێتە تەواوکەری دەق و پڕکردنەوەی کەلێنەکانی و کۆمەکێکی گەورە بۆ نووسەر. بێجگە لەوە، سێ دەھە دەبێت، کە گوتوومە و ئەو بنەمایە پەیڕەودەکەم، کە ھزر و ژیان و بوون بەبێ ڕەخنە، بۆگەن دەبن و دەبنە زۆنگاوێك بۆ کوشتنی ژیان و ھزر و بوون. ھەر ئاوا حەڤدە ساڵ دەبێت، کە گوتوومە ڕەخنەیەك وێرانگەر نەبێت، ناتوانێت ڕۆنەربێت؛ وێرانگەری کەسایەتی نووسەر نا، بەڵکو وێڕانگەری بۆچوونە ناڕۆشنەکان و نادروستەکان. ئینجا دەڵێم، ئەگەر نووسینێك شاییستەی سەرنجدان نەبێت، ھیچ کات ڕەخنەگر کاتی خۆی بۆ ڕەخنەگرتن لە نووسینەکان تەرخانناکات و بەفێڕۆنادات. لەسەر ئەو بنەمایە دەبوو، ڕەخنەکەی من لە نووسینەکەی ھاوڕێ زاھیر، زیاتر ئەوی دڵخۆش بکردایە و بە ھێرش و پەلاماری کەسیی نەچوواندایە و ڕەخنەی وەك خۆی بخوێندایەتەوە، نەك تووڕەبوون لە ڕەخنە و نووسینی بابەتێکی دیکە بەناوی “جیاوازی نێوانی ڕەخنە و سەرنج لە دیدی منەوە” [٣]، کە ڕەخنەکەی من و سەرنجەکانی پێشووتری من لەسەر”ئای چۆن ڕاستییه‌کان ده‌شوێنرێت تاکو زیاتر و زیاتر چه‌واشه‌مان بکه‌ن. “[٤]، ” ڤێنزویەلا و دوو تێبینی” [٥] کە سەرنج و ڕەخنەی من بوون لە سیستەمی دیکتاتۆریی کوبا و “کاسترۆییزم” و فێنزەویلا و “چاڤێییزم” و بوون بە ھۆکاری نووسینەکەی ھاوڕێ زاھیر بۆ ڕسواکردنی ڕەخنە[٣]. من زۆر بەداخەوەم، کە نزیکترین ھاوڕێ و ھاوبیرم ئاوا ڕەخنەی من لە یەک بۆچوون یان چەند بۆچوونێکی خۆی،بە ڕەتکردنەوەی گشتێتی بیرکردنەوەی خۆی و ھەر ئاوا لێدان لە کەسایەتی خۆی دەخوێنێتەوە.

ھاوڕێ زاھیر لەنێو وەڵامەکەی نووسیویەتی  ” …  هەر ئەمەش هۆکار بووە بەوەی کە هاوڕێ زیاتر ڕەخنەیەکی ئەکادیمیانە نەك واقیعانە و مەیدانانە لە وتارەکەی من بگرێت.  “

من نازانم، ئایا ڕەخنەکەی من “ئەکادێمسیتییە” یان نا. بەڵام لەو ھۆکارە تێنەگەییشتم، کە بۆچی “ڕەخنەی ئەکادێمیستی ناکەتواری و نامەیدانی”یە و “مەیدانی” و “نامەیدانی” ڕەخنە چییە؟ ئەی ئەگەر ئێمە بتوانین ڕەخنەی ئەکادێمیستی بنووسین، خراپی چییە؟  بۆچی ڕەخنەی ئەکادێمیستی ناکەتوارییە؟

هەرگیز هەستم نەکردووە کە من و ئەو سەبارەت بە ڕۆلی کرێکاران ، ناڵێم پێناسەی کرێکاران ، هیچ ناکۆکییەکمان هەبووبێت، هەمیشەش شؤخیمان بە پیرۆزکردنی کرێکار کردووە …… نەك هەر ئەوە بەڵکو ڕۆڵی تاکەکانی کۆمەڵیش بە گشتی ….. لە ڕاستیداس من ئێستا نازانم بۆچی هاوڕێ، کرێکارانی لابۆتە شؤڕشگێڕ!! ئەمە بۆ من ئەوەندە نوێیە، کە لە مانگێک کەمترە.

ئەوە زۆر ڕاستە و بەدڵنیاییەوە ئێشتاش و تاکو دەمرم، ھەر بە گاڵتە و  تەنز لەبارەی ئەو ڕۆڵەی کە “پارتییە پێشڕەوەکان” بە کرێکارانی دەدەن، دەدوێم و دەنووسم. چونکە ناکرێت “کرێکار بگۆڕ و گۆڕھەڵکەنی سیستەمی چینایەتی بێت” و  ھاوکاتیش “پێویستی بە “پارتیی پێشڕەو” و “پێشڕەویی کەسانی دەرەوەی خۆی” ھەبێت. بێجگە لەوە، من ھیچ بە نیگەتیڤی گاڵتەم بە ڕۆڵی کرێکاران نەکردووە، چونکە ھەر زوو ڕۆژگار خۆمی کردە کرێکار و مۆری کرێکاربوونی|کرێگرتەبوونی تاکو مردن لەنێوچەوانی من داوە. لەبەرئەوە ھەر ئاوا بە ئاسانی ناتوانم گاڵتە بە ڕۆڵی خۆم وەك کرێکار بکەم، چونکە بە بۆچوونی من، ڕۆڵی کرێکاری ھوشیار بنکۆڵکردنی کۆمەڵ و سیستەمی چینایەتییە، نەك ئەوەی پارتییە چەپەکان وێنایدەکەن و ئاماژەیدەدەن.

بەپێچەوانەی گومانەکەی نووسەر، لەوە دەچێت ئەوە بۆچوونی خودی نووسەر بێت، کە لە ماوەی ئەو مانگە “ڕامیاریی” [٦] بووبێتەوە و گۆڕانی خۆی نەبینێت و تەنیا بە ڕەخنەی بەرانبەر ھەستەوەر بێت.  من دەمێکە گۆڕان لە کۆی بۆچوونی نووسەر دەبینم، بەڵام وەك ئێستا خۆی زەق نیشاننەداوە و ئەوە یەکەم جارە، کە “ڕامیاریکردنی داخوازییەکان” دەکاتە پێشمەرجی “شۆڕشگێڕبوون”. ئەگەر نووسەر بگەڕێتەوە، سەر نووسینێکی پێشووتری خۆی “جیاوازی نێوانی گروپه‌فشارییه‌کان و گروپه‌لۆکاڵییه‌ڕادیکاله‌سه‌ربه‌خۆییه‌ئاسۆییه‌کان“[٧]، ” کۆمه‌ڵه‌ خێرخوازییه‌کان یه‌کێکن له‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ کۆمه‌كی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن و به‌هێزی ده‌که‌ن “[٨]. لەوێدا “ڕامیارییبوون” پێشنیار و پێشمەرجی شۆڕشگێڕبوونی گروپە خۆجییەکان نەبوو، بەڵکو بەپێچەوانەوە “ڕامیاری” بەشێك بوو لە ھەوڵەکانی سیستەمەکە لە ڕێگەی ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە.

پێویستە ئەوەش بڵێم، کە گۆڕانی بۆچوونی ھەر یەك لەئێمە ئاساییترین ڕوداوە، چونکە ئێمە دوو کەسین، دوو گەردوونی جیاوازین**، ئەگەر ھەر کەس چاوەڕوانی نەگۆڕانی بیرکردنەوە و بۆچوونی کەسێکی دیکەی ھەبێت، بەدڵنیاییەوە لەنێو جیھانی ئایینگەرایی چەقیوە. ئاساییترین شت گۆڕانە، بەڵام نائاسایی ھەراسانبوون بە ڕەخنە و لێکدانەوەی ڕەخنەیە بە ھێرش و شکاندنی کەسایەتی؛ ھەر ئەو ھۆکارەشە دەبێتە ھۆی نەدیتنی گۆڕانی خۆ و خراپ لێکدانەوەی گۆڕانی بەرانبەر.

من کاتێك گۆڕانی ھەڵوێست یان بەرخورد، یان بۆچوونی بەرانبەر بەرانبەر بە خۆم یان ھەر شتێکی دیکە دەبینم، پێش ھەموو شت لەنێو گوفتار و ڕەفتار و ئەتوار و بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆم بۆ ھۆکارەکان دەگەڕێم، ئەگەر گەڕانەکەم سەرەنجامێکی نەبوو، ئینجا وردبینی|گەردبینی گومانکردن دەخەمە سەر بەرانبەر و لە سێیەمین ھەنگاو پرسیار ئاراستەدەکەم؛ ئەرێ بۆچی ئاوا بۆ دواوە گۆڕاوی؟

لێرەدا مەبەستم ھاوڕێ زاھیر و ھیچ کەسێکی دیکە نییە، تەنیا ڕۆشنکردنەوەی بنەماکانی بەرخورد و خوێندنەوە و بڕیاردانی خۆمە. بێجگە لەوە، ئەگەر ئێمە نەگۆڕێین و نەگۆڕابین، کەواتە گرفتێك ھەیە و پێویستە لەسەری کاربکەین و بەخۆمان بچینەوە، مەبەستم گۆڕانی پۆزەتیڤە؛ ڕۆشنتربوون و بنچینەیی-بوونەوەی ئازادیخوازیی. بۆ نموونە، کاتێك کە ئێمە پاش چەند دەھە لە پاگەندەی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی و دادپەروەیخوازی ھەمان گوفتار و ڕەفتار و ئەتواری پێش ئەو پاگەندانەمان بەرانبەر ئێتنییەکان، ژنان، منداڵان، ژینگە، ئاژەڵان، پەیوەندی، گفتوگۆ، نەیاران و …تد ھەبێت، ئایا پێویست نییە، کە لە خۆمان بپرسین؛ ئەڕێ گۆڕانەکانی ئێمە کامانە بوون و کامانەن؟ دیسانەوە، تکادەکەم ھیچ کەس ئەم دێرانە نەکێشێتە سەر خۆی، تەنیا مەبەستم بنەما گشتییەکانی گۆڕان و ئازادیخوازین بە گوێڕەی تێڕوانین و پێگەییشتنی من.

ئەوەیە کەمن دەڵێم کرێکاران لەم وڵاتانەدا ژیانی خۆیان لەسەر ژیانی کرێکاران و چەوساوانی دیکەی دوونیا بنیاتنراوە و دەنرێت.   من و هاوڕێ هەژێن  پێشتر قسەمان لەسەر ئەمانە بە درێژی کردووە و هەردووکیشمان هاواڕا بوین .  “

بەڵێ ئێمە زۆر لەو بارانەوە قسەمانکردووە و دەتوانم بڵێم کەم پرس ھەیە ئێمە وەك دوو دۆستی کۆمەڵایەتی و وەك دوو ھاوبیر لە بارەی ئەوان قسەمانەکردبێت، بەڵام مەرج نییە جیاوازیمان نەبێت. من ھیچ کات بەو دەربڕینە لە دەمی ھاوڕێی خۆم نەمبیستووە، کە ناسیونال-سۆشیالیستانە بیربکاتەوە. بەڵێ من گوتوومە و دەڵێم، کە دەوڵەتانی ئەوروپا ھەر ئاوا پیڼج سەدە (١٤٩٢- ٢٠١٧) وڵاتانی داگیرکراو و پاشکۆیان وەك سەرچاوەی کەرەستەی خاو و  کۆیلە و کاری ھەرزان و ئاودیوکردنی گرفتەکانی خۆیان بەکاربردوون، ھەر ئاوا لە پاش یەك-جەمسەربوونەوەی بازار، بە کاڵای بەنگلادیش و پاکستان و ھیندوستان و چاینا و …تد بۆ کەمدەرامەتانی ژێردەستی خۆیان شۆپی (یەك یۆرۆ)ییان  بەڕێخستووە. بەڵام ئەوە کرێکارانی ئەوروپا نین، کە لەسەر ژیان و ھێزی کاری تاڵانبراوی کرێکارانی ئەمەریکای لاتین و ئاسیا و ئەفریکا مشەخۆرانە دەژین، بەڵکو ئەوە سەرمایەداران و دەوڵەتانن. زۆر بەداخەوەم کە ھاوڕێ زاھیر بەخشکەیی بۆچوونی ناسیونال-سۆشیالیستەکان لەسەری زاڵبووە. خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر بابەتە فەیسبووکییەکانی من لەو بارەوە، بەتایبەت کرێکارانی بەرگدووری بەنگلادیش و بازرگانی پرچ-فرۆشی و منداڵسازی بە ژنان لە ھیندوستان و کۆیلەتی منداڵان و  ژنانی چاینا لە بواری کاڵا پلاستیکی و یاری و ئامرازە دیگیتاڵەکان و ژنانی مەغریبی لە بواری گوڵچنی و ھەر ئاوا بواری ئامادەسازیی خواردنی دەریایی. زۆر بەداخەوە بە پێچەوانەی تێگەییشتنی لنگاوقووچی ھاوڕێ زاھیر و چاوەڕوانی من و تێکۆشانی چالاکانی وڵاتانی ئەوروپا، بایکۆتکردنی کڕینی شمەکی بازارە ھەرزانفرۆشەکانی وەك (پڕای مارکێت) لەلایەن ئازادیخوازانی ئەوروپا، دەبێتە ھۆی نائومێدی و ترسی لەدەستدانی کاری ملیۆنان ژنی بەرگدووری بەنگلادیشی و پیاوانی ڕەنگڕێژی ھیندوستان و منداڵانی پاکستان و چاینا. من لە بێدەنگی و بێھەڵوێستی خەڵکی وڵاتانی ئەوروپی ڕەخنەمگرتووە، بەڵام ھیچ کات چین وتوێژە پڕۆلیتێرییەکانی ئەوروپا بە مشەخۆری سەر ڕەنجی کرێکارانی ئەو وڵاتانە نازانم و نەزانیوە و ناونەبردووە. چونکە مشەخۆری یان ژییان لەسەر کار و ژییانی کەسانی دیکە، واتە بەکرێگرتن و خۆشگوزەرانی لەسەر زێدەبایی بەھای کاری ئەوان. دەتوانم بە بەڵگەی نووسینەکانم و گەواھی ھاوڕێیانی سەردەمی (کۆڕەک ١٩٨٢-١٩٨٨) و ( “کۆمونیزمی کرێکاری”١٩٨٨-١٩٩٣) و  کۆمونیزمی شورایی (١٩٩٣-٢٠٠٠) چ بە نووسین و چ بە گفتوگۆ من ھەردەم دژی ئاوا بیرکردنەوەیەك بووم و دەبم، چونکە بیرکردنەوەیەکی ناسیونال-سۆشیالیستانەیە و لەتەك پێشینە و ئێستای بۆچوونەکانی من و بۆچوونە ئەنارکیستییەکان ناگونچێت و نەگونجاو و دژی بنەمای بیرکردنەوە و جیھانبینی ئەنارکیستەکان دەوەستێتەوە و زیاتر لەتەك بۆچوونی چەپە (مائۆتسە تۆنگ)ی و (چێ گوارا)یی و (کاسترۆ)یی و (چاڤێز)ی دەگونجێت.

من نازانم چ ستەمێکم لەو ھاوڕێیەی خۆم کردووە، ھەستناکەم. چونکە من لە سەراپای ڕەخنەکەم بۆچوونی خۆمم دەرنەبڕیوە، تەنیا شتێك کە ئەنجامداوە، ئاراستەکردنی پرسیار بووە؛ حەفتا و حەوت پرسیار (٧٧) و نووسینی  کۆمەڵێك (فیدبەیک)، وەك خوێنەرێك و زۆربەی جار نوسیوومە، من وەك خوێنەرێك ئاوا تێدەگەم، ئایا مەبەستی نووسەر ئەوەیە… . ئایا پرسیارکردن ستەمکردنە؛ ئایا پرسیارکردن لە نووسەر بۆ ئەوەی دڵنیابیت، کە بە دروستی لە مەبەستەکەی ئەو تێگەییشتوویت، ستەمکردن و شێواندنی مەبەستی نووسەرە؟

زۆر بەداخەوە، ھاوڕێ زاھیر لە جیاتی وەڵامدانەوە پرسیارەکانی من، وەك ڕۆشنکردنەوەی ناڕۆشنییەکانی خۆی، منی بە شێواندنی مەبەستەکەی خۆی ناوبردووە و ھەر ئەو ھەستەش بووە بە ھۆی ھەستکردن بە گۆڕانی یەك مانگەی من و ستەمکاریی من بەرانبەر بە خۆی. لە بارێکدا ئەگەر ئەو بینووسیایە “دارا دوو داری دی” و من دەستەواژەکەی ئەوەم گۆڕیبێت بە “دوو دار دارایان دی”، یان بۆ تەنیا جارێكیش گوتبێتم، تۆ ئاوات گوتووە، ئەوا ئەو بێچەندوچوون مافی خۆیەتی، من بە شێوێنەری مەبەست و نووسینەکەی خۆ تۆمەتباربکات و ئینجا بە ستەمکەریش من وێنابکات. بەڵام من بیست دانە نموونەگیریم لە نووسینەکەی ئەو ھێناون و تەنیا لەسەر ئەوانە پرسیارمکردووە و (فیدبەیک)ی خۆمم وەك خوێنەر نووسیوە. ئەوەش بڵێم، کە ئەو بیست نموونەیە زیاتر لە ٨٥% نووسینەکەی ئەو پێکدەھێنن، ئیدی نازانم لەسەر چ بنەمایەك دەڵێت، من بابەتەکەی ئەوم بە وردی نەخوێندووەتەوە، ئەوە لە کاتێکدا ئەو دەزانێت و من دەناسێت، کە شوێنی کۆما لێکدەدەمەوە و لەسەر خاڵبەندییەکانیش دەنووسم، بەڵام لەبەرئەوەی کە نەمویست، بۆ جارێکیش خۆم لە ئاوا پرسێك نەدا، ئەگینا خوێنەر دەزانێت، ئەوەی ئەو ناڕۆشنیانەی دروستکردوون، خراپ خوێندنەوەی من و شێواندنی من و ستەمکاریی من نین، بەڵکو ناڕۆشنی و تێکەڵ و پێکەڵیی دەستەواژەکانی نووسەرن، کە خوێنەر لەتەك پرسیار ڕووبەڕوودەکات. ئەگەرێکی دیکە ئەوەیە، من توانای تێگەییشنی نووسینەکەی نووسەرم نەبێت، ئەگینا ھەرگیز کاتی خۆمم بۆ نووسینی ئەو دوازدە لاپەڕە پرسیار و (فیدبەیک)ـە تەرخاننەدەکرد، کە لەسەر بنەمای وەڵامەکەی نووسەر دەتوانم بڵێم ، ھەمووی بە فێڕۆچووە، چونکە من ئەو ئامانجەم نەپێکاوە، کە سەرنجڕاکێشانی نووسەر بوو بۆ ناڕۆشنیی بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی خۆی.

دواشت، ئەم بابەتە لەوە زیاتر نووسین ناخوازێت و بەردەوامبوونی لەنێوان من و نووسەر دەېێتە دووبارەکردنەوەی گوتراوەکان و سوێندخواردن و سەلماندنی ئەوەی من چیم گوتووە و تۆ چۆن تێگەییشتوویت، ئەوەش نووسەر و ڕەخنەگر دەخانە سوڕانەوە و یەکدی ڕاوکردن وەك (تۆم و جێری) لەنێو بازنەیەکی بۆش. بێجگە لەوە من و نووسەر ھەم ھاوزمانی یەکدین و ھەم ھاوبیری یەکدین. بڕواناکەم گوتەکانمان پێویستی بە لێکدانەوەی جیاواز و شارەزایی (نھج البلاغة) ھەبێت. خوێنەر بەخۆی توانای تێگەییشتن و بەراوردکردنی گوتەکانی من و نووسەری ھەیە و خوێنەرانی ھەر دووی ئێمە کوردی-زمانن. ئامانجی من لەم وەڵامدانەوەیە، ھەوڵدان بۆ سەلمانی کێ ڕاستدەکات و کێ نا، نییە، بەڵکو ڕۆشنکردنەوەی ئەوەیە، کە ھەموو ئەو دەستەواژانەی کە وەك نموونەگیرمکردوون، لەنێو نووسینەکەی نووسەر دەرھێنراون و لێکدانەوەم ھەر لەسەر ئەو بەشانە بووە و تێگەیشتنی خۆمم وەك خوێنەرێك نیشانداوە و لەو شوێنانەی کە بەھۆی خراپی داڕشتنی ڕێزمانی و ڕێنووس، لە مەبەستی نووسەر دڵنیانەبووم، وەك (فیدبەیک) لەنێو نیشانەی فیدبەیک ‘…’ ڕیزمکردوون، تاکو نووسەر بڵێت، ئایا مەبەستی چی بووە. بۆ نموونە ئەم ڕستەیە ” دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچیت کە ئەنارکیزم هزرە نەك ئایدۆلۆجی سڕبوو، ڕێڕەوی ژیان و بەڕێکردنێتی، مێتودێکی بەکردەوە و زیندوانەیە لە هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکان و بارودۆخەکان بەڕۆچونی ناو واقیعەکە ، نەك نێو کتێبەکان . ” ، کە نووسەر لەنێو وەڵامەکەی ئەوەی ڕۆشننەکردووەتەوە، چ پەیوەندییەکی بە بابەتەکەوە ھەیە، کە ٥٠% مەبەستی ڕەخنەکەی من بوو، چ کارەبوونی ئەو ڕستە بوو، لەنێو بابەتی سەلماندنی “شۆڕشگێڕنەبوونی چینی کرێکار “؟ ئایا ھیچ سەرچاوەیەکی ھزر و بۆچوونە ئەنارکییەکان لە شتێنەر’ی تاکگەرا تاکو کرۆپۆکین’ی کۆمونیستگەرا  ھەیە، کە سەلمێنەری “ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار” بێت، تاکو ھاوڕێ زاھیر ئەو دەستەواژەیە بکاتە پاڵپشتی بۆچوونەکەی خۆی؟

ئینجا لەسەر ھەمان کێش و سەروای نووسەر، کە دەڵێت “تۆ من باش دەناسیت و نەدەبوو ئاوا نووسینەکەی من بخوێنیتەوە …”، منیش دەڵێم، ھاوڕێ گیان، بەداخەوە دەبوو تۆ دوا کەسی نێو ئەم گەردوونە بیت، کە بنووسیت ” ھەژێن بە وردی  بابەتەکەی منی نەخوێندووەتەوە و مەبەستەکانی من شێوێنراون و ھەڵگێڕدراونەتەوە … “. چونکە پەیوەندی ئێمە و متمانەی نێوان ئێمە و ئامادەیی من و دەستگیرۆیی من لە پشت تەواوی نووسین و وەرگێڕانەکانی ٢٠٠٠-٢٠١٥ی تۆ، بۆ ئەوە بەسن، کە گومانی شێواندن و ھەڵگێرانەوەی بۆچوون و نووسینەکانی خۆت لە من نەکەیت. ئەوە لە کەیوە من و تۆ بووینەتە شێوێنەری بۆچوون و نووسینی یەکدی و چ ھۆکارێكە کە بووەتە دروستکەر و کنەدەری ئاوا گومانێکی وێڕانگەر. من ئێستاشی لەتەك بێت، لە کاتی وەڵامدانەوەی ئەم وەڵامەی تۆ، ھێشتا دۆستایەتی و ھاوڕێیەتی و متمانەی ھاوبیریی من و تۆ، بە من ڕێگەینەداوە گومانبکەم  و ئەو نموونانەی کە تۆ لەنێو ڕەخنەکەی من وەرتگرتوون، لەتەك نووسینەکەی خۆم بەراوردبکەم، ھەڵبەتە من نەك تەنیا لەتەك تۆ، بەڵکو لەتەك دوکاندارێکیش کە باقی پارەکەم دەداتەوە و بۆ کاسپی و قازانج و بەدەستھێنانی پارەی زۆرتر دانیشتووە، ھەمان متمانەم ھەیە و دەبەخشم.

—————————————————

 [١]   http://bit.ly/2xJnnUN

[٢]   http://bit.ly/2gKi4g7

[٣] http://bit.ly/2wBwSFg

[٤]  http://bit.ly/2xRCNpL

http://bit.ly/2vKYAOw

[٥]   http://bit.ly/2eOMYa5

[٦]  http://bit.ly/2xbmGWs

[٧]  http://bit.ly/2f8k2Xz

[٨]  http://bit.ly/2wNLqDz

* ڕۆژی ٤ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ وەڵامێکی بیست (٢٠) لاپەڕەیی وەك ڕۆشنکردنەوەی ھۆکاری پرسیارە ڕەخنەییەکانی خۆم و  وەڵامەکەی ھاوڕێ زاھیر باھیر نووسی، ئەم بەیانییە، کە خەریکی ناردنی وەڵامەکەم بووم، بڕیاری خۆمم گۆڕی و ئەم کورتەیەم لە وەڵامەکە دەرھێنا و ئەوی دیکەم خستە ئەرشیڤ. چونکە ڕەخنە و وەڵامدانەوە کاتێك کەڵکی ھەیە، کە بەرانبەرەکەشت ڕەخنە بەو جۆرە بخوێنێتەوە، کە خودی ڕەخنە لەپێناوی سەریھەڵداوە.

** لە بواری پەیوەندی (کۆمیونیکەیشن) پێناسەیەك بۆ تاكەکەس ھەیە، کە دەڵێت “ھەموو تاکەکەسێك بۆ خۆی گەردوونێکی ئاڵۆزە”.

“پاساو لە خەتا خراپتر” * (١)

ھەژێن

٣٠ی ئۆگوستی ٢٠١٧ **

لەوە دەچێت من یەکێك بم لەو کەم کەسە بەختیارانەی، کە تاکو ئێستا ھەرچییەکم پێشبینیکردووە، ئاوا دەرچووە و پێش مردنم ئاواتەکانم یەک لە دوای یەک بەدیھاتوون؛ ھاوینی ساڵی ٢٠٠٦ لە باکووری لەندەن، خاوەنخانووە کورد-زمانەکەمان، کە ھەشت مانگ لەوەوپێش ھاتبوو بۆ ناسینم و سەلماندنی کۆن-ئەنارکیستبوونی خۆی*** ھات و لەتاو دڵخۆشی خۆی بە دەرکەوتنی (نەوشیروان موستەفا) شاگەشکە بووبوو و لەتاو دڵخۆشبوونی تریقەی سمێڵی دەھات و مژدەی دەرچوونی (نەوشیروان موستەفا)ی بە من دەدا.

ئەم ڕۆژانە بۆ من ڕۆژانێکن، کە دەھەیەکە من چاوەڕوانی بەرەوپێش ھاتنیان دەکەم؛ ڕۆژانی سەلماندنی سیناریۆبوونی “تۆران و جیابوونەوەی نەوشیروان و پۆشینی پۆشاکی گۆڕانخوازیی” و نەبوونی جیاوازی نێوان سەرانی گردە دزراوەکە و سەرانی شاخ و دەشتە داگیرکراوەکانی دیکە و دەرکەوتنی “قوونی ڕەش و سپی” ڕامیاران چ دەسەڵاتدار و چ ئۆپۆزسیۆن؛ چ ئۆپۆزسیۆنی پارلەمانی و چ ئۆپۆزسیۆنی ناپارلەمانی.

بە بۆچوونی من، ئاساییترین شت چاوەڕوانی خەڵکی نەدار و بێدەسەڵاتی ناڕازییە لە ھەر کەسێك خۆی بە گۆڕانخواز و داخوازی گۆڕان بکات، کە بە ڕادەی کەم، وەك دەسەڵاتداران و سەرمایەداران چەپاوڵگەر و پاوانگەر و ملھوڕ نەبێت ****. ھەر ئاوا ھاوکات ئاساییترین سەرەنجامی چاوەڕوانیکردنی فریادرەسیش ھەر نائومێدییە، ئەوە بڕیارێکی حەزۆکییانەی من یان کەسانی دیکە نییە، بەڵکو سەلمێندراوی ئەزموونگەرییەکانی مێژووە و ئەگەر سەرنجی ڕەوتی ڕوداوەکانی عیراق بەگشتی ساڵی ١٩٢٠ بەدواوە و ھەرێمی “کوردستان” ساڵی ١٩٤٦ بەدواوە بدەین، زۆر بەخێرایی چەندین بارەبوونەوەی دژەخوونیی بەڵێندەران و نائومێدی ناڕازییانی خۆشباوەڕ و چاوەڕوانی فریادڕەس بەدیدەکەین، ئەوەش بەرەنجام و سەرەنجامی ھەموو ھەوڵێکی ڕامیارییە چ ڕێکخراو و چ ناڕێکخراو، چونکە سروشتی ڕامیاریی و ئامانجی ڕامیاری ھەر ئەوەیە؛ ڕامکردنی خەڵک بۆ سەروەرییە دەسەڵاتخوازان و مشەخۆریخوازان

بەداخەوە، بە درێژایی یازدە ساڵی ڕابوردوو زۆرێك لە گۆڕانخوازانی تووڕە و خۆشباوەڕ ئاوا لە بۆچوون و ڕەخنەی من و کەسانی دیکە وەك من تێگەییشتن، کە ئێمە وەك کینەدۆزییەکی کەسیی دژی کۆچکردوو (نەوشیروان موستەفا) خەریکی نوسین و ڕۆشنگەرین، بەداخەوە تاکو ئەم ساتە ژاراویبوونی ھۆشی خەڵکی نەدار و بێدەسەڵات لەسەر ئاستی جیھان بەگشتی و ھەرێمی “کوردستان” و خۆرھەڵاتی ناوین بەتایبەتی بە ئایدیۆلۆجیا بە ئاستێك گەییشتووە و ئاوا ھۆشی خەڵکی شۆردرووەتەوە، کە خەڵکی ناڕازی نازانێت دوێنێ چی خواردووە و لە کوێ خەوتووە. ئەگینا ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەزانن کە ناوبراو (نەوشیروان موستەفا) ساڵی ١٩٦٣-١٩٩٨ کەسی یەکەم و ئەندازیاری جەنگی نێوخۆی (جەلالی و مەلایی|سۆرانی دژی بادینی) و ھەر ئاواش دژی لایەنەکانی دیکە بزووتنەوەی چەکداری ئەو ھەرێمە لەوانە لێدان و سڕینەوەی ئیسلامییەکانی ١٩٨٢ لە حاجی مامەند، لێدان و کۆمەڵکوژکردنی چەکداران و ئەندامانی (حشع) لە قڕناقا و پشتئاشان، لێدانی چەکدارانی (حسکع) ١٩٨٤ دەشتی ھەولێر و دواتریش جەنگی نێوخۆی ١٩٩٤-١٩٩٨ بووە. بێجگە لەوەش ساڵی ١٩٩١-٢٠٠٦ کەسی دووەمی نێو (ینک) و فەرمانداریی ناوچەی جەلالی بووە و ھەموو پرۆژەکانی بەپارتییکردنی|بەحزبیکردنی کەرتەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و سامانە سرووشتییەکان و داگیرکردنی گرد و شاخ و دەشتەکان و ئاودیوکردنی کەرەستە و ئامێرەکان و چەپاوڵکردنی پشکی ناوچەی فەرمانداریی جەلالی لە کۆمەكی ڕێکخراوە جیھانییەکان و بەرنامەی نەوت لە بەرانبەر خواردن و دواتریش ١٧% پشکی ھەرێمی “کوردستان” لەژێر دەستی ئەو و ئاگاداریی ئەو ڕویانداوە و ئەنجامدراون. تیرۆر و کوشتنی سەدان ژن و عەلی بۆسکانی، سۆرانی (حشع) و بەکر عەلی، حەمە حەلاق و ھاوڕێکانی و پێنج ئەندامی (حککع) لەبەرچاوی ئەو ڕویانداوە و ھیچ ھەڵوێستێکی نەبووە، تەقەکردن لە خۆنیشاندانی ساڵیادی ١٦ی ئازاری ٢٠٠٦ و کوشتنی لاوێكی ھەڵەبجەیی بەناوی (کاردۆ) و ھەڵمەتی ڕفاندنی شەوانەی خۆنیشاندەران و ئەشکەنجەی چەند ھەفتەیی و چەند مانگی خەڵکی ناڕازی و بڕیاری دەسەڵاتدارانی فەرمانداریی جەلالی بۆ لەسێدارەدانی سیازدە (١٣) کەس لە دەستگیراوکراوانی ئەو خۆنیشاندانە بە ئامادەیی و بەبەرچاوی ئەو ڕویاندا، ھیتلەر و ستالین و خومەینی و  ..تد لەنێو گۆڕەکەیان ھاتنەدەنگ و ھەڵوێستیان ھەبوو، بەڵام نەوشیروان موستەفا فزەینەکرد!

پاش ئەوەی کە ناوبراو بە تۆرانێکی سیناریۆیانە بە ڕواڵەت لەنێو (ینک) دەرچوو و ھەر ئەو کات ھەواڵی بەخشینی کۆمەڵێك ئۆتۆمەبێل و چەکی ھەمەجۆر بە ئەو لەلایەن جەلال تاڵەبانی، بووە ھۆی ناڕەزایەتی و جیابوونەوەی کۆمەڵێك لە کۆنە (کۆڕەک)ییەکان و دژایەتیکردنی نەوشیروان. بەڵام بەگشتی شتەکان ژێرەکی بوون و زانیارییەکانی چۆنیەتی کردنەوەی کۆمپانیای (وشە) و سەرچاوەی خەرجی ڕاگەیاندن و گوزەرانی چەکداران نھێنی بوون، تاکو ڕێکەوتی ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨ نەوشیروان موستەفا لەسەر سایتی (سبەی) بە سەردێڕی (رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه) ڕۆشنکردنەوەیەکی نووسی و لەوێدا کورد واتەنی “دەستی خۆی بڕی” و ئەوەی ئێمە پێشتر تەنیا بەگوێرەی شارەزایی و ئەزموونی خۆمان لەنێو (کۆڕەك) و دەرەوەی کۆڕەك لەبارەی سیناریۆبوونی دەرچوونەکەی ئەو دەمانگوت، ناوبراو بەخۆی بە چەند دەستەواژەیەك وەك وەڵامدانەوەی (مەلا بەختیار) و (ئەرسەلان باییز) سەلماندی، کە پێشبینییەکەی ئێمە [کەسانێك کە ئاوامان دەبینی] دروست دەرچوو و سیناریۆیە.

لێرەدا وەك بە بیرھێناوەیەك چەند دانە لەو دەستەواژانەی کە ڕێکەوتنی (٢٤ی جونی ٢٠٠٨) لەبارەیان شیکاریمکرد، کۆپیدەکەمەوە و ئینجا بۆ (رونكردنه‌وەیەک لە لایەن نما و چیا نەوشیروان مستەفاوە‌) شیکاریدەکەم، کە لەوە دەچێت نووسەری ڕۆشنکردنەوەکەی ئەوانیش ئەوە ھەمان ئەو ڕاوێژکارەیە کە ڕێکەوتنی ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨ کە (رونكردنه‌وه‌یه‌ک له‌نه‌وشیروان مسته‌فاوه) بۆ نەوشیروان موستەفا نووسیبێت، چونکە ھەم جۆری داڕشتن و ڕێکخستنی ڕێزمانی و ڕێنووس و مێناڵێتی و لۆجیک-ئەندێشی (ھەر دوو ڕۆشنکردنەوەکە) ھەر وەك یەکە. ھەڵبەتە وەك ساڵی ٢٠٠٨ ھێندە کاتم زۆر نییە، کە لایەنی ڕێزمان و ڕێنووسی ڕۆشنکردنەوەکەی ئەوان شیکاریبکەم، لەبەرئەوە ڕاستەوخۆ بە پرسیارکردن شیکارییەکەی خۆم دەستپێدەکەم.

دەستەواژە و وەڵام و پاگەندەکانی نەوشیروان موستەفا ڕێکەوتی ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨

به‌شدارێكی سه‌ره‌كی بوم له‌رابردوی یه‌كێتی و له‌دروستكردنی ئێستای یه‌كێتی دا، به‌هه‌مو لایه‌نه‌سه‌لبی و ئیجابیه‌كانیه‌وه‌، من هه‌روه‌كو شه‌ریكم له‌هه‌ڵگرتنی ئۆباڵی مێژویی هه‌مو سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وت و شكسته‌كانی یه‌كێتی‌دا، هه‌روه‌ها شه‌ریكم له‌هه‌مو سه‌روه‌ت و سامان و دارایی یه‌كێتی دا، كه‌س بۆی نیه‌منه‌ت به‌سه‌ر مندا بكات.

هاوكاری مام جه‌لال بۆ ئێمه‌(10) ده‌ملیۆن دۆلار و بینایه‌كی حكومه‌ت و گردێكی موڵكی كۆمپانیای نۆكان بوه‌ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هاوكاری و دوا هاوكاری مام جه‌لال بوه‌بۆ ئێمه‌و هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌ناوی كۆمپانیای وشه‌وه‌تۆمار كراون كه‌شه‌خسیه‌تێكی مه‌عنه‌وی و قانونیه‌.

–  سێ یه‌م: له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمپانیای وشه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 10 جار و له‌ موناسه‌به‌تی ئاشکرادا به‌ سوپاسه‌وه‌ ئیشاره‌تم‌ داوه‌ به‌و هاوکاریه‌ی مام جه‌لال کردوینی،

بۆیه‌به‌هه‌قی خۆمانی ئه‌زانین چۆن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌كان به‌پاره‌ی حكومه‌ت و له‌دارایی گشتی و له‌سه‌ر بودجه‌ی میلله‌ت ئه‌ژین، یان بودجه‌ی ئه‌وانیش ببڕن و بۆ ژیانی ده‌زگاكانیان با پشت به‌خۆیان ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌مان ڕێگه‌بگرین، یان ئه‌بێ حكومه‌ت له‌دارایی گشتی بودجه‌ی ئێمه‌ش دابین بكات، ئه‌گینا ((بانێك و دو هه‌وا)) قبوڵ ناكرێ.

ئینجا وەرن با پێکەوە، بەراوردی ھەر دوو ڕۆشنکردنەوەکان بدەین و کۆدە شارداوەکانی پشتیەوەیان بدۆزینەوە: کۆدە شاردراوەکانی نێو ئەو سێ پەرەگرافەی سەرەوە بریتن لەم سێ خاڵە:

– (نەوشیروان موستەفا) داوای بەشەتاڵانی و دزییەکانی (ینک) دەکات و ڕەخنەی لە دزی و تاڵانی و گەندەڵی و پارتییکردنی دارایی و سامانی کۆمەڵ نییە، کە (ینک) و (پدک) ساڵی ١٩٩١-٢٠٠٦ ئەنجامیانداوە.

– جەلال تاڵەبانی بەخۆی دە (١٠) ملیۆن دۆلار و تەلارێکی فەرمانداریی و گردێك کە کۆمپانیای نۆکان’ی (ینک) داگیریکردووە، بە نەوشیروان موستەفا دەبەخشێت، تاکو بچێتە دەرەوەی (ینک) و دژایەتی (ینک) بکات و (ینک) ڕیفۆرمبکات. بەواتایەکی دیکە دەسەڵاتدار (جەلال تاڵەبانی) بە پارە و دارایی خۆی دژی خۆی دەوەستێتەوە.

– نەوشیروان موستەفا ھیچ گرفتێکی لەتەک تاڵانبردنی سامانی کۆمەڵ بۆ دەزگە پارتییەکان|حزبییەکان و بە پارتییکردنی شاخ و گرد و دەشتەکان نییە و خوازیاری بەھرەمەندبوونی کۆمپانییەکەی خۆیەتی وەك کۆمپانییەکانی (نۆکان) و (کۆڕەك).

ئایا ئەوانە تۆمەتی ھەڵبەستراوی دوژمنان و ڕەخنەگرانی نەوشیروان (موستەفا)ن یان درکاندنی ناچارییانەی نەوشیروان موستەفا لەژێر فشاری ڕەخنە و سەرنجی کەسانی دژە-دەسەڵات و دژە-گەندەڵی و دژەچەپاوڵ و دژە-پاوانگەری و دادپەروەریخواز؟

دەستەواژە و وەڵام و پاگەندەکانی کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا ڕێکەوتی ٢٩ی ئۆگستی ٢٠١٧

رونكردنه‌وەیەک لە لایەن نما و چیا نەوشیروان مستەفاوە‌

ئه‌مڕۆ ٢٩/٨/٢٠١٧ هه‌واڵێكی ناڕاست له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بڵاوبۆته‌وه،‌ گوایه‌ له ‌مانگی ڕابردودا مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئێمه‌ تاپۆكراوه‌ و هه‌ندێ كه‌سیش به‌بێ زانینی باكگراوندی یاسایی و ئیداری بابه‌ته‌كه‌ به‌ نائاگاییه‌وه‌ ته‌رویجیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ كردوه.

باشە با ئاوای وەربگرین، کە ھەواڵەکە ناڕاستە، ئەی لە بەرانبەر وەڵام و ڕاگەیاندنی (بێستوون فایەق | ئەندامپارلەمانی گردە دزراوەکە) چی دەڵێن

بێستون فایەق پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: “….، ئەسڵ وایە گردەكەو هەموو مومتەلەكاتەكانی تری گۆڕان بەرەسمی بكرێن بەناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەك كوڕەكانی كاك نەوشیروان“.

“…..،  بەڵام گردی زەرگەتە گردی پێنج سەد هەزار دەنگدەری گۆڕانە‌و جێ ئومێدو ماڵی هەزاران نان بڕاو سزادراوی سیاسییە“.

نەك كوڕەكانی كاك نەوشیوران‌و ئەگەر جڤاتی نیشتمانی‌و خانەی راپەراندن‌و هەڵسوڕاوانی گۆڕان خاوەندارییەتی گردی زەرگەتەو مومتەلەكاتەكانی تری گۆڕان یەكلانەكەنەوە ئەوا ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئاوێنە ئایندەی گۆڕان دەخاتە مەترسییەوە“. (شارپرێس)

ئایا نما و چیا و ڕاوێژکارەکانیان و پاساودەرانی دابەشکردنی گردە دزراوەکە [گردی زەڕگەتە]***** لە بەرانبەر ئەو قسانەی (بێستوون فایەق) چی دەڵێن، کە پێشتر یان ھاوکاتی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی بەشکردنی ئەو بەشە تاڵانییانە گوتوونی؛ بەشەتاڵانییەك کە (جەلال تاڵەبانی) بە باوکی (نما) و (چیا)ی بەخشی، تاکو دژی خودی (جەلال تاڵەبانی) بەکاریبەرێت؛ ھۆکاری خەم و تەنگەتاوی و دڵەڕاوکێی (بێستوون فایەق) و ھەوڵەکانی لەپێناو چین، ئەگەر دابەشکردن و تاپۆکردن ڕوینەداوە و ئەو  ھەژمار و دراوانە درۆ و بوختانی (ڕۆژنامەی ئاوێنە)ن؟

یه‌کەم: گردی زه‌رگه‌ته‌‌ له‌ڕوی خاوه‌ندارێتیه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ەوە له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه‌ تاپۆكراوه‌، كه‌ به‌ناوی خوالیخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ بوه‌، واته‌ پێش (٣) ساڵ له‌ دروست بونی لیستی گۆڕان. کەواتە ئەو قسەیەی کە دەوترێت گوایە مەکۆی سەرەکی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە خراوەتە سەر کۆمپانیای وشە رێک پێچەوانەی واقع و ڕاستیەکانە.

چما ئێستا ھیچ کەس گوتوویەتی و نووسیویەتی کە ساڵی ٢٠٠٩ (گردی زەڕگەتە) وەك گردێکی داگیرکراو و بەپارتییکراوی (ینک) لەلایەن جەلال تالەبانی بە نەوشیروان موستەفا بەخشراوە و ئەو بەخشینە ساڵی ٢٠٠٦ نەبووە؟

ئایا سەلماندی ئەوەی کە ئەو گردە دزراوە سێ ساڵ پێش دروستکردنی لیستی خۆھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بەناوی “لیستی گۆڕان”، بەناوی (کۆمپانیای وشە) بووە، دەبێتە بەڵگە و ڕەتکەرەوەی ئەوەی کە ڕێکەوتی ڕۆژی ٢٥ی جولای ٢٠١٧ گردە دزراوەکە لەسەر جووتە کوڕەکەی ڕابەری لەنێوبردن و کەوڵکردنی بزووتنەوەی گۆڕانخوازانی ھەرێم، تاپۆکراوە؟

ئایا ڕەخنەی خەڵک لە ھی کێبوونی (کۆمپانیای وشە یان پارتییە نیلییەکە) ئەو گردە دزراوەیە، یان ڕەخنەیە لەوەی کە گردە دزراوەکە وەك دارایی تایبەتی نەوشیروان مستەفا و وەك لەبۆماوە لە باوکەوە بۆ کوڕ گوازراوەتەوە و دابەشکراوە؟

ھەڵبەتە ئەوەش بڵێم، من لە خاتوو (چرا نەوشیروان موستەفا) دەستخۆشیدەکەم، کە بەشداری ئەو تاڵانکردنە نەبووە و ھەرگیزیش بڕواناکەم سەرمایەی خۆی ( خاتوو چرا) لە (بەشە تاڵانی گردێکی (١٢٢) دۆنمی و کارگەیەکی چیمەنتۆ و تەلارەکانی سەرگردەکە و (سۆپەرمارکێتی مێترۆ) و پالافتگەیەکی نەوت و …پشکە دراوییەکانی دیکە)  زۆرتر بێت، تاکو ھۆکاری وەرنەگرتن و بەخشینی بەشەکەی خۆی بە ئەوان بۆ دەوڵەمەندتربوونی بەو ڕێژە یان زیاتر لە ڕێژەی ئەو بەشە تاڵانیانە، بگەڕێتەوە… من دڵنیام ڕۆژگارێك خاتوو (چرا نەوشیروان موستەفا) بەخۆی یان لە کەلێنكەوە ھۆکارەکەی دەردەکەوێت و من ئاوا ھەستدەکەم، کەسایەتی ئەو خاتوونە لە دایکی کۆچکردووی بچێت و نەیەوێت بەشێک ېێت لەو تاڵانگەرییە ڕامیارییە و ئابڕووی خۆی و منداڵەکانی زۆرتر مەبەست بێت، تاکو سەرمایە و دەسەڵات. ھیوادارم ئەم پێشبینییەم وەك پێشبینییەکانی دیکەم دروست دەربچێت و ڕۆژگار بیسەلمێنێت.

دووەم: له‌روی یاساییه‌وه‌ كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌و‌ی هه‌یه،‌ بۆیه‌ كاتێك دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات، پێویسته‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ وارسه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانی، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانیدا.

ھەر ئاوا خودی (نەوشیروان موستەفا)ش لەنێو ڕۆشنکردنەوەکەی ڕێکەوتی ٢٠ی ئایاری ٢٠٠٨ دەڵێت :

هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌ ناوی کۆمپانیای وشه‌وه‌ تۆمار کراون که‌ شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه‌.

باشە، (کەسایەتی مەعنەوی) واتای چییە؟ مەگەر ناکاتە ئەوەی کە ئەو کەسایەتییە، کەسێكی|مرۆڤێکی دیاریکراو نییە و دارایی ئەو کۆمپانییە، دارایی گشت ئەندامان و لایەنگرانی یان کۆمەڵگەیە و دارایی تایبەتی نییە؟ ئەگەر واتاکەی ئەوە نییە، بۆچی ھەر لەسەرەتاوە کەسایەتی “مەعنەوی” کرا بە دارای؟ ئایا لە ڕووی یاساییەوە ھیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێکی (ناتایبەت|ناخصوخی) دەبێتە دارایی تایبەتی سەرنووسەر یان بەڕێوەبەرەکەی؟ ئایا لە ڕووی یاساییەوە ھیچ پارتییەك دەبێتە دارایی تایبەتی سکرتێرەکەی؟

ئەی ئیدی چۆن (کۆمپانیای وشە) و گردە دزراوەکەی (زەڕگەتە) و (سۆپەرمارکێتی مێترۆ) و کارگەی چیمەنتۆ و پاڵافتگەی نەوت و تەلار و باڵاخانە و شتەکانی دیکە دەبنە دارایی تایبەتی نەوشیروان موستەفا و وەك لەبۆماوە بەسەر جووتە کوڕەکەی دابەشدەکرێن؟

ئایا کۆدی شادراوەی خاڵی دووەم ئەوە نییە، کە لە بنەڕەتدا (هه‌مو ئه‌وانه‌ش به‌ ناوی کۆمپانیای وشه‌وه‌ تۆمار کراون که‌ شه‌خسیه‌تێکی مه‌عنه‌وی و قانونیه‌.

 | له‌روی یاساییه‌وه‌ كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌و‌ی هه‌یه) فێڵێکی یاسایی بوون بۆ وەرگرتنی بەشەتاڵانی لە (ینک) وەك بەشداربوون لە دەستکەوتەکان، ھەر ئاوا کە نەوشیروان موستەفا بەخۆی دەڵێت؟

ئایا (گردی زەڕگەتە) دارایی فەرمانداریی بەعس و خودی سەدام حوسەین بوون، یان ئاڕپیجی و زڕێپۆش و فرۆکەی سەربازییە، تاکو دەستکەوتی (ینک) بێت و جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان و مەلا بەختیار و ئەرسەلان باییز و کۆسڕەت ڕەسوڵ و سەعدی ئەحمەد پیرە و … و سەرتیپ و چەکدارانی (ینک) لەنێوان خۆیان و بەسەر خۆیان دابەشیبکەن؟

ئاخر ئەگەر ناڕازییانی ھەرێمی “کوردستان” ھۆش-شۆردراوە و کورت-ھۆش و خۆشباوەڕ نەبن، چۆن لە خۆیان ناپرسن (کۆمپانیای نۆکان) (گردی زەڕگەتە)ی لە کوێ بوو و بە چ مافێك جەلال تاڵەبانی بە (نەوشیروان موستەفا)ی دەبەخشێت؛ مەگەر دارایی باوکییەتی؟

بێجگە لەوە، ھیچ لەو پاساوەی لایەنگرانی ناھوشیار و کەم-ئاوەزی پارتییە نیلییەکە قێزەونتر نییە، کە دەڵێن “ئەو گردە پێشتر موڵکی خەڵکو کۆمەڵ نەبووە، موڵکی کۆمپانیای نۆکان بووە” …. ئەی پێش ڕاپەڕین و گەڕانەوەی چەکداران و سەرانی (ینک) و (بەرەی کوردستانی) لە ئوردووگەکانی ئێران، (گردی زەڕگەتە) ھی کێ بوو، تاکو ئەوێندەرێ من بزانم ھیچ گرد و شاخ و دەشتێکی ھەرێمی “کورستان” وێڕای داگیرکراوبوونی نیو سەدە زیاتریان لەلایەن دەوڵەتانی ناسیونالیزم و بۆرجوازی عەرەبی عیراقی، نە دارایی بەعس بوون و نە دارایی بنەماڵەی سەدام حوسەین؛ داگیرکردن و داراییکردنی گرد و شاخ و دەشت و بیرە نەوت و کارگەی چیمەنتۆ و جەنگەڵەکان کولتووری چەتەگەریی پارتییەکانی بەرەی کوردایەتییە (بەرەی کوردستانی) و لە ساڵی ١٩٩١ بەدواوە سەریھەڵداوە و داھێنانی بزووتنەوەی کوردایەتییە!

ئەوە چ بەدبەختی و چ زەلکاوێکە کە تاکی گۆڕانخوازی خۆشباوەڕ و ناھوشیاری کوردی-زمانی تێکەوتووە، کە تاڵانگەری و چەپاوڵگەری و پاوانگەریی و بە پارتییکردنی دار و بەردی کۆمەڵ و جەنگی نێوخۆ و بەکاربردنی ژنان وەك کەرەستەی سیخوڕیی جەنگی نێوخۆ و داگیرکردنی ماڵی ئەندامان و لایەنگرانی (پدک) لە ناوچەی فەرمانداریی جەلالییەکان و داگیرکردنی ماڵی ئەندامان و لایەنگرانی (ینک) لە ناوچەی فەرمانداریی مەلاییەکان و ئاودیوکردنی بەنگاوی پەخمە و کارگەی ئاوی تەماتە و تێلی ھێڵی کارەبا و تێلی ھێڵی تێلەفۆن و گمرگکردنی کوردانی “کوردستان”ی بەشی ئێران و “کوردستان” بەشی تورکیە و “کوردستان”ی بەشی سوریە (کەسەکان؛ ژن و منداڵ و پیاوان نەك شمەک و کاڵاکانیان) بیست و شەش ساڵی ڕابوردووی لەبیرنەمابێت (بیست و شەش سەدەی پێشتر ناڵێم) ؟

سێهه‌م: گردی زه‌رگه‌ته‌ کە موڵكی كۆمپانیای وشه‌یە، هەروەک چۆن لە هەشت ساڵی رابردودا لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازاندا بوەو بۆ خزمه‌تی گشتی به‌كار‌هاتوه‌، له‌داهاتوشدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئایا ھیچ کەس گوتوویەتی کە گردی زەڕگەتە وەك دە (١٠) ملیۆن دۆلار بەخشیشەکەی جەلال تاڵەبانی دارایی (کۆمپانی وشە) نییە، تاکو ئێوە ئەوە بسەلمێنن؟

ئینجا وەرن، سەرنجی ئەو کۆدە|دانپێدانانە شیك و شاردراوەیە بدەن، کە بە خشکەیی دەڵێت : لەبەرئەوەی کە (کۆمپانیای وشە) وەك کەسایەتییەکی مەعنەوی داراییەکەی بۆ دامەزرێنەکەی دەگەڕێتەوە، زۆر ئاسایی پاش مردنی ئەو داراییەکانی ئەو کەسایەتییە مەعنەوییە بەسەر وەریسەکانی دامەزرێنەکەی دابەشدەکرێن. بەڵام ئێمە وەك باوکمان بەخشندەین و وەك ھەشت ساڵی ڕابوردوو (گردی زەڕگەتە) وەك یەکێک لە داراییەکانی (کۆمپانیای وشە) دەخەینە خزمەت گۆڕانخوازان. وەرن تەماشای ئەو “چاکەکردنە بەسەر ئاوی گەرماو” بکەن، چۆن وێڕای دزین و داگیرکردنی گردەکە، کەچی بەسەر خەڵکی منەت دەکەن و دەڵێن وەک جاران وەرن و پیاسەی تێدابکەن.

ئایا ئەوە بێجگە لە دانپێدانانێکی “شەل نییە، پێی شکاوە” ھیچی دیکەیە ھەیە و دەبەخشێت؟ من ئاوا تێدەگەم و ئیدی نازانم تۆی خوێنەر چۆن تێدەگەیت؟

ئایا ئیدی ئەوەی، کە ھەفتەی ڕابوردوو چەکدارەکانی (کۆمەڵەی عەبدوڵڵای موھتەدی) وێرای دزین و بڕینی درەختی خەڵكی، کەچی خاوەنەکانیشی دەدەنە بەر دەسترێژ و دوو برا دەکوژن و دوو برای دیکە بریندار و  سەرباری ئەوە لایەنگرانی ئەو باندە چ لە “کوردستان”ی بەشی ئێران و چ لە ئەوروپا، کوژراو و بریندارەکان و خەڵکی ناڕازی بە بەکرێگیراوی دەوڵەتی ئێران تۆمەتباردەکەن. تکادەکەم بە وردی ھەر دوو ڕوداوەکە و پاگەندەی کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا و لایەنگرانی باندەکەی (عەبدوڵلای موھتەدی) بەراوردبکەن.

چوارەم: وروژاندنی ئەم بابەتانە چ لە کاتی چلەی خوالێخۆشبوو و چ لە ئێستادا کە گۆڕان سەرقاڵی ململانێیەکی سیاسی سەختە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، بە پلانێکی داڕیژراوی ئەزانین بۆ چەواشەکاری و بەلارێدابردنی خەبات و ئاڕاستەی کاری گۆڕانخوازان.

لێرەدا زۆر بە کورتی دەیبڕمەوە؛ ئایا لە ھیچ سەردەمێکی مێژوو و لە ھیچ گۆشەیەکی جیھان و ھیچ کەسێکی دەسەڵاتخواز و مشەخۆر و ھیچ باندێکی مافیای و ھێچ سەرۆکخێلێك و ھیچ پارتیی و گروپێکی ڕامیاریی [لە چەپەوە بۆ ڕاست، لە ئیسلامییەوە بۆ سێکیولاریست، لە کۆنەپارێزەوە بۆ لیبڕاڵ و نیئۆلیبراڵ، لە ناسیونالیستەوە بۆ بەناو “سۆشیالیست و کۆمونیست”] ھەبووە و ھەیە، کە لە بەرانبەر ڕەخنەی خەڵك نەڵێت ” ئەوە پیلانی دوژمانە دژی بزووتنەوەکەمان، دژی پارتییە پێشڕەوەکەمان، دژی ئیسلام، دژی کوردان، دژی ‘ئازادی’، دژی ‘سۆشیالیزم’ و ‘کۆمونیزم’، دژی لیبرالیزم، دژی یەزان” ؟

ئەرێ بەڕاست چ لە ڕابوردوو و چ ئێستا لە کوێ و بە کامە بەڵگە سیناریۆی “گۆڕان و گۆڕانخوازی”ی نەوشیروان موستەفا و پاشڕەوانی خەریکی جەشپاندنی دێمۆکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بوون؟ ****** بەڵام من ھەرگیز لەو ڕاستییە نکۆڵیناکەم، کە نەوشیروان موستەفا و پاشرەوانی بە کۆنتراکتی کۆمپانییە جیھانخۆرەکان و زلھیزە داگیکەرەکانی عیراق خەریکی خۆشباوەڕکردنی خەڵك بوون بە “پارتیی باش” و “سەرمایەداری باش” و “لۆبیکاری باش” و “پارلەمانی باش” و “فەرمانداریی باش” و “دەوڵەتی باش” و  تاڵانگەری و چەپاوڵگەری و پاوانگەری “باش”. بەڵێ ئەو گەواھییە بۆ مێژوو دەدەم، ئەگەر سیناریۆی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا نەبووایە، زۆرینەی تاکەکەسە ناڕازییەکانی ھەرێم نەدەچوونەوە بەردەم سندووقی ھەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر و “کوتەک بەدەستی دڵسۆزی گەل”!

پێنجەم: ئێمە وەک کوڕانی نەوشیروان مستەفا، نەک بەتەنها گردی زەرگەتە، بەڵکو گیان و ژیانی خۆشمان دەکەینە قوربانی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو رێبازەی باوکمان بۆی بەجێ هێشتوین. نما نەوشیروان مستەفا چیا نەوشیروان مستەفا

لێرەدا بێجگە لە گوتنی “دەفەرموون، ئەوە زەوی و ئەوە گەز ” ھیچی دیکە پێویست نییە؛ ئەوەتا زۆرینەی ئەندامان و لایەنگرانی پارتییە نیلییەکەی سیناریۆی (جەلاڵ تاڵەبانی) و (نەوشیروان موستەفا)ی باوکتان داخوازی تاپۆکردنی گشت بەخشیشەکانی تاڵەبانین کە بە باوکی ئێوەی پێشکەشکردن، تاکو باوکتان [بەو دە (١٠) ملیۆن دۆلار و گرد و بینای کۆمپانیای وشە و  کارگەی چیمەنتۆ و پاڵافتگەی نەوت و سۆپەرمارکێتەکەی مێترۆ و … شتە شادراوەکانی دیکە، کە ھێشتا لەژێر بەڕە دەرنەکەتوون] دژایەتی گەندەڵییەکانی دەسەڵاتداریی خودی جەلال تاڵەبانی بکات، بەڵێ ھەموو ئەوانەی ڕۆژگارێک کۆمونیست و چەپ و (پەکەکە) و (کۆڕەک) بوون و  لەتەك زۆرێکی دیکەی خۆشباوەڕ ڕەدووی سیناریۆکەی جەلال تاڵەبانی و باوکی کۆچکردووتان کەوتن، لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەسەر شەقامەکان نائومێدانە داخوازی گێڕانەوە و تاپۆکردنی ھەموو ئەو شتانەن لەسەر “بزووتنەوە” سیناریۆییەکە و پارتییە نیلییەکە.

دە فەرموون ئەوە زەمین و ئەوە گەز، کێ دەستی ئێوەی گرتووە، کە وەك خاتوو (چرا)ی خوشکتان لە بەشی یاسایی تاڵانییەکەی جەلال تاڵەبانی بوگزەرێن و بیگێڕنەوە بۆ کۆمەڵ؛ ھەر ئاوا کە کاتی خۆی بۆ باوکی ئێوەم نووسی: ئەگەر بڕیاربێت کەسێك گۆڕانخواز و دژی گەندەڵی و دژی بە پارتییکردنی کەرەتەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و گرد و شاخ و دەشت و بیرەنەوتەکان بێت، دەبێت لە خۆیەوە گۆڕان دەستپێبکات و گردە دزراوەکەی ژێر خۆی بۆ دارایی گشتی کۆمەڵ (زۆر نا، تەنیا وەك سەردەمی فەرمانداریی بەعس) بگێڕێتەوە.

بەڵێ، بۆ دارایی گشتی کۆمەڵ بیگێڕنەوە، ھەر وەك ئەو سەردەمەی کە وێرای داگیرکەربوون و دیکتاتۆربوون و شۆڤێنیستبوون و فاشیستبوونی فەرمانداریی بەعس و سەدام حوسەین و گەندەڵی ئەندامانی خێزانەکەی، کەچی ھیچ گرد و شاخ و دەشت و بیرەنەوت و کارگە و کێڵگە و …تد ھی بەعس و سەدام حوسەین و خێزانەکەی نەبوون.

من دەزانم زۆر کەس لە گوتنی ئەم خاڵەی کۆتایی دەترسن، نەکا بە “بەعسی”بوون تۆمەتبار و تاوانبار بکرێن. بەڵام من لەبەر دوو ھۆ ناترسم و تاکو دەمرم ئەو ڕاستییە دەڵێمەوە، چونکە یەکەم خۆم بەعسی نەبووم و تەنانەت ئامادەی درێژەدان بە خوێندن نەبووم بە مەرجی دەرھێنانی (دەفتەر خدمەی بەعس)، ھەر ئاوا بەڵگە و وێنەکانی ١٩٦٦- ٢٠٠٣ ئەوە نیشاندەدەن، کە لە نێوەڕۆکدا شتێك بەناوی “بزووتنەوەی ڕزگاریخواز”ی کوردانی ھەرێم بوونی نەبووە و بزووتنەوەیەکی ڕامیاریی دروستکراوی دەزگە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی بریتانیا و دەوڵەتی ئەمەریکا و ساواکی دەوڵەتی ئێرانی سەردەمی پاشایەتی و ئیطلاعاتی سەردەمی ئیسلامەتی و میتی دەوڵەتی تورکیە و دەوڵەتی سوریە بووە، ھەر ئاوا کە جەلال تاڵەبانی خۆی دەڵێت “ئێمە لەبەرخاتری برا بەعسییەکانی سوریەمان، شۆڕشی ئەم جارەمان ھەڵگیرساندەوە”، ئەو کات نەوشیروان موستەفا سکرتێر و کەسی دووەمی ئەو خاترگرتنە بووە!

دواشت، کە پێویستە لێرەدا جارێکی دیکە بیخەمەوە پێش چاوی خوێنەر، بەتایبەت ناڕازییانی گۆڕانخواز و لەنێو ئەوانیش دوو دەستە ھەم ئەوانەی ئێستا لەسەر گردەکە چەکدارە ڕووتەڵەن یان لایەنگری دەوری گردەکەن و ھەر ئاوا خوێنەران و دەروێشانی نووسەرانی (بەرنامەی لیستی بەناو “گۆڕان” : نیگایەک لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی | مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی، ڕێبین ئەحمەد ھەردی) کە ئەو کات وەك دۆزینەوەی ھەنگوین لەنێو قڕۆڵی درەخت، ڕەھەندە ھزرییەکەیان لە پاشڕەویی و ڕەدووکەوتنی سیناریۆی (جەلال تاڵەبانی) و (نەوشیروان موستەفا) کۆتاییھات و ھەر ئەو کات من بە سەرنجدانێکی ڕەخنەیی بەرنامە پێشنیارییەکەی ئەو چوار نووسەرەم شیکاریکرد و بەرەوپێش ھاتنی ڕوداوەکانی دواتر تاکو دوێنێم بۆ ئەوان پێشبینیکرد. ھەر ئاوا لەبەرئەوەی کە (مەریوان وریا قانیع) وەك قومارچییەکی دۆڕاو لەنێو ستوونەکەی خۆی لە (ئاوێنە) ھێشتا پاساوە پێشنیار بۆ کوڕەکانی (نەوشیروان موستەفا) و (سەرانی پارتییە نیلییەکە) دەکات، من ئەوە بە پێویستی دەزانم، کە سەرنجی خوێنەر بۆ خوێندنەوەی سەرنج و ڕەخنەکانی ئەو کاتی من بەناوی (چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی http://bit.ly/2wib5UC)****** ڕادەکێشم، تاکو گۆڕانخوازانی ڕاستەقینە لەژێر باری نائومێدبوونیان، لەجیاتی ڕەدووکەوتنەوەی لایەنێکی دیکە وەك تووڕەیی و تۆڵەکردنەوە لە سەرانی گردەکە، پێکەوە دابنیشن و لەنێوان خۆیان (لایەنگران و ئەندامانی خوارەوە) بیر لە ئەڵتەرناتیڤی دژە-دەسەڵات و دژە-پارلەمان و دژە-پارتیی|حزبی و دژە فەرمانداریی و دەوڵەت و دژە-سەروەری چینایەتی بدۆزنەوە و لەنێو گروپە خۆجییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان خۆیان ڕێکبخەنەوە و شەقێکی مێژوویی لە بیرۆکە و بۆچوونی “فریادڕەسی باش” و “پارتیی باش” “ڕابەری باش” و “سەرۆکی باش” و”پارلەمانتاری باش” و “پارلەمانی باش” و”فەرمانداریی باش” و”دەوڵەتی باش و”سەرمایەداری و کۆمپانیای باش” ھەڵبدەن و گروپە جۆجییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان بکەنە ئەڵتەرناتیڤی پارتییایەتی و کۆبوونەووە گشتیەکان بکەنە ئەڵتەرناتیڤی پارلەمان و خۆبەڕێوەبەریی گەلیی بکەنە ئەڵتەرناتڤی فەرمانداریی و دەوڵەت و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ بکەنە ئەڵتەرناتیڤی لۆبیگەریی پارلەمان و کۆمەڵایەتییکردنەوەی گشت کەرتەکانی بەرھەمھێنان و خزمەتگوزاری و سامان و داھاتی کۆمەڵ بکەنە ئەڵتەرناتیڤی دارایی تایبەت و ھەرەوەزی کۆمەڵایەتی بکەنە ئەڵتەرناتیڤی چاوچنۆکی و کێبڕكی و پیلانگێڕیی بۆرجوازی و سەرمایەداری.

———————————————————————————————————–

* ئەگەر کات و بوار ھەبوو، بەشی دووەم بۆ بەرەو باوان-گەڕانەوەی “کۆمونیزمی کرێکاری” تەرخاندەکەم، کە ئەم ڕۆژانە شان بە شانی ناسیونالیستان و بۆرجوا دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم، خەریکی دەوڵەتاندنن.

** وەك دوێنێ شەو بەڵێنمدا، ئەگەر بەیانییەکی دیکە ھەبێت، ھەوڵدەدەم وەڵامی (ڕونکردنەوەکەی نما و چیا نەوشیروان) بدەمەوە. زۆر سوپاس بۆ دایکە سرووشت، ئەم بەیانییەش توانیم لە خەو ڕابووم  و نەمردبووم و ئاواتەکم بەدیھات.

*** مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ بوو، زەنگی دەگا دایچڵەکانم و کەسێكی شیکپۆش و خاوێن، لەو کەسانەی کە چرکەی یەکەم وەك ھاوەڵی ھەزار ساڵ خۆدەنوێنن، پاش خۆشھاتن، دەستبەجێ بەبێ ھۆ و پێشەکی گوتی “ھاوڕێ منیش ئەنارکیست بووم، کاتی خۆی بابەتێکم لەسەر كڕۆنشتات وەرگێرا، بەڵام دوایی دەستنووسەکەی فەوتا “.. ھەر ئەو کەسە ھاوینی ٢٠٠٦ ھاتەوە، بەڵام ئەو جار وەك خاوەنخانوو و مژدەدەری ھەڵھاتنی خۆری ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری لە پشت سەری (نەوشیروان موستەفا). ئەو بەجۆرێك قسەیدەکرد، کە لەتاو شاگەشکەبوونی دەمی تەتەڵەیدەکرد و لەوە دەچوو شەوی پێشوو نەخەوتبێت و ئاوا زوو گەییشتە سەر من. من گوتم ‘ کاک …. ھەرچەندە وەك نائومیدکەر دەردەکەوم، بەڵام ئەوە سیناریۆیە و جیابوونەوەی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا لە ڕووی بیرکردنەوە و ئامانج و ڕەفتار و ئەتوارەوە ئەستەمە، چونکە ئەوان تازە عاشقە و ماشقەی جەلالیزمن. … ھەفتەیەک دواتر ھاتەوە و گوتی “تۆ ڕاستدەکەیت، لە کەلار کۆمەڵێك کەس دژی نەوشیروان بەیاننامەیان دەرکردووە و لە ئەو جیابوونەتەوە . بەڵام من بڕوام بەو گەنجانەی گەرمیان ھەیە و زۆر دڵسۆز دیارن..” منیش گوتم ھیوادارم بتوانن ھۆش و ئاوەزی خۆیان لە سۆز و تەلیسمی کۆمەڵەی ئاشبەتاڵکراو و ڕەوتی نیئۆجەلالی ئێستا ڕابپسێنن!

**** ھیوادارم ئەو ڕستەیە بە ھەڵە لێکنەدرێتەوە و مەبەستم ئەوە نییە، نەوشیروان موستەفا یان موستەفای سەی قادر و  سالار عەزیز و … کەمتر گەندەڵ و تاڵانچی بن، نەخێر ھەموویان بەشداری ئەوەن کە لەو ھەرێمە ڕویداوە و ڕودەدات، بەتایبەت ١٩٩١-٢٠٠٦ و ٢٠٠٩

***** ناوی ئەو گردە (زەڕگەتە) بۆ ئاماژەدان بە ھەبوونی زێر و زیو لەژێری دەگەڕێتەوە؛ (زەڕ) بە ھۆرامی واتە (پارە)، (زەڕەنگەر) واتە کەسێك کە ئیشی پاککردنەوە و شێوەدانی زێڕە|ئاڵتوونە و دەکرێت ناوەگەی بۆ (زەڕگاتە| زەڕگەتە|شوێن یان کانگای زێڕ بگەڕێتەوە. ھۆرامیبوونی ئەو ناوەش بۆ کارایی چەند سەدە زاڵبوونی زمانی ھۆرامی (سەدەی دوازدە تاکو سەرەتای سەدەی بیست) لە سنە تاکو دەوروبەری کرماشان و  خانەقین و گەرمیان و شارەزوور و دەوروبەری سلێمانی وەك زمانی ھۆنراوە و نووسین ، دەگەڕێتەوە.

لێرەدا حەزدەکەم ئاماژە بە شتێک بدەم، کە (نەوشیروان موستەفا) وەك ھەموو شارچییەکی دیکە (ھەرچەندە بنەماڵەی خۆی گوندی بوو) زیاتر لە ھەموو گوندییەکی دیکە ڕکی لە ھۆرامییەکان بوو و بە گوێرەی گێڕانەوەیەکی (د. فایەق گوڵپی) کاتێك کە لەلای (ینک) زیندانی بووە، (نەوشیروان موستەفا ) بە ئەوی گوتووە “ئەم ھەورامییانە بۆ ناڕۆنەوە و شارەکەیان لێ داگیرکردووین، لێرە چی دەکەن” … بەڵام ئێستا بە گوێرەی ھۆرامیبوونی ناوی گردە دزراوەکە (گردی زەڕگەتە|زەڕگاتە) چەند ساڵ ئەو زاتە پاشای عەرشی گردێکی دراوی ناو (ھۆرامی) بوو، لەوانەشە زێڕی ھۆرامییەکان لەژێر ئەو گردە دزراوە ھەبێت، لەبەرئەوە حەزی کردووە ھۆرامییەکان شارەکە بۆ ئەو چۆڵبکەن.

****** لینکی پەرتووکی سەرنجە ڕەخنەییەکەی من لە بۆچوونی ئەو کاتی (مەریوان وریا قانیع، ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی، ڕێبین ئەحمەد ھەردی)

http://bit.ly/2wib5UC

——————————————————————————————————–

بەڵێ کرێکاران شۆڕشگێڕترن*

٢٤ی ئۆگوستی ٢٠١٧

ھەژێن

خوێنەری ھێژا، ئەوەی لەنێو ئەم نووسینە دەیخوێننەوە، سەرنجدانی بابەتێکی ھاوڕێ (زاھیر باھیر) بەناوی ” ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگڕێن؟” کە لەنێو (یانەی ئازادیخوازان )** بڵاوکراوەتەوە. ھیوادام ئاشنایەتی من و ئەو، بەرچاوی سەرنج و ڕەخنەم لێڵنەکات و جیاوازی بۆچوونیشم لەتەك ئەو، ڕاستییەکان لەبەرچاوی من ئاوەژوونەکاتەوە.

بە بۆچوونی من، ئەگەر ئەو پرسیارە بەو جۆرە ئاراستەبکەین و چینی کرێکار بە ئەبستراکتی وەربگرین، بەدڵنیاییەوە بەسەرەنجامێکی باش ناگەین. لەبەرئەوە من بۆ شیکردنەوەی چەمکەکان (کرێکار) و (پڕۆلیتاریا) لە واتا سۆرانی (کوردی)ییەکەوە دەستپێدەکەم و بۆ دووەمیش لەسەر واتای چەمکە لاتینییەکە دەوەستم.

کرێکار، واتە کەسێك کە لە بەرانبەر کرێیەك وزە، ھێز، ساتەکانی ژیانی دەفرۆشیێت، بە واتایەکی دیکە کەسێکی کرێگرتەیە. خۆبەخۆ کرێگرتەیی ئەو، کرێگریی کەسێکی دیکە، دارابوونی کەسێکی دیکە، دەسەڵاتداربوون*** و سەروەربوونی کەسێکی دیکە دەسەلمێنێت و ڕادەی داراییەکەی کرێگر، ڕادەی دەسەڵاتدارییەکەی ئەو لەنێو بازاری کرێگرتن دیاریدەکات. لەنێو کۆمەڵەكانی پێشتر، کە بەتایبەت پیشەسازی و تەکنۆلۆجی بوونیان نەبوو، چینە کرێگرتەکان شوانەکان، جوتیاران و خزمەتکاران چینی سەرەکی بوون. لەبەرئەوە ئەوی لە دەرەوەی ماڵان و کێڵکە و شوانی بە کرێگرتەیی کاری بکردایە، کرێکار بوو و مەبەستیش کاری ڕۆژانە بوو، بە پێچەوانەی کاری شوان و جوتیاران، کە وەرزانە بوو.

بە گوێرەی کات، چینی کرێکار لک و بەشی دیکەی بۆ زیادبوون و کرێکاربوون تەنیا لە وەستا و شاگردی تەلارسازی نەوەستا، کرێکارانی کارگە و کرێکارانی خزمەتگوزاری و …تد بۆ زیاد بوون. بەڵام گۆڕانی سیستەمەکان لە کرێگرتەیی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان بەتایبەت چینی کرێکار ھیچی نەگۆڕی، بەڵکو زنجیرەکانی دەستی ئەوانی ئەستوورتر کردووە. چونکە پێداویستی مانەوەی سیستەمی دارایی تایبەت و کاری کرێگرتە ئەوە دەخوازێت، کە کرێکاران لەبەر ھەستیاری پێگەی چینایەتییان لەنێو بەرھەمھێنان، زیاتر بەندبکات و جوڵە و وزەیان لەبەرببڕێت.

پڕۆلیتاریا/ پڕۆلیتاریات proletarius ***، بەگوێرەی واتا لاتینییەکەی واتە کەسانی نەدار و بێدەسەڵات، کەسانی کرێگرتە، زیاتر بە نەدار و بێدەسەڵاتە ناکۆیلەکان گوتراوە. ئەوەی دواتر پارتییە بەناو کۆمونیستەکان واتاسازییەکی ئایدیۆلۆجی بۆ پڕۆلیتاریا دەتاشن و واژە و چەمکەکە تەنیا بۆ کرێکارانی پیشەسازی بەکاریدەبەن، ئەوەیان ناتوانێت بنەما بێت بۆ لێکدانەوەی چەمکەکە و واتا بنەڕەتییەکەی.

بۆ ئەوەی بەکاربردنی ئەو دوو واژە لەنێو ئەم سەرنجانەی من بۆ خوێنەرێك کە بە بیرکردنەوەی من و دیتنی من ئاشنا نییە، ڕۆشنبن، بە پێویستتی دەزانم لێکدانەوە و بەکاربردنی خۆم دیاریبکەم. بە دیتنی من، پڕۆلیتاریا واتە تاکەکەسە نەدار و بێدەسەڵات و کرێگرتەکانی کۆمەڵ، ئەو پێناسە ھەموو کەس و چین و توێژێك دەگرێتەوە، کە لە بەرانبەر کرێی ڕۆژانە و ھەفتانە و مووچەی مانگانە کاردەکات و سەربەخۆیی خۆی لە کاتێکی دیاریکراودا دەخاتە ژێر ڕکێفی کەسە کرێگرەکە، ئیدی ئەو کەسە سەرمایەدارێك بێت یان ھێزی سەرووی کۆمەڵ وەك دەوڵەت، کەسە کرێگرتەکە یان مووچەی خانەنشینی و بیمەی بێکاری و بیمەی کەمئەندامی و کۆمەکی کۆمەڵایەتی وەردەگرێت و سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتی نییە و لەسەر دزینی ڕەنجی کەسانی دیکە ناژی و دەسەڵاتی نییە و ئەویش وەك کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە کرێگرتەکانی دیکە پابەند و ملکەچی یاساکانی سەروەریی چینایەتییە. کرێکار و پڕۆلیتێر تەنیا لەنێو کۆمەڵی چینایەتی واتادەبەخشن و بوونیان ھەیە، کاتێك کار لە چالاکییەکی زۆرە ملیێیانە و ناچارییانەی کرێگرتەییەوە دەگۆڕدرێت بە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی خۆبەخشانەی تاکە ئازادەکانی کۆمەڵی ناچینایەتی، ئیدی واتا و پێگەی ئابووریی و کۆمەڵایەتی ئێستای کرێکار و پڕۆلیتێریش نامێنێت.

بڕواناکەم تاکو ئێرە بۆچوونی من و نووسەر زۆر جیاواز بێت. ئەوەی زیاتر سەرنجی منی ڕاکێشاوە، ھەندێك دەربڕین و سەرەنجامن، کە لەسەر بنەمای پاگەندەی چەوت و ئاوەژووی پارتییەکان و نووسەرانێك لەلای ئەو گەڵاڵە بوون و ھەر ئەوەش بووە بە ھۆی گەییشتن بە سەرەنجامێکی ھەڵە. بەرایی، پێش ئەوەی ھەر کەس لە شتێك بکۆڵێتەوە، پێویستە ئەوە ڕۆشن بێت، ھیچ دوو کەس و ئەندامانی ھیچ خێزانێك و ئەندامانی ھیچ گروپێك و کرێکارانی ھیچ کێڵگە و کارگە و …تد ناتوانن وەك یەك شتەکان ببینن و وەك یەک بیربکەنەوە و وەک یەک ھوشیار بن و وەك یەك ھەموو دیوەکانی پرسێك ببینن. لەسەر ئەو بنەمایە چاوەڕوانی ئەوە ھەموو کرێکاران یان ھەموو کۆمەڵ وەك یەك ھوشیار بن و وەك یەک شۆڕشگێڕ بن و وەك یەك ڕەتکەرەوەی سیستەمی چینایەتی بن، نابەجێ و نادروستە و ھەر کەس پاگەندەی ئەوە بکات چینی کرێکار ١٠٠% یان ھەموو کرێکاران شۆڕشگێڕن، ئەوا خەریکی پەرجووکردن و جادووکردنە لە کرێکاران. چونکە ئەگەر تەنیا سەرنجی مانگرتنە کرێکارییەکان بدەین، ئەوا دەبینین، کە کرێکارانێکی ناھوشیار ئامادەن شوێنی کرێکارانی مانگرتوو بگرنەوە. ئەوە بۆ جوتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خزمەتکاران و بێکاران و خانەنشینان و کەمئەندامانیش ھەر ئاوایە. ھەرگیز ئەو ڕۆژەش نایێت، کە ھەموو مرۆڤەکان وەك یەک بیربکەنەوە و وەك ھوشیار بن و وەك یەك شۆڕشگێڕ بن، تەنانەت لەنێو کۆمەڵی ناچینایەتیش. ھۆکاری ئەوەش زۆر ساکارە، ھوشیاری بەرەنجامی ئەزموونگیرییە و ئەزموونگیریش پرۆسێسێکی بەردەوامە. ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، لەوانەیە تەنیا ئەوە بەسبێت، کە ئەگەر کۆمەڵێك کەس بەلای درەختێك، یان گۆمێك یان ڕوداوێك تێپەڕن، ھەموویان وەك یەک درەختەکە، گۆمەکە، دیوەکانی ڕوداوەکە نابینن، ھەر لەبەرئەوەش زانیاریی و ھوشیارییان لەبارەی درەخت و گۆم و ڕوداوەکە وەك یەک نابێت و گەییشتنی ھەمووان یان زۆرینەیان بە سەرەنجامێك وەک یەک نییە و ھاوکاتیش ئەستەم نییە، پرسی کات و شوێن و ئەزموونە، بەداخەوە سەرەڕای ئەوەش زۆرێك دەمرن و بە سەرەنجامەکە ناگەن.

بەڵام ئەگەر بڕیابێت ڕادەی ناڕەزایەتی و مانگرتن و خۆڕێکخستن و چالاکی و بەشداریکردنی چین و توێژەکان لەنێو ڕاپەڕینەکان و پاشکاراییەکانی ڕاپەڕینەکان بەراوردبکەین، ئەوا کرێکاران لە ھەموو چین و توێژەکانی دیکە شۆڕشگێڕترن، شۆڕشگێڕترن نەک لەبەرئەوەی کە مارکس ئاوای دیاریکردووە یان ئێمە خۆمان بە کرێکار دەزانین، نەخێر، لەبەرئەوەی کە گۆڕانی سیستەمی چینایەتی لە ھەموو چین و توێژێکی دیکەی کۆمەڵی چینایەتی، بە قازانجی کرێکارانە، لەبەرئەوەی کە کرێکار بە گوێرەی ھەستیاری پێگەی لەنێو بەرھەمھێنان، ڕاگری چەرخی بەرھەمھێنان و سووڕانی کۆمەڵی چینایەتییە. لەو بارەوە نموونە زۆرن، من تەنیا مانگرتنی گشتی کرێکارانی شارەوانی تورکیە ساڵی ١٩٩٠ بە نموونە دەھێنمەوە، کە بۆگەنی شارەکانی تورکیە خەریکبوو وڵاتانی دەوروبەریش ھیڕبکات. بەڵام ھیچ کات مانگرتنی مامۆستایان، فەرمانبەران، خانەنیشنان، کەمئەندامان، بێکاران و …تد نابێتە ھۆی پەککەوتنی کۆمەڵ. ئەگەر یەک ڕۆژ مانگرتنی کرێکارانی سۆپەرمارکێتەکان و گواستنەوە لەبەرچاوبگرین، ئەو کات تێدەگەین، کە بۆچی کرێکار شۆڕشگێڕترینە ئەگەر ھوشیار بێت.

خوێنەری ھێژا، بۆ ئەوەی بەردەوام نەڵێم ئەو (ھاوڕێ زاھیر) ئاوا دەڵێت و من ئاوا دەڵێم و خوێنەر بە چەندبارەی ناپێویستی ئەو وشانە وەرسنەکەم، من خاڵ بە خاڵ بۆچوونەکانی ئەو لەنێو کەوانەی گێرانەوە و گواستنەوەی قسە و تێکست دادەنێم و لەژێر ھەر یەکەیان ڕاستەوخۆ بۆچوون لە بەرانبەر بۆچوونەکان دادەنێم.

ئایا کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕن ؟

بەداخەوە پێشنیارکردن یان ئاراستەکردنی ئاوا پرسیارێك فرەتر چەکمەجەسازییە بۆ کۆمەڵێك مرۆڤ یان چین و توێژێك، چونکە ئەستەمە دوو مرۆڤی وەك یەک ھوشیار و ڕۆشنبیر و بە ئەزموون و ….تد پەیداببن، چ بگات بە چین و توێژێك. لەوانەیە ئەگەر پرسیارەکە ئاوا بووایە ‘ئایا ھەموو کرێکاران / ئایا ھەر کەس کرێکار بێت شۆڕشگێڕە؟ ‘، ئەوا نەدەچووە خانەی چەکمەجەسازی و گشتگیرکردن. بێجگە لەوەش ئاوا پرسیارێك یان بۆچوونێك کە “چینی کرێکار / کرێکاران شۆڕشگێڕ نین” دیو و کۆپییەکی دیکەی ئەو بۆچوونەیە، کە دەیگوت و دەڵێت “چینی جوتیار/ جوتیاران کۆنەپرست و ڕاڕا و وردەبۆرجوازین و شۆڕشگێڕ نین”. ئەگەر چینی کرێکار و کرێکاران شۆڕشگێڕ نین، ئەدی چین؛ دژەشۆڕش، ھەلپەرست، ھاوبەرژەوەندی چەوسێنەرانی خۆیان و …تد ؟

من دەڵێم، بەڵێ، ھەر ئاوا ئەگەری شۆڕشگێڕبوونی چینە نەدار و بێدەسەڵاتەکانی دیکە ھەیە، چینی کرێکار و کرێکارانیش شۆڕشگێڕن، بەڵام ھەموو کرێکارێك نا. چونکە لەنێو کرێکارانیش کەسانی سیخوڕ، دژەخوون، مان-شکێن، ھەلپەرست و ھەڵپەکەر و خۆشباوەڕ و ناھوشیار و کۆنەپەرست و …تد ھەن.

وەڵامی ئەم پرسیارە لە وتارێکی ئاوا کورتدا ئاسان نییە، ڕەنگە چەند کتێبێکی بوێت بە تایبەت گەر بمانەوێت ئامارێکی زۆر و ڕۆڵی کرێکاران لە خەباتیانا و لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئوسترالیا ، بەرچاوبخەین .

بە بۆچوونی من، وەڵامی ئەو پرسیارە بە چەند پەرەگرافێك دەدرێتەوە و زۆر ئاسانە، چونکە داڕشتنی چۆنیەتی دیتنی بکەر و بەرکارەکانە بەگوێرەی جیھانبینی و تێگەییشتنمان لە بوون و پێگە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان. ئەوەی کە پێویستی چەند پەڕتووکێك ھەبێت، مێژووی سەرھەڵدانی چینی کرێکار و ڕەوتی بزووتنەوە و ناڕەزایەتییەکانی ئەو چینەیە لە تێکشکاندنی ئامێرەکانەوە بۆ مانگرتنی گشتی و کتوپڕ و دەستبەسەرداگرتنی کارخانەکان. بەڵێ مێژووی بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی ھەر گۆشەیەکی ئەم جیھانە بە تەنیا پێویستی بە دەیان و سەدان لێکۆڵینەوە و پەرتووك ھەیە، بەڵام پێناسەی چینێکی نەدار و بێدەسەڵات و کرێگرتە، لە چەند دێڕ و پەڕەگرافێك زیاتر تێپەڕناکات.

بە گوێرەی فەرهەنگی ئینگلیزی دانشگای کامبریج چینی کرێکاران گروپێکی کۆمەڵایەتین کە پێکهاتون لە خەڵکانێك پارەیەك پەیدا دەکەن ، زیاتر هەقدەستیان بە گوێرەی کاژیری کارکرندیانە ، یاخود ڕۆژانەیە ، ڕاشکاوانە ئەوانەن کە کاری جەستەیی دەکەن……………چینی کرێکاران )

ئەوەی گومان ھەڵناگرێت، ئەوەیە، کە ئەوە پێناسەی زانستگەی کامبریج’ە، بەڵام دەبوو (ھاوڕێ زاھیر) سەرنجی ناتەواویی ئەو پێناسەیەی بدایە، کە دەڵێت “چینی کرێکاران گروپێکی کۆمەڵایەتین کە پێکهاتون لە خەڵکانێك پارەیەك پەیدا دەکەن ” … ئەگەر بەو پێناسەیە بێت، کەواتە بازرگانەکان و بکوژپیشەکانیش کرێکارن، چونکە پارە پەیدادەکەن؟ ئەگەر ” زیاتر هەقدەستیان بە گوێرەی کاژیری کارکرندیانە ، یاخود ڕۆژانەیە ” پێوەرێکی دیکەی کرێکاربوون بێت، کەواتە کرێکارانێك کە تەواوکردنی کارێك بە کۆنترات یان پارچە دەگرن، ناچنە خانەی چینی کرێکار؟ ئەگەر کاری جەستەیی و پارە پەیداکردن پێوەر بێت، کەواتە “بۆکسکار و زۆرانبازەکان”یش کرێکار دەبن، چونکە ھەم پارە پەیدادەکەن و ھەم کارەکەشیان ١٠٠% جەستەییە؟

بەبۆچوونی من، خودی ناوی ئەو چینە و ئەندامانەکانی؛ چینی کرێکار و کرێکاران، بە کوردی بۆ پێناسە و ناسینی ئەو چینە بەسە، کەسی کرێگرتە، کەسێك کە لە ماوەی کارکردن خاوەنی خۆی و کاڵایەك کە بەرھەمیدەھێنێت، نییە، لە بەرانبەر کرێ کاردەکات، بە کرێی کارەکەی دەژی، لە ماوەی کاردا سەربەستی دەرچوون و ئەنجامدانی چاکییە خۆخواستەکانی نییە، پابەندی ڕێکەوتنی کارە و سبەینێش دەبێت بگەڕێتەوە سەر کار، مافی پشتیوانی لە ھاوچینەکانی خۆی نییە و خاوەنی خۆی نییە و کرێگرتەی سەرمایەدارێك یان دەوڵەتێکە.

زۆر ئاشکرایە ئەو دونیایەی کە مارکسی تیادا دەژیا یەکجار گۆڕاوە، هەر ئاواش خودی چینی کرێکارانیش و پێناسەکەشی. ئەوەی کە لە کۆمەڵدا تا ئێستا نەگۆڕاوە و هەیە چینی کرێکارانن، چینی ناوەنجی و چینی باڵای نێو کۆمەڵن.

بەدڵنیاییەوە ھەموو شتێك دەگۆڕێت و ھیچ شتێك نییە، نەگۆڕ بمێنێتەوە. ئەوە تایبەتمەندیی سروستی ھەموو شتێكە، تەنانەت زمان و کولتوور و سیستەم و یاسا و تەنانەت کەسایەتی بۆجوازییەکیش. بەڵام گۆڕانی چینی کرێکار یان کرێکار، کامە گۆڕانە گۆڕانی پێگەی کۆمەڵایەتی، پێگەی ئابووریی، شوناسی کولتووریی؛ ئایا ھیچ لە پێگەی کرێگرتەیی پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی و ھاوکات پێگەی سەرمایەداران و دەسەڵاتداران گۆڕاوە؟ ئایا چینی کرێکار بووە بە سەرمایەدار و سەروەر و چینی سەرمایەدار و سەروەر بووە بە کرێکار؟ ئایا ئەو گۆڕانانە ھیچی لە ھاوکێشەی ڕێژەیی گرانبوونی کاڵا و زیادکردنی کرێ گۆڕێوە؟ ئایا لە ماوەی سەد و پەنجا ساڵی ڕابوردوو کرێکاران دەستبەرداری ناڕەزایەتی و داخوازی و مانگرتن بوون؟ ئیدی چی گۆڕاوە؟

بێجگە لەوە ئەوە تەنیا (کاڕڵ مارکس) نەبووە و نییە، کە کرێکاران بە چینێکی شۆڕشگێڕ دەزانێت، پێش ئەو و ھاوکاتی ئەو و پاش ئەویش کەسانی دیکە لەنێو ئەوانیش ئەنارکیستەکان لە پڕۆدۆن تاکو زۆر ئەنارکیستی ئەم ڕۆژانە ئەو بۆچوونەیان ھەبووە و ھەیە. بە بۆچوونی من دروستر بوو، ڕەخنە لە ئەوان بگیردرێت، ئینجا کارڵ مارکس … ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، لە بەشی یەکەمی ئەو دوو دێرە و بەشی دووەمی تێناگەم، ئەگەر ” خودی چینی کرێکارانیش و پێناسەکەشی ” گۆڕاون، ئیدی چۆن ” ئەوەی کە لە کۆمەڵدا تا ئێستا نەگۆڕاوە و هەیە چینی کرێکارانن، چینی ناوەنجی و چینی باڵای نێو کۆمەڵن.” ؟ چینی نێوەندی کامەیە؛ چین یان توێژ؟

لە کاتێکدا کە زۆرینەی مارکسییەکان و سۆشیالیستەکان و هەندێکیش لە ئەنارکیستەکان باوەڕیان وایە کە پاڵپێوەنەری یاخود دینەمۆی بردنمان بەرەو کۆمەڵی سوشیالیستی ، کرێکارانە ،…….. زۆرێك لە ئێمە بڕوامان وایە کە زۆربەی زۆری کۆمەڵ کرێکارن. بەم پێوەدانەش کرێکاران ، خانەنشینکراوان ، بێکاران، ئەوانەی کە کار بۆ خۆیان دەکەن، یا تەنانەت قوتابیان و ئەو کەسانەشی کە پارەیەکی مشە وەردەگرن ، کە هەندێکمان بە چینی ناوەنجییان لە قەڵەم دەدەین، هەموو ئەمانە دەگرێتەوە .

ئەگەر کەسێك ھەبێت و ئاوا بیربکاتەوە، کە زۆری ھەژمار شۆڕشگێڕی کەسەکان و چینەکان دیاریدەکات، بەبێ گومان گرفتی بیرکردنەوە و دیتن و خاڵیبوونی پاشخانی زانیاریی ھەیە. وەک پێشتر گوتم ئەوە پێگەی ھەستیاری کرێکارانە لەنێو پڕۆسێسی بەرھەمھێنان، ئەو ئەرکە دەخاتە سەرشانی ئەوان، نەك ھەژرماری ئەوان.

بەڵام وێڕای ئەوە، با پێکەوە سەرنجی ئەو توێژە پڕۆلیتێرییانە بدەین، کە لە دەرەوەی چینی کرێکار ڕێزکراون؛ زۆرینەی خانەنشینەکان پێش خانەنشینی کێ بوون؟ زۆربەی بێکاران کێن و پێش بێکارکران کێ بوون؟ زۆربەی خوێندکاران لە کامە خێزانەوە دێن، ئایا پێگەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی ھەر خوێندکارێك، پێگە و توانایی ئابووریی ئەو دیاریناکات؟ ئایا باشتر نییە، بۆ ئەوەی کرێکار وەك بوونێکی ئەبستراکت و ڕۆبۆتێکی دابڕاو نەبینین، ھەموو دیوەکانی ژیان و بوونی ئەو بخوێنینەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان/خێزانییەکانی نێوان چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان و توێژە کرێکارییەکان لەبەرچاوبگرین؟

ئەگەر ئەو پێناسەیەی سەرەوە بۆ چینی کرێکاران وەرگرین ، دەگەینە ئەو سەرەنجامەی کە چیینی کرێکاران چینێکی یەکگرتوو نین، ئامانجەکانی هەر بەشێکیان لە ئێستادا جیاوازە و یەکگرتنیشیان لە ڕادەی مەحاڵدایە. ڕەنگە ئەمەش هۆکارێك بێت کە هاوکاری و کۆمەك و هاریکاریی لە نێوانیاندا نابینین، هەر ئەمەشە کە تێشکان بەدوای تێشکانا، چارەنوسیانە.

ئەوەی کە یەگرتوونەبوون و پەرشوبڵاوی و نەبوونی ھاوپشتی ھۆکاری ھەموو تێکشكانێکە، ھەمووان لەسەری ڕێکین، ھەم ئایینگەرا و ھەم بۆرجوا و ھەم کرێکار، ھەم مارکسیست و ھەم ئەنارکیست، ھەم پارتییەکان و ھەم دژە پارتییەکان. بەڵام من تێناگەم بۆچی ئەو پێناسەی سەرەوە، ھەرچەندە نادروستیشە، بۆ دەبێتە سەلمێنەری ئەوەی کە کرێکاران چینێکی یەکگرتوو نین؟ ئایا ھیچ چینێک تەنانەت بۆرجوازیش ھیچ کات یەکگرتوو بووە، تاکو کرێکاران یەکگرتوو بن؟ ئایا مامۆستایان، فەرمانبەران، جوتیاران، خانەنیشینان، خوێندکاران، دوکانداران، دەڵاڵان، سەربازان، سیخوڕان، …تد ھیچ کات یەکگرتوو بوون، تاکو کرێکاران بخەینە قەفەزی تاوانباری و ھەموو شکستەکانی مێژوو بخەینە ئەستۆی ئەوان؟ ئەی ڕۆڵی کەسە ناکرێکارەکان “خەڵك” لە ڕودانی ئەو شکستانە چییە؟

لەوانەیە نووسەر بڵێیت، من ئاوام نەگوتووە و مەبەستم ئەوە نییە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی بە منی خوێنەر دەگات و گەییشتووە، ھەر ئەوەیە. وەک دەزانین گرنگ نییە، ئێمە چۆن خۆمان لە ڕستەکانی خۆمان دەگەین، گرنگ ئەوەیە چۆن بە خوێنەر دەگات. ئینجا چ بگاتە خوێنەرێك کە تەنیا “وردەبۆرجوازبوون و دژمنبوونی ئەنارکیزم بۆ کرێکاران”ی بیستووە! تێگەییشتن لە ھۆکاری نەبوونی ھاوپشتی و یەکگرتوویی کرێکاران زۆر ئاسانە، لە وڵاتی ئاڵمانیا ھێشتا یاساکەی سەردەمی ھیتلەر، کە قەدەخەبوونی “مانگرتنی گشتی”یە سەروەرە، بەدڵنیاییەوە لە بریتانیا و ئەمەریکا ئەگەر لەوە خراپتر نەبێت، ئەوا باشتر نییە. ئایا ئەندامانی چین و توێژەکانی دیکە بەپێچەوانەی کرێکاران دەکەن و ئامادەن کار و مووچەکەیان لەپێناو پشتیوانی بەشەکەی دیکەیان لەدەستبدەن؛ ئایا من و تۆ کاتێك کە کارمان دەکرد، ئامادەبووین ئەوە بکەین؟

بە بۆچوونی من، ئەوە گرێکوێرەی پرسەکەیە و ھەر ئەوەشە خاڵی لاوازی چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان و ھۆکاری شکستخواردنی بزووتنەوەکان و سەروەران و سەرمایەدارانیش لەسەر ئەو بنەمایە یاسا پۆڵایینەکانی کار و “پیرۆزی” دارایی تایبەتیان داڕشتوون و ڕێگەچارەش سەرکۆنەکردنی چینی کرێکار نییە، لەسەر ئەوەی کە (کارڵ مارکس) ئەو چینەی بە شۆڕشگێڕ ناساندووە، بەڵکو گەڕان و دۆزینەوەی ئامرازی شکاندنی ئەو بازنە بۆشەیە، کە بزووتنەوەکە لەنێوی گیریخواردووە و بە بۆچوونی من ھۆکاری یەکگرتوونەبوونی کرێکاران پێناسەکەی چینەکەیان و گۆڕانی ڕواڵەتی توێژەکانی چینەکە نییە، بەڵکو سندانی پارتایەتیی و دەسەگەریی ئایدیۆلۆجییە، کە کرێکارانی زیاتر لە ھەموو چین و توێژە پڕۆلیتێرییەکان پەرشوبڵاو و بێھێزکردووە.

ئەگەر هەموان لەسەر ئەوەش یەکبگرینەوە کە چینە کرێکارە تەقلیدییەکە لەتەك کرێکارانی دووکانەکان و فرمانگاکان و بەشی خواردنەوە و خۆراك و کرێکارانی سەر کێڵگەکان ، کە بەمانە هەموویان دەوترێت کرێکار، هێشتا هەر ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە. ئەمانە بەشێکی کەمی کۆمەڵن هەر لەبەر ئەمەش گرانە کە باوەڕ بێنین لە ڕێگای ئەمانەوە کۆمەڵێکی ناچینایەتیمان بۆ دێتە بەرهەم . هەروەها بە هۆکاری جیاوازی هەلومەرجی کارکردنیان و ئەندامبوونی نقابەی جیاواز هاریکاریی و یەکێتی نێوانیان یەکجار سەخت دەبێت.

پێش ئەوەی سەرنجی خۆم لەم بارەوە، بنووسم، ناڕۆشنییەکی زۆر لەنێو ئەو پەڕەگرافە ھەیە، بەتایبەت سەرەتا و کۆتایی. من ھەرگیز لەتەك ئەوە یەکناگرمەوە، کە کرێکاران کەمینەیەکی ناکار بن، ھەر ئاوا لە چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانی دیکە نایەکگرتووتر و بێدەنگتر و ملکەچتر نین. وەك پێشتر گوتم زۆرینەبوون نابێتە پێوەری کارابوون و شۆڕشگێڕبوون. لەوانەیە باشترین شت ئەوە بێت، نموونەی داڕوخانی ئابووریی ئەرژەنتین ١٩٩٩- ٢٠٠٣ کە خاوەن کارخانە و ھۆتێل و چاپخانە و … تد سەری خۆیان ھەڵگرت، ھاوکاتی بێکاربوون و نابڕاوی کرێکاران زۆربەی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکان بێکار و نانبڕاوبوون، خۆنیشاندانی ملیۆنی برسیان بە مەنجەڵ-کوتینەوە شەقامەکانی داگیرکرد. ئەی پاشکارایی و کاردانەوەکان چی بوون؟ ئایا بێجگە لە کرێکاران ھیچ توێژێکی دیکە شوێنی کاری خۆی داگیرکرد و کردی بە پڕۆژەیەکی سۆشیالیستی/کۆمەڵایەتی؟ ئایا بێجگە لە ڕێکخراوی بێکاران (کە نزیکەی ھەمووی کرێکارانی بێکارکراو بوون) ھیچ چین وتوێژێکی دیکە بەو جۆرە پەیگیرانە ھاوپشتیکرد و ئامادەی لەخۆبوردەیی بوو؟ دیسان با ئەم چەند ساڵەی یۆنان سەرنجبدەین، ئایا کرێکاران شۆڕشگێڕترین چین وتوێژی پڕۆلیتێری نین؟ ئەگەر کرێکاران مانگرتنی گشتی نەکەن، ھیچ چین و تویژێکی دیکەی نەدار و بێدەسەڵات دەستپێشخەریدەکات؟ با سەرنجێکی ھەرێمی “کوردستان”یش بدەین، کە دەھەی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو لەژێر باری دوو ئابڵۆقەی ئابووری دەیناڵاند، ئایا ھیچ چین و توێژێکی دیکەی نەدار و بێدەسەڵات ھێندەی کرێکاران ناڕەزایەتی دەربڕی و مانگرتنی کرد؟ لێرەدا لە وێناکردنی ڕۆڵی چین و توێژەکان لەو سەردەمەدا لادەدەم، چونکە بەجۆرێك سووکایەتیئامێز دەبێت، ھەڵبەتە نەک لەبەرئەوەی کە من سووکایەتی بە ئەوان دەکەم، بەڵکو لەبەرئەوەی کە ھەڵوێستی خۆشباوەڕانە و سوپاسگوزارانەی ئەوان خۆیان پڕ سووکایەتی بوو بەخۆیان ؛ “ئەنجامدانی ئەرکی نەتەوەیی”.

” پێشئەوەی کە زیاتر بڕۆم ، دەبێت پرسیاری ئەوەش بکەم ئەی شۆڕش چییە؟ ئایا چەند چاکسازییەکی سەرەکییە؟ تێکۆشانی چینایەتییە و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێت کە بمانگوێزێتەوە بۆ ژێر دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا؟ بەزۆر هێنانە خوارەوەی حکومەتە و دانانی یاسای کۆمەڵایەتیی؟ یاخود گۆڕانکاریی و گواستنەوەی کۆمەڵە بۆ کۆمەڵێکی ناقوچکەیی و نا چینایەتی لە ڕێگای تێکۆشانی هەرە زۆرینەمان بێ گوێدانە پاشخانی کۆمەڵایەتیمان ؟”

ڕاستە پرسی شۆڕش لەتەك پرسی شۆڕشگێڕبوونی چین و توێژەکان پەیوەندی ھەیە. بەڵام لەناکاو خوێنەر تووشی دابڕان و بازدانێکی کتوپڕ دەبێت. بۆ من وەک خوێنەر نازانم پەیوەندی “دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا” وەك دروشمی چەپ و وردەبۆرجوازی چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و نەبوونی چینی کرێکار” ھەیە؟ ئایا دەکرێت لەبەرئەوەی کە ئایینەکان بوونی مرۆڤ و ژیان لەسەر گۆی زەمین بۆ ویستی یەزدان و دەرکردنی مرۆڤ لە بەھەشت دەگێڕنەوە، ئیدی من ژیان ڕەتبکەمەوە و خۆکوژی بکەم؟

بەڕاستی ئەو پەڕەگرافە و پەراگرافی دواتریشی و ھیچ یەك لەو پرسیارانە پەیوەندیان بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و نەبوونی چینی کرێکار”ەوە نییە، ئەوەی ئێمە چۆن جیھان و دیاردە و ڕوداوەکانی دەبینین و لێکدەدەینەوە و چۆن ئایەندە وێنادەکەین، ھیچ پەیوەندی بە کرێکارانەوە نییە و ناکرێت کرێکاران لەسەر بۆچوونی کەسانی دەرەوەی خۆیان سزاواربکەین. بێجگە لەوەش بەتەنیا ناقووچکەیی/ ئاسۆییبوونی سیستەم و ڕێکخستن و پەیوەندی شوێنکار بۆ خۆی سەلمێنەری نەبوونی جیاوازی چینایەتی نییە. ھەر ئێستا مۆدیلێك لە بەڕێوەبردنی شوێنەکانی کار ھەیە، بە “پێکەوە کارکردن و ھیرارکی ئاسۆییی” ناسراوە و ڕۆژانە دەیان ڕیکلامی ئاوا دەخوێنمەوە. ھەر ئاوا ئەوەی خاوەن زەوییەك لە خۆرھەڵاتی ناوین لەتەك کرێکارەکانی/جوتیارەکانی نانەدرۆزنە دەخوات، ئایا بەڵگەی نەمانی پێگەی چینایەتییە؟ چۆن بەبێ گوێدانە پاشخانی چینایەتی بەشداری تێکۆشان دەبین، ھاندەرەکان چین، بێجگە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر پێگە و پاشخانی ئابووریی و کۆمەڵایەتیمان؟

چینی کرێکاران چینێکی شۆڕشگێڕ نییە. بەڕای من هەرگیزیش شۆڕشگێڕ نەبوون. ئەگەر واتای شۆڕش گۆڕینی کۆمەڵی هەنووکەیی بێت بۆ کۆمەڵێکی ناچینایەتی و ناقوچکەیی ، ئەوە ئەرکی سەرشانی چینی کرێکاران نییەو هەرگیزیش نەبووە.

بەداخەوە بڕیاری یەکلایەنەیە، نەك سەلماندن و تیئۆریزەی سەلمێندراوەکان و ئەزموونەکان. ئەگەر کرێکاران شۆڕشگێڕ نەبوون، دەکرێت بزانین، بۆچی دوژمنانی نێو بەرەکانی جەنگی نێوان پروس و ناپۆلیۆن بۆ سەرکوتکردنی کۆمونەی پاریس یەکدەگرن، یان جەنگەکەیان ڕادەگرن؟ بۆچی کاتێك لە درێژەی مانگرتنی ژنە کرێکارانی ڕستن و چنینی ڕوسیە ڕاپەڕینی ئۆکتۆبەر ڕوودەدات و بۆلشەڤیکەکان بەرەو سەرمایەداری دەوڵەتی دەبەن، تەنانەت لە باری ناسۆشیالیستیبوونی ئەو سیستەمەش و بەدرێژایی تەمەنی ئەو سیستەمەی بۆلشەڤیکەکان، سەرمایەداران و دەوڵەتەکانی ئەوروپا ناچار بە ڕیفۆرمکردن و زیادکردنی مووچە و کەمکردنەوەی ماوەی کار و باشترکردنی بیمەی دەرمانی و بێکاری و خانەنشینی و زۆر شتی دیکە دەبن؟ ئەی ئێستا کە لە ئەنجامی ئەو شکستانە نائومیدی بەسەر کرێکاران زاڵبووە، بۆچی سەرمایەداران و دەوڵەتەکان دەستکەوتەکان دەستێننەوە و ھێرشی پێچەوانە دەکەن؛ بۆچی لە کرێکارانەوە ھێرشەکە دەستپێدەکەن؟

مارکس قسەیەکی یەکجار ڕاست و بایاخداری کردووە کە وتوویەتی” ئەوە هۆشیاریی مرۆڤ نییە کە بڕیاری بوونی دەدات ، بەڵکو بە پێچەوانەوە ، بوونە کۆمەڵایەتییەکەیەتی کە بڕیاری هۆشیاریی دەدات” . من وا هەستدەکەم مارکس پێچەوانەی ئەم قسەیەی خۆی هەنگاو دەنێت کاتێک پەیگیریی دەکات کە شۆڕش ئەرکی سەر شانی چینی کرێکارانە .

بەبۆچوونی من، ھەم گوتەکە ڕاستە و ھەم ئەنجامگیرییەکەشی. چونکە کرێکاران وەك خوارترین چینی کۆمەڵ و سەختی ڕۆڵ و گرنگی ڕۆڵی چینایەتییان دەبنە شۆڕشگێڕ و زیاتر لە ھەموو چین و توێژێکی دیکە خوازیاری گۆڕانی ئاوا سیستەمێك دەبن. بێجگە لەوەش پێویستە ھەموو گوتە و بۆچوونێك لەنێو کۆنتێکستی خۆی بخوێندرێتەوە و لێکبدرێتەوە، نەك وەرگرتنی بە ئەبستراکتی. ئەگەر مارکس ھۆکار و پاگەندەی ئەو ئەرکەی ڕۆشننەکردبێتەوە، بەدڵنیاییەوە خەریکی پەڕجووکردنی ئایینگەرایانە بووە.

چینی کرێکاران هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە و ئێستاشی بەدەمەوە بێت، خەبات و تێکۆشانەکەی ئابوورییانە بووە نەك سیاسیانە و وەرگرتنی دەسەڵات. دیارە ئەمەش هۆکارێکە کە کرێکاران خەبات و تێکۆشانی خۆیانیان بە نقابەوە گرێداوەتەوە و کەمتر لەشانی پارتە سیاسییەکانەوە بوون . کرێکاران کارو خەباتیان بە گوێرەی قسەکانی مارکس دەکەن ، هەر لەبەر ئەمەش هۆشیاریی ئەوان ئەو بازنەیە نابەزێنێت و نایانبات بەرەو خەباتکردن بۆ دروستکردنی کۆمەڵی ناچینایەتی و دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا.

من ئاوا لە دێری یەکەمی ئەو پەڕەگرافە تێدەگەم، کە ‘ تێکۆشانی ئابووریی ھیچ نییە و نیگەتیڤە’، ‘کۆششی ڕامیاریی و تێکۆشان بۆ دەسەڵاتی ڕامیاریی پۆزەتیڤە’. دیسان ‘تێکۆشانی سەندیکا نیگەتیڤە’ و ‘ئەگەر لە شانی پارتییە ڕامیارییەکان بووایێن، شۆڕشگێڕ دەبوون’ . ‘ کرێکاران بە قسەی مارکس دەکەن، لەبەرئەوە خەریکی سەندیکان’ و ‘ھوشیارییان سنووری سەندیکا و تێکۆشانی ئابووری نابەزێنێت و تێکۆشانە ئابوورییەکەیان و ڕێنوێنییەکانی مارکس ئەوان بەرەو تێکۆشان بۆ دروسکردنی کۆمەڵی ناچینایەتی و دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا نابات’

ئەوە تێگەییشتنی منە وەک خوێنەرێك لەو پەڕەگرافە، ئیدی نازانم مەبەستی خودی (ھاوڕێ زاھیر) چییە و چۆن تێکۆشان بۆ کۆمەڵی چینایەتی لە پێگە ئابوورییەکەی دادەبڕێت و تێکۆشانی ئابووریی لەتەك ڕیفۆرمیزم یەکساندەکات و ئینجا تێکۆشان بۆ دروستکردنی کۆمەڵی چینایەتی لەتەك تێکۆشان بۆ دورستکردنی “دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا” جووت و ھاوتادەکات؟

من لەوە دەگوزەرێم، کە ئەوە دەقاودەق بۆچوونی لێنین و پاشڕەوانی ئەوە لەبارەی تێکۆشانی ئابووریی و لە بەرانبەر ئەوەش چەقبوونی تێکۆشانی ئابووری لەنێو ھزر و بۆچوون و بزووتنەوەی ئەنارکیستی و ھەر ئەوەش بووە ڕەخنەی لێنینیستەکان لە ئەنارکیزم؛ کە خەریکی ڕێکخستنی سەندیکا و تێکۆشانی ئابوورین. لەوەش دەگوزەرێم، کە “تێکۆشانی ڕامیاریی” و “وەرگرتنی دەسەڵات” و “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” لەنێو تێڕوانین و بۆچوونی زۆرێك لە ئەنارکستەکان نیگەتیڤە و بەپێچەوانەوە خۆڕێکخستنی جەماوەریی و تێکۆشانی ئابووریی بە تاکە مەیدانی تێکۆشان دەزانن. سەرباری ئەوانەش دەمەوێت بزانم (کارڵ مارکس) دژی “تێکۆشانی ڕامیاریی” و “وەرگرتنی دەسەڵات” و “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” بوو یان لایەنگری؟ چونکە ئەگەر تێکۆشانی کرێکاران “تێکۆشانی ڕامیاریی” و “وەرگرتنی دەسەڵات” و “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” نەبووبێت و “بە گوێرەی قسەکانی مارکس کار و تێکۆشانیان کردبێت”، کەواتە کاڕڵ مارکس دژ یان نەیاری “تێکۆشانی ڕامیاریی” و “وەرگرتنی دەسەڵات” و “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” بووە؟

” ئەوان ‘کرێکاران’ نە دژ بە دەوڵەتن و نە دەوڵەتی پڕۆلیتاریاشیان دەوێت. ” . ئەی چیان خواستووە، ئایا دەتوانین بڵێین ‘کۆیلەی سوپاسگوزار’ بوون و ھەن و خوازیاری ھیچ نەبوون؟ ئەی ئەگەر کرێکاران دژی دەوڵەتی بۆرجواکان نەبوون، ئەدی ئەو ھەموو کوشتارە مێژووییەی کرێکاران چییە؟ زۆرینەی ئەوانەی لە (کۆمونەی پاریس) و (کڕۆنشتات) و (ھەرەوەزییەکانی ئۆکرانیا) و (ھەرەوەزییەکانی ئیسپانیا) دژی دەوڵەت جەنگین و کوژران کێ بوون، ئەی کرێکاران لە کوێ بوون و خەریکی چی بوون؟

شرۆڤەی من بۆ ئەم پەیامەی مارکس ئەوەم دەداتە دەست کە چینی کرێکاران نابێت و ناکرێت زیاتر شۆڕشگێڕ بن لە خانەنشینان، قوتابی و خۆێندکاران، بێکاران، پەککەوتوان کە لەسەر بیمەی پەککەوتەین و هەروەەها ئەوانەشی کە لە سەر جۆرێك لە بییمەکانن. ‌هۆکارەکەش ڕوونە ، ئەویش ئەوەیە ، ئەوانەی کە کرێکارن ، داهاتەکەیان زۆر باشترە لەوانەی کە لەسەرەوە ناونوسم کردن . بەڕاستیش هەر ئەمەش هۆکارەکەیە کە ئەو جۆرە خەڵکانەی سەرەوە زۆر چالاکترن. ئەوە ئەوانن کە بەشداریی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان دەکەن و بە کێشەکانی نێو کۆمۆنێتییەکە تێکەڵ دەبن . ئەوە ئەوانن کە هاوکاریی و هاریکاریی بە کرێکارانی مانگرتوو بۆ داخوازییەکانیان، دەکەن ، لە کاتێکدا هاوەڵە کرێکارەکانیان هەر لەو کارگەیە یا لەو فرمانگایە یا لەو شۆپە بەردەوامن لە کارکرنیان و چییان پێبوترێت ئەوە دەکەن.

لێرەدا من وەك خوێنەریك خەریکە لە گوێکوێرەی پرسەکە نزیکدەبمەوە، بەراوردکردنی چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵاتەکانە بە یەکتر. من دەتوانم بڵێم کرێکاران شۆڕشگێڕترن، وەك پێشتر نموونەم ھێنایەوە. بەڵام ناتوانم بڵێم ئەو چین و توێژانەی دیکە شۆڕشگێڕ نین. ئایا زیادی کرێ و مووچەی کرێکارێك لە ھی بێکارێك و خانەشینێك دەتوانێت پێوەری ناشۆڕشگێڕی بێت؟ ئەگەر ئاوای وەربگرین، کە ئەو پێوەرە دروستە، ئەی بەراوردی شۆڕشگێڕی و ناشۆڕسگێڕی خانەنشینێك کە دوو ھێندەی کرێکارێک مووچە وەردەگرێت، یان بەراوردی مووچە کرێکارێك کە لە مووچەی بێکاریی بێکارێک کەمترە چی؟ پاشان، جیا لە ڕەخنەی ئێمە لە سەروەریی چینایەتی و دارایی تایبەت و کاری کرێگرتە، ئایا دادپەروانەیە کرێکارێکی کورەخانە یان پۆڵاسازی و بارکردن ڕۆژانە ھەشت سات کار و چەند سات ھاتووچۆی کار و سووکایەتی خاوەنکار و سەرکاریگەر…تد ھێندەی بیمەی بێکاری یان بیمەی کۆمەڵایەتی و دەرمانی و خانەنشینییەکەی من وەربگرێت، کە بەیانی تاکو ئێوارە لەنێو فەیسبووک خەریکی وڕێنەکردنم؟ وەك گوتم ناخوازم بڵێم کەمی مووچی بێکاران و نەخۆشان و خانەنیشان دادپەروانەیە، بەڵام ھیچ دادپەروەرییەکی تێدا نییە، شۆڕشگێڕی بەگوێرەی مووچە دابەشبکرێت و دیاریبکرێت.

بێجگە لەوەش، پێدانی مووچەی بێکاران و خانەنشینان و کەمئەندامان و …تد ھیچ مەرجێکی بەشدارینەرکردنی ناڕەزایەتییەکانی تێدانییە و ھیچ شتێك نییە، کاتی ئەوان دیاریبکات، کەی لە خەو ھەڵدەستن، کەی بچنە دەرەوە و کەی بگەڕێنەوە. بەڵام بەپێچەوانەوە کرێکار پابەندی مەرجی چوونە سەرکاری ھەر ڕۆژەیە و شەممە و یەكشەممەش وەك ‘بارگیر’ پابەندەی ئەرکەکانی خێزانییەتی. ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، ئەگەر مەرجی مووچەی بێکاری ئامادەبوون لە نووسینگەکانی کار و مەرجی مووچەی خانەنشینی مانەوە لەماڵ و مەرجی مووچەی کەمئەندامان و نەخۆشان ئامادەبوون بێت لە بنکەکانی تەندروستی، ئەگەرنا مووچەکان دەبڕن، ھەر ئاوا کە کرێکارێك نەچێتە شوێنی کار و پابەندی یاسای کارەکەی نەبێت، دەردەکرێت و نانبڕاودەکرێت. ئایا خانەنیشان و بێکاران و نەخۆشان ھەر چالاکتر و شۆڕشگێڕتر دەبن؟ ھەرچەندە من بێکار و کرێکار و خانەنشین و نەخۆش و پەککەوتە لەنێو بازنەیەکی خێزانی دەبینم و لە یەکدی جیایانناکەمەوە و بە چین و توێژی جیاوازیان نابینم، خانەنشین و بێکار و نەخۆش و پەککەوتە ڕۆژێك کرێکار بوون. بەپێچەوانەوە ھۆکار زۆری مووچە نییە و زۆر جاران مووچەکان پێچەوانەن، بەڵکو کۆتوبەندەکانی یاسای کارن و ئەگەر کرێکارانیش بە بەجێھشتنی شوێنی کار و چوون بۆ ھاوپشتی ھاودەردەکانیان مووچەیان نەبڕدرێت و ھەر وەیبگرن، بەدڵنیاییەوە کرێکاران لە ھەموو چین وتویژەکانی دیکە باشتر ئامادەدەبن و خوازیاری بەجێشتنی شوێنی کۆیلەتی خۆیان دەبن. کێ ھەیە، ئەوە نەزانێت، کە کرێکار ھەر ڕۆژ ھەوڵ و جەنگی چرکەیەک زووتر دەرچوون لە شوێنی کار دەکات، چ بگات بەوەی مۆڵەتت ھەبێت و بچیت خۆنیشاندان و پشتیوانی بکەیت و خۆبەخۆ مووچەش بچێتە سەر ئەکاونتی بانک. کاتێك ئێمە ناکەتوارییانە ناچاریی کرێکاران بە ناشۆڕشگێڕیی بخوێنینەوە، پێویستە چاوەڕێی ئەوەش بکەین، کە کرێکارانیش ناکەتوارییانە بە ئێمەی بێکار و خانەنشین و نەخۆش بڵێن، “ئێوە بۆ سەرگەرمی و پڕکردنەوەی کاتی خۆتان دەچنە سەرشەقام”. ڕاستی، بۆچوونە ناکەتوارییەکەی ئەوان لە بۆچوونەکەی ئێمە ڕاستترە. چونکە ئێمە خۆخواستانە دەچینە دەرەوە، بەڵام کرێکاران ناخۆخواستانە دەچنە کار و دەمێننەوە و ملکەچدەبن. ھەموومان ئەوە دەزانین کرێکاران لەبەر نەبوونی ھۆگرییان بۆ کارەکانیان، ھەم لە کارکردن خۆدەزنەوە و ھەم ھەوڵی زوو دەرچوون دەدەن و ھەم ھەوڵی کەمی کارکردن دەدەن، ھەر ئەوەشە ھاندەر و بنەمای بەرەنگاری “تێکدەرانە” و “خراپکارانە”.

ئەوە ڕاستییە کە چینی کرێکاران توانا و پاوەری ئەوەیان هەیە بە هاوکاریی یەکدی لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت بهێننە خوارەوە بە کردنی چالاکی جیا جیا. دەتوانن سیستەمەکە لە کار بخەن ، بەڵام ئەوە ئامانج و ئاڕاستەشیان نییە . جێی سەر سوڕمان نییە پارتی موحافیزین لە بریتانیادا دەتوانیت ڕووبەڕووی نقابە ببێتەوە و بیاندات بە دادگە ، گەر داخوازییەکانیان لە داخوازی ئابوورییانەوە بچیتە قاڵبی داخوازیی سیاسیانە.

ئینجا بابگەڕێینەوە سەر کاڕڵ مارکس و ئەو ئەنارکیستانەی کە چینی کرێکار شۆڕشگێڕتر دەبینن، کە ھەر ھەمان ھۆکارە و لەبەرئەوەیە کە “چینی کرێکاران توانا و پاوەری ئەوەیان هەیە بە هاوکاریی یەکدی لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت بهێننە خوارەوە “، ئەوانیش لەبەر ھەمان بنەما ئاوا پاگەندەیەك دەکەن و ئەوە ڕاستییەکی نکۆڵیھەڵنەگرە. ئەگەر لەوەش بگوزەرێم، ھەر ئەوەی (پارتیی پارێزگاران) دەتوانێت سەندیکا بداتە دادگە، نیشانەی گرنگی و دژبوونی سەندیکایە، ئەگەرنا ھەرگیز ئەو مافە بە ئەوان نەدەدرا، بۆ نموونە ھیچ پارتییەك نە ڕاست و نە چەپ ناتوانێت کۆمپانییەك بداتە دادگە، ناتوانێت لۆبی/دەڵاڵی کۆمپانییەك بداتە دادگە.

بە بۆچوونی من، ئەگەر لێنینیستێك یان ئەندامی پارتییەکی چەپ بیگوتایە ” گەر داخوازییەکانیان لە داخوازی ئابوورییانەوە بچیتە قاڵبی داخوازیی سیاسیانە.” ھیچ شاییشتەی لۆمە نەدەبوو، بەڵام بۆ کەسێك کە ھەردەم خەریکبێت خۆی لەو ئاراستەیە جیاواز نیشانبدات، ئیدی ناکرێت کەمگرتنی تێکۆشانی ئابووریی و بەرزنرخاندنی “تێکۆسانی ڕامیاریی” نادیدەبگیردرێت. چونکە بۆ من و ئەوەندەش لە ئەنارکیستەکان تێگەییشتبم، تێکۆشانی ئابووریی تەنیا داخوازی زیادکردنی کرێ و کەمکردنەوەی ماوەی کار و پێدانی جەژنانەی ساڵانە نییە، بەڵکو خۆڕێکخستنی ئابوورییانەی پڕۆلیتێرەکانە، ھەڵوەشاندنەوەی خشت بە خشتی سیستەمی سەرمایەدارییە، زیادەکردنی دەوڵەت و سەرمایەدارییە لەنێو ژیانی خەڵک، ئەوە لێنین و بۆلشەڤیکەکان بوون، کە ئاوا تێکۆشانی ئابوورییان لە چەند داخوازییەکی ڕیفۆرمیستی کورتدەکردەوە. ھاوکانتیش “تێکۆشانی ڕامیاریی” ھەوڵدانە بۆ بەدەسەڵاتگەییشتن و دەسەڵاتداربوون، لۆبیگەری نێوپارلەمان و شوانەییکردن لەسەر نەداران و بێدەسەڵاتان، چ باڵی ڕاستی “پارتیی پێشڕەو” لە ڕێگەی پارلەمانەوە، چ باڵی “پارتیی پێشرەو” لە ڕێگەی “دیکتاتۆریی دەستەبژێرەوە لەژێر دێوجامەی “پڕۆلیتاریا”.

مێژوی خەباتی چینی کرێکاران لە سەر ئاستی دونیا ئەوەی نیشانداوە ئەوانەی کە ویستویانە کە سیستەمەکە و کۆمەڵ بنەرەتیانە بگۆڕن چینی کرێکاران نەبوون و ئەوانیش نابن. بەڵکو ئەوانە توخمە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانی ناو کرێکاران و ناو کۆمەڵ بوون، …….. ئەوان بوون کە بازنەی داخراوی خەباتی ئابوورییانەیان شکاند و بەرەو ئامانجی کۆتایی ملیان نا. بە کورتی سنوری خۆیان بەزاند.

توخمە سۆشیالیست و ئەنارکیستەکانی نێو کرێکاران کێ بوون، مەگەر کرێکار نەبوون؟ من پێچەوانەی ئەوە دەبینم و ئەگەر سەرنجی سۆشیالیست و کۆمونیست و ئەنارکیستە لەسێدارەدراو و زیندانیکراو و ڕاونراوەکان بدەین، زۆربەیان کرێکار بوون، ئەگەر لەو بارەوە سەرنجی پیشە و بازنەی چالاکی و تێکۆشانی لەسێدارەدراوانی ھایمارکت بدەین، زۆر بە ڕۆشنی دەبینین، کە کرێکاران مەشخەڵ بەدەستی ھەموو خۆنیشاندان و ڕاپەڕین و ھەڵچوون و داچوونی شۆڕش بوون و سۆشیالیزم زادەی بزووتنەوەی کرێکارییە نەك کەلەسەری ڕۆشنبیرانی وردەبۆرجواز… ئەگەر ئێستاش سەڕەرای ھەموو شکستەکان و نائومیدییەکان، لە دەرەوەی ژورناڵ و کاناڵە فەرمییەکان لە دوای ھەواڵەکان بگەڕێین، ئەوا کەتوارێكی دیکە دەبینین. بۆ نموونە ھەر ئێستا من ئەم دێرانە دەنووسم، کرێكارانی میسر خەریکی مانگرتنن، کە درێژەی مانگرتنەکانی دەھەی ڕابوردووە و بۆ ساتێکیش تێکۆشانی کرێکاران نەوەستاوە، بەڵام چین و توێژە ناکرێکارییەکان ھەر زوو پاشەکشێیانکرد و ڕیشی خۆیان دایە دەست جەنەڕاڵ سۍسۍ …

سەرەتای ئەو بیرۆکەیە کە چینی کرێکاران شۆڕشگێڕن و دروستەکەریی کۆمەڵی سۆشیالیستین ، مارکسە ، بەڵام لە ژیان و واقیعدا تیورە ئابوریی و سیاسییەکەی خزمەتی دوژمنانی کرێکاران کە کاپیتاڵیزمە، کردووە، نەك سۆشیالیزم

لێرەدا ھەم ھەست بە ستەمکردن لە کاڕڵ مارکس بەوەی ھەموو خەتاکان بخرێنە سەرشانی ئەو و ھەم ستەمکردن لە خودی کرێکارانی کۆمونیست دەبینم. تاکو ئەوێندەرێ کە من ئاگاداربم و خوێندنەوەم ھەبێت، پێش کاڕڵ مارکس، ھەم بابۆفیستەکان و ھەم بلانکیستەکان و ھەم ئەوانەی کە بەناڕەوا بە “سۆشیالیستی خەیاڵی” ناسراون و ھەم پڕۆدۆن لەسەر شۆڕشگێڕی و چارەنووسازیی پێگەی کرێکاران لەنێو بەرھەمھێنان و پێشەنگی ئەوان لەنێو تێکۆشانی سۆشیالیستی بەڕێژەیەك ھاوبۆچوون و لەسەر ئاوا بۆچوونێك پێداگرییان کردووە و بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵیانداوە. پڕۆدۆن خۆڕێکخستنی کرێکاران دەکاتە ئەڵتەرناتیڤی ڕێکخراوە ڕامیارییەکان و تێکۆشانی ئابووریی و ھەرەوەزییە ئابوورییەکان بە چارەنووسساز دەبینێت. باکۆنین ھاودەمی کارڵ مارکس ھەم لەنێو ئەنجومەنی نێونەتەوەیی زەحمەتکێشان “نێونەتەوەیی یەکەم” و ھەم دواتر لەنێو (ئەنجومەنی نێونەتەوەیی/ فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی ئەنارکیستان) لەسەر ھەمان بۆچوون پێداگرییکردووە و زیاتر لە کارڵ مارکس لەسەر گرنگی و چارەنووسسازیی تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران پێداگرییکردووە. لەنێو ئەنارکیستەکانی دواتریش مالاتێستا و کڕۆپۆتکین و ڕودۆلف ڕۆکەر و ئێما گۆڵدمان و تەنانەت ئێستاش لەسەر شۆڕشگێڕیی کرێکاران بە گوێرەی پێگەی ستراتیجیان لە ڕاگرتنی پرۆسێسی (ڕاگرتنی نەك ھێشتنەوەی) بەرھەمھێنانی بۆرجوازی و گۆڕینی بە پەیوەندی و ڕێکخستنی یەکسانانەی تاکە ئازادەکان، پێداگرییان کردووە و دەکەن. بۆ من ئەوە پرسیارە، ئەگەر ئەو بۆچوونە ھەڵەیە و دژەشۆڕشانەیە، بۆچی تەنیا کارڵ مارکس لەسەر ئەوە سزاواردەکرێت و ئەوانی دیکە لەبەردەم مەقسەڵەی ئەو ڕەخنە دەربازدەبن؟ ئەگەر ئامانجیش ڕەتکردنەوەی بۆچوونەکانی مارکس و سەلماندنی نادروستیی ئەوانە، بۆچی دەبێت چینی کرێکار و کرێکاران بکرێنە “ناشۆڕشگێڕ”، تاکو “ناشۆڕشگێڕیی” کارڵ مارکس بسەلمێندرێت؟

وەک پێشتر گوتم، پێویستە ھەموو گوتەیەك لەنێو کۆنتێکستی خۆی بخوێندرێتەوە و لە چوارچێوەی سەردەمی خۆی ھەڵبسەنگێندرێت و ڕەخنەبکرێت، نەك بەگوێرەی کۆنتێکستی دەستەبژێری سەرەوەی پارتییە بەناو “کرێکاری و کۆمونیستەکان” و سەردەمی سەدەیەك دواتر. نە دەوڵەتی سەردەمی پڕۆدۆن و مارکس و باکونین، وەک دەوڵەتی ئێستا گشتگیر و کۆمەڵایەتیی بووبووەوە، نە کرێکارانی ئەو کات وەک کرێکارانی ئێستا لەژێر تێکشکانی بۆلشەڤیزم لەژێر ناوی ئەوان و خەونی ئەوان، بزووتنەوەکەیان تێکشێندرابوو و نائومێد بووبوون، کاتی ئەوان ھەم مانگرتنێکی گشتی دەیتوانی فەرمانداری و دەوڵەت بڕوخێنێت، ھەم گروپێکی شۆڕشگێر دەیتوانی سیستەمی ڕامیاریی بگۆڕێت. ئەو کات وەك ئێستا سیستەم و دەوڵەت و کولتووری بازار جیھانی نەبووەوە و تەکنۆلۆجیای چاودێری و بەربەستکردن وەك ئێستا گەشەینەکردبوو و میدیا وەك ئێستا مرۆڤەکانی لە کڕۆکی خۆیان خاڵێنەکردبوو. لەبەرئەوە، ھەر ئاوا کە ھەڵەیە، لەسەر بنەمای بۆچوونێکی گۆدوین و کابە و سان سیمۆن و ڕۆبێرت ئۆئێن و ڤیتلینگ و پڕۆدۆن و بلانکی و مارکس و باکونین کەتواری ئێستا بپێورێت، ھەر ئاواش ھەڵەیە، کە بۆچوونی ئەوان بەگوێرەی سەردەمی ئێستا ھەڵسەنگێندرێت و لێکبدرێتەوە و سەرکۆنەبکرێن. ئەوانەی کە شاییستەی سەرکۆنەرکردنن، ئێمەین، خودی مرۆڤە زیندووەکانی ئەم سەردەمە؛ ئەوانەی کە سۆششیالیستەکانی سەدە و نێوێك لەمەوپێش لەسەر گرنگینەدان بە پرسی یەکسانی ژن و پیاو، پاراستنی ژینگە، ئابووری ئیکیۆلۆجی و زۆر شتی دیکە بە پێوەری ھوشیاری ئێستای مرۆڤ سزاواردەکەین و ئەوانەی کە ئەم سەردەمە خەریکن کەتوار و ژیانی کۆمەڵی ئێستا لەنێو قاڵبی بۆچوونی سۆشیالیستەکانی سەدە و نێوێك لەمەوبەر لێکدەنەنەوە و دەگونجێنن.

ئەوە ڕاستییە لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە دونیا گۆڕنکاریی گەوەرەی بەسەردا هات و بزوتنەوەی کرێکاران تا دێت لاواز و لاوازتر دەبێت. ماوەیەکی یەکجار دوورو درێژە کە چینی کرێکاران لە هەموو دونیادا هیچی وایان بەدەست نەهێناوە. نەك هەر ئەوە ، بەڵکو لە بارێکیشدا نەبوون و نین کە تەنانەت پارێزگاریی لەوانەش بکەن کە پێشتر بەدەستهێنراون.

گۆڕانکارییەکان چی بوون، خۆیی و پووکانەوە و ملکەچبوون و سوپاسگوزاری کۆیلەوارانە بۆ سیستەمی سەرمایەداری، یان گۆڕانکارییەکان بابەتی بوون و بزووتنەوەی کرێکاری و سۆشیالیستی بە ھەموو شێوەیەك تیرۆرکراوە؟ ھەموومان گۆڕانکارییە بابەتییەکان دەبینین، بەڵام ھەموومان ھۆکارەکان نابینین و ناکرێت بەبێ خوێندنەوە و دەستنیشانکردنی (خۆییبوون یان بابەتیبوون)ی ھۆکارەکان، چینی کرێکار تاوانباربکەین و شانی بۆلشەڤیکەکان و مائۆتسە تۆنگییەکان و کاسترۆییەکان و چەپەکان بەگشتی و پارتییەکان بەتایبەتی، لەژێر باری تێکشکاندن و دژەخوونیکردنی حەفتا ساڵەی بلۆکی ئیمپراتۆری بۆلشەڤیکی خاڵیبکەین و کرێکاران و چینەکەیان تاوانباربکەین و ناشۆڕشگێڕیی ئەوانی دیکە بە کۆڵی کرێکاران بدەین و نەفرەتبارانیان بکەین. من ئەوە بە ستەمکردن لە مێژوو دەزانم.

كرێکاران هەر وەکو هەموو کەسێکی، یا کەرتێکی دیکە لە ناو کۆمەڵ، تەنانەت پۆلیس و سەربازیی و تۆڕە سیخوڕییەکان ، خزمەتی ئەم سیستەمە، دەکەن.
ئەوە چینی کرێکارانە کە سامان دروستدەکات ، هەروەها قازانج و پارێزگاریی لە جەنگ، لەهەر شوێنێك ڕووبدات ، دەکات. ئەو جەنگەی کە دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکانێکی زۆری بێ گوناح و مەزڵوم و ژینگەکەشیان وێراندەکات. پێگەی کرێکاریی، هۆشیارانە یا ناهۆشیارانە بە بەرهەمهێنانی زیاتری قازانج و سامان بزوتنەەوی خەڵکی تێدەشکێنێ ، لە ناویاندا کرێکارانیش لە پارچەکانی دیکەی جیهان . پێویست ناکات تاکو بڵێین بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە کرێکاران تەنها دەربەستی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیانن، هەتا ئەگەر ئەوە لەسەر حسابی کوشتنی خەڵکی و هاوەڵە کرێکارەکانیشیان بێت لە وڵاتانی دیکەدا.

زۆر بەداخەوە، کە من ناچارم جارێکی دیکە دەستەواژەی ستەمگەری لە مێژوو و لە کرێکاران بەکاربەرم. ئەوەی کە ھەموومان چ ھوشیار و چ ناھوشیار، چ شۆڕشگێڕ و چ ڕێفۆرمیست، چ سەرمایەدار و چ کرێکار، چ دەسەڵاتدار و چ بێدەسەڵات بەجۆرێك بڕخووی نێو سیستەمەکەین و تەنانەت ھەناسەدان و ئاوخواردنەوە و خۆدانە بەر خۆرەتاوی خەڵك دەبێتە پارە و قازەنج و سەرمایە بۆ سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و ھەموومان بە ڕێژەی ھوشیاری و ناھوشیاریمان  بەرەنگار و خزمەتکاری سیستەمی چینایەتین، نکۆڵێھەڵناگرێت. بەڵام شکانەوەی جەنگ و کوژرانی خەڵك بە قازانجی کرێکاران، ناتوانم بڕوابکەم، چونکە ئەوانەش دەکوژرێن یان خودی کرێکارانن، یان منداڵانی کرێکاران و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوانن. خۆ بڕواناکەم قوربانیانی جەنگ سەرمایەداران و دەسەڵاتداران و منداڵانی ئەوان بن، تاکو کرێکاران پڕشکی ئاگری جەنگیان بەرنەکەوێت و بە قازانجیان تەواوبێت. لێرەدا من ناچارم بپرسم، سەرچاوەی ئەو ھەمووە نەفرەت و قینە لە کرێکاران چییە، ھۆکار و دنەدەری چین و زادەی چییە؟ ھەرچەندە سەرنجدانی ئاماری کوژراوانی جەنگەکان، پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی سەرەوەیە، بەڵام ناکرێت نەپرسین، ” خەڵکانی زۆری بێ گوناح و مەزڵوم ” کێن؟ ئەگەر وێرانکردنی ژینگە بە قازانجی کرێکارانە، ئەی خودی کرێکاران لەسەر کام ئەستێرە دەژین، کە وێرانی ژینگە کارایی لەسەر ژیانیان دانانێت و بە قازانجیان تەواودەبێت؟

ئەوە نکۆڵیھەڵناگرێت، کە پێگەی پلەچەندی کرێکاران و زێدەبایی کاریی ئەوانە کە دەبێتە قازانجی سەرمایە و ئەوەش ھەم کانت و ھەم پڕۆدۆن و ھەم کارڵ مارکس سەلماندوویانە و دۆزینەوەی ئێمە نییە.

زۆر بەداخەوە، چ ھوشیارانە و چ ناھوشیارانە، چ خوازراوانە و چ ناخوازراوانە، ھاوڕێ زاھیر لەنێو ئەو چەند دێڕە خەریکە جەنگ وەك زادەی سرووشتی سیستەم و سەروەریی چینایەتی و وەك پێداویستی لە سووڕھێشتنەوەی بازار و وەك ئامرازی کوشتنی بەرەنگاری و تێکۆشانی پڕۆلیتێرەکان بەگشتی و کرێکاران بەتایبەتی، دەیگۆڕێت بۆ خواست و قازانجی کرێکاران؟ ھیوادارم ھەر من ئاوا لەو دەستەواژانە تێبگەم و زۆربەی خوێنەران پێچەوانەکەی تێبگەن. “بزووتنەوەی خەڵکی” کێیە و کامەیە، کە قازانجی کرێکاران تێکدەشکێنێت؟ بەڕاستی من تێناگەم،  چۆن نووسەر بە ئاوا سەرەنجامێکی لنگاوقووچ گەییشتووە، تەنیا کرێکاران (ھەڵبەتە بە دیتن و بۆچوونی من لەبەر ناھوشیاریی) خەمی ژیانی خۆیانە و بیر لە ھاوەڵەکانیان ناکەنەوە؟ ئەوە ھەر کرێکاران نین، کە پشتیوانی و سۆز و ھەستی ھاودەردی لەنێوانیان لاوازبووە، بەڵکو ھەموو چین و توێژە پڕۆلیتێرەکانن و ھەموویان لە کرێکاران زیاتر خۆپەرستن [خۆپەرست بە واتا پۆزەتیڤەکەی نا]. بەبۆچوونی من، درێژایی مێژوو پشتیوانی و ھاودەردی و ھاوخەمی و ھاسۆزی نێوان مرۆڤەکان بە سێ شێوە بەرجەستەکراوە:

– شێوەی ئایین. بەڵام لەم ڕۆژگارە بۆ تەختکردنی ڕێی ڕۆبۆتکردنی مرۆڤ و لەنێوبردنی ھەموو ھەست و سۆز و پشتیوانییەکی مرۆیی، ئایین تاکو ڕادەی کاڵایەکی بازاری و ئامرازی تیرۆر و ڕەواییدان بە جەنگ، براوە. بێجگە لەوەش خودی ئایین لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە، گۆڕدراوە بە ئامرازی ناکۆکی و دوژمنایەتی نێوان مرۆڤەکان و ھاوپشتی ئایینیش وەک ھاوپشتی ناسیونالیستی، ھاوکات دروستکەری دوژمنایەتی دەرەکییە.

– شێوەی خێڵگەرایی – نەژادپەرستی – پارتییایەتی. ئەم شێوەش ھاوکاتی دروستکردنی ھاوسۆزیی نێوخۆیی ئەندامانی ئەو پێکھاتە و ڕەوت و گروپانە، یەکێتی و ھاوپشتی نێوخۆییەکەیان وابەستەی دروستکردنی کنیەدۆزی و دەستەگەری و دوژمنایەتی دەرەکییە، بەواتایەکی دیکە، کەسێکی خێڵەکی ھاوخێڵەکییەکانی-، کەسێكی کورد کوردانی-، ئەندامێکی (پدک)ی ئەندامانی (پدک)ی خۆشدەوێن، بەڵام لەسەر بنەمای کینەدۆزی و دوژمنایەتی بەرانبەر کەسانی خێڵەکانی دیکە، کەسانی ئێتنییەکانی دیکە و ئەندامانی پارتییەکانی دیکە.

– شێوەی ھاوپشتی چینایەتی و مرۆڤایەتی، کە بەداخەوە لەژێر بەردەھاڕی دەوڵەت و فەرمانداریی و پارلەمان و سوپا و پۆلیس و لەشکر و زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە و تیرۆر و یاسای کار و پارتییایەتی و ناسیونالیزم و ئایین وردوخاشکراوە، ھەمیشە زادەی تێکۆشانی چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان و لەپێش ھەموویانەوە کرێکاران بووە، زادەی ھاودەردی و ھاوچارەنووسی ئەوان بووە. ئەگەر بە ویژدانەوە سەرنجی مێژوو بدەین، ھەموو جەنگەکان، ھەموو یاساکان، ھەموو دەوڵەتەکان، ھەموو پارتییەکان، ھەموو سەروەرییەکان، ھەموو سنوورەکان بۆ بەرگرتن و لاوازکردن و لەنێوبردنی ئەو جۆرە ھاوپشتییە بەرپاکراون و جەنگەکانیش زادەی ھەمان پێناون، نەك “قازانجی کرێکاران و خۆپەرستی کرێکاران”. بەڕادەی کەم من ئاوا لە مێژووی جەنگ و ململانێکان تێگەییشتووم.

دەبێت ئەوەشمان لەبیر نەچیت کە ئەنارکیزم هزرە نەك ئایدۆلۆجی سڕبوو، ڕێڕەوی ژیان و بەڕێکردنێتی، مێتودێکی بەکردەوە و زیندوانەیە لە هەڵسەنگاندنی ڕوداوەکان و بارودۆخەکان بەڕۆچونی ناو واقیعەکە ، نەك نێو کتێبەکان .

بۆ من وەك خوێنەرێك، ئەو پرسیارە دێتە پێش، پەیوەندی ئەوەی ئەنارکیزم چییە و چی نییە، بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” چییە؟ ئەوەی ئەنارکیزم ھزرە یان ئایدیۆلۆجی، چ پەیوەندییەکی بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران”ھەیە؟ ئایا ئەنارکیزم تیئۆری دژایەتی کرێکارانە؟ ئایا ئەنارکیزم لەسەر “شۆڕشگێڕنەبوونی کرێکاران” پێداگری کردووە و دەکات، تاکو لەوێدا بەبێ پەیوەندی ئاماژەیبدرێتێ؟ ئیدی تێکەڵکردنی لەتەك بابەتەکە، ھۆکاری چییە؟

گەر وای دابنێین کە پڕۆلیتاریا تاکە چینێکە کە بەرەو سۆشیالیزممان دەبات ، ئەمە چی دەگەیەنێت؟ جگە: لە تەسککردنەوەی شۆڕش بۆ تەنها کۆمەڵی یا وڵاتانی پیشەسازیی ، نەك لە وڵاتانی دیکە ، ئەمە فەرامۆشکردنی ڕاستی بزربوونی پرسی دادوەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و ئازادیی و نەبوونی ئاسایشن لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا، کە هەموو ئەمانە بنەمای شۆڕشن و زەمینەی دروستکردنی کۆمەڵی سۆشیالیستی/ئەنارکیستین ، یانی پێ لێنان و سەلماندنی ئەوەیە کە لە کۆمەڵانی پێش سەرمایەدارییەوە کە لە کاتێکدا کێشەی چینایەتی و کۆمەڵی هەرەمی هەبوون ، بە گوێرەی ئەو ڕایەی سەرەوە بەڵام لەگەڵ هەبوونی ئەوانەشدا هێشتا شۆڕشی سۆشیالیستی زەرووریی نەبووە ، ئەمەش هەر لەبەر ئەوەی کە چینی کرێکاران و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو لەو کۆمەڵانەدا نەبوون . دیسانەوە یانی پشتگوێخستنی پرسی کۆمەڵی قوچکەیی/هەرەمیی کە ئاشکرایە کە ئەم کۆمەڵە قوچکەییە بەرایی و دەستەبەریی هێنانەکایەی کۆمەڵی چینایەتیی بووە . یانی بەبایاخ وەرنەگرتنی کێشەی ئیکۆلۆجی وەکو پرسێکی سەرەکی شۆڕش .

ئێستا کێ گوتوویەتی، پڕۆلیتاریا تەنیا لە وڵاتانی پیشەسازی ھەیە؟ کرێکاران یان وردەبۆرجوازی پارتییباز؟ ئایا ئێمە لەجیاتی وەڵامدانەوەی پاگەندە بێبنەماکانی نووسەران و ئیدئۆلۆگانی وردەبۆرجوازی، دەبێت ھێرشبکەینە سەر کرێکاران و بڵێین “شۆڕشگێڕ نین”؟ پاشان، بۆچی و لەبەرچی گوتنی ئەوەی کە “پڕۆلیتاریا ھەڵگری مەشخەڵی شۆڕشی سۆشیالیستییە” بە واتای “فەرمامۆشکردنی ڕاستی و بزرکردنی پرسی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و ئازادی و نەبوونی ئاساییسە لە ھەر شوێنێکی دونیا” دێت؟ ئایا شۆڕشی پڕۆلیتێرەکان سەرکوت و نایەکسانی و ناداپەروەری بەدیدەھێنێت؛ بەکامە پێوەر و بەڵگە؟ کێ گوتوویەتی کە ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری بنەمای شۆڕشی پرۆلیتێری و زەمینەسازی کۆمەڵی سۆشیالیستی نین؟ ئایا ئەوەی کە چەپێك پاگەندەی “دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا” بکات، ئیدی دەبێتە پێوەری دژە-سۆشیالیستبوون و دژە-ئەنارکیستبوونی پڕۆلیتێرەکان؟

بەداخەوە، چ خوازراو و چ نەخوازراو، لەوێدا پێوەری پڕۆلیتێربوون، ھەر ھەمان تیئۆری “جیھانی یەکەم و جیھانی دووەم و جیھانی سیێەم”ە، چونکە تەنیا لەنێو ئەو بیرکردنەوە و تێڕوانینە، “جیھانی سێیەم”  شۆڕشگێڕ نییە و پڕۆلیتاریای تێدا نییە. ئەوەی داڕێژەرانی ئەو تیئۆرییە چی دەڵێن، چ پەیوەندییەکی بە چینی کرێکار و کرێکاران و سەلماندنی  “شۆڕشگێڕبوون و ناشۆڕشگێڕبوونی چینی کرێکار و کرێکاران” ھەیە؟ کێ گوتوویەتی کاتی شۆڕش نەھاتووە؟

من لەنێو ئەو پەرەگرافە تێکەڵوپێکەڵییەك بەدیدەکەم؛ نازانم “پڕۆلیتاریا” و “شۆڕش” و “سۆشیالیزم” و “ئازادی” و “یەکسانی” و “دادپەروەری” و “وڵاتانی نێوەندی پیشەسازی” و “ئاساییش” و “کۆمەڵی پێش سەرمایەداری” و “کێشەی چینایەتی” و “کۆمەڵی قووچکەیی” و “پێداویستی شۆڕشی سۆشیالیستی” و “تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو” و “کێشەی ئیکۆلۆجی” و “کاڕڵ مارکس” …تد، چ پەیوەندییەکیان بە سەلماندنی “شۆڕشگێڕبوون و نەبوونی چینی کرێکار” ھەیە؟

باشە، با وێڕای ھەموو بەڵگە مێژووییەکانی ڕاپەڕینی کرێکاران و شۆڕشگێڕبوونی کرێکاران، ئاوای لەبەرچاوبگرین، کە “چینی کرێکار و کرێکاران شۆڕشگێڕ نین”. ئایا دژە-شۆڕشن؟ ئەگەر ڕاپەڕین ڕوبدات، کرێکاران دژی دەوەستنەوە؟ ئەگەر وەڵام نەرێیە، ئیدی بە چ پێوەرێك “چینی کرێکار و کرێکاران شۆڕشگێڕ نین”؟

بە بۆچوونی من، ھەر ئاوا کە ھەر ڕۆژ لەنێو کاناڵە تەلەفزیۆنییەکان دەبینین، ئەگەر لەنێو کۆمەڵ مانگرتنێکی کرێکاری ڕوبدات، خۆنیشاندانێك بکرێت، ناڕەزایەتییەك بکرێت، ڕاپەڕنێک ڕوبدات، تەنانەت دوکاندارێکی لاکۆڵانیش دێتە قسە و ھەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت. ئایا ھەرگیز خۆنیشاندانێك، ڕاپەڕینێک دژی دەوڵەت و بەرنامەی فەرمانداری و بڕیارەکانی پارلەمان و ملھوڕیی کۆمپانییەکان و سیستەم و یاسای کار و  سەروەری و مشەخۆری چینایەتی ڕویداوە، کە کرێکاران چ وەك بەش/پیشە (تەنانەت کرێکارانی کارخانەکانی چەکسازیش) و چ وەك چین دژی بوەستنەوە و ڕوخانی ئەوانەی سەرەوە بە زیانی خۆیان بچوێنن و خوازیاری مانەوەی ئەوان بن؟ تاکو ئەوێندەرێ کە من بیستوومە و خوێندوومەتەوە، ڕوینەداوە. ھەر ئاوا بە بۆچوونی من، کرێکاران ھەم شۆڕشگێڕن و ھەم شۆڕشگێڕترین، بەڵام ئەوە “پارتیی و گروپە پێشڕەوەکان” و ئاراستەکارییە ئایدیۆلۆجییەکانن، کە شۆڕشگێڕیی کرێکارانیان لەنێوبردووە و لە ماوەی چەند سەد ساڵی ڕابوردوو ئەوانیان وەك ئەندامانی ھەموو چین و توێژە پڕۆلیتێرەکان بە گۆڕانی سەرمایەداری لە ڕێگەی دەنگدانی پارلەمانی و پارلەمانی و کودەتای جەنەڕاڵەکان و “ڕابەری”ی دەستەبژێرەکان خۆشباوەڕکردووە، نەك گۆڕانی سرووستی چینایەتی کرێکاران و لەدەستدانی بوونە شۆڕشگێڕییەکەیان.

شۆڕش ، شۆڕشی کۆمەڵایەتییە ، شۆڕشی سەرجەمی کۆمۆنێتییەکەیە نەك بە تەنها شۆڕشی پڕۆلیاتاریا لە ناو کۆمۆنێتییەکە و لە ناو خودیی کۆمەڵدا.

ئەم دێڕەی کۆتایی ھیچ ناڕۆشنییەك لەوەدا ناھێڵێتەوە، کە خودی نووسەر (پڕۆلیتاریا) چۆن دەبینێت و بە چی دەیچوێنێت؛ توێژی کرێکارانی پیشەسازی. ئەمە گرفتەکەیە؛ ئەگەر پڕۆلیتاریا تەنیا بە کرێکارانی پیشەسازی و ڕێکخراو لەنێو سەندیکا زەردەکان ببینرێن و بۆچوونی چەپەکان و دەسەڵاتخوازە بەناو “سۆشیالیست و کۆمونیستەکان” بکرێتە پێوەری “شۆڕشگێڕبوون و شۆڕشگێڕنەبوونی کرێکاران” و  تێکۆشانی ئابووریی کرێکاران و چین و توێژە ژێردەستەکانی دیکە لە چەند داخوازییەکی زیادکردنی کرێ و مووچە و کەمکردنەوەی ماوەی کار و ..تد کورتبکرێنەوە و وەربگرین، بەدڵنیاییەوە بە سەرنجامێکی جیاواز لەوەی ئێستای نووسەر ناگەین.

ئەوە دروستە و گومان ھەڵناگرێت، کە شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی ھەموو چین و توێژە ژێردەستەکانی کۆمەڵی چینایەتییە، ھەڵبەتە تاکو ئەو ڕادەی کە ئەندامانی کۆمیونیتییەکان چ وەك تاک و چ وەك چین و توێژە نەدار و بێدەسەڵات و کرێگرتەکانی کۆمیونیتییەکە بە ھوشیاری شۆڕشگێڕانە/گۆڕانخوازانە گەییشتبن و ئامادەی دەستبەرداربوونی ڕێژەیی ژیان و کولتوور و یاسا و سیستەمی چینایەتی بە گوێرەی توانا و بۆلوان ببن و لەنێو ژیان و کار و فەرمان و ھۆگرییە ڕۆژانەییەکانی خۆیان ئەڵتەرناتیڤی سیستەم و بەڕێوەبردنی چینایەتی ڕۆبنێن.

بەڵام (شۆڕشی کۆمەڵایەتی) یان (کۆمەڵایەتییبوونی شۆڕش) بە واتای ھەموو خەڵك نییە، بەڵکو بە واتای بزووتن و گۆڕانە لە دەرەوەی نەخشە و قاڵبی ئایدیۆلۆجی پارتییەکان و ڕامیاران، خۆبەخۆیی خەڵك، ئیدی کەمینەیەکی خەڵک بێت یان زۆرینە یان ھەموو خەڵک، ھەژماری بەشداربووان ھیچ لە کۆمەڵایەتیبوونی شۆڕشەکە ناگۆڕێت و کەمینەبوون و زۆرینەبوونی بەشداری خەڵک، پەیوەندی بە قاڵبی ئایدیۆلۆجی پارتیی و گروپە ڕامیارییەکانەوە نییە، بەڵکو بۆ ڕادەی خۆھوشیاری و خۆبیرکردنەوە و خۆڕامانی تاکە چەوساوەکان دەگەڕێتەوە. ھەڵبەتە بەکاربردنی چەمکی “شۆڕشی کۆمەڵایەتی” وەك وەرگێڕدراوی چەمکە لاتینییەکەی؛ شۆڕشی سۆشیالیستی، ڕەتکردنەوەی ھەوڵە ڕامیارییەکانە، کە بەپێچەوانەی (شۆڕشی سۆشیالیستی) ئامانجی ئەوان ڕێکخستن و گۆڕینی سیستەم و بەڕێوەبردنی کۆمەڵە لە سەرەوە بۆ خوارەوە (کۆدەتا، ڕاپەڕینی پارتییانە و ھەڵخراوانە/ناخۆبەخۆییانە، ھەڵبژاردنی پارلەمانی) و بەبێ گۆڕین و ئامادەیی ھۆشیی و کردەیی و ئەتواریی مرۆڤ بۆ گۆڕانەکان و زەمینەسازی بۆ ڕودانی شۆڕش لەنێو ژیان و کولتوور و بیرکردنەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخستن و پێکھاتە و شێوازی بەرھەمھێنانی کۆمەڵ.

دوا پرسیار، ئایا گرفت و ھۆکاری نەگەییشتنی مرۆڤایەتی بە کۆمەڵی ناچینایەتی، دروستی و نادروستیی ھەژمار و پێناسەی چینی کرێکارە؟ ئایا کرێکاران لە ھاتنەدی ئاوا کۆمەڵێك ڕێگرییدەکەن و کۆیلەی سوپاسگوزارن؟ ئایا وازھێنان لە ناوھێنانی کرێکاران و بەکاربردنی واژەکانی وەك “خەڵك” و “کۆمیونیتی” دەبێتە ھۆی نەمانی گرفت و ھۆکارەکانی نەگەییشتن بە کۆمەڵی چینایەتی؟

ئەگەر وەڵامی ھەموو ئەو پرسیارانە (نەرێیە)، ئیدی پێداویستی خۆخەریککردن و خوێنەرخەریککردن بە شتێکەوە، کە پێداویستی نییە، چییە؟ بێجگە لە سەلماندنی یەك شت، ئەوەی نەیارانی ئەنارکیزم دەیڵێن “ئەنارکیستەکان وردەبۆرجوازین و دوژمنی چینی کرێکار و خەریکی پارچە پارچەکەری ڕیزی یەکگرتووی کرێکارانن”؟***** ئایا لەم کاتەدا کە خەریکە ھزری ئەنارکیستی لەنێو کۆمەڵی کوردی-زمان کۆمەڵایەتیی دەبێتەوە و دەبێتە بزووتنەوەیەکی ڕۆشنگەرانە و وەك ئەڵتەرناتیڤ خۆی بەرجەستەدەکات، ئەم نووسینە بێجگە لە لێدان و سڵەماندنەوەی کرێکاران و سۆشیالیستخوازان لە ھزری ئەنارکیزم، چی دیکە بەرھەمدێنێت؟

ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانەی من وەك خوێنەرێك، ئەوە بێت، کە مەبەستی نووسەر ئەوە نییە و پێچەوانەی تێگەییشتنەکەی من دروستە، ئەو کات دووڕیانێکی دیکە وەك پرسیار خۆی پێنشیاردەکات: یان نووسەر بۆچوونی خۆی ھەڵە و نادروست داڕشتووە و دەرخستووە، یان ئەگەر پێچەوانەی تێگەییشتنەکەی من دروستە، کەواتە پێداویستی نووسینی ئەو بابەتە چییە؟

دوا شت، ئەگەر خوێنەری ھێژا لە ھەندێك شوێن زیادەڕەویی یان کەمێك لادان لە بابەتەکە ببینێت، ھۆکارەکەی ئەوەیە، کە خواستوومە ناڕۆشنیی دروستنەبێت و سەرنجەکانم ڕۆشنتر بکەونە بەرچاوی ئێوەی خوێنەر و ھاوڕێ (زاھیر)، تاکو خراپ لەیەکدی گەییشتن وەڵام و وەڵامکاری دروستنەبێت و کاتی ئێوە و خۆشمان بە فێڕۆنەچێت. نەگوتراو نەمێنێت، خۆشم لە درێژبوونەوەی سەرنجدانەکە وەرسبووم، بەڵام ناچاربووم وەك خوێنەریك بەو جۆرە وردە  و دەستەواژە بە دەستەواژە تێگەییشتنی خۆم لە بابەتەکە بخەمەڕوو. ھیوادارم خوێنەر وەك من لە بابەتەکەی نووسەر تێنەگەییشتبێت.

* بە مەبەستەوە ئەو سەردێڕە جیاوازەم ھەڵبژاردووە، تاکو سەرنجدانەکەم نەچێتە خانەی بەرانبەرکێ، بەڵکو شێوەی ڕۆشنکردنەوە وەربگرێت.

** https://www.facebook.com/groups/AZADIXUAZAN/permalink/1258170397626194

*** دەسەڵاتداربوون تەنیا بەواتای دەسەڵاتی ڕامیاریی نییە، بەڵکو دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی ئابووریی و دەسەڵاتی زانیاری (مەعریفە) و کولتوورییش دەگرێتەوە. کەسێك بتوانێت کەسێکی دیکە بەکرێبگرێت و ھەژموونی بەسەر بکات و چالاکی و بیرکردنەوە و سەربەخۆیی سنوورداربکات، کەواتە دەسەڵاتی ناچارکردنی کەسانی دیکە و فەرماندانی ھەیە.

**** سەرچەمە و واتای واژەی پڕۆلیتاریا  https://en.wikipedia.org/wiki/Proletariat

***** بۆ دیتنی ئاوا بۆچوونێك لەبارەی (ئەنارکیزم)، سەرنجی پێناسەی واژەی (ئەنارشیزم) لەنێو (فەرھەنگی سیاسی ، ئامادەکردنی وریا قانیع) بدە.