لە پەراوێزی پۆستی ھاوەڵێكدا …

دەستخۆش كاك …. ، بابەتێكی زۆر پڕ بایەخت وروژاندووە .

بە بۆچوونی من، ئەوەی بە بانگگكردنێك ئەوەندە كەس لادەكەنەوە، وێرای دروستی ئەوەی تۆ ئاماژەت پێداوە، ھۆی دیكەی ھەیە، لەوانە جنێوبوونی لادێیی لە ئاوەزی شارچییەتیدا، لە بەرامبەریشدا ڕاستی بنەچەی ھەموو شارییەك نیشاندەدات، كە لە لادێوە ھەڵكەندراوە؛ بە زۆر یا خۆویستانە لە سروشت دابڕاوە و ناجار بە شاردنەوەی شوناسێك كراوە، كە پێشتر ھەیبووە و شانازی كردن بە شتێكەوە كە تا مردن قسەكەران و خاوەنانی شار نایدەنێ.

ئەگەر ئەمە كورتبكەمەوە، ئەوا شاریبوون، واتە لە سروشتدابڕان و نامۆبوون بەخود، خودێك كە تامردن ھەردەم ئەگەری داچڵەكانی ھەیە، تەنانەت بەو دەنگەی كە لەوانەیە وەك سووكایەتی بانگماندەكات و بۆ یاداوەرییەكانی ئامێزی سروشت دەمانگێڕێتەوە. بەڵام فشار و ھەژموونی شاربازی و شارچییەتی، ناچار بە نكۆڵیلێكردن و شاردنەوەی و نیشاندانی ڕواڵەتێكی دیكە یا قیافەیەكی دیكەمان دەكات.

دیمانە لەتەك موزیکژەنی خیابانی كلاوس دێر گایگەر Klaus der Geiger

ئامادەكردنی وریا ئەحمەدی

و. لە فارسییەوە : ھەژێن

کاتێك لە‏ دەرگەی پاڵاخانەكە وەژووركەوتین، دیمە‏نی داڵانە‏كە، ڕوخساری پێپلیكانە‏كان ئە‏و سات‏ و خۆزگە كفنكراوانە‏یان دەھێنایە بە‏رچاو، كە باوك ‏و باپیرانی كلاوس بە ‏لە‏سەریەك ھە‏ڵچنینیان كۆشك‏ و باڵاخانە ‏و كانە‏كانیان پێساز‏كردوون. گۆشەی نێوان پێپلیكانە‏كان وەك گۆشە‏ی پێشانگایەك دەھاتە‏بە‏رچاو، وەھا بە كاری ھونەریی ھە‏ڵكۆڵین ‌و تابڵۆ و نووسینی جوان ‏و وێنە فۆتۆگرافیییەكانی ھونەرمە‏ند لە‏كاتی ‘كۆنسێرت’‏دا، لەتەك گوڵ و سەوزایی ڕازابوونەوە. تا‏مە‏زرویی بینینی ئە‏م ھونەر‏مە‏ندە لە نزیكەوە، لەتەك كەوتنەبە‏رگوێی دە‏نگی كە‏مانچە‏یەك وەھا‌ی لێكردبووین، كە ٣٠ تا ٤٠ پێپلیكانە لە‏ چاوتروكانێكدا ببڕین. ئارە‏زووی نزیكبوونەوە‏ لە دە‏نگی موزیكەكە و سەرنجڕاكێشانی تابلۆ و وێنە و كارە ھونەرییەكانی نێو ڕاڕە‏وەكە دە‏ست‏بە‏ردارمان نە‏دەبوون. كاتێك كلاوس بە‏پیرمانەوە ‌ھات، ئە‏و ھە‏ستە بە‏سەرماندا زاڵبوو، كە‏ سەردەمانێكە یەكدی دە‏ناسین، شوێنی كارەكەی سەرنجڕاكیش‏تر و پرواتاتر لە تابلۆ و كارە ھونەرییەكان. كە‏رە‏ستە‏ و پێداویستییەكانی، تە‏مە‏نی ئاپارتمانە‏كە لەتەك دونیای كۆشك‏ و تە‏لا‏رە‏كانی دە‏رە‏وە، تە‏نیا و تە‏نیا نیشاندە‏ری ناوە‏ڕۆ‏ك ‏و  كەتواری كۆمەڵگەی سەرمایە‏داری‏ بوون. چاوە‏ڕوانیم وابوو، لایەنیكە‏م ژیانی ئە‏م ھونەرمە‏ندە شۆڕشگێڕە وەك ژیانی مروڤێكی ئاسایی بێت، بەڵام ڕاستی ئە‏مە‏ی دە‏سە‏لماند،‌ كە ‌‏لە كۆمەڵگەی چینایەتیدا ھە‏مووشتێك دوو دیوی ھە‏یە، ژیان، ھو‏نەر، كار، ئامانجی ‌خودی مرۆڤ، لە ‏سایەی دیموكراسی پارلەمانیدا دە‏توانێت زۆر شت بكە‏ی، بە‏مە‏رجێك زۆرشت لە‏دە‏ست بدە‏ی، بە‏ڵام گە‏ر لە‏ ڕاستی‏ چاوبپۆشیت، ئە‏وا لە‏ سایە‏ی سەروە‏رییدا مە‏ی دە‏نۆشیت. ھەر بە‏م پێیە‏ش ھونەرمە‏ندانی شۆڕشگێر بێبە‏ش دە‏كرێن‏ و ھونەرفرۆشانیش بە‏خشیشدە‏كرین.

بۆ ئە‏وەی ژیان ‏و تێكۆشانی ھونەرمە‏ند پە‏ر پە‏ر ھە‏ڵدینەوە‏، ڕوودە‏كە‏ینە‏ كلاوس’ی كە‏مانچە‏ژە‏ن، تاوەكو خۆی بۆمان بدوێت …

ژیلە‏مۆ : داوات لێدە‏كە‏ین، سەرە‏تا خۆت بە‏خوێنەران بناسینە ؟

كلاوس دێر گایگەر : من ناوم كلاوس ڤۆن ڤۆرخیم (Klaus von Worchem)، لە‏ گە‏رمە‏ی جە‏نگی جیھانی‏ دووەمدا سالی١٩٤٠ لە ‘دۆپۆڵدیسۋادە Doppoldiswade ‘ لە‏دایكبووم ، ئێستا لە‏شاری كۆڵن نیشتەجێم.

ژیلە‏مۆ : سەرە‏تای ھۆ‏گربوونت بە ‏موزیك ‏و چوونە ‌‏نێو دونیای موزیكەوە دە‏گە‏ڕێتە‏وە بۆ‏كەی ؟

كلاوس دێر گایگەر : ھە‏شت نۆساڵا‏ن بووم، واتە ‌‏پاش شە‏ڕی جیەھانی‏ دووەم، دە‏ستم بۆ موزیك برد. ئە‏وكات باوكم دیلی سەربازی بوو لە‏ ڕوسیا، لە ‌‏دوازدە ‌‏ساڵیدا باشتر بە ‌‏بیرم دێت كە موزیكم دە‏ژە‏نی.

ژیلە‏مۆ : ئایا بۆ تۆ موزیك وەك ‏پیشە‏یەكە ‏یان كارێكی دیكە‏ت لە‏پاڵیدا ھە‏یە ؟

كلاوس دێر گایگەر: من وەكو پیشە‏یەك سە‏یری موزیك ناكە‏م، ھەرگیز ئاوا سە‏یری موزیكم نە‏كردووە، كە پێیبژیم، بە‏ڵكو بەھۆی ڕامیارییە‏وە ئە‏م كارە‏مكردوە و درێژەمپێداوە، لە ھە‏مان ‌كاتیشدا بەھۆی ئە‏مە‏وە زۆر جار میوانییكراوو‏م. ئە‏مە‏ش بۆم بووە بە ‌‏مایەیەك . من بە‏زۆری لە‏سەر دە‏رامە‏تێك كە ‏لە‏ خیابانەوە بە‏دە‏ستیدێنم، گوزە‏راندە‏كە‏م، ئە‏مە‏ش زۆر زۆر سە‏ختە،‌‏ دەبێت ماوە‏یەكی زۆر لە‏سەر شە‏قامە‏كان بمێنیتە‏وە موزیكبژە‏نی، لە ھە‏مان كاتدا من ھیچ كاتێك‏ ئە‏م موزیكە خیابانییە‏م وەك كارێك سە‏یرنە‏كردوە. من پێشتر لە ‌‏كارخانە‏یەكدا كارمدە‏كرد، تە‏نیا لە كۆتایی ھە‏فتە‏كاندا موزیكمدە‏ژە‏نی.

ژیلە‏مۆ: پاش ھۆگربوونت بە موزیك، ئایا لەو پێناوەدا چوویتە‏ فێرگەی موزیك یان وەك ھوگرییەكی كەسیی درێژە‏تپێداوە ؟

كلاوس دێر گایگەر : پاش ئە‏وەی كە‏ تە‏مە‏نم ١٢– ١٣ ساڵان بو‏و، ھاتینە شاری كۆڵن، لە‏لای ماوریسیۆ كارگل Mauricio Kagel‏ و ھاینتس شتۆكھاوزن Karl Heinz Stockhausen مۆوزیك  فێر‏بووم. پاشان بۆ خوێندنی باڵا لە‏ بواری موزیك، چوومە ئەمەریكا  و ویستم لە‏م بوارەدا دكتۆرا بھێنم.

من لە ئە‏مریكا بەزۆر وەدە‏رنرام، چونكە وەك كە‏سێكی میوان ‏و نامۆ نە‏دەبوو، چالاكی ڕامیاریی ئەنجامبدە‏م. من لەتەك كۆڕ و كۆمەڵی خوێند‏كاران و ڕە‏شە‏كاندا كارمدە‏كرد، كە ‌‏ئە‏و كات دژی جەنگی ڤیتنام‏ و بار و دۆخی ڕە‏شە‏كان خە‏باتیاندە‏كرد، وەك گروپی بلێك پێنتەر Black penter، كە‏ گروپێكی ڕە‏شپێست بوون لە ‏دژی ئەمەریكا. ئە‏م گروپە كۆمۆنیست‏ بوون، زۆر بەھێز بوون ‏و خاوە‏نی چە‏كیش بوون. من حە‏زمدە‏كرد، كە لە ئەمەریكا بمێنمە‏وە.

ژیلە‏مۆ : وەك گوتت تۆ وەك كار و‏ پیشە سە‏یری موزیك ناكە‏یت، لە ھە‏مان كاتیشدا بە‏و پارە‏یە گوزە‏ران دە‏كەی، ‏كە‏ لە خیاباندا پە‏یدایدە‏كە‏یت، ئایا فەرمانگەی كولتووریی Kulturamt شاری كۆڵن وەكو ھونەرمە‏ندانی‏ دیكە، كۆمە‏كی نە‏كردوویت ؟

كلاوس دێر گایگەر : نە‏خێر من لە‏لایە‏ن نێوە‏ندی كولتوورییە‏وە‏ ھیچ كۆمە‏كێكم پێنە‏كراوە‏، بە‏ڵكو بە‏پێچە‏وانە‏شە‏وە‏ زۆرجار سكاڵایان لە‏سەر تۆماركردووم. ماوە‏یەك لە‏مە‏وبە‏ر ھە‏وڵیاندا بمخە‏نە‏ زیندانەوە‏‏، بە‏ڵام سەركەوتوونە‏بوون. لە ‏شاری دویسبورگ Duisbug لە ‏یەكێك لە‏ زانكۆكاندا، كە‏ بە‏ زیاتر لە ‌‏شازدە‏ زمان تێیدا دە‏خوێندرێت، ‌‏ئە‏مە‏ش گرنگییەكی تایبە‏تی ھە‏یە‏، ئە‏ویش ئە‏وە‏یە‏ كە ‏دە‏توانیت بە‏ زمانی دایك یان بە‏زمانێك كە‏ دەیزانیت و ئارەزوودەكەیت، بخوێنیت و بڕوانامە‏یەك بە‏دە‏ستبێنیت، بە‏تایبە‏ت ئە‏و كە‏سانە‏ی كە ‌‏گرفتی زمانی ئاڵمانیان ھە‏یە،‏ دە‏توانن پاش بە‏دە‏ستھێنانی بڕوانامە‏كە‏ گرفتی زمانی ئاڵمانیش چارە‏‏سەربكە‏ن. ئێستا پارتی فەرمانڕەوا ‘ پارتی سۆشیال دێمۆكراتی ئاڵمان (SPD) دە‏یە‏وێت دایبخات. ئە‏و بڕیارە‏ خوێندكاران و مامۆستایان و كە‏سوكاری خوێندكارە‏كانی زۆر ھەراسان ‏و بێزاركردووە. بۆ ئە‏م مە‏بە‏ستە‏ خۆپیشاندانێكیان بە‏ڕێخست، كە‏ منیش تێیدا بە‏شداریمكرد. لە‏ نێوە‏ندی شاری دیوسبورگ’دا لە‏ بە‏رامبە‏ر خۆپیشاندانە‏كە‏دا پۆلیس بۆ ھێرشكردنە‏ سەرمان، ئامادەییەكی زۆری وە‏رگرتبوو، بۆ بیانوویەك دە‏گەڕان.‏ لە‏نێو خۆپیشاندە‏رە‏كاندا كۆمەڵیك لاو (پ. ك, ك) نە‏بوون، بە‏ڵام وەك ئە‏وان دەھۆڵیان ھێنابوو، خە‏ریكی دەھۆڵلێدان بوون و سە‏مایان‏دە‏كرد. ئە‏مە ‏بووە ھۆی ئە‏وەی، كە پۆلیسە‏كان ئە‏م بیانووە بقۆزنەوە و ھێرش بكە‏نە سەرمان. لە ‏وێنە لە ‏نێوە‏ندی شار، من خە‏ریكی موزیكژە‏نین‏ بووم. پێم‏گوتن ئارام ‏بن، چونكە ھیچ و پووچەكان ھێرشیانكردووە،‌ بزانین چی بە‏سەردێ. لە‏سەر ئە‏م قسە‏یە،‏ پۆلیسە‏كان بە‏منیان گوت “دە‏بێت بێیتە‏خوارە‏وە”. منیش پێمگوتن ناتوانم، من‏خەریكم موزیكدە‏ژە‏نم. لە بەرامبەر ئەوەدا منیان دە‏ستگیركرد و داوای شوناسنامە‏یە‏یان لێكردم. منیش شوناسنامەكەم پێیاننەدا، منیان دە‏ستبە‏سەر برد و خوێندكارە‏كان كەوتنە شوێنم  تا من ئازاد بكرێم.

كاتێك كە منیان برد، كیشە‏كە‏ بوو بە‏دوو كێشە [ قاقای پێكەنێنێك لە ناخەوە ھا. ھا. ھا] لە ‏ئۆتۆمەبێلە‏كە‏دا گوێم لە‏بێتە‏لە‏كانیان بوو، قسە‏یاندە‏كرد، دە‏یانگوت ئە‏و كە‏سە زوو بەردەنن، لە‏وانە‏یە‏ كێشە‏ی ‏گە‏ورە‏تر دروستببێت، چونكە تە‏واوی خوێندكارە‏كان ھاتوونە‏تە نێوە‏ندی شار و شاڕێگە‏كانیان گرتوون. بە‏ڵام لە‏بە‏ر نە‏دانی شوناسنامە نەیان‏دە‏‎توانی من ئازادبكە‏ن. پاش نیو‏ ساتێك خوێند‏كارە‏كان وەھا كارێكیان كرد‏بوو، كە بارە‏كە تە‏واو خراپ‏ بو‏وبوو، بۆیە‏ پۆلیسە‏كان ناچار‏بوون، بمخە‏نە تاكسییەكەوە و بمبە‏نەوە بۆ ‏شوێنی خۆم، ‌ئە‏و شوێنە‏ی كە ‌موزیكم لێدە‏ژە‏نی. كابرا ‌‏دە‏رگەی تاكسییەكە‏ی بۆ ‏كردمە‏وە و گوتی‏: فەرموو لە‏سەر جێگەی ‏خۆت دابنیشە‏‏وە …( ھا. ھا. ھا) دە‏ستمكردە‏وە‏ بە موزیكژە‏نین.

من ھە‏میشە وابووم، چە‏ندین جار لە‏سەر موزیكی خیابانی ‌و شتگەلی ڕامیاریی كەوتوومە‏تە زیندانەوە. لە ‏ڕاستیدا ھەر ئە‏وەی لە‏سەر شە‏قامێك موزیكبژە‏نی، وەكو ناڕە‏زایەتی نیشاندانە و بە‏رھە‏می دە‏ساڵ خە‏باتی بێوچانە،‏ كە ‌‏لە‏و دە‏ساڵە‏دا چە‏ندین كە‏سمان تووشی دە‏ردیسەری بووین. موزیكی خیابانی لە ‌‏ڕووی یاساییە‏وە موڵە‏تی پێنە‏دراوە،‌‏‏ بۆیە‏ ھەر كات بیانەوێت دە‏توانن ھێرش بێنن ‏و بڵێن لێرە‏ بڕۆ ‌و ڕامەوەستە.

ژیلە‏مۆ :  تۆ‏ چ شێوازێك ‏یان دروستر بڵێم چ مە‏كتە‏بێكی موزیكیت ھە‏ڵبژاردووە ‌و‏ بۆ‏چی؟

كلاوس دێر گایگەر : من ‏لە ‌‏سەردەمێكدا گە‏ورە‌‏بووم، كە ‌‏موزیك بەگشتی كلاسیك بوو، موزیكی‏ كلاسیك، واتە ‏بۆ چینە‏‏كانی سەرە‏وە ‌تە‏ماشا بكە‏ی، واتە بۆرجوازی .

من موزیكی ھاوچەرخم ھە‏ڵبژارد، لەبەرئە‏وەی كە ‌‏دەمویست لە ‏موزیكی كلاسیك بێمە‏دە‏رە‏وە، موزیكی ھاوچەرخیش شێوازی جیاجیای ھە‏یە، لە‏وانە موزیكی پێشڕەو Avantgarde music ئەڤانگارتیستیش ڕامیاری چالاك نییە، بەڵام لە ‌‏ڕووی موزیكییە‏وە بە‏گشتی ھی چینی خوارە‏وە‏یە، لە ‌‏ئەڤانگارتیستە بە‏ناوبانگە‏كان دە‏توانین (ماوریسیۆ كارگل)‏ و ( كارل ھاینتز شتۆكھاوزن) بە‏نموونە‏ بھێنینەوە .

من‏ كاتێك لە‏ ئەمەریكا بووم، بە‏ڕاستی ئازاد‏بووم ‏‏و خۆم بە تە‏واوی ئازادكرد‏بوو، لە ‌ تڕادسیۆن [سونە‏ت]ی میللی، بە‏ڵام من‏ لە‏وێ نامۆ بووم‏ و خودی نامۆیی‏ خۆم‏، بووە ‏ھۆی ‏ئە‏وەی من‏ زۆرتر ترادیسیۆنی میللی ‏بەگاڵتەگرم‏ و كینە‏ی لێھە‏ڵگرم. بۆ ئە‏وەی لە‏و بارە ئازادبیت، دەبێت جەنگی لەتەكدا بكە‏یت. ئەوسا خە‏ریكبووم دكتۆرا بھێنم بە‏ڵام لە‏ نیوەی ڕێدا گە‏ڕامە‏ ‏دواوە و ھاتمە‏وە‏ لێرە وەك ‏كە‏سێك كە‏ لە‏ خیاباندا موژیكبژە‏نم، نە‏چوومە ھیچ‏ زانكۆ ‏و نێوە‏ندێك. ھەر بە‏م بۆ‏نەوە كاتێك دستبە‏كاربوومەوە،‌ لە ‏ئاڵماندا من بە‏كە‏مانچە دستمپێكرد، بە كۆمەڵە شتێك؛ ھۆنراوە بۆ مناڵان بە كە‏مانچە لە‏ خیاباندا بە میلۆدی سادە بۆ مناڵان وەك ” كار مروڤ شاددە‏كات، كار مروڤ ئازاددە‏كات” زۆر سادە‏ و ئاسان شیاوی تێگەیشتن ” دارا راری راری راری ” لە ھە‏مان كاتدا زۆر سەرنجڕاكیش، موزیكێكی سادە و واتادار، تە‏‏واو دژی بۆرجوازی ‏و سیستە‏مە‏كە‏ی. من ئە‏وە‏ندە ھۆنراوە‏م ھۆنیوەتەوە، ئیدی پێویستم نییە، ھە‏زار و ئە‏وەندە ھۆنراوەم نووسیوە، بە ھەر بارێكدا، ئیدی‏ كاتێكیش دێت، كە نامێنیت، بە‏ڵام ئێستا‏كە لەتەك ئە‏وە‏شدا خۆم سە‏یر‏دە‏كە‏م، دە‏كرێت و دەبێت جۆرێكی‏ دیكە بیاننووسم‏ و موزیكە‏كان ‏و ھۆنراوەكان و سروودە‏كانم جۆرێكی‏ دیكە بن. بە‏‏ڵام ناكرێت ھەر ھە‏موویان بگۆڕدرێن. گە‏ر بمە‏وێت شتێكی تازە بە‏رھە‏مبێنم، پێویستە بچم لە‏ خیاباندا لەتەك خە‏ڵكدا قسە‏بكە‏م، پێویستە شتە‏كان ھە‏میشە تازە بن. لە ‌‏دە‏رە‏وەی ئە‏م شێوازە دەبیتە جادووگە‏ری.

ژیلەمۆ : ئایا موزیكێك كە تۆ دەیژەنیت، بۆ چینێكی دیاریكراوی نێو كۆمەڵە، یان ئاراستەی گشت چین‌ و تویژەكانە ؟

كلاوس دێر گایگەر : موزیك شتێكە ‌ھەر كەس پێویستی پێیەتی، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنی ئەو كەسە لە كۆمەڵگەدا. موزیك شتێكە لەتەك مرۆڤدا دەدوێت. لێرە زۆربەی مرۆڤەكان كرێكارن، ھەر لەبەر ئەوەشە ھیچ جیاوازییەك لە نێوان مرۆڤەكاندا دانانیم. بەڵام من خەریكم سەیری ئەم كۆمەڵگەیە دەكەم، دەبێت قسەیەك بكەم، كە بەكەڵكی زۆربەی مرۆڤەكان بێت. وەك دیارە من بەشێوەیەكی ئاسایی ‌و سروشتی بە كرێكارانەوە پەیوەستم، چونكە زۆربەی مرۆڤەكان كرێكارن. ئەمە لە كاتێكدا كاری موزیكی ئاوایە، كە من لەنێو كرێكاراندا بارێكی ئاسایی و پەیگیرانە وەردەگرم. ئەگەر ‌لەتەك ‌شوێنێكدا بەراووردیبكەم، كە مرۆڤی جۆرا و جۆری دێنە نێو بەر‌نامەكەم‌ و ئاوا نیشاندەدەن، كە ھەموو شتی تێگەیشتوون‌ و ‌زۆریان پێخوشبووە. بەڵام ‌لە ھەمان كاتدا ئاوانییە. ئەو كەسانە بەتەواوی درۆزنن. ئەو كەسانەی كە سەروەری كۆمەڵگەن، ھەمیشە ‌درۆدەكەن ‌و ئاوا نیشاندەدەن، كە تێدەگەن. بەپێچەوانەوە لە نێو كرێكاران ‌و كەسانی ستەمدیدەدا كاردانەوەی سروشتی نیشانئەدەن ‌و زۆریش ڕاستگۆن، كاتێك كە داوای ئەو ئەو شتە دەكەن‌ و كاتێك ‌شتێك تێناگەن بە ڕاستی دەڵێن تێنەگەیشتوو‌ین، توانای تێگەیشتنمان لەم شتە نییە ، ئیدی ئەوەندە بەسەكە تۆزێك پشووی پێبدەیت ‌و خۆشت ھەست بە پشوو دەكەیت. ئەگەر بزانیت ڕێگەی پێدەدەیت، دەپرسێت گوتت چی ؟ مەبەستت چیبوو؟ بۆ منی ڕۆشنبكەرەوە، با منیش لێت تێبگەم. ژیانی خودی ئەوانەی لە سەرەوەی كۆمەڵگەن واتە چینی سەروەر، لە ڕاستیدا ژیانیان شانۆگەرییە، خۆیان خەریكن ڕۆلێك دەبینن، كە بەڕاستی خۆیان نین ‌و لە ڕاستیدا ئاوا نییە.  ئیدی تۆ چاوەڕوانی چی لەوانە ھەیە ؟ چونكە ئەوان بۆیان ھەیە، ھەر جۆرێك خۆیان دەیانەوێت ڕۆڵببینن ‌و ھەر جۆرێك بیانەوێت قسەبكەن، بەڵام بەبێ من. لە ھەمان ‌كاتدا ئەوان توانای ئەوەیان ھەیە، كە ھەستی مرۆڤ ‌و ھونەرمەندەكان ڕابكێشن، بۆ خۆیان. ھەروەھا ئەوەش شەڕێكە و كە دەبێت ئێمەش لەتەكیاندا بیكەین.

ژیلەمۆ : وەك لە وەڵامەكانتدا دەردەكەوێت، تۆ تەنیا موزیكژەن نیت، بەڵكو ھەڵبەست و ھۆنراوەش دەھۆنیتەوە ؟ ئایا تۆ بەكامیان، موزیكژەن یان ھۆنەر خۆتدەناسێنیت ؟

كلاوس دێر گایگەر : دەتوانی بە ھەردووكیان ناومبھێنیت، لەم كاتەدا ھەم دەنووسم‌ و ھەم ‌موزیكیشدەژەنم. دیارە من ئەگەر بار و تەندروستیم باشبێت، زۆر ھەڵبەست و ھۆنراوە نانووسم. كاتێك گرفتێكی دڵدارانە ناچارمبكات، كە بگەڕێمەوە نێو ناخی خۆم، ئیدی ھەموو شتەكانی دیكەم لەبیردەچینەوە.

ژیلەمۆ : ئایا ئەوەی دەینوسیت، ھەر بە زمانی ئەڵمانییە، یان بە زمانی دیكەش بەرھەمت ھەیە ؟

كلاوس دێر گایگەر : من بە ئاڵمانی و ئینگلیزی دەنووسم، كاتێك لە ئەمەریكا بووم، زیاتر بەئینگلیزی دەمنووسی. بەڵام كە گەڕامەوە ئاڵمانیا، ئیدی لەو كاتەوە زیاتر بەئەڵمانی دەنووسم.

ژیلەمۆ : ئایا تۆ زیاتر لە خیاباندا موزیك دەژەنیت یان شوێنی تایبەت ھەیە ؟

كلاوس دێر گایگەر : من زیاتر لە خیاباندا كاردەكەم. كاتێك كە لەسەر خیابان كاربكەم، ئەوا كۆمەڵێك شتی سادە، كە زیاتر لە چوار تا پێنج كۆپلە پێكدێن. زیاتر شتەكان ڕامیارین، مەگەر ھەندێك جار وەك گوتم، بارم تەواو نەبێت ‌و شتی دڵدارانە بڵێم ‌و بگەڕێمەوە نێو ناخی خۆم. زۆر جاریش وەك گوتم یان لەتەك تیپێكدا بەشداردەبم، یان كۆنسێرت پێشكەشدەكەم، وەك ئەم شەو كە كۆنسێرتێكمان ھەیە. كەسانی دیكەی موزیكژەن دێن. كاتێك كەسانی دیكە بێن، منیش ڕێوشوێنیكی دیكە وەردەگرم، موزیكەكەی خۆم تێكەڵ موزیكی ئەوان دەكەم، بۆ نموونە كەسێك دیت دیجێریدو Didgeridoo، كە ئامێرێكی موزیكی ئوسترالییە كایەدەكات، ئەوا منیش دەبێت موزیكێكی گونجاو لەتەك ئەوەی ئەو دەدۆزمەوە و بەم جۆرە كایەی لەتەكدا دەكەم. واتە من دەبمە تەواوگەری ئەوان یان ئەوان تەواوگەری من دەبن. من لە ھەمان كاتدا لە شاری كۆڵن’دا ڕێوشوێنی تایبەتی خۆم ھەیە ، ‌سەرپەرشتگەری نێوەندی ھونەرمەندانی شاری كۆڵن’م‌ و لە نێویاندا كاردەكەم. ھەم وەك سەرپەرشتیكارێك ‌و ھەم وەك ئەندامێك موزیك كایەدەكەم. ھەر ڕۆڵێك بە ڕێوشوێنی ئەو موزیكە كەوتووە، ‌كە كایەی دەكەی. زۆر جار پەیوەندیم بەدەرەوە ھەیە، بۆ نموونە: میوانیكرام بۆ سوید ، بۆ بەرنامەیەكی شانۆیی چوار پەردە، كە دیمەنەكانی لەسەر باران ‌و ئاگر و ئاو و با بوون. ھەر ئەكتەرێك ‌و  موزیكژەنێك پێكەوە كایەماندەكرد. كۆنسیێتەكە ‌دیاریكرا، كە چۆن چۆنی بێت. من خۆم موزیكم كایە‌كردەوە. چواردە ڕۆژ ماوەم ھەبوو، كە لەتەك موزیكژەنەكان پێكەوە یەكدی ببینین‌ و بەپێی ئەو شانۆییەی كە ئەوان دایانڕشتبوو، توانیمان ڕێكیبخەین. من خۆم نازانم ئەم جۆرە موزیكە ناوبنێم چی ؟ ئەم كارە چواردە ڕۆژ لە باشووری سوید دەرھێنرا. دواتر ئەوە میوانیانكردم بۆ یابان دە (١٠) ڕۆژ لەوێندەرێ بووم، شەش كۆنسێرتم كایەكرد. لە ڕاستیدا شەش تیپی موزیكی جیاجیا بووین. لەپانكەوە تا ئاڤانگاردیست، موزیكی ئاسایی ڕەیپ ‌و ڕۆك. ئێمە بە ڕاستی ھەموو كارێكمانكرد. دیارە كە من میوان بووم، بەڵام ڕۆڵی گەورەم ھەبوو. بەتایبەتی لە داستان ‌و مێژووی یاباندا. ئێستا لەلایەن كاناڵی تەلەفزیونیی(arte)ەوە بۆ ئەفریكا میوانداریكراوم ، وەك تەپل لێدەر Trommler. من وەك كەسێك كە لەتەك ئەواندا نامۆ‌م‌ و زیاتر بە كولتووری ئاڵمان‌ و ئەوروپا ئاشنام، میواندارییكراوم، تا لەتەك ئەواندا كاربكەم. من‌ دەبێت لەبواری موزیكیدا بتوانم پەیوەندی ئەوانە ھەمووی پێكەوە گرێبدەم ‌و بەیەكەوە پەیوەندیانبدەم. بە جۆرێك بێت لە نێوەوە شیاوی تێگەیشتن بێت‌ و ھەموو كەسێك بتوانیت لێی تێبگات.

ژیلەمۆ : ئایا تۆ تەنیا كاردەكەیت یان لەتەك تیپێكی موزیكیدا ھاوكاریت ؟

كلاوس دێر گایگەر : ئەگەر بە تەنیا موزیكبژەنی، ئەوا لەدرێژماوەدا دەمریت. لەھەمان كاتیشدا ئەگەر ماوەیەكی زۆر لەنێو تیپێكیشدا كاربكەیت، ئەوا ھەر دەمریت. بۆ كەسێك كە بە تەنیا كار بكات، ئەوا لەلایەكەوە تەواو ئازادە، لەلایەكی دیكەشەوە ئازاد نییە. وەكو پیشە مرۆڤ بەتەنیا ئازاددەبیت و لەتەك ئەوانەشدا دەبێت، پشوو بدەیت. بۆ نموونە گەر بمەویت بە تەنیا كار بكەم‌ و كارم بەسەر ھیچ كەسێكەوە دیكەوە نەبێت، ئەوا دەبینم كە بابەتەكانم وردە وردە دەمرن ‌و بەكەڵكی خەڵكی نایێن. پاش ئەوە دەێیت، بچم لەتەك كەسانێك كاربكەم، بو ئەوەی خەڵكی وەرسنەبێت.  ئێستا من دوو ھاوكارم لە خیاباندا ھەن، من كەسێكم وەك موزیكژەنی خیابانی ناسراوم. ھەر كەسیكمان لە ھەمان كاتدا دەتوانین بەجیا كاربكەین ‌و ھەم پێكەوە. بۆ نموونە ئەو كەسەی كە دیجێریدو Didgeridoo كایەدەكا، خۆی بە تەنیا سیدی’یەكی دەرھێناوە و دەیەوێت لە كاتی ساڵیادی مەسیح ڤایناختن’دا بیفروشێت.

ژیلەمۆ : لەكاتی ‘جەنگی دووەمی جیھانی’دا بەتایبەت جەنگی نێوخۆی ئیسپانیا، ھونەرمەندان وەك پاڵپشتی لە ھاوڕێكانیان كاریاندەكرد، بە شانۆ و ھۆنراوە و تەنانەت بە بەشداری ڕاستەوخۆش ئەركی نێونەتەوەییان ئەنجامدەدا. لەوانە بێرتۆلد برێخت، ئایا لە ئێستا نێوەندێك یان ھەوڵیكی ئاوا لە ئارادا ھەیە، بەتایبەت كە سەرتاسەری دونیا جەنگ و وێرانكارییە،وەك جەنگی ئەمەریكا – عیراق، ئەفگانستان، ئەمەریكا ، ئەوروپای خۆرھەڵات؟ كلاوس دێر گایگەر : لەم كات‌ و سەردەمەدا، خەریكە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان لە ڕووی بیر و گیانییەوە لێكھەڵدەوەشێتەوە و مرۆڤەكان لە ڕووی ھوشیارییەوە لاوازن. تۆ لە ڕووی داراییەوە سەیریانمەكە، لە ڕووی گیانی و ھزرییەوە زۆر ھەژارن. ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی، ئەم شتەی ‌كە خەریكی تۆ باسیدەكەی، لەم ھەلومەرجەدا سەرنەگرێت. ‌شتێكی دیكەش، ئەوەندە كولتووری دواكەوتووانە بەسەر كۆمەڵگەدا زاڵبووە، ئەگەر من بچمە خیابانەوە و كارێكی ئاوا بكەم‌، شتەكە بە ژیانی خەڵكەكەوە پەیوەستنەبێت، ئەوا گوێم بۆ ڕانادێرن. لە ئێستا خەریكە پەیوەندی مرۆڤەكان، لە ڕووی ھزریی و  گیانییەوە لاوازدەبێت. بە ڕاستی ئەو كەسانەی كە بیردەكەنەوە، كەمن‌ و ھەژا‌رن. ھەروا خودی ئەمە ھونەرمەندەكان بەوە ناچاردەكات، كە زیاتر لە بارەی ژیانی ئەمانەوە قسەبكەن، تا گوێیان بۆ ڕادێرن. ئەوە گرفتی تەنیا من نییە، بەڵكو لە ڕاستیدا گرفتی تەواوی ھونەرمەندانێكە، كە خۆیان لەسەر ئەم زەوییە، لە دەرەو‌ەی سنوورەكانی ناسیونالیزمەوە بۆ شتەكان دەڕوانن. بۆ نموونە تەماشاكە تەلەفزیۆن ھەرچی شتی دروست ‌و  كەتوارییە، تیایدا نییە، بەڵام گشت مرۆڤەكان تەماشای دەكەن٠ ھەروەھا شانوگەرییەكان واتیان نەماوە، بۆ ھەر شوێنێك دەچیت، پرە و ھەمووان دەچن. بەڵام بیوماتاترین شانۆگەریین، كە لەم سەردەمەدا خەریكن دەردەھێنرێن. تەنیا شانۆگەرییەك كە لەم ماوەیەدا دیومە و سەرنجیڕاكیشاوم، ‌لە ئاڵتە فۆیەر ڤاخەalte feuer Wahche پێشكەشكرا. كە ئەكتەرەكانی لە تورك ‌و كورد و ئاڵمانی و بەنگلادیشی و ئەفریكی و پورتگالی پێكھاتبوون ‌و ڕۆڵیاندەگێڕا. ئەمانەش بۆ خۆیان بابەتیكن، كە لێرە ھیچ كەس یارمەتییاننادا، تەنیا ئەوانە نەبێت، كە خۆیان برسین ‌و خەڵك كۆمەكیان پێدەكات. ئەگەر كەسێك بیەو‌ێت لەم بوارەدا كاربكات، ئەوا لە برسا دەیكوژن. لەم ولاتە دەوەمەندەدا، ئەگەر بتەوێت پێشكەوتووانە كاربكەیت، ئەوا لە برسا دەمریت. چونكە كولتووری مرۆڤی برسی، كەس یارمەتینادات. ئەوانیش وەكو موزیكژەنە خیابانییەكان، ھیچ كەس كۆمەكیانناكات.

ژیلەمۆ : باشە ئەی لە ڕووی بیرو باوەرەوە چون بیردەكەیتەوە، زۆر جار لە قسەكانتاندا باسی پانكیست، ماركسیست، ئەرناشیست [ئەناركیست] دەكەیت. ئایا سەر بە كامە ھێل ‌و سەر بەكام بزوتنەوەی لەنێو ئەمانەدا ؟

كلاوس دێر گایگەر : من ئەرناشیستەكانم لە ھەموویان خۆشتردەوێن. من خۆشم لە ڕووی بیروباوەڕەوە (ئەنارشیزم)م زۆرتر پێخوشە. شتێكی دیكەش كە لەنێو قسەكانمدا كەمە، ئەویش چۆنیەتی بیركردنەوەمە. دیارە ھەر كەسێك بۆ خۆی جۆرێك بیركردنەوەی ھەیە. كەسێك بە عیسا و كریسمس، كەسێك بەمحەمەد و ھەرك ەسێك بەشتیك باوەری ھەیە. من بە سروشت باوەرم ھەیە، بە ھیچ شتێكی دی باوەرم نییە. ئەگەر تۆ بتەوێت یاسای سروشت تەماشاكەی، بەڕاستی یاسای سروشت زۆر شتێكی جوانە. ئەگەر ئەو یاسایەی سروشت بكەیتە (ئەلتەرناتیف) بۆ ژیانی مرۆڤەكان، ئەوا ژیان زۆر ئاسایی و سادەدەبێتەوە. ئەگەر بتەوێت مرۆڤەكان ئازادبكەیت، زۆر زوو شت فێردەبن. مەگەر مرۆڤەكان ھەڵەیەكی زۆر ترسناك بكەن. ئەوەندەی گروپەكان ‌و ئیدەكان گەرەكیانە و جیاوازی لەنێوان مرۆڤەكاندا دەكەن، خودی مرۆڤەكان ئەوەندە جیاوازییان لەنێواندا نییە. بو نموونە بتەوێت بڵێت تەنیا عیسا و ھیچ كەسی دیكە نا، كەسێكی دیكە بڵێت محەمەد و كەسی دیكە نا. ئەگەر ئاوا سەیربكەیت، گرفتەكان تەواو گەورە دەبنەوە. بەڵام ئەگەر پێچەوانەی ئەمە بیربكەیتەوە و بڵێیت من ئەمەم‌ و ھەموو شتیكی دیكەش دەتوانێت بوونی ھەبێت. ئەوا ئەو كاتە ژیان ئاسانتر دەبێتەوە، بەمەرجێك نەڵێیت تەنیا خۆم ‌و تەواو.

لە بارەی ئەو لێكوڵێنەوە و توێژینەوانەی كە تا ئێستا كراون، لە نێویاندا ئەو نووسین ‌و توێژینەوانەی كە ماركس كردوونی، لە گشتی تەواوتر و دروستترن. یاسا‌مەندی ماركس یاسایەكی جیھانی بوو. توێژینەوەكانی لەبارەی سەرمایەداریی ئەو كاتە و لەبارەی ئەوروپا‌ و نێوەندێتی سەرمایە لە ئەوروپاوە بۆ جیھان، ئەمانە تەواون. كە ماركس دەڵێت سەرمایە جیھانییە و نێوەندێكی جیھانی ھەیە. لە جیھاندا لە نێوەندێكەوە خەریكە بەرھەمدەھێنرێت، بو تەواوی دونیا. ئەمە شتیكە كە ھەتا ئێستا لەم ئەوروپا بوونی ھەیە و لە ئەوروپاوە بۆ ئەفریكا و ئاسیا و تەواوی جیھان بەرھەم دەھیێرێت. مادام بەرھەمھێنان بۆ مرۆڤەكان نێوەندیتی ھەیە، كەواتە لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانرێت كێشە و گرفتی ژیانی مرۆڤەكانیش بە نێوەندیتی چارەسەر بكرێت. ھەروەھا ئەمە ئێستا لە ھەر كاتێك بوونی پێویستترە. مێژووی مرۆڤایەتی مێژوویەكە، مرۆڤ بۆ خۆی دەتوانێت بەتەواوی تەما‌شایبكات. بۆ نموونە ‘كریسمس’ سەرەتا ئەمە شتێكە لە مێژوودا دروستكراوە. بەجۆرێك بوونی ھەبووە، كارمان بە بوون و نەبوونییەوە نییە، بەڵام (٤٠٠) ساڵ پاش تەمەنی خۆی لە دونیادا گرنگكراوە. لە ڕاستیدا ڕۆڵەكان خۆیان دروستیانكردوون، دژی ئەو سیستەمەی كە لە سەرووی خۆیانەوە بووە و بەو شێوە تێكۆشاون. یان محەمەد لە كاتی خۆیدا، من نازانم لەوانەیە زۆر زۆر گرنگ بووبێت. بەڵام كارێك كە خەریكن ئێستا دەیكەن، تەواو دژی مرۆڤە. من بۆ ‘بۆسنیە’ میوانییكرام، دە (١٠)ڕۆژ لە وێندرێ بووم. لە وێندەرێ ھەر ھەموو شتەكان بەھۆی جەنگەوە تێكچوون وێرانبوون. كاسولیكەكانی ئەوێندەرێ میوانیانكردم. ئێستا ئەوان لەوێندەرێ خەریكی كاری مرۆیین، خۆیان ڕاستەوخۆ نایكەن، یان ئەنجامینادەن. بەڵام ئەوان خەریكن ڕێكیدەخەن. لە ھەمان كاتدا خەریكی پێرۆز كردنی پیاوە ئایینییەكان ‌و خوداپەرستین. من شتێكم بۆ نێو كلیساكەیان برد، یەكی لە گۆرانییەكانی خۆم. كلیساكە پربوو، ھەموویان پێیانخوشبوو، لە كاتێكدا كلیسا ھەزار ساڵە خەریكە شتێك دووبارە دەكاتەوە. لەتەك ئەوەشدا من چووم لە كلیسا موزیكمژەنی، بەڵام شتی تازەم دەرھێنا. دیارە خەڵك شتێكی پێویستە. ئەگەر خەڵك  بەڕاستی پێویستیان پێیەتی، منیش پێرازیدەبم‌ و با برون لەوێندەرێ بۆ خوا لاژە لاژ بكەن. من كارم بەسەر ئەوەوە نییە، برۆن نوێژ بكەن و بپەرستن . ئەگەر بەم جۆرە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان‌ و ژیانیان باشتردەبێت، با بڕۆن تا ئێوارە نوێژ بكەن.

ژیلەمۆ : ئایا تەنیا دەژیت، یان كەسێكی دیكە وەك ھاوسەر و منداڵ لە ژیانتدا بوونیان ھەیە؟

كلاوس دێر گایگەر : نەخێر تەنیا ناژیم، ساڵی ١٩٦٤ھاوسەریمكردوە و ھاوسەرەكەم ناوی ‘كریستل’ بوو و ھێشتا ھەر پەیوەندیمان ماوە، بەڵام پێكەوە ناژین٠ لەتەك ئەودا سێ منداڵمان ھەن و منداڵەكان بۆ خۆیان گەورە بوون‌ و خۆیان منداڵیان ھەیە، تەمەنیان لە سی ساڵ زیاترە. ئێستا لەتەك كەسێكی دیكە ژیاندەكەم، كە ناوی ‘ ئولا ‘یە، بەڵام تەنیا ھاوەڵین ‌و ھاوسەریماننەكردووە٠ لەتەك ‘ ئولا ‘ دوو منداڵمان ھەن، ئەوانیش تەمەنیان ھەژدە و نۆزدە ساڵانە٠ ئێمە لەتەك خیزاندا بارێكی تایبەتیمان ھەیە، پاش ئەوەی كە لە ئەمەریكا گەڕامەوە. وەك باسمكرد، شێوەی كۆمونیمان وەرگرتبوو، وەك ناڕەزایییەك بەم كۆمەڵگەیە و لەبەر ئەم ھۆیانە:

یەكەم : ئەم كۆمەڵگەیە، كە ئاوا ڕێكخراوە، پێیڕازینین.

دووەم : ڕێوشوێنی كار، ئەوەی بتوانی بەھۆی ڕێوشوێنی كارەوە، لەم كۆمەڵگەیەدا شتێك بگۆڕیت یان تەكانبدەیت، ئەوەشمان  لەلا دروستنییە٠

سێیەم : ھاوسەریی و یاسا و خێزان بەشێوەیەكی فەڕمی پەسەندیانناكەین، ھەروەھا ھەر شتێكیش، كە ببێتە ھۆی لێسەندنەوەی ئازادی مرۆڤەكان. لە دژی ئەوانە، ئێمە خەریكی پیادەكردنی ئەم بیرۆكانەین. زۆر زۆر دژوارە، لەبەرئەوەی ئێمە تەواو دژی شێوە و ڕێكخستنی كۆمەڵگەن. بەتایبەت كە ئێمە منداڵمان ھەبوو، زۆر ئاڵۆزتر بوو، بەڵام ئەو كەسانەی وەك ئێمە كە باوەرمان بە ژیانی كۆمونی بۆ ھەموو مرۆڤەكان ھەبووە، ئەوا سەختییەكانی بۆ ھەر كەسێكمان بە جۆریك بووە و تایبەتمەندییەكی ھەبووە، تیایدا بمێنیتەوە و ژیانی تێدابكات. لەبەرئەوەی لە لایكەوە فشار ھەبوو و لە لایەكی دیكەوە ژیانی كۆمونەیی ‌و پێكەوەژیان ئەوەندە لە ڕووی دەروونی ‌و گیانییەوە، پێداویستییەكانی ئێمەی دابیندەكرد،  كە دڵمان پێیخوشبێت و ئەمە ئەو شتە بوو، كە بووە ھۆی ئەوەی ئێمە درێژەی پێبدەین.

زۆرێك لە لاوەكانی ئەمەریكا ئەم شێوە ژیانەیان ھەبوو، بەشێوەی كۆمونی ‌و بەكۆمەڵ دەژیان. بەڵام بەداخەوە ئێمە لێرە نموونەی ئاوا ھاوشێوەمان زۆر زۆر كەم بوو. ئەو كات كۆمەڵە موزیكییەكانی وودستۆوك Woodstock نازانم ناوتان بیسنوون یان نا، زۆرێك لە موزیكژەنەكان لەنێو ئەو گروپانەدا بوون. بەتایبەت لە سەردەمی جەنگی ڤیتنام‌’دا ڕۆڵی گەورە و بەرچاویان ھەبوو، بەڵام لە ھەمان كاتیشدا زۆر شت لەنێویاندا ھەبوو؛ لەوامە حەشیشكێشان ‌و ئەمانە، بەڵام لەتەك ئەوەشدا كاریكی زۆر باش بوو .

ژیلەمۆ: دوا پرسیار  یان دروستر بڵێن دوا وشە و پەیامتان بۆ خوێنەرانی گۆڤاری ژیلەمۆ چییە؟

كلاوس دێر گایگەر : ناوی گۆڤارەكەتان زۆر جوان‌ و زۆر گرنگە، پێویستە ئەم ناوە بپارێزن، من زۆر دڵخۆشم كە ئەم دیمانەیەی من لەنێو گۆڤارەكەی ئێوەدا بڵاودەبێتەوە، ھەروەھا ئەو كەسانەی كە خەریكن ئەم گۆڤارە دەدەنەدەرەو‌ە، دەبێت بیربكەنەوە كە ناویكی زۆر بەواتایان ھەڵبژاردووە و پێویستە دەستبەرداری نەبن . دوا دەستەواژەم، زۆر سوپاستان دەكەم، بۆ ئەم ھەڵەی كە بۆتانڕەخساندنم، تاوەكو لەم ڕێگەیەوە بۆ خوێنەرانی گۆڤارەكەتان  بدوێم.

ژیلەمۆ: ئیمەش زۆر سوپاسی تۆ دەكەین، بۆ ئەم كاتەی بە ئێمەت بەخشی، ھیوادارین لە ھەلێكی دیكەدا بتوانین لەسەر كارەكانی دیكەت بدوێن ‌و بە خوێنەرانی فارسیزمان و كوردیزمانیان بناسێنین .

* پێشتر لە ژمارە ( ٦ و ٧)ی زستان و بەھاری ساڵی ١٩٩٩ی گۆڤاری ھونەریی ژیلەمۆ’دا بڵاوكراەتەوە.

Dîmane letek Muzîkjenî Xyabanî klaws Gayger Klaus der Geiger

Dîmane letek Muzîkjenî Xyabanî klaws Gayger Klaus der Geiger

amadekirdnî Wirya Eehmedî

w. le Farsîyewe : Hejên

Katêk le‏ dergey pallaxaneke wejûrkewtîn, dîme‏nî dallane‏ke, ruxsarî pêplîkane‏kan e‏û sat‏ û xozge kfinkrawane‏yan dehênaye be‏rçaw, ke bawk ‏û bapîranî klaws be ‏le‏seryek he‏lliçnînyan koşk‏ û ballaxane ‏û kane‏kanyan pêsaz‏kirdûn. Goşey nêwan pêplîkane‏kan wek goşe‏î pêşangayek dehate‏be‏rçaw, weha be karî hunerîy he‏llkollîn û tabllo û nûsînî cwan ‏û wêne fotografîyyekanî hunerme‏nid le‏katî ‘konsêrt’‏da, letek gull û sewzayî razabûnewe. Ta‏me‏zruîy bînînî e‏mi huner‏me‏nde le nzîkewe, letek kewtnebe‏rigwêy de‏ngî ke‏mançe‏yek wehaî lêkirdbûyn, ke 30 ta 40 pêplîkane le‏ çawtrukanêkda bibrrîn. Are‏zûy nzîkbûnewe‏ le de‏ngî muzîkeke û sernicrrakêşanî tablo û wêne û kare hunerîyekanî nêw rarre‏weke de‏sit‏be‏rdarman ne‏debûn. Katêk klaws be‏pîrmanewe hat, e‏û he‏ste be‏sermanda zallbû, ke‏ serdemanêke yekdî de‏nasîn, şwênî karekey sernicrrakîş‏tir û pirwatatir le tablo û kare hunerîyekan. Ke‏re‏ste‏ û pêdawîstîyekanî, te‏me‏nî apartmane‏ke letek dunyay koşk‏ û te‏la‏re‏kanî de‏re‏we, te‏nya û te‏nya nîşande‏rî nawe‏ro‏ki ‏û  ketwarî komellgey sermaye‏darî‏ bûn. Çawe‏rwanîm wabû, layenîke‏mi jyanî e‏mi hunerme‏nde şorrşigêrre wek jyanî mruvêkî asayî bêt, bellam rastî e‏me‏î de‏se‏lmand, ke ‏le komellgey çînayetîda he‏mûştêk dû dîwî he‏ye, jyan, hu‏ner, kar, amancî xudî mrov, le ‏sayey dîmukrasî parlemanîda de‏twanêt zor şit bke‏î, be‏me‏rcêk zorşit le‏de‏sit bde‏î, be‏llam ge‏ri le‏ rastî‏ çawbpoşît, e‏wa le‏ saye‏î serwe‏rîyda me‏î de‏noşît. Her be‏mi pêye‏şi hunerme‏ndanî şorrşigêr bêbe‏şi de‏krên‏ û hunerifroşanîş be‏xşîşde‏krîn.

Bo e‏wey jyan ‏û têkoşanî hunerme‏nid pe‏ri pe‏ri he‏lldînewe‏, rûde‏ke‏îne‏ klaws’î ke‏mançe‏je‏n, taweku xoy boman bidwêt …

Jîle‏mo : dawat lêde‏ke‏în, sere‏ta xot be‏xwêneran bnasîne ?

 klaws kemançejen (Klaus Geiger) : min nawm klaws von vorxîm (von Worchem), le‏ ge‏rme‏î ce‏ngî cîhanî‏ duwemda salî1940 le ‘dopolldîsۋade Doppoldiswade ‘ le‏daykbûm , êsta le‏şarî kolln nîştecêm.

Jîle‏mo : sere‏tay ho‏girbûnit be ‏muzîk ‏û çûne ‏nêw dunyay muzîkewe de‏ge‏rête‏we bo‏key ?

Klaws gayger : he‏şit nosalla‏ni bûm, wate ‏paş şe‏rî cyehanî‏ duwem, de‏stim bo muzîk bird. E‏wkat bawkim dîlî serbazî bû le‏ rusya, le ‏dwazde ‏sallîda baştir be ‏bîrm dêt ke muzîkim de‏je‏nî.

Jîle‏mo : aya bo to muzîk wek ‏pîşe‏yeke ‏yan karêkî dîke‏ti le‏pallîda he‏ye ?

Klaws gayger : min weku pîşe‏yek se‏îrî muzîk nake‏m, hergîz awa se‏îrî muzîkim ne‏kirduwe, ke pêybjîm, be‏llku behoy ramyarîye‏we e‏mi kare‏mkirdwe û drêjempêdawe, le he‏man katîşda behoy e‏me‏we zor car mîwanîykrawu‏m. E‏me‏şi bom buwe be ‏mayeyek . Min be‏zorî le‏ser de‏rame‏têk ke ‏le‏ xyabanewe be‏de‏stîdênim, guze‏rande‏ke‏m, e‏me‏şi zor zor se‏xte,‏ debêt mawe‏yekî zor le‏ser şe‏qame‏kan bmênîte‏we muzîkbje‏nî, le he‏man katda min hîç katêk‏ e‏mi muzîke xyabanîye‏mi wek karêk se‏îrne‏kirdwe. Min pêştir le ‏karxane‏yekda karimde‏kird, te‏nya le kotayî he‏fte‏kanda muzîkimde‏je‏nî.

Jîle‏mo: paş hogribûnit be muzîk, aya lew pênaweda çûyte‏ fêrgey muzîk yan wek hugrîyekî kesîy drêje‏tpêdawe ?

Klaws gayger : paş e‏wey ke‏ te‏me‏nim 12– 13 sallan bu‏û, hatîne şarî kolln, le‏lay mawrîsyo kargil Mauricio Kagel‏ û hayintis ştokhawzin Karl Heiniz Stockhausen mowzîk  fêr‏bûm. Paşan bo xwêndinî balla le‏ bwarî muzîk, çûme emerîka  û wîstim le‏mi bwareda diktora bhênim.

Min le e‏mrîka bezor wede‏rinram, çunke wek ke‏sêkî mîwan ‏û namo ne‏debû, çalakî ramyarîy encambde‏m. Min letek korr û komellî xwênd‏karan û re‏şe‏kanda karimde‏kird, ke ‏e‏û kat djî cengî vîtnam‏ û bar û doxî re‏şe‏kan xe‏batyande‏kird, wek grupî blêk pênter Black penter, ke‏ grupêkî re‏şpêst bûn le ‏djî emerîka. E‏mi grupe komonîst‏ bûn, zor behêz bûn ‏û xawe‏nî çe‏kîş bûn. Min he‏zimde‏kird, ke le emerîka bmênme‏we.

Jîle‏mo : wek gutt to wek kar û‏ pîşe se‏îrî muzîk nake‏ît, le he‏man katîşda be‏û pare‏ye guze‏ran de‏key, ‏ke‏ le xyabanda pe‏îdayde‏ke‏ît, aya fermangey kultûrîy Kulturamt şarî kolln weku hunerme‏ndanî‏ dîke, kome‏kî ne‏kirdûyt ?

Klaws gayger : ne‏xêr min le‏laye‏ni nêwe‏ndî kultûrîye‏we‏ hîç kome‏kêkim pêne‏krawe‏, be‏llku be‏pêçe‏wane‏şe‏we‏ zorcar skallayan le‏ser tomarkirdûm. Mawe‏yek le‏me‏wbe‏ri he‏willyanda bimxe‏ne‏ zîndanewe‏‏, be‏llam serkewtûne‏bûn. Le ‏şarî duyisburg Duisbug le ‏yekêk le‏ zankokanda, ke‏ be‏ zyatir le ‏şazde‏ zman têyda de‏xwêndirêt, ‏e‏me‏şi gringîyekî taybe‏tî he‏ye‏, e‏wîş e‏we‏ye‏ ke ‏de‏twanît be‏ zmanî dayk yan be‏zmanêk ke‏ deyzanît û arezûdekeyt, bixwênît û birrwaname‏yek be‏de‏sitbênît, be‏taybe‏ti e‏û ke‏sane‏î ke ‏griftî zmanî allmanyan he‏ye,‏ de‏twanin paş be‏de‏sithênanî birrwaname‏ke‏ griftî zmanî allmanîş çare‏‏serbke‏n. Êsta partî fermanrrewa ‘ partî soşyal dêmokratî allman (SiPD) de‏ye‏wêt daybxat. E‏û birryare‏ xwêndkaran û mamostayan û ke‏sukarî xwêndkare‏kanî zor herasan ‏û bêzarkirduwe. Bo e‏mi me‏be‏ste‏ xopîşandanêkyan be‏rêxsit, ke‏ mnîş têyda be‏şdarîmkird. Le‏ nêwe‏ndî şarî dîwisburg’da le‏ be‏rambe‏ri xopîşandane‏ke‏da polîs bo hêrişkirdne‏ serman, amadeyyekî zorî we‏rgirtbû, bo byanûyek de‏gerran.‏ le‏nêw xopîşande‏re‏kanda komellîk law (p. K, k) ne‏bûn, be‏llam wek e‏wan dehollyan hênabû, xe‏rîkî deholllêdan bûn û se‏mayan‏de‏kird. E‏me ‏buwe hoy e‏wey, ke polîse‏kan e‏mi byanuwe bqoznewe û hêrş bke‏ne serman. Le ‏wêne le ‏nêwe‏ndî şar, min xe‏rîkî muzîkje‏nîn‏ bûm. Pêm‏gutin aram ‏bin, çunke hîç û pûçekan hêrşyankirduwe, bzanîn çî be‏serdê. Le‏ser e‏mi qse‏ye,‏ polîse‏kan be‏minyan gut “de‏bêt bêyte‏xware‏we”. Mnîş pêmgutin natwanim, min‏xerîkim muzîkde‏je‏nim. Le beramber eweda minyan de‏sitgîrkird û daway şunasname‏ye‏yan lêkirdim. Mnîş şunasnamekem pêyanneda, minyan de‏sitbe‏ser bird û xwêndkare‏kan kewtne şwênim  ta min azad bikrêm.

Katêk ke minyan bird, kîşe‏ke‏ bû be‏dû kêşe [ qaqay pêkenênêk le naxewe ha. Ha. Ha] le ‏otomebêle‏ke‏da gwêm le‏bête‏le‏kanyan bû, qse‏yande‏kird, de‏yangut e‏û ke‏se zû berdenin, le‏wane‏ye‏ kêşe‏î ‏ge‏wre‏tir drustibbêt, çunke te‏wawî xwêndkare‏kan hatûne‏te nêwe‏ndî şar û şarrêge‏kanyan girtûn. Be‏llam le‏be‏ri ne‏danî şunasname neyan‏de‏‎twanî min azadbke‏n. Paş nîw‏ satêk xwênd‏kare‏kan weha karêkyan kird‏bû, ke bare‏ke te‏waw xrap‏ bu‏wbû, boye‏ polîse‏kan naçar‏bûn, bimxe‏ne taksîyekewe û bimbe‏newe bo ‏şwênî xom, e‏û şwêne‏î ke muzîkim lêde‏je‏nî. Kabra ‏de‏rgey taksîyeke‏î bo ‏kirdme‏we û gutî‏: fermû le‏ser cêgey ‏xot dabnîşe‏‏we …( ha. Ha. Ha) de‏stimkirde‏we‏ be muzîkje‏nîn.

Min he‏mîşe wabûm, çe‏ndîn car le‏ser muzîkî xyabanî û şitgelî ramyarîy kewtûme‏te zîndanewe. Le ‏rastîda her e‏wey le‏ser şe‏qamêk muzîkbje‏nî, weku narre‏zayetî nîşandane û be‏rhe‏mî de‏sall xe‏batî bêwçane,‏ ke ‏le‏û de‏salle‏da çe‏ndîn ke‏sman tûşî de‏rdîserî bûyn. Muzîkî xyabanî le ‏rûy yasayye‏we mulle‏tî pêne‏drawe,‏‏ boye‏ her kat byanewêt de‏twanin hêrş bênin ‏û bllên lêre‏ brro û rameweste.

Jîle‏mo :  to‏ çi şêwazêk ‏yan drustir bllêm çi me‏kte‏bêkî muzîkît he‏llibjarduwe û‏ bo‏çî?

Klaws gayger.: min ‏le ‏serdemêkda ge‏wre‏bûm, ke ‏muzîk begşitî klasîk bû, muzîkî‏ klasîk, wate ‏bo çîne‏‏kanî sere‏we te‏maşa bke‏î, wate borcwazî .

Min muzîkî hawçerxim he‏llibjard, lebere‏wey ke ‏demuyist le ‏muzîkî klasîk bême‏de‏re‏we, muzîkî hawçerxîş şêwazî cyacyay he‏ye, le‏wane muzîkî pêşrrew Avantgarde music evangartîstîş ramyarî çalak nîye, bellam le ‏rûy muzîkîye‏we be‏giştî hî çînî xware‏we‏ye, le ‏evangartîste be‏nawbange‏kan de‏twanîn (mawrîsyo kargil)‏ û ( karl hayintiz ştokhawzin) be‏nmûne‏ bhênînewe .

Min‏ katêk le‏ emerîka bûm, be‏rastî azad‏bûm ‏‏û xom be te‏wawî azadkird‏bû, le  trradisyon [sune‏t]î mîllî, be‏llam min‏ le‏wê namo bûm‏ û xudî namoyî‏ xom‏, buwe ‏hoy ‏e‏wey min‏ zortir tradîsyonî mîllî ‏begalltegrim‏ û kîne‏î lêhe‏lligrim. Bo e‏wey le‏û bare azadbît, debêt cengî letekda bke‏ît. Ewsa xe‏rîkbûm diktora bhênim be‏llam le‏ nîwey rêda ge‏rame‏ ‏dwawe û hatme‏we‏ lêre wek ‏ke‏sêk ke‏ le‏ xyabanda mujîkbje‏nim, ne‏çûme hîç‏ zanko ‏û nêwe‏ndêk. Her be‏mi bo‏newe katêk distbe‏karbûmewe, le ‏allmanda min be‏ke‏mançe distimpêkrid, be komelle ştêk; honrawe bo mnallan be ke‏mançe le‏ xyabanda be mîlodî sade bo mnallan wek ” kar mruv şadde‏kat, kar mruv azadde‏kat” zor sade‏ û asan şyawî têgeyiştin ” dara rarî rarî rarî ” le he‏man katda zor sernicrrakîş, muzîkêkî sade û watadar, te‏‏waw djî borcwazî ‏û sîste‏me‏ke‏î. Min e‏we‏nde honrawe‏mi honîwetewe, îdî pêwîstim nîye, he‏zar û e‏wende honrawem nûsîwe, be her barêkda, îdî‏ katêkîş dêt, ke namênît, be‏llam êsta‏ke letek e‏we‏şda xom se‏îr‏de‏ke‏m, de‏krêt û debêt corêkî‏ dîke byannûsim‏ û muzîke‏kan ‏û honrawekan û srûde‏kanim corêkî‏ dîke bin. Be‏‏llam nakrêt her he‏mûyan bgorrdirên. Ge‏ri bme‏wêt ştêkî taze be‏rhe‏mbênim, pêwîste bçim le‏ xyabanda letek xe‏llikda qse‏bke‏m, pêwîste şte‏kan he‏mîşe taze bin. Le ‏de‏re‏wey e‏mi şêwaze debîte cadûge‏rî.

Jîlemo : aya muzîkêk ke to deyjenît, bo çînêkî dyarîkrawî nêw komelle, yan arastey gişt çîn û tuyjekane ?

Klaws gayger : muzîk ştîke her kes pêwîstî pêyetî, bebê leberçawgirtnî rêwşiwênî ew kese le komellgeda. Muzîk ştêke letek mrovda dedwêt. Lêre zorbey mrovekan krêkarn, her leber eweşe hîç cyawazîyek le nêwan mrovekanda dananîm. Bellam min xerîkim seyrî em komellgeye dekem, debêt qseyek bkem, ke bekellkî zorbey mrovekan bêt. Wek dyare min beşêweyekî asayî û sruştî be krêkaranewe peywestim, çunke zorbey mrovekan krêkarn. Eme le katêkda karî muzîkî awaye, ke min lenêw krêkaranda barêkî asayî û peygîrane werdegrim. Eger letek şwênêkda berawurdîbkem, ke mrovî cora û corî dêne nêw bernamekem û awa nîşandeden, ke hemû ştî têgeyiştûn û zoryan pêxuşbuwe. Bellam le heman katda awanîye. Ew kesane betewawî droznin. Ew kesaney ke serwerî komellgen, hemîşe drodeken û awa nîşandeden, ke têdegen. Bepêçewanewe le nêw krêkaran û kesanî stemdîdeda kardanewey sruştî nîşaneden û zorîş rastgon, katêk ke daway ew ew şte deken û katêk ştêk tênagen be rastî dellên tênegeyiştûîn, twanay têgeyiştinman lem şte nîye , îdî ewende beseke tozêk pşûy pêbdeyt û xoşt hest be pşû dekeyt. Eger bzanît rêgey pêdedeyt, deprisêt gutt çî ? Mebestit çîbû? Bo mnî roşinbkerewe, ba mnîş lêt têbgem. Jyanî xudî ewaney le serewey komellgen wate çînî serwer, le rastîda jyanyan şanogerîye, xoyan xerîkin rolêk debînin, ke berrastî xoyan nîn û le rastîda awa nîye.  Îdî to çawerrwanî çî lewane heye ? Çunke ewan boyan heye, her corêk xoyan deyanewêt rollbibînin û her corêk byanewêt qsebken, bellam bebê min. Le heman katda ewan twanay eweyan heye, ke hestî mrov û hunermendekan rabkêşn, bo xoyan. Herweha eweş şerrêke û ke debêt êmeş letekyanda bîkeyn.

Jîlemo : wek le wellamekantda derdekewêt, to tenya muzîkjen nît, bellku hellbest û honraweş dehonîtewe ? Aya to bekamyan, muzîkjen yan honer xotdenasênît ?

Klaws dêr gayger : detwanî be herdûkyan nawimbhênît, lem kateda hem denûsim û hem muzîkîşdejenim. Dyare min eger bar û tendrustîm başbêt, zor hellbest û honrawe nanûsim. Katêk griftêkî dilldarane naçarimbkat, ke bgerrêmewe nêw naxî xom, îdî hemû ştekanî dîkem lebîrdeçînewe.

Jîlemo : aya ewey deynusît, her be zmanî ellmanîye, yan be zmanî dîkeş berhemt heye ?

Klaws dêr gayger : min be allmanî û îngilîzî denûsim, katêk le emerîka bûm, zyatir beîngilîzî demnûsî. Bellam ke gerramewe allmanya, îdî lew katewe zyatir beellmanî denûsim.

Jîlemo : aya to zyatir le xyabanda muzîk dejenît yan şwênî taybet heye ?

Klaws dêr gayger : min zyatir le xyabanda kardekem. Katêk ke leser xyaban karbkem, ewa komellêk ştî sade, ke zyatir le çwar ta pênc kople pêkdên. Zyatir ştekan ramyarîn, meger hendêk car wek gutim, barm tewaw nebêt û ştî dilldarane bllêm û bgerrêmewe nêw naxî xom. Zor carîş wek gutim yan letek tîpêkda beşdardebim, yan konsêrt pêşkeşdekem, wek em şew ke konsêrtêkman heye. Kesanî dîkey muzîkjen dên. Katêk kesanî dîke bên, mnîş rêwşiwênîkî dîke werdegrim, muzîkekey xom têkell muzîkî ewan dekem, bo nmûne kesêk dît dîcêrîdu Didgeridoo, ke amêrêkî muzîkî ustralîye kayedekat, ewa mnîş debêt muzîkêkî guncaw letek ewey ew dedozmewe û bem core kayey letekda dekem. Wate min debme tewawgerî ewan yan ewan tewawgerî min debin. Min le heman katda le şarî kolln’da rêwşiwênî taybetî xom heye , serperiştgerî nêwendî hunermendanî şarî kolln’mi û le nêwyanda kardekem. Hem wek serperşitîkarêk û hem wek endamêk muzîk kayedekem. Her rollêk be rêwşiwênî ew muzîke kewtuwe, ke kayey dekey. Zor car peywendîm bederewe heye, bo nmûne: mîwanîkram bo suyd , bo bernameyekî şanoyî çwar perde, ke dîmenekanî leser baran û agir û aw û ba bûn. Her ekterêk û  muzîkjenêk pêkewe kayemandekrid. Konisyêteke dyarîkra, ke çon çonî bêt. Min xom muzîkim kayekirdewe. Çwarde roj mawem hebû, ke letek muzîkjenekan pêkewe yekdî bbînîn û bepêy ew şanoyyey ke ewan dayanrriştibû, twanîman rêkîbxeyn. Min xom nazanim em core muzîke nawbinêm çî ? Em kare çwarde roj le başûrî suyd derhênra. Dwatir ewe mîwanyankirdim bo yaban de (10) roj lewênderê bûm, şeş konsêrtim kayekrid. Le rastîda şeş tîpî muzîkî cyacya bûyn. Lepankewe ta avangardîst, muzîkî asayî reyp û rok. Ême be rastî hemû karêkmankird. Dyare ke min mîwan bûm, bellam rollî gewrem hebû. Betaybetî le dastan û mêjûy yabanda. Êsta lelayen kanallî telefzîwnîy(arte)ewe bo efrîka mîwandarîkrawm , wek tepil lêder Tromimler. Min wek kesêk ke letek ewanda namom û zyatir be kultûrî allman û ewrupa aşnam, mîwandarîykrawm, ta letek ewanda karbkem. Min debêt lebwarî muzîkîda bitwanim peywendî ewane hemûy pêkewe grêbdem û beyekewe peywendyanbdem. Be corêk bêt le nêwewe şyawî têgeyiştin bêt û hemû kesêk bitwanît lêy têbgat.

Jîlemo : aya to tenya kardekeyt yan letek tîpêkî muzîkîda hawkarît ?

Klaws dêr gayger : eger be tenya muzîkbjenî, ewa ledrêjmaweda demrît. Leheman katîşda eger maweyekî zor lenêw tîpêkîşda karbkeyt, ewa her demrît. Bo kesêk ke be tenya kar bkat, ewa lelayekewe tewaw azade, lelayekî dîkeşewe azad nîye. Weku pîşe mrov betenya azaddebît û letek ewaneşda debêt, pşû bdeyt. Bo nmûne ger bmewît be tenya kar bkem û karm beser hîç kesêkewe dîkewe nebêt, ewa debînim ke babetekanim wirde wirde demrin û bekellkî xellkî nayên. Paş ewe deêyt, bçim letek kesanêk karbkem, bu ewey xellkî werisnebêt.  Êsta min dû hawkarm le xyabanda hen, min kesêkim wek muzîkjenî xyabanî nasrawm. Her kesîkman le heman katda detwanîn becya karbkeyn û hem pêkewe. Bo nmûne ew kesey ke dîcêrîdu Didgeridoo kayedeka, xoy be tenya sîdî’yekî derhênawe û deyewêt le katî sallyadî mesîh vaynaxtin’da bîfruşêt.

Jîlemo : lekatî ‘cengî duwemî cîhanî’da betaybet cengî nêwxoy îspanya, hunermendan wek pallpiştî le hawrrêkanyan karyandekrid, be şano û honrawe û tenanet be beşdarî rastewxoş erkî nêwneteweyyan encamdeda. Lewane bêrtold brêxt, aya le êsta nêwendêk yan hewllîkî awa le arada heye, betaybet ke sertaserî dunya ceng û wêrankarîye,wek cengî emerîka – ‘îraq, efganistan, emerîka , ewrupay xorhellat? Klaws dêr gayger : lem kat û serdemeda, xerîke peywendî nêwan mrovekan le rûy bîr û gyanîyewe lêkhelldeweşêtewe û mrovekan le rûy huşyarîyewe lawazn. To le rûy darayyewe seyryanmeke, le rûy gyanî û hizrîyewe zor hejarn. Eme buwete hoy ewey, em ştey ke xerîkî to basîdekey, lem helumerceda sernegrêt. Ştêkî dîkeş, ewende kultûrî dwakewtuwane beser komellgeda zallbuwe, eger min biçme xyabanewe û karêkî awa bkem, şteke be jyanî xellkekewe peywestnebêt, ewa gwêm bo ranadêrn. Le êsta xerîke peywendî mrovekan, le rûy hizrîy û  gyanîyewe lawazdebêt. Be rastî ew kesaney ke bîrdekenewe, kemin û hejarn. Herwa xudî eme hunermendekan bewe naçardekat, ke zyatir le barey jyanî emanewe qsebken, ta gwêyan bo radêrn. Ewe griftî tenya min nîye, bellku le rastîda griftî tewawî hunermendanêke, ke xoyan leser em zewîye, le derewey snûrekanî nasîwnalîzmewe bo ştekan derrwanin. Bo nmûne temaşake telefzyon herçî ştî drust û  ketwarîye, tyayda nîye, bellam gişt mrovekan temaşay deken0 herweha şanugerîyekan watyan nemawe, bo her şwênêk deçît, pre û hemuwan deçin. Bellam bîwmatatrîn şanogerîyn, ke lem serdemeda xerîkin derdehênrên. Tenya şanogerîyek ke lem maweyeda dîwme û sernicîrrakîşawm, le allte foyer vaxealte feuer Wahche pêşkeşkra. Ke ekterekanî le turk û kurd û allmanî û bengladîşî û efrîkî û purtgalî pêkhatbûn û rollyandegêrra. Emaneş bo xoyan babetîkin, ke lêre hîç kes yarmetîyannada, tenya ewane nebêt, ke xoyan birsîn û xellk komekyan pêdekat. Eger kesêk byewêt lem bwareda karbkat, ewa le birsa deykujn. Lem wlate dewemendeda, eger btewêt pêşkewtuwane karbkeyt, ewa le birsa demrît. Çunke kultûrî mrovî birsî, kes yarmetînadat. Ewanîş weku muzîkjene xyabanîyekan, hîç kes komekyannakat.

Jîlemo : başe ey le rûy bîru bawerewe çun bîrdekeytewe, zor car le qsekantanda basî pankîst, markisîst, ernaşîst [enarkîst] dekeyt. Aya ser be kame hêl û ser bekam bzutnewey lenêw emaneda ?

Klaws dêr gayger : min ernaşîstekanim le hemûyan xoştirdewên. Min xoşm le rûy bîrubawerrewe (enarşîzm)mi zortir pêxuşe. Ştêkî dîkeş ke lenêw qsekanimda keme, ewîş çonyetî bîrkirdneweme. Dyare her kesêk bo xoy corêk bîrkirdnewey heye. Kesêk be ‘îsa û krîsmis, kesêk bemhemed û herk esêk beştîk bawerî heye. Min be sruşt bawerm heye, be hîç ştêkî dî bawerm nîye. Eger to btewêt yasay sruşt temaşakey, berrastî yasay sruşt zor ştêkî cwane. Eger ew yasayey sruşt bkeyte (elternatîf) bo jyanî mrovekan, ewa jyan zor asayî û sadedebêtewe. Eger btewêt mrovekan azadbkeyt, zor zû şit fêrdebin. Meger mrovekan helleyekî zor trisnak bken. Ewendey grupekan û îdekan gerekyane û cyawazî lenêwan mrovekanda deken, xudî mrovekan ewende cyawazîyan lenêwanda nîye. Bu nmûne btewêt bllêt tenya ‘îsa û hîç kesî dîke na, kesêkî dîke bllêt mhemed û kesî dîke na. Eger awa seyirbkeyt, griftekan tewaw gewre debnewe. Bellam eger pêçewaney eme bîrbkeytewe û bllêyt min emem û hemû ştîkî dîkeş detwanêt bûnî hebêt. Ewa ew kate jyan asantir debêtewe, bemercêk nellêyt tenya xom û tewaw.

Le barey ew lêkullênewe û twêjînewaney ke ta êsta krawn, le nêwyanda ew nûsîn û twêjînewaney ke markis kirdûnî, le giştî tewawtir û drustitrin. Yasamendî markis yasayekî cîhanî bû. Twêjînewekanî lebarey sermayedarîy ew kate û lebarey ewrupa û nêwendêtî sermaye le ewrupawe bo cîhan, emane tewawn. Ke markis dellêt sermaye cîhanîye û nêwendêkî cîhanî heye. Le cîhanda le nêwendêkewe xerîke berhemdehênrêt, bu tewawî dunya. Eme ştîke ke heta êsta lem ewrupa bûnî heye û le ewrupawe bo efrîka û asya û tewawî cîhan berhem dehyêrêt. Madam berhemhênan bo mrovekan nêwendîtî heye, kewate leser em bnemaye detwanrêt kêşe û griftî jyanî mrovekanîş be nêwendîtî çareser bikrêt. Herweha eme êsta le her katêk bûnî pêwîstitre. Mêjûy mrovayetî mêjûyeke, mrov bo xoy detwanêt betewawî temaşaybkat. Bo nmûne ‘krîsmis’ sereta eme ştêke le mêjûda drustikrawe. Becorêk bûnî hebuwe, karman be bûn û nebûnîyewe nîye, bellam (400) sall paş temenî xoy le dunyada gringikrawe. Le rastîda rollekan xoyan drustyankirdûn, djî ew sîstemey ke le serûy xoyanewe buwe û bew şêwe têkoşawn. Yan mhemed le katî xoyda, min nazanim lewaneye zor zor gring bûbêt. Bellam karêk ke xerîkin êsta deyken, tewaw djî mrove. Min bo ‘bosnye’ mîwanîykram, de (10)roj le wêndirê bûm. Le wênderê her hemû ştekan behoy cengewe têkçûn wêranbûn. Kasulîkekanî ewênderê mîwanyankirdim. Êsta ewan lewênderê xerîkî karî mroyîn, xoyan rastewxo nayken, yan encamînaden. Bellam ewan xerîkin rêkîdexen. Le heman katda xerîkî pêroz kirdnî pyawe ayînîyekan û xudapersitîn. Min ştêkim bo nêw klîsakeyan bird, yekî le goranîyekanî xom. Klîsake pirbû, hemûyan pêyanxuşbû, le katêkda klîsa hezar salle xerîke ştêk dûbare dekatewe. Letek eweşda min çûm le klîsa muzîkimjenî, bellam ştî tazem derhêna. Dyare xellk ştêkî pêwîste. Eger xellk  berrastî pêwîstyan pêyetî, mnîş pêrazîdebim û ba brun lewênderê bo xwa laje laj bken. Min karm beser ewewe nîye, bron nwêj bken û bperistin . Eger bem core peywendî nêwan mrovekan û jyanyan baştirdebêt, ba brron ta êware nwêj bken.

Jîlemo : aya tenya dejît, yan kesêkî dîke wek hawser û mindall le jyantda bûnyan heye?

Klaws dêr gayger : nexêr tenya najîm, sallî 1964hawserîmkirdwe û hawserekem nawî ‘krîstil’ bû û hêşta her peywendîman mawe, bellam pêkewe najîn0 letek ewda sê mindallman hen û mindallekan bo xoyan gewre bûn û xoyan mindallyan heye, temenyan le sî sall zyatre. Êsta letek kesêkî dîke jyandekem, ke nawî ‘ ula ‘ye, bellam tenya hawellîn û hawserîmannekirduwe0 letek ‘ ula ‘ dû mindallman hen, ewanîş temenyan hejde û nozde sallane0 ême letek xîzanda barêkî taybetîman heye, paş ewey ke le emerîka gerramewe. Wek basimkird, şêwey komunîman wergirtbû, wek narrezayîyek bem komellgeye û leber em hoyane:

Yekem : em komellgeye, ke awa rêkixrawe, pêyrrazînîn.

Duwem : rêwşiwênî kar, ewey bitwanî behoy rêwşiwênî karewe, lem komellgeyeda ştêk bgorrît yan tekanbdeyt, eweşman  lela drustinîye0

Sêyem : hawserîy û yasa û xêzan beşêweyekî ferrmî pesendyannakeyn, herweha her ştêkîş, ke bbête hoy lêsendnewey azadî mrovekan. Le djî ewane, ême xerîkî pyadekirdnî em bîrokaneyn. Zor zor dijware, leberewey ême tewaw djî şêwe û rêkxistinî komellgen. Betaybet ke ême mindallman hebû, zor alloztir bû, bellam ew kesaney wek ême ke bawerman be jyanî komunî bo hemû mrovekan hebuwe, ewa sextîyekanî bo her kesêkman be corîk buwe û taybetmendîyekî hebuwe, tyayda bmênîtewe û jyanî têdabkat. Leberewey le laykewe fşar hebû û le layekî dîkewe jyanî komuneyî û pêkewejyan ewende le rûy derûnî û gyanîyewe, pêdawîstîyekanî êmey dabîndekrid,  ke dillman pêyxuşbêt û eme ew şte bû, ke buwe hoy ewey ême drêjey pêbdeyn.

Zorêk le lawekanî emerîka em şêwe jyaneyan hebû, beşêwey komunî û bekomell dejyan. Bellam bedaxewe ême lêre nmûney awa hawşêweman zor zor kem bû. Ew kat komelle muzîkîyekanî wudistowk Woodistock nazanim nawtan bîsnûn yan na, zorêk le muzîkjenekan lenêw ew grupaneda bûn. Betaybet le serdemî cengî vîtnam’da rollî gewre û berçawyan hebû, bellam le heman katîşda zor şit lenêwyanda hebû; lewame heşîşkêşan û emane, bellam letek eweşda karîkî zor baş bû .

Jîlemo: dwa pirsyar  yan drustir bllên dwa wşe û peyamtan bo xwêneranî govarî jîlemo çîye?

Klaws dêr gayger : nawî govareketan zor cwan û zor gringe, pêwîste em nawe bparêzn, min zor dillxoşm ke em dîmaneyey min lenêw govarekey êweda bllawdebêtewe, herweha ew kesaney ke xerîkin em govare dedenederewe, debêt bîrbkenewe ke nawîkî zor bewatayan hellbjarduwe û pêwîste destberdarî nebin . Dwa destewajem, zor supastan dekem, bo em helley ke botanrrexsandnim, taweku lem rêgeyewe bo xwêneranî govareketan  bidwêm.

Jîlemo: îmeş zor supasî to dekeyn, bo em katey be êmet bexşî, hîwadarîn le helêkî dîkeda bitwanîn leser karekanî dîket bidwên û be xwêneranî farsîzman û kurdîzmanyan bnasênîn .

* pêştir le jmare ( 6 û 7)î zistan û beharî sallî 1999î govarî hunerîy jîlemo’da bllawkraetewe.

دیمانە لەتەك ھونەرمەندی نووسەر و كاریكاتێریست ‘ كلاوس بێرگمایەر Klaus Bergmayr

دیمانە لەتەك ھونەرمەندی نووسەر و كاریكاتێریست ‘ كلاوس بێرگمایەر  Klaus Bergmayr

ئامادەكردنی وریا ئەحمەدی

و. لە فاریسییەوە : ھەژێن

كلاوس بێرگمایەر، تەمەنی (٥٢) ساڵە و لە شاری میونشن’ی ئاڵمانیا لەدایكبووە و (٣٥) ساڵە لە شاری كۆڵن دەژی. كلاوس نووسەر و كاریكاتێریست و دەستپێكەر و سەرنووسەری ‘ڕۆژنامەی لانەوازان’ی شاری كۆڵن بەناوی “سەركێش Querkopf” بوو.

بۆ ئەوەی خوێنەرانی فارسیزمان و كوردیزمانی گۆڤاری ھونەریی ‘ژیلەمۆ’ لە نزیكەوە ئەم ھونەرمەندە بناسن، لە نووسینگەی ڕۆژنامەكەدا ئەم دیمانەمان لەتەكی ھونەرمەنددا ئەنجامدا و چەند پرسیارێكمان ئاراستەكرد و ئەویش بەم جۆرە وەڵامی دایەوە.

ژیلەمۆ : چۆن ھۆگری كاریكاتێر و وێنەكێشان بوویت ؟

كلاوس : زۆربەی ناسراوەكانم، خزم و نزیكەكانم و ئەو كەسانەی كە كاراییان لەسەر ژیانم ھەبوو، كاریكاتێركێش یا كاریكاتێریست بوون. سەرەتا خۆم بە نووسین بۆ ڕۆژنامەكان دەستبەكاربووم، بەڵام زۆر جار نووسینەكان نەیاندەتوانی ڕەنگدانەوەی بۆچوونەكانی من بن، لەبەرئەوە پێویست بوو، پەنا بۆ شتێكی دیكە بەرم، كە بابەتەكان و بیركردنەوەی من بە باشترین شێوە ڕەنگپێبداتەوە.

كاریكاتێركێشان ئەو شتە بوو، كە لەلایەكەوە بۆ خۆم سەرگەرمی بوو، ھەروەھا لەلایەكی دیكەشەوە زمانی نووسینەكانمی ڕەوانتر و  باشتر مەبەستەكانمی دەگەیاند، ھەندێك جاریش بۆ پڕكردنەوەی گۆشەكانی ڕۆژنامە وەك ڕۆژنامەی ” لە خوارەوە / لە ژێردەستانەوە von unge / von unten” ھەروا ھێلكاریی شتێكم دەكێشا و لە خۆوە چاكدەردەچوو. ھەڵبەتە من ھیچ كات وەك كار سوودم لەم شتە وەرنەگرتووە، بەڵكو ھەمیشە وەك سەرگەرمی واتای بۆ من ھەبووە.

ژیلەمۆ : لە دەرەوەی كاریكاتێركێشان كار و فەرمانت چییە ؟

كلاوس : من ھونەرمەندم، ڕۆژنامەنووسم، كاریكاتێریستم، بۆ ڕۆژنامە دەنووسم، بە تەنیا ڕۆژنامەی “سەركێش Querkopf” دەردەكەم، لەبەرئەمە، شوێنە خاڵییەكانی ڕۆژنامەكە بە كاریكاتێر پڕدەكەمەوە.

ژیلەمۆ : تۆ مۆڵەتت بە گۆڤاری ھونەریی ‘ژیلەمۆ’ داوە، كە بەبێ تێبینی، لە ھەموو كاریكاتێرەكانت سوودوەربگرێت . گۆڤاری ژیلەمۆ’ش ھۆگریی بۆ كاریكاتێرەكانی تۆ ھەیە. تۆ (٣٠) ساڵە وێنە و كاریكاتێر دەكێشیت، بەو پێییە، دەبێت بەرھەمگەلێكی زۆرت ھەبن. من بۆ خۆم دەمەوێت لە پرۆسەی مێژووی كاریكاتێرەكانت شتێك تێبگەم، ئایا ئەرشیڤێكت لەبەردەستدا ھەیە ؟

كلاوس : سەرنجی گۆڤاری ‘ژیلەمۆ’م دا، تەنیا توانیم لە كاریكاتێرەكانی خۆم و ئەو بابەتانەی كە بە زمانی ئاڵمانی نووسرابوون، تێبگەم و بخوێنمەوە، بەڵێ پێمباشبوو.

لەبارەی ئەرشیڤەوە، ناچارم بڵێم كە ئەرشیڤم نییە، ھەڵبەتە ئەرشیڤم ھەبوو، بەڵام ساڵی ڕابردوو، كاتێك كە ڕێپێوانی ئۆروپا (Euromarsch) ڕێكخرا، من لە تەواوی ڕێپێوانەكانیدا، كە دژی بێكاری لە سەرتاسەریی ئەوروپادا ڕێكخران، بەشداریمكرد، واتە دوو مانگی تەواو لە ماڵەوە نەبووم، لەم ماوەدا تەواوی ئەرشیڤەكەم و ھەر شتێك كە لە ماڵەوە ھەمبوو، لەوانە كۆمپیوتەر و ….تد دزران. ئەو شتانەی كە من ھەمن و ئێوەش ھەتانن، یەك بە یەك لە ڕۆژنامەكانی دیكەوە دووبارە كۆمكردوونەتەوە. ئەم ڕووداوە زۆر ئازاریدام، بەڵام ناچارم دەبێت قوتبدەم و لە بەرامبەریدا ناتوانرێت ھیچ بكرێت. ھەندێك جار ئارەزووی دووبارە سەیركردنەوەی وێنە كۆنەكانم دەكەم، بەڵام بەداخەوە … .

ژیلەمۆ : چۆن بە چ شێوازێك بیرۆكەكانت فۆرمۆڵە دەكەیت ؟

كلاوس : من لە شەقامەكاندا دەژیم و لە شەقامەكانیشدا بیرۆكەكانم فۆرمۆڵەدەكەم، ھەندێك جاریش شتی زۆر ئاسایی یارمەتی زۆر گەورەم دەدات.

ژیلەمۆ : چۆن بیردەكەیتەوە یا چۆن دونیا دەبینیت ؟

كلاوس : بە بۆچوونی من، زۆربەی مرۆڤەكانی سەر زەوی لەلایەن كەمایەتییەوە ڕەنجیان دەخورێت و بەھرەكێشییان لێدەكرێت، زۆربەی مرۆڤەكان مافیان نییە، ئەو شتانەی كە لە ھەندێك شوێندا لەسەر كاخەز نووسراون، پێیاننادرێن.

كۆمەڵگەیێك كە تێیدا دەژین، پڕە لە نایەكسانی و بەھرەكێشیی. لە ڕەوتە كۆمونیستەكان [كۆمونخوازەكان]دا دەستپێكی زۆر باش ھەن، كە درێژەیان پێنەدرا، ئەزموونەكان نیشانیاندا، كە مێژوو زۆر چەوت بەرەوپێشەوە چوو.

ژیلەمۆ : ئەی مێژووی كۆمونیزمی ڕوسی چی ؟

كلاوس : من لە كۆمونیزم [كۆمونەخوازی] شتێكی دیكە تێگەییشتبووم، شتێك كە لە ڕوسیە ڕوویدا لەتەك شتێك كە ئەوەی كارڵ ماركس نووسیویەتی پەیوەستنەبوو، ماركس (٣٦) پەرتووكی نووسیون، لە سەراپای مێژووی پاش شۆڕشی ئۆكتۆبەر، كارایی پیادەكردنی ھیچ یەك لە پەرتووكەكانی ئەو نابینرێت.

ھێرشی دە ساڵی ڕابوردوو دەریدەخات، كە چەندە پێویستە كە وەھا سیستەمێك تێدابچێ و كۆمونیزم پیادەبكرێت، بەڵام ئەمەش ھەروا ئاسان نییە.

ژیلەمۆ : داھاتوو چۆن دەبینیت ؟

كلاوس : لە ئێستادا ئەو گروپانەی كە ھەن، ھیوابەخشی سبەینێ نین، خەباتی كرێكاریی لەباری بەرگریكردندایە، بێ ڕابەر و بێ ڕێكخراوە،  بۆ نموونە یەكێتی یەكێتییە كرێكارییەكانی ئاڵمانیا (DGB)  نوێنەرایەتی كرێكاران دەكات. بەڵام كرێكاری بێكار وەك ئەندام و لەبەر ھەمان ھۆ وەك فەرمانبەری كۆمەڵگە ناناسێت.

ئەگەر چی  ھەر ئێستا ڕێكخراوی كۆمونیستی ڕابەر و چالاك لە ئارادانییە، بەڵام خەباتی دەورانی پێشوو نیشانیدا، كە ڕێكخراویش دێتەئاراوە، دەبێت دەمێكی دیكە ھەلومەرج بگۆڕدرێت، واتە كرێكاران كەمێكی دیكە ببزوێن، ئەو كات بەخێرایی ھەلومەرجەكە لە بەرژەوەندی ئێمەدا دەبێت.

* پێشتر لە بەشی فارسی ژمارە (٣)ی گۆڤاری ھونەریی ‘ژیلەمۆ’دا بڵاوكراوەتەوە و دواتر وەرگێرانەكەی لە ژمارە (٥) ھەمان گۆڤاردا بڵاوكراوەتەوە.

** بەداخێكی فراوابەوە چەند ساڵێك لەمەوبەر،  كلاوس لە ١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٠دا لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا ] پاش نەخۆشكەوتن و كەوتنی لە نەخحشخانەدا مرد، بەڵام گۆڤارەكەی تا ئێستاكەش ھەر بەدەوامە و بێسەرپەنایان لە مێترۆ و شەقامەكاندا دەیفرۆشن.

 *** لەم بەستەرەدا دەتوانن كورتە فیلمێك لەمەڕ ھونەرمەند كلاوس بێرگمایەر و دیمانەی ئەو و چەند لانەوازێك لەمەڕ بێسەرپەنایان (لانەوازان) ببینن، بەڵام بەداخەوە تەنیا بە زمانی ئاڵمانییە.

http://strassenseiten.blogspot.com/2013/01/klaus-bergmayr-uber-obdachlosigkeit.html

Dîmane letek hunermendî nûser û karîkatêrîst ‘ klaws bêrgmayer Klaus Bergmayr

Dîmane letek hunermendî nûser û karîkatêrîst ‘ klaws bêrgmayer  Klaus Bergmayr

Amadekirdnî Wirya Ehmedî

w. le Farîsîyewe : Hejên

Klaws bêrgmayer, temenî (52) salle û le şarî mîwnişn’î allmanya ledaykbuwe û (35) salle le şarî kolln dejî. Klaws nûser û karîkatêrîst û destipêker û sernûserî ‘rojnamey lanewazan’î şarî kolln benawî “serkêş Querkopif” bû.

Bo ewey xwêneranî farsîzman û kurdîzmanî govarî hunerîy ‘jîlemo’ le nzîkewe em hunermende bnasn, le nûsîngey rojnamekeda em dîmaneman letekî hunermendda encamda û çend pirsyarêkman arastekrid û ewîş bem core wellamî dayewe.

Jîlemo : çon hogrî karîkatêr û wênekêşan bûyt ?

Klaws : zorbey nasrawekanim, xzim û nzîkekanim û ew kesaney ke karayyan leser jyanim hebû, karîkatêrkêş ya karîkatêrîst bûn. Sereta xom be nûsîn bo rojnamekan destbekarbûm, bellam zor car nûsînekan neyandetwanî rengdanewey boçûnekanî min bin, leberewe pêwîst bû, pena bo ştêkî dîke berm, ke babetekan û bîrkirdnewey min be baştirîn şêwe rengipêbdatewe.

Karîkatêrkêşan ew şte bû, ke lelayekewe bo xom sergermî bû, herweha lelayekî dîkeşewe zmanî nûsînekanmî rewantir û  baştir mebestekanmî degeyand, hendêk carîş bo pirrkirdnewey goşekanî rojname wek rojnamey ” le xwarewe / le jêrdestanewe von unge / von unten” herwa hêlkarîy ştêkim dekêşa û le xowe çakderdeçû. Hellbete min hîç kat wek kar sûdim lem şte wernegirtuwe, bellku hemîşe wek sergermî watay bo min hebuwe.

Jîlemo : le derewey karîkatêrkêşan kar û fermant çîye ?

Klaws : min hunermendim, rojnamenûsim, karîkatêrîstim, bo rojname denûsim, be tenya rojnamey “serkêş Querkopif” derdekem, lebereme, şwêne xallîyekanî rojnameke be karîkatêr pirrdekemewe.

Jîlemo : to mollett be govarî hunerîy ‘jîlemo’ dawe, ke bebê têbînî, le hemû karîkatêrekant sûdwerbigrêt . Govarî jîlemo’şi hogrîy bo karîkatêrekanî to heye. To (30) salle wêne û karîkatêr dekêşît, bew pêyye, debêt berhemgelêkî zort hebin. Min bo xom demewêt le prosey mêjûy karîkatêrekant ştêk têbgem, aya erşîvêkt leberdestda heye ?

Klaws : sernicî govarî ‘jîlemo’mi da, tenya twanîm le karîkatêrekanî xom û ew babetaney ke be zmanî allmanî nûsrabûn, têbgem û bixwênmewe, bellê pêmbaşbû.

Lebarey erşîvewe, naçarm bllêm ke erşîvim nîye, hellbete erşîvim hebû, bellam sallî rabridû, katêk ke rêpêwanî orupa (Euromariscih) rêkixra, min le tewawî rêpêwanekanîda, ke djî bêkarî le sertaserîy ewrupada rêkixran, beşdarîmkird, wate dû mangî tewaw le mallewe nebûm, lem maweda tewawî erşîvekem û her ştêk ke le mallewe hembû, lewane kompîwter û ….tid dizran. Ew ştaney ke min hemin û êweş hetanin, yek be yek le rojnamekanî dîkewe dûbare komkirdûnetewe. Em rûdawe zor azarîdam, bellam naçarm debêt qutbdem û le beramberîda natwanrêt hîç bikrêt. Hendêk car arezûy dûbare seyirkirdnewey wêne konekanim dekem, bellam bedaxewe … .

Jîlemo : çon be çi şêwazêk bîrokekant formolle dekeyt ?

Klaws : min le şeqamekanda dejîm û le şeqamekanîşda bîrokekanim formolledekem, hendêk carîş ştî zor asayî yarmetî zor gewrem dedat.

Jîlemo : çon bîrdekeytewe ya çon dunya debînît ?

Klaws : be boçûnî min, zorbey mrovekanî ser zewî lelayen kemayetîyewe rencyan dexurêt û behrekêşîyan lêdekrêt, zorbey mrovekan mafyan nîye, ew ştaney ke le hendêk şwênda leser kaxez nûsrawn, pêyannadrên.

Komellgeyêk ke têyda dejîn, prre le nayeksanî û behrekêşîy. Le rewte komunîstekan [komunixwazekan]da destipêkî zor baş hen, ke drêjeyan pênedra, ezmûnekan nîşanyanda, ke mêjû zor çewt berewpêşewe çû.

Jîlemo : ey mêjûy komunîzmî rusî çî ?

Klaws : min le komunîzm [komunexwazî] ştêkî dîke têgeyîştibûm, ştêk ke le rusye rûyda letek ştêk ke ewey karll markis nûsîwyetî peywestnebû, markis (36) pertûkî nûsîwn, le serapay mêjûy paş şorrşî oktober, karayî pyadekirdnî hîç yek le pertûkekanî ew nabînrêt.

Hêrşî de sallî raburdû derîdexat, ke çende pêwîste ke weha sîstemêk têdabçê û komunîzm pyadebkirêt, bellam emeş herwa asan nîye.

Jîlemo : dahatû çon debînît ?

Klaws : le êstada ew grupaney ke hen, hîwabexşî sbeynê nîn, xebatî krêkarîy lebarî bergirîkirdindaye, bê raber û bê rêkixrawe,  bo nmûne yekêtî yekêtîye krêkarîyekanî allmanya (DiGB)  nwênerayetî krêkaran dekat. Bellam krêkarî bêkar wek endam û leber heman ho wek fermanberî komellge nanasêt.

Eger çî  her êsta rêkixrawî komunîstî raber û çalak le aradanîye, bellam xebatî dewranî pêşû nîşanîda, ke rêkixrawîş dêtearawe, debêt demêkî dîke helumerc bgorrdirêt, wate krêkaran kemêkî dîke bbizwên, ew kat bexêrayî helumerceke le berjewendî êmeda debêt.

* pêştir le beşî farsî jmare (3)î govarî hunerîy ‘jîlemo’da bllawkrawetewe û dwatir wergêranekey le jmare (5) heman govarda bllawkrawetewe.

** bedaxêkî frawabewe çend sallêk lemewber,  klaws le 10î oktoberî 2010da le temenî 64 sallîda ] paş nexoşkewtin û kewtinî le nexhişxaneda mird, bellam govarekey ta êstakeş her bedewame û bêserpenayan le mêtro û şeqamekanda deyifroşn.

 *** lem bestereda detwanin kurte fîlmêk lemerr hunermend klaws bêrgmayer û dîmaney ew û çend lanewazêk lemerr bêserpenayan (lanewazan) bbînin, bellam bedaxewe tenya be zmanî allmanîye.

http://strassenseiten.blogspot.com/2013/01/klaus-bergmayr-uber-obdachlosigkeit.html

گشت ڕامیاران و قسەكەرانی پارتەكان و دەسەڵاتخوازان لەبارەی جەنگی نێوخۆیی ٣٠ ساڵەدا قسە لە “براكوژی”ی دەكەن و برا كوژراوەكانیان دەكەنە شەھید !

ئەرێ بەڕاست، ئەو ژنانەی كە لە جەنگی نێوخۆدا لەلایەن براكوژراو و زیندووەكانەوە ئەتككران، زیندانكران، ئاوارەكران، لە خوێندن و لە سەر كار دەركران، كوژران، لە ئاوەزی ڕامیاراندا چین و لە ھاوكێشە ڕامیارییەكاندا چ نرخێكیان ھەبوو و ھەیە ؟

Gişt ramyaran û qsekeranî partekan û desellatixwazan lebarey cengî nêwxoyî 30 salleda qse le “brakujî”î deken û bra kujrawekanyan dekene şehîd !

Erê berrast, ew jnaney ke le cengî nêwxoda lelayen brakujraw û zînduwekanewe etkikran, zîndankran, awarekran, le xwêndin û le ser kar derkran, kujran, le awezî ramyaranda çîn û le hawkêşe ramyarîyekanda çi nirxêkyan hebû û heye ?

ڕەشەزام

ڕەشەزام

لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون

                                   دوو مناڵی ڕووتەڵە خەوتوون

لە پەڕەی یەکەما، لەسەر دوو ستوون

                                   مشتێ پێست و ئێسقان

کون کون و قەڵیشاوە، گۆشتی لەشیان

یەکێ لە ‘ دیاربەکر’ەوە، ئەوی دیکە خەڵکی ‘ ئۆرگانی ‘ ،

دەست و پێیان لارووێر

ئێسکەپەیکەریان گەورە و

دەمیان بە هاواری ترسناکەوە داچڕیوە

کێ دەزانێ، ساڵانە چەند هەزاریان

بێ ئەوەی لە ئاوی تاڵ تێربن، دێن و دەڕۆن …

جەنابی ڕاوێژکاریش :

(دەك ڕەشەزام بگرێ)

دەڵێ ” هیچ جێی مەترسی نییە”

نازم حیکمەت، ئۆوگستی 1959

*یەکێکە لە کۆمەڵە هۆنراوەیەكی هۆنەر کە لە هاوینی ٢٠٠١دا، لە زمانی فاسییەوە وەرمگێڕاون.

Rreşezam

Rreşezam

 

le Perrey yekema, leser dû Stûn

dû Mnallî rûtelle xewtûn

le Perrey yekema, leser dû Stûn

Miştê Pêst û Êsqan

kun kun û qellîşawe, Goştî Leşyan

yekê le ‘ Dyarbekir’ewe, ewî dîke xellkî ‘ Organî ‘ ,

Dest û Pêyan laruwêr

Êskepeykeryan gewre û

Demyan be Hawarî trisnakewe daçrrîwe

kê dezanê, sallane çend hezaryan

bê ewey le Awî tall têrbin, dên û derron …

cenabî Rawêjkarîş :

(dek Reşezam bigrê)

dellê ” hîç cêy metrisî nîye”

 

Nazm Hîkmet, owgistî 1959

 

 *yekêke le komelle Honraweyekî Honer ke le Hawînî 2001da, le Zmanî Fasîyewe wermigêrrawn

جاران سەرتاشخانەکان، شوێنی کۆڕ و کۆمەڵی گوند و شار بوون. ئیدی هەرجێ هەبوو و نەبوو دەکەوتە بەرباس و تەنانەت شتە تابووەکانیش .

ئەگەر لای فەرەنسییەکان مەیخانەکان پارلەمانی گەلیی بن، ئەوا لە کوردستاندا سەرکانی و کۆڕی پرسە و سەرتاشخانەکان، و چایخانەکان پارلەمان بوون و بەشداربووانیان زۆر لە ئەندامپارپارلەمانەکان و ڕامیارەکانی ئێستا بە ئەدەبتر و بە مە‌عریفەتر و بە ئوسوڵتر و راستگۆتر و دەست و دەم پاکتر بوون.

کەس هاواری بەسەر کەسدا نەدەکرد و هەمووانیش ڕەتی یەکدییان دەدایەوە. فەرهەنگێك کە بەداخەوە رامیاریی هات و ڕایماڵی، پارتایەتی هات و لەبیری بردینەوە، دەوڵەت هات و نامۆیکرد، …. ئیدی بەخۆتان ئەم لیستە درێژبکەنەوە و ببینن، کە دەوڵەت و رامیاریی و پارتایەتی و سەرۆک سەرۆکێنە و دەسەڵاتخوازیی و چاوچنۆکی و مشەخۆریی دەسەڵاتداران، چۆن پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆگەندکردن و چۆن تاکی ژینگە پاریزییان کرد بە ژینگە تێکدەر و چۆن تاکی ئاژەڵدۆستییان کردە ئاژەڵ بەندکەر، چۆن هەرەوەزیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتییان وەرگۆڕییە سەر خۆپەرستیی و فڕوفێل و هەڵپەی بەشە تاڵانی و گەندەڵیی ؟

هیوادارم هەر کەس لە جێی خۆیەوە هەوڵی یاداوەرییەکانی لە هەر هەر بواریکدا بۆی دەلوێت، بنووسێتەوە و جانسێك بە نەوەکانی ئەمڕۆ ببەخسێت، کە بەلایەنی کەمەوە بزانێت جاران مرۆڤەکان بەبێ ڕامیاریی و دەوڵەت و پارتایەتی دەژیان و چۆن بەختەوەر و ویژدان ئاسوودە و ساکار و گەلیی بوون. ئەگەر نا، ئەوا ژاراوی ڕامیاریی و ژاوەژاوی میدیاکان گەمژەیان دەکات و لەبەرامبەر رانەپەراندنی ئەم ئەرکە مرۆییەماندا، مێژوو لێمان نابورێت، هەروەك چۆن ئەمڕۆ ئێمە بەرۆکی پێشنیانی خۆمان لەسەر ڕانەپەڕاندنی ئەرکەکانیان دەگرین …

ئەگەر جاران بۆ تۆمارکردنی یاداوەرییەکانمان و بڵاوکردنەوەیان پێویستمان بە بڕە پارەیەک بۆ تایپ لەلای تایپچن و چاپکردنیان لە چاپخانە یا بڵاوکردنەوەیان لە بڵاوکراوەیەکدا پاش تێپەڕبوونی لە سانسوور و بە هەزار و یەک پارانەوە هەبوو، ئەوا ئەمڕۆکە بە مۆبایلەکەی گیرفانمان و بە کۆمپیوتەرەکانمان، بە ئاسانی دەتوانین پەیامەکانمان بە نەوەی ئەمڕۆ و نەوەکانی داهاتووش بگەیێنین، چ لە فەیسبووک و گوگڵ پلاس و چ لە بلاگێکی تایبەت بە خۆمان، هەڵبەتە هەمووی سەربەست و بە خۆڕایی …